فراکتاڵ

(لە فراکتالەوە ڕەوانە کراوە)

فراکتاڵ (بە ئینگلیزی: fractal) پێکھاتەیەکی ئەندازەیییە، کە لە گەورەکردنەوە و دووبارەکردنەوەی شێوە ئەندازەییەکانی لێکچووی شێوە بنەڕەتییەکە پەیدا دەبێت. بە دەستەواژەیەکی تر فراکتاڵ بە پێکھاتەیەک دەوترێت کە ھەر بەشێکی ھاوشێوەی شێوە گشتییەکەیە. فراکتاڵ لە دوور و لە نزیکەوە یەکسان دەبینرێت، بەم تایبەتمەندییەی فراکتاڵ دەڵێن لەخۆچوویی (self-similar). فراکتالەکان یەکێک لە ئامرازە گرینگەکانی گرافیکی کۆمپیوتەرین. وشەی فراکتاڵ لە ساڵی ١٩٧٦ لەلایەن ماتماتیکزانی فەڕانسەوی بێنۆیت ماندێلبۆرت ھاتە ناو دونیای بیرکارییەوە.

کلووبەفری کۆخ سادەترین نموونەی فراکتاڵە

وشەکە دەستکاری

وشەی فراکتاڵ fractal لە وشەی لاتینی fractus یان fractum بە واتای شکاو وەرگیراوە و یەکێک لە تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی فراکتاڵ -بەشبوون- وەسف دەکات. وشەی فراکتاڵ بە واتای بەردێک دێت کە بەشێوەیەکی ناڕێک شکابێت.

ڕەھەند دەستکاری

ھێڵ، چەمکێکی یەک ڕەھەندییە، ڕووتەخت، خاوەنی دوو ڕەھەندە و بۆشایی، سێ ڕەھەندی ھەیە. بەپێچەوانەی ھەموو ئەمانە ڕەھەندی فراکتاڵ ژمارەیەکی تەواو نییە. بۆ نموونە فراکتاڵێک دەتوانێت ١٫٢ ڕەھەندی بێت، واتە لەھێڵ ئاڵۆزترە و لە ڕووتەخت سادەترە. ڕەھەندی فراکتاڵەکان لەڕێگەی فورموولە لۆگاریتمییەکانەوە دەدۆزرێتەوە.

پێشانگا دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری