ڕابووردوو

(لە ڕابردووەوە ڕەوانە کراوە)

ڕابووردوو کۆمەڵەی گشت ئەو ڕووداوانەیە کە پێش ئێستا ڕوویان داوە.[١] تێگەیشتەی ڕابووردوو لەوە کەوتووەتەوە کە مرۆڤ بە شێوازێکی ھێڵی کات ئەزموون دەکا. ڕەوتی ڕووداوەکان لە چاو مرۆڤەوە وەکوو ھێڵێک لە ڕابووردووەوە دێت و بە ڕێگەی ئێستاوە بەرەو داھاتوو دەڕوات. ئەوەی لە ڕابووردوودا بە سەر کەسێکدا ھاتووە لە بیریدا دەمێنێتەوە. تەنانەت ئاژەڵانیش ڕابووردوویان بە بیر دێتەوە. جگە لەوەش، لە سەرھەڵدانی زمانی نووسراو بەم لاوە، مرۆڤ ڕابووردووی خۆی تۆمار کردووە و ناوی ناوە مێژوو.[٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "ڕابووردوو". ڤەژینلێکس.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  2. ^ Christian, David. "Record Keeping and History: How We Chronicle the Past" (web article). www.khanacademy.org. Khan Academy. Retrieved 25 June 2018.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری