ئەم وتارە لەبارەی قیاسی مەنتقییەوە نووسراوە؛ بۆ قیاس بە مانای بڕینەوەی حوکمێ بە پێی حوکمێکی تر بە بۆنەی لێکچوونیان، قیاس (فیقھ) ببینە.

ئەم وتارە لەبارەی قیاس بە مانای syllogismەوە نووسراوە؛ بۆ قیاس بە مانای deduction، وتاری ھەڵھێنجان ببینە.

لە لۆژیکدا، قیاس چەشنێک بەڵگەیە کە دوو پێشەکیی دروستی ھەیە و ئاکامەکەی بە ھەڵھێنجان جێبەجێ بووە.[١] بەو دوو پێشەکییە دەڵێن پێشەکییە گەورەکە و پێشەکییە گچکەکە، یان کوبرا و سوغرا. ئەوەی کە لە قیاسدا پێشەکییەکان دروستن و، بۆ ئاکامگری هەڵهێنجان بە کار دەگیردرێ، بەو مانایە دێ کە ئاکامەکەی ناتوانێ هەڵە بێ و بەناچار دروست دەردێت.[٢]

بۆ وێنە، دەزانین ئینسان فانییە (پێشەکیی گەورە یان کوبرا) و سوقراتیش ئینسانە (پێشەکیی گچکە یان سوغرا)، بۆیە ڕەوایە بەو ئاکامە بگەین کە سوقراتیش فانییە.

وشەی «قیاس» بە مانای پێکگرتن دێت و لە لۆژیک و فەلسەفەی ئیسلامیدا لە سەردەمی بزاڤی وەرگێڕانی دەقە یۆنانییەکانەوە تاکوو ئێستا وەک بەرامبەری وشەی یۆنانیی syllogism بە کار براوە. syllogism چەشنێ deduction، واتە ھەڵھێنجانە. بەڵام ھەندێ جار لە کتێبەکاندا بە deduction -یش دەڵێن قیاس.[٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Tittle, Peg. Critical thinking, an appeal to reason. p. 63. A syllogism is deductive argument with two premises
  2. ^ Smith, Robin (2020), Zalta, Edward N. (ed.), "Aristotle's Logic", The Stanford Encyclopedia of Philosophy (Fall 2020 ed.), Metaphysics Research Lab, Stanford University, retrieved 2022-07-09
  3. ^ عظیمی, مهدی. "پیشنهادهایی برای ترجمه سه گانه دیداکشن/اینداکشن/ابداکشن". اندیشه فلسفی.