پێکدادانەکانی ئیسرائیل و حیزبوڵڵا (٢٠٢٣–ئێستا)

لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ، ڕۆژێک دوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی تۆفانی ئەقسا لە غەززە، حیزبوڵای لوبنان مووشەک و تۆپھاوێژی ئاراستەی ئەو پێگانە کرد کە لەلایەن ئیسرائیلەوە لە کێڵگەکانی شەبعا داگیرکرابوون ، بە ئامانجی پشتیوانیکردن لە بەرخۆدان لە غەززە. ئەم ھێرشە لەگەڵ بۆردوومانی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی لوبنان ڕووبەڕوو بووەوە، دواتر پەرەی سەند و بوو بە زنجیرەیەک ھێرش و شەڕ و پێکدادانی ڕۆژانە بەدرێژایی سنووری لوبنان و ئیسرائیل. پێکدادانەکە بۆ چەند مانگێک تەنھا لە ناوچە سنوورییەکاندا قەتیس بوو، واتە لە شریتێکی تەسکدا لە نێوان ٥ بۆ ١٠ کیلۆمەتر لە ھەردوولا کە بە یاساکانی شەڕکردن ناسراوە.

پێکدادانەکانی حیزبوڵڵا و ئیسرائیل
بەشێکە لەململانێی حیزبوڵڵا لەگەڵ ئیسرائیل، درێژبوونەوەی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس
کەسێکی دیارAlim Abdallah
وڵاتئیسرائیل، لوبنان، سووریا
دابەشکاریی کارگێڕیناوچەی باکوور، پارێزگای باشوور، پارێزگای نەبتیە
جێباشووری لوبنان، جەلیل، بەرزایییەکانی جۆلان، ھار دۆڤ، کێڵگەکانی شەبعا
کاتی ڕوودان١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠
ڕێکەوتی دەستپێکردن٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
بەشداربووحیزبوڵڵای لوبنان، ھێزەکانی بەرگریی ئیسرائیل

دوای ماوەیەکی کەم ھێرشەکان قووڵتر بوون، بە ھێرشی سنووردار و بچووکی ئیسرائیل کە گەیشتە بەعلبەک، بەیرووت، نەبتیە و سووڕ و سەیدا ئەو بەربەستە مووشەکیانەی کە لەلایەن ئەو حیزبەوە ھەڵدرابوون، گەیشتنە سەفەد و بنکەی میرۆن لە ناو ئیسرائیل، جگە لە کیریات شەمۆنە و جۆلان. ئەم شەڕ و پێکدادانانە بریتی بوون لە تیرۆرکردن، بۆردومانکردنی ماڵەکان، لەناوبردنی ئامێری سەربازی و خستنەخوارەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ھەروەھا دوو ھەوڵی سنووردار بۆ داگیرکردنی زەمینی لەلایەن لایەنی ئیسرائیلییەوە، کە پووچەڵکرانەوە.

لە باکووری ئیسرائیل، ململانێی بەردەوام نزیکەی ٢٠٠ ھەزار کەسی ناچار کردووە ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێبھێڵن، لە باشووری لوبنان زیاتر لە ٥٠٠ ھەزار کەس ئاوارە بوون.

ھەڵکشانێکی گەورە لە ئەیلوولی ٢٠٢٤ ڕوویدا، کە بە تەقینەوەی پەیجەرەکانی لوبنان لە ساڵی ٢٠٢٤ دەستی پێکرد، دوای چەند ڕۆژێک، سوپای ئیسرائیل بۆردوومانێکی کردە سەر بەیرووتی پایتەختی لوبنان و ئەندامێکی دیاری حیزبوڵڵای لوبنان بە ناوی ئیبراھیم عەقیل، کە لە تەقینەوەکانی بەیرووت لە ساڵی ١٩٨٣دا تێوەگلابوو، سوپای ئیسرائیل ڕای گەیاند کە "ھێرشەکانی بەردەوام دەبن تا ئەو کاتەی ھاوڵاتییانی ئیسرائیلی لە ناوچەی ململانێکەدا بتوانن بە سەلامەتی بگەڕێنەوە ماڵەکانیان." لە لوبنان، لایەنی کەم ٥٥٨ کەس شەھید بوون و زیاتر لە ١٨٣٥ کەسیش کە منداڵ و ژن و فریاگوزاری تێدایە، ئەمەش بەھۆی تیرۆرکردنی ھەموو سەرکردەکانی حیزب و تیرۆرکردنی حەسەن نەسروڵڵا لە ٢٧ی ئەیلوولدا.

سەرچاوەکان

دەستکاری

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «اشتباكات حزب الله وإسرائيل (2023–الآن)»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٤.