شیکارکردنی ھاوکێشە

لە بیرکاریدا، شیکارکردنی ھاوکێشە (بە ئینگلیزی: Equation solving)، بریتییە لە دۆزینەوەی بەھای نەزانراوەکانی ھاوکێشە یان بە دەستەواژەیەکی تر دۆزینەوەی کۆمەڵە ژمارەیەک کە ڕەگەکانی ھاوکێشەکەن. ئەو کۆمەڵە پێی دەگوترێت کۆمەڵە شیکاری ھاوکێشەکە. دەشێت ئەو کۆمەڵەیە تەنھا یەک ئەندامی تێدابێت و ھەروەھا دەشێت لە یەکدانە زیاتری تێدابێت و یا دەکرێت بێکۆتا ئەندامی تێدابێت و دەشێت کۆمەڵەی شیکار ھیچ ئەندامێکی تێدا نەبێت، واتە کۆمەڵەکە بەتاڵ بێت.

شیکارکردنی هاوکێشەی بە بەکارهێنانی مێتۆدی نیوتن

ڕێگە جیاوازەکانی شیکاریکردنی ھاوکێشە دەستکاری

  • تاقیکردنەوە: ئەگەر ھاوکێشەیەک کۆمەڵێکی دیاریکراو ئەندامی لە کۆمەڵە شیکاری ھاوکێشەکەدا ھەبێت، دەشێت بە تاقیکردنەوە وڵامەکە بدۆزرێتەوە.
  • بە بەکارھێنانی جەبری سەرەتایی: بۆ نموونە، ھاوکێشەگەلێک لە شێوەی خوارەوە دەتوانرێت بە بەکارھێنانی ڕێساکانی جەبری سەرەتایی شیکاری بکرێن:
 

ھاوکێشە ڕادەدارەکان لە چەندین ڕێگەی جیاواز شیکاری دەکرێن، وەکوو تاقیکردنەوە، شیتەڵکردن، تەواوکردنی دووجا، بەکارھێنانی وێنەی ڕوونکردنەوە، لە ڕێگەی ئەندازەیی و ...

  • ھاوکێشە ماتریکسییەکان ھەندێک لەم جۆرە ھاوکێشانە لە جەبری ھێڵیدا شی دەکرێنەوە.

سەرچاوەکان دەستکاری