تەقینەوە گەورەکە، مێژگرمە یان بیگ بانگ (بە ئینگلیزی: Big Bang) بریتییە لە ئەو بیردۆزەی کە باس لە دروست بوونی گەردوون دەکات لە سەرەتادا کە بە تەقینەوەیەک دەستی پێ کردووە.[١] بە پێی بیردۆزی تەقینەوە گەورەکە گەردوون لە سەرەتادا تەنێک بووە لە دۆخێکی زۆر گەرمدا و پاشان بە خێراییەکی زۆر کشاوە. ئەو کشانە خێرایە وای لە گەردوون کردووە کە بەرەو سارد بوونەوە بڕوات و وەکو ئەم بارەی ئێستای لێبێت کە بەردەوامە لە کشان. بە پێی دوایین لێکۆڵینەوە ئەم بار و دۆخەی گەردوون دەگەڕێتەوە بۆ (١٣٫٧) میلیارد ساڵ پێش ئێستا،[٢][٣] کە دانراوە بە تەمەنی گەردوون و ئەو کاتەی کە تەقینەوە گەورەکە ڕوویداوە.[٤][٥] دوای ئەو کشانە ناوخۆییەی کە تێیدا ڕوویدا گەردوون سارد بووەوە بۆ گۆڕینی وزە بۆ توخمە کیمیایی و بەشە گەردیلەکان. ئەمە ھەزاران ساڵی دەوێت تا (پرۆتۆن و نیوترۆن و ئێلەکترۆن) یەک بگرن و گەردیلە پێک بھێنن کە یەکەی درووست بوونی ماددەن. یەکەم توخمی کیمیایی کە دروست بوو (ھایدرۆجین) بوو بە دواشیدا (ھێلیوم و لیسیۆم) پێکھاتن.

بە پێی بیردۆزی تەقینەوە گەورەکە گەردوون لە تەنێکی زۆر گەرمەوە دروست بووە و پاشان بە خێراییەکی زۆر کشاوە و تا ئەمڕۆشمان بەردەوامە لە فراوان بوون

زاناکان دەڵێن سەرەتای درووست بوونی بوونەوەر بە تەقینەوەیەکی مەزن دەستی پێکرد، پاشان ئەستێرە و گەلە ئەستێرەکان دەستیان بە پێکھاتن کردووە، بەڵام لەلای زاناکان درکیان بە بوونی گرفتێک کرد، دەبوو تەقینەوە مەزنەکە بونەوەر ڕوناک بکاتەوە و پاشان بەدوایدا بونەوەر بەردەوام بەرەو ڕووناک بوونەوە بچێت، بەڵام دۆزینەوە نوێیەکان ئەوەیان دەرخست کە بونەوەر لەسەرەتادا بە چەند چاخێکی تاریکیدا تێپەڕ بووە کە ملیۆنان ساڵی خایاندووە! دوای ئەوە ئەستێرەکان و گەلە ستێرەکان دەستیان بە درووست بوون کردووە کە بۆتە ھۆی کۆتایی ھێنانی چاخی تاریکی و دەستپێکردنی چاخی ڕووناکی.

خێراییی فراوانبوونی گەردوون

دەستکاری

لە گرنگترین نھێنیەکانی ئەم تەقینەوە گەورەیە خیراییەکی مۆلەقە کە فراوانبوونە گەردوونییەکە ھەیەتی لەو ساتەوەی تەقینەوەکە ڕوویداوە، لەم ڕووەوە پۆل دیفز زانای بەریتانی ناسراو دەڵێ: ھەڵسەنگاندنەکان سەلماندوویانە خێرایی فراوانبوونی گەردوون ڕێڕەوێکی ھاوسەنگی ھەیە ئەگەر فراوانبوونی گەردوون کەمێک ھیواشتر بووایە لەو خێراییەی ئێستا ئەوە دەبووە ھۆی داڕمانی ناوەکی بەھۆی ھێزی کێشکردنەوە، ئەگەر ئەو خێراییە کەمێک زیاتر بوایە لەو خێراییە کەمێک زیاتر بوایە لەو خێراییەی ئێستا ئەوا ماددەکانی گەردوون بڵاو دەبوونەوە و گەردوون ھەڵدەوەشایەوە، ھەروەھا ئەگەر خێرایی تەقینەوەکە جیاواز بێت لەو خێراییەی ئێستا بە بڕی بەشێک لە میلیاردێک*میلیاردێک بەش، ئەوە بەسە بۆ تێکدانی ھاوسەنگی پێویست، چونکە تەقینەوە گەورەکە ئاسایی نییە، بەڵکو ڕووداوێکی نەخشە بۆ کێشراوە زۆر بە وردی لە ھەموو ڕووەکانەوە کردارێکی ڕێکخراوە.

پەراوێزەکان

دەستکاری
  1. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی ئایاری ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی نیسانی ٢٠١١ ھێنراوە.
  2. ^ Komatsu، E. (٢٠٠٩). «Five-Year Wilkinson Microwave Anisotropy Probe Observations: Cosmological Interpretation». Astrophysical Journal Supplement. ١٨٠ (٢): ٣٣٠. Bibcode:2009ApJS..180..330K. doi:١٠٫١٠٨٨/٠٠٦٧–٠٠٤٩/١٨٠/٢/٣٣٠. {{cite journal}}: |ref=harv نادروستە (یارمەتی); نرخی |doi= بپشکنە (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |coauthors= چاوپۆشیی لێ کرا (|author= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
  3. ^ Menegoni، E. (٢٠٠٩). «New constraints on variations of the fine structure constant from CMB anisotropies». Physical Review D. ٨٠ (٨): ٠٨٧٣٠٢. arXiv:٠٩٠٩٫٣٥٨٤. Bibcode:2009PhRvD..80h7302M. doi:10.1103/PhysRevD.80.087302. {{cite journal}}: |ref=harv نادروستە (یارمەتی); نرخی |arxiv= بپشکنە (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |coauthors= چاوپۆشیی لێ کرا (|author= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
  4. ^ «Origins: CERN: Ideas: The Big Bang». Exploratorium. ٢٠٠٠. لە ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٠ ھێنراوە. {{cite web}}: بیرخستنەوەکە پارامەترێکی نەناسراوی ھەیە: |گوتەگێڕانەوە= (یارمەتی)
  5. ^ «تەقینەوە گەورەکە». ناسا/ وێستگەی فڕینی ئاسمانی گۆدارد. ٨ی تشرینی دووەمی ١٩٩٧. لە ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٠ ھێنراوە. {{cite web}}: بیرخستنەوەکە پارامەترێکی نەناسراوی ھەیە: |گوتەگێڕانەوە= (یارمەتی)

سەرچاوەکان

دەستکاری