ئوستوورە ئەو چیرۆکەیە کە دانەرەکەی یان ڕەگەزەکەی شاراوەیە و ھەوڵ دەدا ڕەوتەکانی سروشت، بەدیھاتنی جیھان و مرۆڤ، نەریتەکان و ئاھەنگە ئایینییەکان دەرببڕێ. ئوستوورە لە بنەڕەتدا وەکوو سیستەمێک بۆ ڕاڤەی جیھان یان بەرپەرچدانەوەی مرۆڤی سەرەتایی لە بەرامبەر ھێزە سروشتییە نەناسراوەکاندا داڕێژراوە. سەرەکیترین کەسایەتییەکانی ناو ئوستوورەکان خواکان یان پاڵەوانە لەئاسابەدەرەکانن.

زاراوەی ئوستوورە ھەندێ جار لەگەڵ زاراوەی ئەفسانەدا وەک یەک بەکار دەبردرێن، بەڵام ئەفسانە زۆرتر لەسەر کەسایەتی و ڕاستەقینەگەلی مێژوویی دامەزراوە و وەکوو ئوستوورە خاوەنی یەکێتیی گەڵاڵە نییە.

ئەمڕۆکە پێناسە و واتای ئوستوورە لەژێر کاریگەریی دوو بیرمەندی ھاوچەرچ، واتە کلۆد لێڤی-شترۆس و ڕۆلان بارت‌دایە.

لەم ساڵانەی دواییدا دوو چەمکی ئوستوورە و ئایدیۆلۆژیا زۆر پێکەوە گرێدراون. بە واتایەکی دی ئوستوورەکان دەتوانن کارکردێکی ئایدیۆلۆژیک ئاراستە بکەن، لە کاتێکدا ئایدیۆلۆژیاکانیش بەھۆی ئوستوورەوە دەکەونە کار.

ڕیشەی وشەی ئوستوورە

دەستکاری

ئوستوورە وشەیەکی عەرەبییە (الاسطورة) کە بە دوو شێوە ڕیشەدۆزیی بۆ کراوە: یەکێک ئەوەی کە وشەی اساطير لە وشەی سطر بە مانای نووسین‌ەوە ھاتووە کە کۆی دەبێتە اسطار یان اسطیر یان اسطور یان اسطورة؛ دووھەم ئەوەی کە اسطورة لە وشەی یۆنانیی ئیستۆریاوە گیراوە کە لە زمانی ئینگلیزیشدا بووە بە History بە مانای مێژوو و Story بە مانای چیرۆک و ھەواڵ. کە ئەڵبەت ئەمرۆکە زۆرێک لە زمانناسانی عەرەب بۆچوونی دووھەمیان بە لاوە پەسەندە.[١]

ئەمانەش ببینە

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «وشەی ئوستوورە (بە فارسی)». لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی ئابی ٢٠١٠ ھێنراوە.