لە زانستی جەبردا کە لقێکی بەربڵاوی ماتماتیکە جەبری پەتی یان جەبری ڕووت[١](بە ئینگلیزی: Abstract algebra) ھەندێک جار جەبری مۆدێرنیشی پێ دەوترێت، بریتییە لەو بەشەی جەبر کە پێکھاتەگەلی جەبری وەکوو گرووپ، ئەڵقە، مودول، بۆشاییی ئاڕاستەبڕەکان و مەیدانەکان شرۆڤە دەکات. یەکەم پێناسەی ئەم چەشنە پێکھاتە دەگەڕێتەوە سەدەی نۆزدەھەمی زایینی.

Picture of a Rubik's Cube
شەشپاڵووی ڕووبیک

زاراوەی «جەبری پەتی» لەبەرانبەر «جەبری سەرەتاییدا» بەکار دێت. پۆلینکردنی گرووپ و ئەڵقەکان لە بابەتە سەرەکییەکانی جەبری پەتی دێتە ئەژمار. ھەندێک لە لقەکانی ئەندازە پەیوەندییان بە جەبری پەتی ھەیە. جەبری سەرەتایی، جەبری پەتی و جەبری ھێڵی سێ لقی سەرەکی جەبر پێکدێنن.

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ فەرھەنگی بیرکاری نەوزاد عومەر محێدین