ویکیپیدیا:داخوازی بەرامبەری کوردی

دوایین لێدوان: ١ ڕۆژ لەمەوپێش لەلایەن Calak لە بابەتی Hornet



ئەم لاپەڕەیە بۆ داخوازی بەرامبەری کوردیی وشە بیانییەکان دروست کراوە. ئەگەر نازانن وشەیەک لە زمانەکانی تردا (وەکوو ئینگلیزی، عەرەبی، فارسی و …) بە کوردی چیی پێدەڵێن، دەتوانن لێرەدا باسی بکەن ھەتا بەکارھێنەرانی تر وەڵامتان بدەنەوە. ھۆشیار بن! ئێرە شوێنی داتاشینی وشە نییە و وەڵامەکان دەبێ لە زمانی کوردیدا ھەبێ و بەکار گیرابێ.


لەبریی ڕۆشەن بڵێ ڕووناک



Wikipedia:Service awards/ ویکیپیدیا:خەڵاتی خزمەتگوزاری

دەستکاری

سڵاو دەمانەوێت پەڕەی (Service Awards) بھێنینە ویکیپیدیای کوردی، پەڕەکە خەڵات و ستایشکردنە بۆ ئەو بەکارھێنەرانەی بەپێی ئەوەی چەندێکە خۆیان تۆمارکردووە و ژمارەی دەستکارییەکانیان چەندە و چەن خزمەتی ویکیپیدیان کردووە، خەڵاتەکە وەک (ویکی دیاری) وایە، بەڵام خۆت دەیبەخشیتە خۆت، ئەگەر بچن سەیری پەڕەکە بکەن، ھەر بەشێک ناونیشانی تایبەت بەخۆی ھەیە بەپێی تەمەنی ھەژمار و ژمارەی دەستکاری.

ھۆکاری کردنەوەی ئەم باسە لێرە ئەوەیە، ناویشانەکان پێویستیان بە وەرگێران ھەیە، بۆ ئەمەش پێویستمان بەو کەسانەیە شارەزان لە زمانەوانی و زمانی کوردی، وە تێبینی: ناونیشانەکانی ئەوێ وەک ناونیشانی سەربازی وایە، ئێمە نامانەوێت ناونیشانی سەربازی بھێینە ویکی سۆرانی، پێویستە ناونیشانەکان پڕ بە پێستی زانستنامەکە بن و گوونجاو بن، نموونەی گوونجاو: (Experienced editor - بەکارھێنەری شارەزا)

بەستەری پڕۆژە: ویکیپیدیا:خەڵاتی خزمەتگوزاری

وشەکان
° Award Alternative Award Minimum number of edits Length of service
1 Registered Editor Signator 1 1 day
2 Novice Editor Burba 200 1 month
3 Apprentice Editor Novato 1,000 3 months
4 Journeyman Editor Grognard 2,000 6 months
5 Yeoman Editor Grognard Extraordinaire 4,000 1 year
6 Experienced Editor Grognard Mirabilaire 6,000 1.5 years
7 Veteran Editor Tutnum 8,000 2 years
8 Veteran Editor II Grand Tutnum 12,000 2.5 years
9 Veteran Editor III Most Perfect Tutnum 16,000 3 years
10 Veteran Editor IV Tutnum of the Encyclopedia 20,000 3.5 years
11 Senior Editor Labutnum 24,000 4 years
12 Senior Editor II Most Pluperfect Labutnum 28,500 4.5 years
13 Senior Editor III Labutnum of the Encyclopedia 33,000 5 years
14 Master Editor Illustrious Looshpah 42,000 6 years
15 Master Editor II Auspicious Looshpah 51,000 7 years
16 Master Editor III Most Plusquamperfect Looshpah Laureate 60,000 8 years
17 Master Editor IV Looshpah Laureate of the Encyclopedia 78,000 10 years
18 Grandmaster Editor Grand High Togneme Vicarus[ئ] 96,000 12 years
19 Grandmaster Editor First-Class Grand High Togneme Laureate[ئ] 114,000 14 years
20 Vanguard Editor Grand Gom, the Highest Togneme of the Encyclopedia[ئ] 132,000 16 years
21 Senior Vanguard Editor Supreme Gom, the Most Exalted Togneme of the Encyclopedia 150,000 18 years
22 Ultimate Vanguard Editor Cardinal Gom, the August Togneme of the Encyclopedia 175,000 20 years

زۆر سپاس بۆ ھاوکاری کردن 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٠:٠٧، ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو من ئەو وشانەم بۆیان داناوە واتە پێشنیاریان دەکەم هیوادارم بەکارهێنەرانی تریش ڕای خۆیان دەرببڕن ئەگەر ڕازین یان نا

  • Registered Editor بەکارهێنەری تازەتۆمارکراو یان هەر تەنیا (تۆمارکراو)
  • Novice Editor بەکارهێنەر سەرەتایی
  • Apprentice Editor بەکارهێنەری شاگرد یان (هاوکار)
  • Journeyman editor بەکارهێنەری مەشق کردوو
  • Yeoman edior بەکارهێنەری یاریدەدەر
  • experienced editor بەکارهێنەری شارەزا
  • veteran editor بەکارهێنەری بەئەزموون
  • veteran editor İİ بەکارهێنەری بەئەزموون پلە دوو
  • veteran editor İİİ بەکارهێنەری بەئەزموون پلە سێ
  • veteran editor İV بەکارهێنەری بەئەزموون پلە چوار
  • senior editor بەکارهێنەری باڵا
  • senior editor İİ بەکارهێنەری باڵا پلە دوو
  • senior editor İİİ بەکارهێنەری باڵا پلە سێ
  • master editor بەکارهێنەری پسپۆڕ
  • master editor İİ بەکارهێنەری پسپۆڕ پلە دوو
  • master editor İİİ بەکارهێنەری پسپۆڕ پلە سێ
  • master editor İV بەکارهێنەری پسپۆڕ پلە چوار
  • grandmaster editor بەکارهێنەری پسپۆڕی گەورە
  • grandmaster editor first class بەکارهێنەری پسپۆڕی گەورە پۆلی یەکەم
  • vanguard editor بەکارهێنەری پێشەنگ
  • senior vanguard Editor بەکارهێنەری پێشەنگی باڵا
  • Ultimate vanguard editor بەکارهێنەری پێشەنگی پلەبەرز یان (پایەبەرز)

هەرچەندە هەندێکیان وەرگێرانی پیتیە وەک grandmaster first class بەڵام پێموانیە خراپ بن هیوادارم ڕای خۆتان دەربڕن وە ڕەخنەو پێشنیارەکانتان دەربڕن.سوپاس.Diyary27 (لێدوان) ‏٠٨:١٥، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@Diyary27 زۆر زۆر سپاستان دەکەم بۆ گرنگیدان بە بابەتەکە، یارمەتیدەر دەبێت زۆر. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٩:٠٥، ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
چاو لەوێ چۆن ڕێزی بەشداربووان و بەشدارییەکان دەگرن و لێرەش چ سەرلێشێواوییەک ڕوویدا... ◂  ئێپین  ٠٠:٢٦، ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@Épine چی بووە مەبەستت چیە یان چ پەیوەندی بەبابەتەکەوە هەیە؟ Diyary27 (لێدوان) ‏١٧:٤٠، ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@Diyary27: کێشەیەکی بچووک لە ناوەخۆی ویکیپیدیا دا ڕوویداوە، پێم وایە مەبەستی ئەوە بێت، تکایە بەھەڵە تێمەگەن   زۆر سوپاس! بۆ بەشداریکردن لە پڕۆژەکە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٨:١٦، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
پڕۆژەکە کەمێکی ئامادەکراوە (ویکیپیدیا:خەڵاتی خزمەتگوزاری) چاوەڕێی بەشداربووانی ترم. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٨:١٧، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@Sakura emad کێشە نیە بەهەڵە تێناگەین، ئەی لەبارەی پڕۆژەکە هیچ بەرامبەرێکتان بۆ خەڵاتەکان داناوە؟ Diyary27 (لێدوان) ‏١٢:٣٢، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

تا ئێستا ھیچ دەنگێک نییە، نە لەڕووی دژاییەتی، نە پشتگیری، نە بەشداری، گەر وابێت، پرۆژەکە جێبەجێ دەکەین و بەپێی زانیارییە پێویستییەکانمان وشەکان وەردەگێرێنە سەر زمانی کوردی. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٢:٥٨، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
سەرەتا ئەبێ بزانین ئێدیتۆر بە کوردی ئەبێ بە چی. ئێدیتۆر خۆ بەکارھێنەر نییە. -Aza (لێدوان) ‏١٢:١١، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڕێز @Aza: سپاس بەڵام لێرە مانای حەرفی ناکەین و دەمانەوێت شتێک وەک سوپاسگوزاری بگەیەنین بە کۆمەڵگاکە بۆ نموونە بڕوانە خشتەکانی پڕۆژەکە لێرە گەر سەیر بکەی لە ھەمووی نوووسیمانە بەکارھێنەر کە مەبەستمان بەکارھێنەرانی ویکیپیدیایە بەپێی ئەزموون و دەستکاریان چ ناونیشانێک وەردەگرن 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٢:٢٣، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سەرچاوەکان

  1. ^ ئ ا ب Before December 2019 these Alternative Awards used "Lord" instead of "Grand", and uses of the original terms may still be seen in the wild. See Wikipedia talk:Service awards/Archive 7#Inclusivity? (or, Gender-Neutral Service Award Titles).

چاکسازی بەرامبەر پۆلەکان

دەستکاری

سڵاو بەڕێزان ئەم پۆلانە دەھێنمە ئێرە کە لەسەرەتای ھاتنم بۆ ئێرە دروستم کردوون و گوومانی ھەڵەیان لێدەکەم ھیوادارم یارمەتیم بدەن لە ڕاستکردنەوەیان و بمبورن کە ئەم داواکارییەم کەمێک دوروودرێژ دەبێت بەڵام نەم ویست بیکەم بە بەش-بەش بەم شێوەیە ئێرەی تێکدەدا و لەیەک داوادا ھەوڵی جێکردنەوەی ھەمووی دەدەم 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٣:١٥، ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

پۆل:ئەنیمی و مانگای ڕۆمانس

دەستکاری

ئەنیمی و مانگای ڕۆمانس یان ڕۆمانسی؟

@Calak: ئەنیمەیشنی ڕۆمانتیک، پێم باشە 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٩:٤٩، ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
  کرا 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٥:٣٢، ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

لێدوان

دەستکاری

پۆل:وەستێنەرەکانی ئەنزیمی 3β-Hydroxysteroid dehydrogenase

دەستکاری

بەستەر: پۆل:وەستێنەرەکانی ئەنزیمی 3β-Hydroxysteroid dehydrogenase   کرا 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٠:٠٢، ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

لێدوان

دەستکاری

پۆل:کاردانەوە پزیشکییەکان بۆ کۆڤید-١٩

دەستکاری

لێدوان

دەستکاری

پۆل:ئاسەتەیت ئێستەرەکان

دەستکاری

لێدوان

دەستکاری

بێ کێشەیە 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٠:٠٣، ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە


پۆل:دەرمانە پزیشکییەکانی ئاژەڵان

دەستکاری

لێدوان

دەستکاری

پۆل:سترۆیدی دژە ئەندرۆجینەکان

دەستکاری

بەستەر: پۆل:سترۆیدی دژە ئەندرۆجینەکان

لێدوان

دەستکاری

دژەئەندرۆجینی ستیرۆیدی نەک ستیرۆیدی دژە ئەندرۆجینی وابزانم.سوپاسDiyary27 (لێدوان) ‏٠٦:١٩، ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

پۆل:قوربانیدەرانی سووتانی کیۆتۆ ئەنیمەیشن

دەستکاری

بەستەر: پۆل:قوربانیدەرانی سووتانی کیۆتۆ ئەنیمەیشن

لێدوان

دەستکاری

پۆل:خەڵک لە ئەنیمەیشن بەپێی کۆمپانیا

دەستکاری

بەستەر: پۆل:خەڵک لە ئەنیمەیشن بەپێی کۆمپانیا

لێدوان

دەستکاری

پۆل:مردنەکان بەھۆی ئاگر لە ژاپۆن

دەستکاری

بەستەر: پۆل:مردنەکان بەھۆی ئاگر لە ژاپۆن

لێدوان

دەستکاری

پۆل:ئاگرەکان لە ژاپۆن

دەستکاری

بەستەر: پۆل:ئاگرەکان لە ژاپۆن پێشنیارکراو بۆ ئاگر: پۆل:سووتمانەکان

لێدوان

دەستکاری

پۆل:ئاگرەکان بەپێی وڵات

دەستکاری

بەستەر: پۆل:ئاگرەکان بەپێی وڵات پێشنیارکراو بۆ ئاگر: پۆل:سووتمانەکان ئاگرکەوتنەوەکان بەپێی وڵات یان ئاگرەکان بەپێی وڵات؟

لێدوان

دەستکاری

ئاگرکەوتنەوەکان بەپێی وڵات جوانترە ،وابزانمDiyary27 (لێدوان) ‏٠٦:٢٨، ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@Diyary27 منیش پێم باشە، بەڵام سوتمانیشمان ھەیە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٠:٢٩، ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

پۆل:ئەو ئەنیمێیانەی خەڵاتی کڕەنچیرۆلیان بردۆتەوە

دەستکاری

بەستەر: پۆل:ئەو ئەنیمێیانەی خەڵاتی کڕەنچیرۆلیان بردۆتەوە

لێدوان

دەستکاری

پۆل:فیلمەکان لەبارەی سیستیک فایبرۆس

دەستکاری

بەستەر: پۆل:فیلمەکان لەبارەی سیستیک فایبرۆس

لێدوان

دەستکاری

پۆل:براوەکانی خەڵاتی مەزنی پایکسانگی خەڵاتی ھونەری (تەلەڤیزیۆن)

دەستکاری

بەستەر: پۆل:براوەکانی خەڵاتی مەزنی پایکسانگی خەڵاتی ھونەری (تەلەڤیزیۆن)

لێدوان

دەستکاری

پۆل:ئەو بەرھەمە تەلەڤیزیۆنیانەی وەستێنراون بەھۆی کۆڤید-١٩

دەستکاری

نوێیە بەڵام ھەر ویستم دڵنیایی لێ بکەمەوە. بەستەر: پۆل:ئەو بەرھەمە تەلەڤیزیۆنیانەی وەستێنراون بەھۆی کۆڤید-١٩

لێدوان

دەستکاری

پۆل:خانمەکتەرە دەنگییە ئەمەریکییەکان لە یاریە ڤیدیۆییەکان

دەستکاری

بەستەر: پۆل:خانمەکتەرە دەنگییە ئەمەریکییەکان لە یاریە ڤیدیۆییەکان

لێدوان

دەستکاری

پۆل:داڕێژەکانی جێندەریی بەکارھێنەر

دەستکاری

بەستەر:پۆل:داڕێژەکانی جێندەریی بەکارھێنەر

لێدوان

دەستکاری

پۆل:ئەو فیلمانەی دەربارەی تڕانسجێندەری کچن

دەستکاری

بەستەر:پۆل:ئەو فیلمانەی دەربارەی تڕانسجێندەری کچن

لێدوانی گشتی

دەستکاری

سپاس (ڕێکخرایەوە) 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٣:١٥، ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە


پۆل:باشترین ئەنیمێیە تایبەتمەندەکان لە براوەی خەڵاتی ئەکادیمی

دەستکاری
بەستەر:پۆل:باشترین ئەنیمێیە تایبەتمەندەکان لە براوەی خەڵاتی ئەکادیمی
پەیوەندیدار: پۆل:باشترین ئەنییمێیە تایبەتمەندەکان لە براوەی خەڵاتی ئانی

لێدوان

دەستکاری


پۆل:خەڵکی کۆریای باکوور بە ڕەسەن ژاپۆنی

دەستکاری

بەستەر: پۆل:خەڵکی کۆریای باکوور بە ڕەسەن ژاپۆنی

لێدوان

دەستکاری

:پۆل:خەڵکی جەزائیری بە ڕەسەن تورک

دەستکاری

بەستەر:پۆل:خەڵکی جەزائیری بە ڕەسەن تورک

لێدوان

دەستکاری

پۆل:خەڵکی ئوستڕالی بە ڕەسەن کۆری

دەستکاری

پۆل:خەڵکی ئوستڕالی بە ڕەسەن کۆری پەیوەندیدار: پۆل:خەڵکی کۆریای باکوور بە ڕەسەن ژاپۆنی

لێدوان

دەستکاری

پۆل:گۆرانیبێژانی کۆریای باشوور بە زمانی ژاپۆنی

دەستکاری

بەستەر:پۆل:گۆرانیبێژانی کۆریای باشوور بە زمانی ژاپۆنی

لێدوان

دەستکاری

پۆل:دەرھێنەرانی ئەنیمەیشن لە ژاپۆن

دەستکاری

بەستەر:پۆل:دەرھێنەرانی ئەنیمەیشن لە ژاپۆن

لێدوان

دەستکاری

پۆل:شوێنە پەروەردەییەکان کە لە سەدەی ١٤یەم دامەزراون

دەستکاری

بەستەر:پۆل:شوێنە پەروەردەییەکان کە لە سەدەی ١٤یەم دامەزراون

لێدوان

دەستکاری


پۆل:ناساندنەکانی بینین و بیستن لە ١٩٠٠

دەستکاری

بەستەر پۆل:ناساندنەکانی بینین و بیستن لە ١٩٠٠

لێدوان

دەستکاری

کرا 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٦:٥٨، ١٦ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە


پۆل:ھونەرمەندانی ئێڵ&ھۆڵدینگ

دەستکاری

بەستەر: پۆل:ھونەرمەندانی ئێڵ&ھۆڵدینگ

لێدوان

دەستکاری

پۆل:پێشکەشکەرانی خزمەتگوزاری ژمێریاری ھەوری

دەستکاری

بەستەر: پۆل:پێشکەشکەرانی خزمەتگوزاری ژمێریاری ھەوری

لێدوان

دەستکاری

divisibility

دەستکاری

دابەشھەڵگری؟ Aza (لێدوان) ‏٠٦:٠٥، ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

@Aza:
credibility دەبێتە بڕواپێکراوی بەم پێیە divisibility دەبێتە دابەش پێکراوی. چالاک وتووێژ٠٨:٢٦، ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

self-consciousness

دەستکاری

بە کەسێک لەڕادەبەدەر ھەستیار بێ بە نیسبەت ڕواڵەت و ڕەفتاری خۆی، دەڵێن self-conscious -ە. لە لایەکی ترەوە، self-consciousness دەتوانێ بە مانای خۆئاگاییش بێ. ئەگەر بکرێ بەرامبەرە کوردییەکەی ھەردوو ماناکەی بێ زۆر باش دەبێ. ئەگەریش نەکرا، زیاتر مانای یەکەم مەبەستە، یانی زۆر ھۆش و ھەواس بە لای ڕواڵەت و ئاکاری خۆوە بوون و ھەر سەرنجدان و دڵەودوابوونی و پێی شەرمەزاربوون. ئەم وشانەی خوارەوە دەبێ. ئێوە کامتان پێ باشترە یا خۆتان چی پێشنیار دەکەن؟

خۆپایین

ھەرخۆپایین

ھەرھۆشبەخۆوەبوون

هۆشدانەخۆ

هەرهۆشبەخۆدان

زۆرھۆشبەخۆدان

هۆش داگیری خۆ بوون

کەڵکەڵەی خۆ هەبوون

دڵ لە لای خۆ بوون

هەواس بە لای خۆوە بوون

هۆش بە لای خۆوە بوون

هۆشبەخۆدان

هۆشهەربەخۆدان

هۆشەولایخۆیی

هۆشەودوای خۆیی

ھۆشەودواییی خۆ

هۆشەودوایخۆبوون Aza (لێدوان) ‏٠٦:٠٧، ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

@Aza: دەڵێن فڵانی چاک ئاگای لە خۆیەتی. بۆیە دەتوانین بڵێین self-conscious دەبێتە ئاگالەخۆ و self-consciousnessیش ئاگالەخۆیی.
لای ئێمە دەڵێن ئاگات لە خۆت بێ؛ وا بزانم لە ئەردەڵاندا دەڵێن ھۆش خۆتەو بێ. بۆیە پێشنیاری من بۆ ئەم دوو وشەیە ھۆشلەخۆ و ھۆشلەخۆیی-یە چون ھۆش-مان بۆ consciousness داناوە.
ئاگالەخۆیی باشترە بۆ self-awareness دابنێین لە بریی خۆئاگایی. سپاس. چالاک وتووێژ١٠:٢٥، ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Calak ئاگالەخۆبوون مانای ھەیە و بە کار دێ. وەک وتت دەڵێن ئاگات لە خۆت بێ. بەڵام نەمبیستووە بڵێن ھۆشت لە خۆت بێ، دەڵێن هۆشت بە خۆتەوە بێ. ئەردەڵانیش دەڵێ ھۆشۆ بە خوەتەو بێ. ھۆش لە خۆ بڕین ھەیە. ئاگات لە خۆت بێ و ھۆشت بە خۆتەوە بێ هەردوو یانی take care. ھۆشەولایخۆیی (ھۆش بە لای خۆوە بوون) و ھۆشەودوایخۆیی (ھۆشەودوایی وەک دڵەودوایی) چۆنن؟ Aza (لێدوان) ‏١٣:٠٧، ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza: بەڕاستی مانای ئەم وشانە زۆر ئاڵۆزن و ناتوانین ئاوا بەھاسانی مامەڵەیان لەگەڵ بکەین.
لە کوردیدا دەڵێن «ھۆشت لە کوێیە» ئەمە بە ئینگلیزی دەبێتە where is your mind بە فارسیش «حواست کجاست». دەزانین «حواس» یانی sense بەم پێیە ھۆش بە مانای mind و senseە.
مەککێنزی لە کتێبی The Dialect of Awromanدا ھۆش-ی ھەورامی "sense, awareness" مانا کردووەتەوە. لە پاڵیشیدا نووسیویەتی «ھۆشت جە وێت بۆ»؛ ئەمە بە سۆرانی دەبێتە «ھۆشت لە خۆت بێ» بۆیە ھۆشلەخۆ و ھۆشلەخۆیی ھەڵە نین.
لە وشەنامەکانیشدا ئەم مانایانە گشتیان تۆمار کراون [١][٢]. بۆیە منیش ڕەخنەم لەوەیە consciousnessت گواستووەتەوە بۆ ھۆش چون وشەیەکی فرەمانایە.
جاران بۆ consciousness ھۆشیاری-ت دانابوو (ھەڵبەت لە کوردیدا ھۆشیار-مان نییە دەڵێن ھشیار یان وشیار). ئەمە باشترە. لە پاڵەویدا ئۆشیار یانی conscious دیارە ئۆشیاری دەبێتە consciousness. بەڵام لێرەشدا ھەمان کێشەمان ھەیە. لای ئێمە دەڵێن «وشیار بە» بە ئینگلیزی دەبێتە Be careful بەم پێیە وشیاری دەبێتە Care!
بە ھەر حاڵ ئەگەر ھۆشلەخۆ و ھۆشلەخۆیی-شت بە دڵ نییە پێم وایە خۆوشیار و خۆوشیاری بەرامبەرێکی باش و دروست بن. خۆوشیار یانی وشیاری خۆیەتی و بۆ ھەر دووک مەبەست وا وتت دەست دەدا. سپاس. چالاک وتووێژ٠٩:٣٥، ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Calak سپاس. لەبەر ئەوەی ھۆش و ھۆشە زۆر نزیکن و تێکەڵ دەکرێن منیش پێم باشە ھۆش ببێتەوە بە وشیاری. Aza (لێدوان) ‏١٠:٣٤، ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

introspection

دەستکاری

تێڕوانین؟ Aza (لێدوان) ‏١٤:١٠، ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

@Aza: تێڕوانین نابێتە inspection؟ پێم وایە introspection دەبێتە تێوەڕوانین. ئەی لەخۆڕوانین چۆنە؟ چالاک وتووێژ٠٩:٠٦، ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Calak ھەردووکی دەبێ. بەڵام تێوەروانین باشترە. تێوەنواڕی چۆنە؟ Aza (لێدوان) ‏٠٩:٤٠، ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza: بۆ ڕوانین و نواڕین لە کرمانجیدا دەڵێن نھێڕین و لە کەڵھوریشدا نووڕسن. بۆیە منیش نواڕین-م پێ باشترە.
کێشە intro-یە بە کوردی دەبێتە چی. ھەروەھا دژماناکەی extro-. بۆ نموونە extrospection دەبێتە چی؟
ئێمە سێ پێشگرمان ھەیە تێدا-، تێڕا- و تێوە- و فەرقی ئەمانە بە جوانی نازانین. داخۆم ناتوانین بڵێین تێداڕوانین وەک دەڵێن تیاڕامان؟
دەزانین intro- یانی inward. پێم وا نییە ئێمە شتێکمان بۆ inward ھەبێ وەک چۆن بۆ outwardمان نییە. سپاس. چالاک وتووێژ ٠٨:٣٧، ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Calak بەرەوناو دەبێ بە inward. بەرەوناوڕوانین یا بۆناوەوەڕوانین یا بۆدەروونڕوانین بۆناخڕوانین ڕێک یانی introspection. دژەکەشی (extrospection) دەبێ بە بۆدەرەوەڕوانین. Aza (لێدوان) ٠٧:١٤، ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza: ئەمانە زۆر دوورودرێژن. من خۆم ئەم ماوەیە ھەر فکرم لەمە دەکردەوە ئەگەر toward دەبێتە بەرەو، چۆن دەتوانین لەسەر بنەمای ئەم وشەیە بۆ وشەکانی inward و outward و ... بەرامبەرێکی کورت و گونجاو دابنێین. چالاک وتووێژ ١٣:٢٥، ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Calak دوورودرێژن بەڵام دروستن و ھەموو کەس بەئاسانی لیان تێ دەگەیێ. ئەمە و ئەمەش ببینە. Aza (لێدوان) ١٥:٣٤، ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza، نێو(ە)نۆڕی چۆنە؟ ئەژ نێو(ە)نۆڕین. ‎Gêjełûk ١٩:٥٩، ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Gejeluk دەمانەوێ intro ڕێک بەرەونێو بێ نەک نێو. Aza (لێدوان) ١٢:٠٦، ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza: دیایەنە-م دی. دیایەنە یانی تێڕوانین. پاشگرەکانی ھەورامی (و لەکی) لەگەڵ ھی سۆرانی جیاوازان. تێ-ی سۆرانی بە ھەورامی دەبێتە -ئەنە. ڕوانین-یش بە ھەورامی دەبێتە دیای بەم پێیە تێڕوانین دەبێتە دیایەنە.
پاشان ئەگەر بە دروستی بێ بۆچی نەڵێین خۆڕانی؟ کێشەی چییە؟ چالاک وتووێژ ٠٤:٥٣، ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Calak کە من خۆڕوانی ئەبیسم وا ئەزانم مەبەست ئەوەیە ئینسان بە چاوی خۆی بڕوانێ. introspection یانی بۆ ناخی خۆت بڕوانی نە بە چاوی خۆت بڕوانی. Aza (لێدوان) ٠٦:٢١، ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza: ؽەی لەخۆڕوانی کێشەکەی چییە؟ چالاک وتووێژ ١٩:١١، ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Calak ھیچ. وتم بەشکەم «خۆ»ی تیا نەبێ. Aza (لێدوان) ٠٦:٢٩، ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

connective

دەستکاری

وەک لە logical connective دا خۆم ئەڵێم لێکگرێدەر. Aza (لێدوان) ١٦:٢٣، ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

@Aza:لەکوردیدا بە ar:حرف ربط دەڵێن ئامرازی پێکبەستن. یانی ربط دەبێتە پێکبەستن. لە زمانی پاڵەویشدا بە connection دەڵێن hambandīh کە ھەر پێکبەستن-ی کوردییە.
بۆ connective لە فارسی و عەرەبیدا رابط-یان داناوە کە ناوی بکەری ربط-ە. دیارە ناوی بکەری پێکبەستن دەبێتە پێکبەستەر. سپاس. چالاک وتووێژ ٠٨:٠٠، ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Calak سپاس. ناوی سەرەکیی وتارەکەم کرد بە ئامراز. چونکە لە سەرچاوەکانی فارسی و عەرەبیدا زیاتر دەڵێن ادوات منطقی. Aza (لێدوان) ١٠:٤٢، ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Calak پێکبەستن چاوگێکی ناسادە نییە؟ ئەگەر وایە، ناوی بکەرەکەی دەبێ پێکبەست یان پێکبەس بێ. ‎Gêjełûk ١٢:٢٨، ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

Hornet

دەستکاری

ژەنگەسوورە؟ سوورەمۆزە؟ ‎Gêjełûk ١٩:٤٨، ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

@Gejeluk ھەردووکی دەبێ. ژەنگەسوورەم نەبیستووە، شەنگەسوورە دەڵێن. سوورەمۆزە و سیرەمۆزەش دەڵێن. Aza (لێدوان) ٠٥:١٢، ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
لای ئێمە پێی دەڵێن ژەنگەسوورە. منیش شەنگەسوورە-م نەبیستبوو. چالاک وتووێژ ٠٥:٤٠، ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە