گرافیکی کۆمپیوتەر (بە ئینگلیزی: Computer graphics) ئاماژەیە بۆ بواری داتا وێنەیی، کە لەلایەن کۆمپیوتەرێکەوە بە تایبەتی بە یارمەتی ڕەقەکاڵا و نەرمەکاڵای گرافیکی تایبەتمەند دروست دەکرێت. گرافیکی کۆمپیوتەر یەکێکە لەو تەکنەلۆژیا گرنگانەی کە لە بواری فۆتۆگرافی تەکنیکی , فیلم، یاری ڤیدیۆیی , مۆبایل، ئامێری پیشاندانی بینراو، و بوارە تایبەتمەندەکانی تر و تەکنەلۆژیا بەکاردێت. گرافیکی کۆمپیوتەر بوارێکی فراوان و مۆدێرن لە زانستی کۆمپیوتەر، کە لێکۆڵینەوە لە شێوازەکانی بنیاتنانەوە و دەستکاریکردنی ناوەڕۆکی بینراو دەکات. ھەرچەندە ئەم زاراوەیە زۆرجار ئاماژەیە بۆ گرافیکی سێ ڕەھەندی، بەڵام گرافیکی دوو ڕوویی و ڕێکخستنی وێنەش لەخۆدەگرێت. لە نێوان ساڵانی ١٩٤٠ بۆ ١٩٥٠ جۆن ویتنی گەورە بە یەکێک لە پێشەنگەکانی یەکەم و یەکێک لە باوکانی ئەنیمەیشنی کۆمپیوتەر دادەنرێت، زاراوەی گرافیکی کۆمپیوتەر لە سەرەتای شەستەکانی سەدەی ڕابردوودا لەلایەن ویلیام ئالان فێتێرەوە پێناسە کراوە،[١] ھی دیزاینەری گرافیکە لە کۆمپانیای بۆینگی ئەمریکا. زاراوەی گرافیکی کۆمپیوتەر لەگەڵ ھاتنی ڕەقەکاڵای گرافیکدا دەرکەوت.

گرافیکی کۆمپیوتەر
لقیapplied computer science، graphics
بەشێکە لەdigital art
بواری کارcomputer graphics
تاگی "ستەک ئێکسچەینج"https://stackoverflow.com/tags/graphics

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Boeing-Wichita".