لە لۆژیکدا و بەتایبەت لە بەڵگەھێنانەوەی قیاسیدا، بەڵگەی ساغ بەڵگەیەکە کە ھەم لە ڕواڵەتدا بەبڕست بێ و ھەمیش پێشەکییەکانی دروست بن. بەڵگەی ساغ بێگومان ئاکامەکەشی دروستە، چونکە مەحاڵە لە ھەڵھێنجاندا لە پێشەکیی دروست ئاکامی زڕ بکەوێتەوە.[١]

بەڵگەی بەبڕست بە بەڵگەیەک دەوترێ کە ئەگەر وامان دانا پێشەکییەکان دروستن، ئاکامەکە نەتوانێ زڕ بێ. یەکێ لە نموونە ناسراوەکانی بەڵگەیەک کە ھەم بەبڕست بێ و ھەمیش ساغ، ئەم قیاسەیە کە دەڵێ:

(پێشەکییەکان)
گشت ئینسانەکان فانین.
سوقرات ئینسانە.
(ئاکام)
سوقرات فانییە.

لەبەر ئەوە کە ئەقڵ پەسەندی دەکات و بە پێویستیشی دەزانێ کە ئەم ئاکامە لەو دوو پێشەکییە بکەوێتەوە، قیاسەکە بەبڕستە، یا دەکرێ بڵێین ڕەوایە؛ ھەروەھا، لەبەر ئەوە کە پێشەکییەکانیشی قەزیەگەلێکی ڕاست و دروستن، قیاسەکە ساغیشە، یا دەکرێ بڵێین تەواو و بەبێ کەموکورتییە.

لەگەڵ ئەمەشدا، بەڵگە دەتوانێ بەبڕست بێ و ساغ نەبێ. بۆ وێنە:

ئەوەی باڵندەیە دەتوانێ بفڕێ، کەڵەشێریش باڵندەیە، کەوایە کەڵەشێر دەتوانێ بفڕێ.

ئەم بەڵگەیە بەبڕستە، چونکە ئەگەر وای دانێین کە پێشەکییەکانی دروستن، ئاکامەکەی ناتوانێ نادروست بێ. بەڵام، یەکەم پێشەکییەکەی نادروستە. باڵندەی وا ھەیە کە ناتوانێ بفڕێ. بۆیە بەڵگەکە ناساغە.[٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Smith, Peter (2010). "Types of proof system" (PDF). p. 5.
  2. ^ Gensler, Harry J., 1945- (January 6, 2017). Introduction to logic (Third ed.). New York. ISBN 978-1-138-91058-4.{{cite book}}: CS1 maint: multiple names: پێرستی نووسەران (link)