ھەبوو

(لە بوونەوەرەوە ڕەوانە کراوە)

ھەبوو یا بوو یانی شتێ کە لە گوێن خۆی ھەیە. ھەبوو دەتوانێ سووژە بێ، دەشتوانێ ئۆبژە بێ. دەتوانێ بەدی ھاتبێ، دەشتوانێ لێھاتوویییەک بێ کە ھێشتا نەھاتبێتە دی. لەوانەیە بەرھەست بێ، لەوانەشە دەرھەست بێ. لەوانەیە فیزیکی و واقیعی بێ، لەوانەشە خەیاڵی بێ.

نموونەکانی ئەمانەن: گیانلەبەران، دیمەنە سروشتییەکان وەک کێو یا دەریا، شتە بێگیانەکان وەک بەرد یا کەوچک یا کورسی، ژمارەکان و سیمبۆلە نووسراوەکان، ھەر چارە و دەرەتانێ کە مرۆڤ دروستی کردبێ وەک قانوون، دامەزراوەکان و ڕێکخراوەکان، بوارە زانستییەکان، یا شتانێ کە سەر بەم دنیا نین وەک ڕۆح یا خواکان.


ئەو لقەی فەلسەفە کە دەپەرژێتە سەر ھەبووەکان و، ھەبوون بەگشتی، ئۆتتۆلۆجیی ناوە.

سەرچاوە دەستکاری

Entity (enwiki)