جەبری سەرەتایی

جەبری سەرەتایی (بە ئینگلیزی: Elementary algebra) کردارە بنچینەییەکان لەسەر چوار کردەی سەرەکی دەگرێتە خۆی. دوای پێناسەی ھێماکان کە ژمارە نەگۆڕ و گۆڕاوەکان لێک جیا دەکاتەوە، چۆنیەتی شیکاریکردنی ھاوکێشەکان پێناسە دەکات. سەرەڕای بەکاھێنانی چوار کردەی سەرەکی کۆکردنەوە، لێدەرکردن، لێکدان و دابەشکردن، لە جەبری سەرەتاییدا ھێماکانی و یان و بۆ دیاریکردنی ژمارەکان بەکاردێن کە پێیان دەوترێت گۆڕەک.

Quadratic root.svg

ھاوکێشەدەستکاری

 
ئەنیمەیشنی دیتانەی پیتاگۆرس لە سێگۆشەیەکی وەستاودا دووجای ژێ یەکسانە بە ئەنجامی کۆکردنەوەی دووجای دوو لاکەی تری سێگۆشە

ھاوکێشە بریتییە لە دەقێکی بیرکارییانە کە ھاوسەنگی نێوان دوو بڕ دەردەبڕیت. بە گۆڕەکی ھاوکێشە دەوترێت نەزانراو و ئەو بەھای ھاوکێشە پاسادان دەکات پێی دەوترێت شیکار. ھێمای   بۆ دوو بڕی یەکسان بەکار دەھێنرێت. بۆ نموونە ئەمە ھاوکێشەی پیتاگۆرسە

 

پیتاگۆرس ئەم ھاوکێشەی سەلماند کە دەڵێت لە سێگۆشەیەکی وەستاودا دوو جای ژێ ( ) یەکسانە بە ئەنجامی کۆکردنەوەی دووجای دوو لای تری سێگۆشە (واتە ئەنجامی کۆکردنەوەی دووجای   و  )

سەرچاوەکاندەستکاری