ویکیپیدیا:داخوازی بەرامبەری کوردی/ئەرشیڤی ٢

Beach و Coast

ئەمانە چی پێ دەڵێن؟--چالاک وتووێژ ‏١٥:٥٤، ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)

لای ئێمە لەباشوور ھەرشوێنێک لەئاوەوە نزیکبێت ئەوە پێێ دەڵێن کەنار دەریا یان ڕۆخی دەریا - ئێستا بۆھەردوو وشەکە کەنار دەریا بەکاردەھێنین تەنانەت بۆ وشەی shoreیش ھەمان شت >Kushared (لێدوان) ‏١٨:٣٧، ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)
لێرە بەباشی جیاوازیی نێوان shore و beach و coast شەرح دراوە.--Aza (لێدوان) ‏٠٩:٣٣، ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)
بە پێی ھەنبانەبۆرینە "بەستێن" beach -ە چونکە وتوویە بەستێن یەعنی زیخەڵانی دەم ڕۆخانە. تایبەتمەندیی beach -یش ئەوەیە کە زیاتر زیخەڵانە.--Aza (لێدوان) ‏١٣:٣٥، ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)
پێم وایە بەستێن Stream bed بێ، نەک Beach. سڵاو. --Aza (لێدوان) ‏٠٧:٠١، ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)
@Aza: نا پێم وا نەبێ. لە قامووسی مامۆستا زەبیحیدا بەستێن ئاوا مانا لێدراوەتەوە: تیزماڵکە زەوێکی بە خیز و چەوە لە ھێندێ فەسڵی ساڵا ئاوی چەم و ڕوبارانی لێ دەکشێتەوە. ڕستەیەکی بۆ ھێناوەتەوە: چوار بێستانێکی لە بەستێنی چۆمی کردووە زۆر خۆشە. بۆ ھاومانای ئەم وشەیە لە شێوەزاری کەرکووکی «شاتی» نووسیوە کە عەرەبیە شاطئ و عەرەب بە Beach دەڵێ. وشەکەش وەک لەوێدا نووسراوە موکریە بۆیە لە دروستی ماناکە دڵنیام.
زۆر کەس ھەر وەک جنابت پێی وایە بەستێن ھەر ئەو بەستەرەی فارسیە بەڵام لە کوردیدا بەمە دەڵێن بەستۆڕە. ھەر لە قامووسی مامۆستا زەبیحیدا بۆ بەستۆڕە ھاتووە: ١- شوێنی ڕووبار و چومێکی زستانان و بەھاران ئاوی پێدا دێت و ھاوینان ئیشکی دەکا و خیز و چەوی تێدابێ. ٢- شوێنێکی وەختێک چەم و ڕووبار بووبێ.
نازانم ڕەنگە بەستێن بە مانای en:Bank (geography)‎ بێ یان دەنا ھەر بەمانای شاتی و Beach.--چالاک وتووێژ ‏١٠:٥٤، ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)
ئاخۆ فەرقی چەم و چۆم و ڕووبار چییە؟--Aza (لێدوان) ‏٠٨:٠٠، ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)
چۆم شێوازی موکری وشەی چەمە و فەرقیان نییە. چەم لە وشەی چەشم وەرگیراوە (ئێستاش لە ھەورامی و لەکیدا بە چاو دەڵێن چەم). لە زمانی عەربیدا وشەی عین بە مانای چاو بە کانی دەڵێن. لە فارسیشدا چشمە بە مانای کانیە.
رۆد لە پاڵەویدا بە مانای riverە و رۆدبار river bank بووە (وشەی بار لە پاڵەویدا ھەر بە مانای bank بووە). بەڵام لە کوردیدا ڕووبار (دروستەکەی ڕۆبار) ھەر بە مانای riverە. بە بڕوای من ڕووبار لە چەم گەورەترە. لە فارسیشدا رودبار بە مانای رودخانە بزرگ ھاتووە.
لێرەدا دەتوانین بۆ shore بەرامبەرێک بدۆزینەوە و ئەویش وشەی «بار»ە. بار لە پاڵەویدا بە مانای bank, shore بووە. لە کوردیشدا و لە ھەنبانەدا بار بەم مانایە ھاتووە: رەخی ئاڤێ. --چالاک وتووێژ ‏١٠:٥٠، ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)
@Calak: سپاس بۆ تێبینی و ڕوونکردنەوەت. ئەگەر shore «بار» بێ ئەی bank چی بێ؟ --Aza (لێدوان) ‏١١:١٨، ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)
«گوێچەم»م بەم مانایە دیوە.--چالاک وتووێژ ‏١٦:٠٠، ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)
@Calak: ئەمەش ھەیە. --Aza (لێدوان) ‏١٥:٠٩، ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)

Fossil چێ پێ دەڵێن بە کوردی؟

لێرە "بەردین، فۆسیل، بووبەرد، پاشماوەی ئاژەڵ یان رووەک" داندراوە، لە کتێبی "زانست"ی پۆلی چواری بنەڕەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستانیش "بەردینە، بەبەردبوو" بەکارھاتوون. ڕاتان چییە؟ محمد (لێدوان) ‏١٩:٣٣، ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)

من بووبەرد و بەبەردبووم پێ جوانە--دیاکۆ ماد(بدوێ) ‏٠٧:٥٨، ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)
ئەم بووبەرد و بەبەردبوویە رێک وەرگێڕاوی عەرەبیەکەیەتی مُتَحَجِّرَة.
بەردینە ناو نییە و ئاوەڵناوە. ئەم وشانەی بە پاشگری -ینە دروست دەبن ھەمیشە دوای وشەیەکی تر دێن. وەکوو ئەسپەدارینە، مێرگەنەخشینە، پەلکەزێڕینە، بووکەبەفرینە و ... . پاشگری -ین-یش ھەر ئاوەڵناو دروست دەکا وەکوو شیرین.
لە فارسیدا وشەیەکیان بۆ ئەمە داناوە: سنگوارە. سنگ (سەنگ) یانی بەرد و -وارە پاشگری لێکچواندنە. بە تێکڕایی یانی شتێک کە وەکوو بەردە.
داتاشینی وشەیەکی ئاواش بۆ کوردی زۆر ئاسانە بەڵام ھەموو ھەر دەڕواننە سەر زمانی عەرەبی لە جیات فارسی کە چی ئاشکرایە فارسی و کوردی ھاوخێزانن بەڵام عەرەبی فڕی بە کوردیەوە نییە. بۆیە وشەی سەیروسەمەری بووبەرد و بەبەردبوو لە ڕووی عەرەبی دادەتاشن بەڵام ناتوانن وشەیەکی جوان وەکوو سنگوارەی فارسی دروست بکەن.
من ھەر لەگەڵ فۆسیلم.--چالاک وتووێژ ‏١٠:١٨، ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)
منیش لەگەڵ فۆسیلم.--Aza (لێدوان) ‏٠٤:٤٢، ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)
منیش فۆسیلم بەدڵە. بەڵێ، لە فارسیدا «فُسیل» و «سَنگوارە» (واتە «بەردینە (ناو، noun)»، «وەک بەرد») ئەڵێن. لە زمانی لاتیندا fossilis واتە «شتێ کە بە ھەڵکەندن بەدەس دێ». بەردینە وشەیێکی باش نییەو وەک چالاک ئەڵێ، ئاوەڵناوەو ناو نییە. Hamidhassani1 (لێدوان) ‏٠٢:٠٥، ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)
@Hamid Hassani: خۆشەویست وا ھەیە لە فارسیدا پاشگری -ینە بە ناوەوە دەلکێ و ھەر ناو دروست دەکا. ئەمە لە فارسیدا دەگمەنە. بۆ نموونە وشەی «گنجینە» کە ناوە و ئاوەڵناوە نییە.
لە کوردیشدا وشەی «مسینە» ھەیە کە ناوە (ئاوەڵناو نییە) و بە آفتابه دەڵێن. بەم پێیە ئەگەر بڵێین بەردینە وەک مسینە ناو بێ دەکرێ بڵێین ھەڵە نییە. بڕوای جنابت چییە؟--چالاک وتووێژ ‏٠٨:١٩، ١٤ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)
بەڵێ کاک چالاک، «بەردینە» ئەکرێ ناو بێ‌و بە ھیچ جۆریش ھەڵە نییە. وەک جنابت فەرمووت، «مسینە» واتە «آفتابە» ناوە. جا پێشتر ئاوەڵناو بووەو دوایی جێگری ناو بووە؛ ڕێک وەک «شیرین» و «شیرینی» لە فارسی و کوردیدا، کە پاشگری «ـین» و «ـی» ھی ئاوەڵناوە، دوایی بووە/ ئەبێ بە ناو. بەڵام «گنجینە»ی فارسی ھەر ناوە. بۆ بەرامبەری fossil، ھەر خۆی (فۆسیل)ـم زۆر پێ باشە، گەرچی «بەردینە» کوردییێکی جوان و خاوێنە و دەتوانێ بە ناو بناسرێت. Hamid Hassani (لێدوان) ‏١٢:٢١، ١٦ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)
سپاس. لە ناو فەرھەنگە کوردییەکانیشدا (بۆ نموونە ھەنبانە بۆرینە) بەردینە ھەر وەکوو ئاوەڵناو مانا لێدراوەتەوە. منیش بۆیە پێم باشە ئەگەر بڕیارە کوردی بکرێ وشەیەکی تری بۆ دابنرێ چون بەڕاستی ڕۆڵی سەرەکیی پاشگری -ینە ئەمە نییە. لەگەڵ رێز.--چالاک وتووێژ ‏١٦:٠٠، ١٦ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)

Rock و Stone

تا ئێستا لێرە تێکەڵییەک ھەیە، لەنێوان (Stone) و (Rock)، بە ھەردووکیان بەرد دەوترێ، لەبەرەوەی بابەتەکە پەیوەندی بە زانستەوە ھەیە، دەبێ دوو وشەی جودایان بەرانبەر دابنێین. وشەی (بەرد) بۆ یەکێکیان، و وشەیەکی دی بۆ ئەوەی دیکە. | سەرچیا (وتووێژ) ‏١٤:٠٨، ٣ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)

ئەوەندەی من بزانم جیاوازی نێوانیان بریتییە لە پێکھاتە و قەبارە و بارستایی. (Stone) بە مانای بەرد دێت کە دەتوانرێت بجوڵێنرێت و تەواوی ماددەکە بریتییە لە بەرد بەڵام (Rock) بە مانای تاشە بەرد دێت کە لە ڕووی ماددەکەوە تەنھا بریتی نییە لە بەرد بەڵکو توخمی تریشی تێکەڵە وە ھەروەھا قەبارە و بارستەکەشی گەورەترە لە بەردی ئاسایی و مرۆڤ توانای جوڵاندنی نییە.

نموونە:

 
تاشە بەرد
 
بەرد


-- Diyar Mohammed لێدوان ‏١٦:٣٧، ٣ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)

بۆچوونی کاک دیار ڕاستە و بەدڵنیاییەوە Stone دەبێتە بەرد. وابزانم تاشەبەردیش دەکرێ بەرامبەری Rock بێ بەڵام تاشەبەرد یان ھەر تاش لە وشەی تورکی taş (ھەر بە مانای بەرد) وەرگیراوە بۆیە پێم باش نییە.--چالاک وتووێژ ‏١٨:١٥، ٣ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)
کەڤر یان کەور چۆنە، بەرانبەر (Rock)؟ ئەوەی بزانم ھەر بەو واتایەش بەکارھاتووە. | سەرچیا (وتووێژ) ‏٢١:١٥، ٣ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)
کەڤر ھەر بە مانای بەردە. لە ھەندێک شێوەزاری کرمانجیدا بە بەرد دەڵێن کەڤر.--چالاک وتووێژ ‏٢١:٢٠، ٣ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)
کاک چالاک ناکرێ بەیەک شێوە لە زمانی زانست و زمانی ئاساییی خەڵک بڕوانین. نازانم بۆ شێوەزارەکانی تر، بەڵام لای ئێمە کەور بەکاردێ و ھاوواتای بەرد نییە، لە زمانی زانستیش؛ دەشێ دوو وشە کە لە زمانی ئاسایی ھاوواتا بن، و بەڵام لێرە بۆ دوو شتی جودا بەکاربێن، ئەمە لە ئینگلیزیش ھەیە و دەتوانم نموونەشتان بۆ بخەمەڕوو. | سەرچیا (وتووێژ) ‏٢١:٥٣، ٣ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)
دەزانم دەڵێی چی براکەم بەڵام ئەمە کاری ستانداردکردنی کوردی یەکجار ئەستەم دەکاتەوە. تۆ مانای وشەی کرمانجی کەڤر دەگۆڕی و ئەوانیش مانای وشەی سۆرانی بەرد! یانی ئاوا کرمانجی و سۆرانی دروست دەبن بە دوو زمانی پێچەوانەی یەکتر. ئەگەر ھەر ماناکەی دەگۆڕی وشەیەک لە سۆرانی بگۆڕە. بۆ نموونە لە ئەردەڵانیدا بە بەرد دەڵێن کوچک. گۆڕینی مانای وشەی دەبێ دوایین کار بێ چون ئێستا ئێمە دڵنیا نین ئایا وشەی ترمان ھەیە بۆ ئەم مەبەستە یان نا. ئەگەر ھەمانبێ ئیتر پێویست بە گۆڕینی مانا ناکا. ھەروەھا گۆڕینی مانای وشەکانیش لە دەستەڵاتی ئێمەدا نییە.--چالاک وتووێژ ‏٢٢:٠٦، ٣ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)
ڕاستە کارەکە ئەرکی ئێمە نییە، و ئێمە تەنیا کەڵک لەوە وەردەگرین کە ھەیە. بەڵام ئەی چار چییە؟! من خەریکی دانانی چەند پۆلێک بووم کە ئەم شتەم پێشھات. تا کەی دەبێ چاوەڕێ بکەین، چاوەڕێی فەرھەنگێ کە ژێدەری سەرەکیمان بێ، شتێ کە بوونی نادیارە. ئەمە گونجاوە بچم ھەردوو وشەکە بە بەرد وەربگێڕم و پۆل سازبکەم، و چەندان وتاریان بچێتەناو، دواتر کارەکە بە ھەڵە دابنرێ و دووبارە زەحمەتی دروستببێتەوە. | سەرچیا (وتووێژ) ‏١٥:٤٩، ٤ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)
@Calak:@Serchia: سڵاو، جەمال نەبەز ئەڵێ کەڤر لە کەوەرەوە ھاتووە و ئەویش لە کەمەرەوە بە مانای بەندەڵانی چیا. ھەروەھا کوچکیش بە مانای کەڤری بچووکە. لە فەرھەنگی ھەرمانیشدا ھاتووە کە بەرد لەگەڵ وشەی ئاڵمانی berg ھاوڕیشەیە کە بە مانای کێوە. لێرەشا باسی جیاوازییەکانی stone و rock کراوە. بەکورتی ئەوە ئەڵێ کە stone بچووکترە و مرۆڤیش زیاتر بەکاری دێنێ بەڵام ھەمیشە وا نییە. وشەی سەنگیش ھەیە ڕەنگە ھاوڕیشە بێ لەگەڵ stoneدا. --Aza (لێدوان) ‏١٥:٣٢، ٥ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)
بۆچوونەکانی نەبەر ڕاستی تێدایە و ھەڵەشی چاک تێدایە. بەڵام ئەم قسەیەی ڕاستە کە کەڤر لە کەمەرەوە بە مانای بەندەڵانی چیا وەرگیراوە. لە کرمانجیدا دەنگی [m] لە نێوان دو بزوێندا دەبێتە [v] و لە سۆرانیدا دەبێتە [w]. بەڵام لە زازاکیدا ناگۆڕدرێ و [m] وەک خۆی دەمێنێتەوە. لە زازاکیدا بە کەڤری کرمانجی و کەوری سۆرانی ھەر دەڵین کەمەر. ئەمەش قسەی نەبەز دەسەلمێنێ.--چالاک وتووێژ ‏١٧:٠١، ٥ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)
لە ھەورامیشدا وەک زازاکی دەنگی [m] دەپارێزرێ. ھەر ئێستا سەیری وشەنامەیەکی ھەورامیم کرد. تێیدا وشەی «کەمەر» ھاتبوو و بە سۆرانی خڕەبەرد مانا کرابۆوە.--چالاک وتووێژ ‏١٧:٠٥، ٥ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)
سوپاس کاک ئازا. ڕاستە، لای ئێمەش کەور زیادتر بە بەردەڵانی چیا دەوترێ، کوچکیشم بیستووە بەس بە تەنیا نا، لەگەڵ بەرد بەکاردەھێ (کوچکەبەرد). ئەم بابەتە لەنێو خەڵک کێشەیەکی وای دروست نەکردووە، لە ئینگلیزیشدا خەڵک بە تێکەڵی بەکاری دێنن، و زۆر جیاوازی لەنێوان نابینن. بەڵام لە زانست بەتایبەتی لە زەویناسی نابێ ئەو تێکەڵەیە ناکرێ یان ڕێدراو نییە. سەنگیش لە فارسی بەکاردێ، پێموابێ ئەوانیش بەرانبەر ھەردوو وشە ئینگلیزییەکە بەکاری دێنن، لە کوردی کەم بەکاردێ. | سەرچیا (وتووێژ) ‏١٧:٠٩، ٥ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)

برایان گەڕام و وشەیەکی ڕیک بە مانای rockم دۆزییەوە: زنار. لە ھەنبانەدا ھاتووە و سەیری ویکیفەرھەنگیشم کرد لەوێشدا بە مانای rock ھاتووە. پێشتر ئەم وشەیەم بیستبوو بەڵام نەمدەزانی مانای چییە. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٠٩:٠٤، ٦ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)


بۆچوونی چەند کەسێک، لەوانەیە بەکەڵک بێت:

بۆ وشەی rock، ڕۆک، دوو ناومان بە کوردی ھەیە. کەستەک: بریتیە لە تۆپەڵە خۆڵێکی پتەو و ڕەق. ھەروەک بە بەردی گەورەی شاخیش دەگوترێت کەستەک. کەڤر: واتا کەستەک. بەردی شاخ و کێوان. واتا Sedimentary rocks، بە کوردی دەبێتە (کەڤری نیشتو). بۆ stone، ستۆونیش، بەرد و سەنگ لە کوردی بەکاردێن. لە کرمانجیدا، بە بەرد دەگوترێت (بەر)، وەک ڕاکە بەران. بەرێ گرتە وی. کەڤر تەنیا بۆ بەردی گەورەی شاخ بەکاردێت. (شاسوار ھەرشامی)


گابەرد و تاشەبەرد بۆ رۆک بەکار چووە لە کوردیدا. (عامر کورد)


(stone)بەردی بچوکە بەڵام (rock)بەردی گەورەیە کەواتە گاشەبەرد بۆی دروستە بەڕای من. وە وشەی (بانگوێڕ) یشم بیستوە کە بە بەردی زۆر گەورە دەگوترێ کە لە ھەورازێک بەردەبێتەوە... (شاناز شاناز)


Rock وابزانم دەتوانی ووشەی تاوێریشی بۆ بە کار بھێنی چونکە لە بەرد گەورەترە. (شۆڕش سمکۆ)


ئەگەر زمانەکەمان ستاندارد با، چەند وشەمان بۆ بەرد ھەیە و دەمانتوانی بە سەر ئەوانەدا دابەشیان کەین:

  • بەرد
  • سەنگ
  • کەڤر
  • کوچک

(تاھیر قاسمی)

منیش لەدوای ئەم بۆچوونانە لەگەڵ (کەڤر)م. | سەرچیا (وتووێژ) ‏١٣:٠٩، ٦ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)
  دژ بزانە تەواوی ئەم بۆچوونانە یەکانیان باسی وشەی زناریان کردووە؟! ئەوانە ھەر ڕێشیان پێ نەبردووە. لە کاتێکدا ھەموو دەزانین کەڤر بە مانای بەردیش بەکارھاتووە بەڵام زنار تەنیا بە مانای rockە. ئەمە دەڵێم چون ھەر لە مەڵبەندی خۆماندا لەگەڵ شکاکان بووم بە بەردیان دەوت کەڤر و مەبەستییشان ھەر stone بوو نەک rock.
دژایەتیش دەکەم چون نامەوەی لەخۆوە دیسان مانای وشە بگۆڕین لە کاتێکدا خۆمان لە زمانەکەماندا وشەیەکی گونجاومان بۆ ئەمە ھەیە. ئەگەر نەمانبوایە قسەم نەبوو. تکایە لەم کەسانە بپرسە ئەی زنار چییە و بە چی دەڵێن. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٤:٣٤، ٦ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)
کە پشتگیری لە کەڤر دەکەم، لەبەرەوەیە بەکارھاتووە، ئەوەی لەبیرم بێت لە کتێبەکانی خوێندنیش بەرانبەر (Rock) کەڤر بەکارھاتبوو. نازانم بۆ زنار، لەوانەیە دروست بێت و بەرانبەرێکی تەواو بێت، بەڵام بەکارنەھاتووە، و باو نەبووە. لەبارەی بۆچوونی ئەو بەڕێزانەش خۆزگە خۆیان لێرە دەبوون و وەڵامیان دەبوو، من تەنیا وەک کەڵکێ بۆ بابەتەکە بۆچوونەکانیانم لێرە دانان. | سەرچیا (وتووێژ) ‏١٥:٠٨، ٦ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)

کاک @Serchia: جارێ بۆ ئەم مەبەستە ھەر کەڤر بەکاربھێنێ قەیدێ ناکا. دەزانی کێشەکە چییە؟ ئێمە فکر لە زمانێکی یەکگرتوو ناکەینەوە. لامان وایە ھەموو شێوەزارەکانی کوردی دەبێ لە خزمەت سۆرانیدا بن بەڵام لە ڕاستیدا سۆرانی دەبێ لە خزمەت زمانی یەکگرتووی کوردیدا بێ. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٠٩:٠١، ١٤ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)

کاک @Calak:، ئەو فکرەی زمانی یەکگرتووە زیانی زۆری لێ داوین! بەڕای من لەجێی ئەوەندە بیرکردنەوە یان خەریکبوون بە زمانی یەکگرتووی کوردییەوە، بیر لەپێشبردنی سۆرانی و کورمانجی بکرێتەوە وەکوو دوو زمان زۆر باشترە، بەتایبەت لە دنیای ئینتەرنێت، بۆ نموونە ماڵپەڕی یووتیووب تەنیا زمانی کوردی داناوە، کە دەتەوێت ژێرنووسێک بۆ ڤیدیۆیەک دابنێی دەبێت یان سۆرانی بێت یان کورمانجی، لە کاتی دانانی یەکێکیان ناتوانی ئەوی تریان دابنێیت، کێشەی ھاوشێوەمان زۆرە. لەم بابەتەش چی ڕاستە با ئەوە بکرێ و ناکرێ بڵێین با جارێ ئەوە بێت، ئەمن نەھاتووم ڕای خۆم فەرزبکەم. سەرچیا — ‏١٣:٣٣، ١٤ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)
من لەم جێگە و پێگەیەدا نیم بڕیاری ھەتاھەتایی بدەم بۆیە دەڵێم جارێ با ئەمە بێ. ھەر کات زمانی کوردیش خاوەنی خۆی پەیا کرد با ئەوان یەکلای بکەنەوە. تا ئێستا دوژمنی کوردیش نەیوتووە سۆرانی و کرمانجی زمانن بەڵام کورد خۆی دەڵێ دوو زمانە. ئەم قسەیە لەبەر کوردایەتی ناکەم بەڵکوو زمانەوانی وا دەڵێ. وای لێ ھاتووە لە باشوور لە بڕی ژن دەڵێن ئافرەت کە وشەیەکی تورکییە. ھەر بۆ ئەوە وەکوو کرمانجان نەڵێن ژن دەڵێن ئافرەت و تورکی بە باشتر دەزانن. ئەم ڕێگایە وا ئێوە پێیدا دەڕۆن زۆر بڤەیە. زیاتر بیری لێ بکەنەوە. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٠٨:٥٠، ١٥ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)

سلاو،،، مێوانی نووێم لە گۆندی ئێمە بە جورە بەردەک دەلێن فرشك. ئەگەر بێت و ئەو بەردە پانبێت و لوسبێت. — ئەم لێدوانە لەلایەن Dilo2121 واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ١٧:٤٣، ٧ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)

Floating Window

Floating Window یان Popup Window پەنجەرەیەکی بچووکە، دەتوانرێ بجووڵێنرێ (وەک لەم وێنەیە)، چ ناوێکی بۆ پێشنیار دەکەن؟ من پێشنیاری پەنجەرەی سەرکەوتوو یان پەنجەرەی ناجێگیر دەکەم، پەنجەرەی سەرکەوتوو گونجاوە، تەنیا ئەوە نەبێت، (سەرکەوتوو) لە کوردی مانایەکی تریشی ھەیە (Success) لەوانەیە ئەمە ببێتە کێشە. | سەرچیا (وتووێژ) ‏١٦:٤٨، ١ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)

وا باشترە بەرامبەرێک بۆ float بدۆزینەوە و خۆمان رزگار بکەین. لە ئینگلیزیدا لە پێناسەی floatدا نووسراوە:

a thing that is buoyant in water, in particular.

لە ھەنبانەدا وشەیەکی ئاوا ھەیە: سەراو. بە کوردی لە پەنای نووسراوە: ھەر چی بناو نابێ وەک دار. ئاشکرایە ئەمە بەرامبەری floatە. دەی ئێستا لە ھەر شوێنێک float ھات دەتوانین بنووسین سەراو. وەک لێرەدا پەنجەری سەراو. لە شوێنێک دیتم بۆ floating-point number نووسرابوو ژمارەی بۆرسەرئاو. ئاشکرایە ناجێگیر ناتوانێ لە ھەموو شوێنێک مانای float بدا. وەک دەزانی و پێشتریش باسی کرا دەبێ وشەیەک دابنرێ لە ھەموو شوێنیک وەکوو ئینگلیزیەکەی وەڵامدەرەوە بێ نەک خۆی ببێتە بەڵایەکی گەورەتر.
وا بزانم Pop-upیش فەرقی ھەبێ لەگەڵ ئەمەی جنابت دەڵێی. ھەر لەو شوێنەدا لە بەرامبەرەکەیدا نووسرابوو سەرھەڵدەر.--چالاک وتووێژ ‏١٢:٠٠، ٣ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)
ئەم وشەیەی بۆ ئەو پێناسەیەی داتناوە گونجاوە، بەڵام لە ئایتی و مۆبایل کە ئاوێک بوونی نییە، لەوانەیە نەگونجاو بێت. لێرە مەبەست لەمەیە (continually moving or changing position)، لەوانەیە پەنجەرەیەی سەرخراو یان سەرھەڵدەر گونجاوبێ بەس بۆ پەنجەرەی سەراو وای نابینم. | سەرچیا (وتووێژ) ‏١٢:٢٣، ٣ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)
براکەم من پێناسە floatم بۆ نووسی لە ئینگلیزیشدا ھەر بۆ ئەو شتە وتراوە کە لەسەر ئاو ڕادەوەستێ. ئیتر دواتر بە شتی تریشیان وتووە کە جنابت ئاماژەت پێکرد (چون ئەو شتەی لەسەر ئاوە خۆ ڕاناوەستێ ھەر دەجووڵێتەوە). لە فارسیشدا کە بەمە دەڵێن «شناور» (پنجرە شناور/Floating Window) خودی شناوەر ھەر یانی سەراو (شنا لە «شناور»دا یانی مەلە) ئیتر وشەی تریان بۆ ئەمە دانەناوە. یان لە عەرەبیدا دەڵێن «طفو» ئەویش ھەر مانای شتیکە لەسەر ئاو ڕادەوەستێ. سەرھەڵدەریش وتم بەرامبەری Pop-upە نەک float.--چالاک وتووێژ ‏١٣:٤٠، ٣ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)

Rail transport و Rolling stock

بەرانبەر ئەم دوو پۆلەی ویکیی ئینگلیزی (Category:Rail transport) و (Category:Rolling stock)، چی پێشنیار دەکەن؟ | سەرچیا (وتووێژ) ‏١٨:٤٤، ١٩ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)

پۆل

ئەم پۆلە (en:Category:IUCN Red List near threatened species) چۆن وەربگێڕین؟ | سەرچیا — ‏٠٩:٥٩، ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٦ (UTC)

ئەم پۆلانەش:

| سەرچیا — ‏١٨:٥٨، ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٦ (UTC)

ئەوانە پێشنیاری منن چوونکە زۆرییان نەکراونە کوردی. فیلمە بەدوایەکچووە ئەمریکییەکان (American sequel films). فیلمە ٢٠١٠ییەکان لەجۆری ھەستبزوێن و ئەکشن (2010s action thriller films). وێنەگرتنی فیلم لە ئینگلتەڕا (Films shot in England). > Kushared (لێدوان) ‏١٩:٥٠، ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٦ (UTC)

Data Compression

سڵاو، لە ئیستادا خەریکی وەرگێڕانی ئەو وتارەم: Data Compression. پێویستیم بە مانای چەند وشەیەک ھەیە، تکایە ڕای خۆتان بڵێن:

  • Compress => "پەستاندن"م بۆ یەکارھێناوە.
  • Decompress => شیکردنەوە
  • Lossy => بەفیڕۆدەر
  • Lossless => بەفیڕۆنەدەر

— ئەم لێدوانە لەلایەن Encrypt0r واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

کاکە @Encrypt0r: من ئەم بەینە زۆر بیرم لەم وشانە کردەوە. سەرەتا دەبێ بڵێم بەفیڕۆدەر ناوی فاعیلە بەلام Lossy ئاوەڵناوە بۆیە دەبێ بڵێی «بەفیڕۆچوو» و «بەفیڕۆنەچوو». بەڵام ئەگەر سەیری وتاری en:Lossy compression و وێنەی دووەم بکەی بەڕاستی دەگونجێ بڵێین ئەم وێنەیە بەفیڕۆچووە؟ یان دەڵێین خەساربووە؟ ھەست دەکەم بەفیڕۆچوون زیاتر مانای waste دەدەا و بەفیڕۆچوو دەبێتە wasted.
لە کوردیدا وشەی پەستان بەرامبەر بە pressure داناوە. لە ھەنبانەدا لە پێناسەی پەستاندا نووسراوە «بەھێز تێ ڕاکردن». نە لە pressureدا و نە لە compressدا باس لە تێ ڕاکردن ناکرێ. بۆ نموونە ئەگەر پەنیر بەھێز دەخەنە ناو کووپەوە پێی دەڵێن پەستاندن. بە بڕوای من نزیکترین وشەی ئینگلیزی بەمە فیعلی stuffە. stuff ئاوا پێناسە کراوە:

fill (a receptacle or space) tightly with something.

تا ئەو جێگایەی دەزانم لە عەرەبیدا بە pressure و compress ھەر دەڵێن ضغط و لە کوردیشدا کە ھەر سەیری عەرەبی دەکەن وەکوو ئەوان ھەر یەک وشەیان داناوە. کە چی ئەم دووانە جیاوازن. compress یانی تەختکردن شتێک بە گوشار (pressure).
ئەمە بۆچوونی من بوو. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٠٨:٥٣، ١٦ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)
سڵاو کاک @Calak: ی ئازیز، زۆر سوپاس بۆ وەڵامەکەت. ڕاستی بۆ پەستانەکە لە Dictioم وەرگرتبوو، لە فەرھەنگی ئایتی زکوردیش ئاوا نووسراوە:".١ پەستان ٢. پەستن، پەستانەوە ، گردکردنەوە". بەڵام دوو شتی سەرنج ڕاکێش ئەوە بوو کە:
  • لە وەرگێڕی گووگڵ (ئینگلیزی - کورمانجی) "Tîrkirin" لە بەرانبەر Compress داندراوە، کە بە مانای (تیرکردنەوە؟ یان خەستکردنەوە) دێت، بەڵام بەرنبەر Condense یش ھەر ھەمان وشەیەیان داناوە، کەوابزانم "تیرکردنەوە" بۆ Condense گونجاوترە.
  • لە گووگڵ بۆ مانای Compress دەڵێت "flatten by pressure; squeeze or press." وە Squeezیش بەمانای "گووشین" دێت.

ڕای تۆ چییە؟ ئەگەر ئەندامانی دیکەش پێشنیارێکیان ھەیە، تکایە با بیڵێن. محمد (لێدوان)

بۆ Lossless و Lossy یش، ڕاستی خۆشم زۆر پێم درووست نین، بەڵام ھیچ وشەیەکی دیکەم نەدۆزییەوە. محمد (لێدوان)
کاک @Encrypt0r: وشەکانی Lossless و Lossy لە وشەی Lossەوە وەرگیراون. loss لە کوردیدا ئاوا مانا کراوەتەوە. ئاشکرایە لێرەدا نزیکترین مانا بە مەبەستی ئێمە وشەی «خەسار»ە. ئەگەر loss خەسار بێ ئاشکرایە lossy دەبێتە «بەخەسار» و lossless «بێ خەسار». دیسان دەڵێم خەسارکەر باش نییە چون ناوی فاعیلە و لێرەدا ئێمە ئاوەڵناومان پێویستە. لە کوردیشدا زۆر جار دەڵێن «بەخەسار» بۆ نموونە دەڵێن یا خوا زەحمەت/رەنج بەخەسار نەبی. لە عەرەبیشدا بە lossy دەلێن «بخسارة» و بە lossless «بدون خسارة».
بەڵام بۆ compress دڵنیا نیم ھەر ئەوەندە دەزانم پەستاندن بەرامبەرێکی باش نییە. لە سەرەوەش نووسیم پەستاندن یانی تێ ڕاکردنی شتێک بەزۆر کەچی پێناسە compress ئەمە نییە. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١١:٤٣، ١٨ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)
با ئەمەش بڵیم «شیکردنەوە» لە کوردیدا دروست یان ھەڵە بۆ وشەی analyse دانراوە و بۆ decompress باش نییە.--چالاک وتووێژ ‏١١:٤٧، ١٨ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)
سڵاو کاکە@Calak:،وشەکانی Lossy و Lossless مکردووەتە: "بەفیڕۆچوو" و "بەفیڕۆنەچوو" ھەر وەک پێشنیارتکردبوو. بۆ Decompress یش "شیتەڵکردنەوە"م بەکارھێناوە (لەسەرەوە بەھەڵە نووسیومە شیکردنەوە)، بەڵام نازانم ئەویش تا چەند ڕاستە. بۆ Compress یش، ڕاستە "پەستاندن" زۆر گونجاو نییە، بەڵام ئەی چار چییە! محمد (لێدوان)
نا کاک @Encrypt0r: «بەفیڕۆچوو» و «بەفیڕۆنەچوو» بکە بە «بەخەسار» و «بێخەسار». بیرم لێ کردەوە. بۆ نموونە لە کارەبادا دەڵێن lossy line خۆ ئەمە نابێتە ھێڵی بەفیڕۆچوو چون ھێڵەکە خۆ بەفیڕۆنەچووە بەڵکوو خەسار دەکا. ئەمە دەبێتە ھێڵی بەخەسار یانی ھێڵێک کە خەساری زۆرە.
شیتەڵکردنیش لە ھەنبانەدا نەبوو لە ئەستێرەگەشەدا بە عەرەبی تقطیع و تمزیق و تحلیل مانا کراوتەوە. مانای دوورە. ھەر لابردنی پەستاندن ڕەنگە خراپ نەبێ. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٧:٠٠، ١٨ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)
  کرا محمد (لێدوان)

UTC بەکورتکراوەیی لەکوردیدا

سڵاو ھاوڕێیان. UTC کە کورتکراوەی کاتی ھاوھەنگاوکراوی گەردوونی یە بەزمانی کوردی، بەڵام لەساتی دروستکردنی وتار بۆ کاتەکانی UTC ناکرێت ناوە درێژەکەی بەکاربھێنرێت.. لەئێستادا بە یو تی سی دانراوە، بەڵکو وەکو ویکی عەرەبی بتوانین کورتکراوەی ناوە کوردییەکەی بۆ دابنێین ((ک ھ گ یان ک گ ھ)).. ڕای ئێوە چییە؟ --«محمد طەلێدوان ‏١٩:٥٣، ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)

زۆرینەی زمانەکان نەیان گۆڕیوە. ھەر بۆ نموونە ویکی ڕووسی کە ئەلفوبێ و زمانیشیان جیاوازە ھەر UTC دانراوە. UTC خۆی کورتکراوەیەکی نێونەتەوەییە ھەموو دەزانن یانی چی و ئەگەر بیکەیە کوردی کەس نازانێ چییە و سوودی نابێت. خۆ ئەگەر کورتکراوەکەی بە کوردی باو بوایە منیش لەگەڵ کوردییەکەی بووم.--چالاک وتووێژ ‏١٧:١٨، ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)

Scale

ئەرێ وەک بزانن ئێمە لە کوردیا چی بەرامبەر بە scale بەکاردێنین؟ بۆ نموونە، چی بە color scale دەڵێین؟ من بۆ musical scale پەیژەی مۆسیقیم داناوە چوون بە پەیژە بیستوومە، بەڵام بۆ ڕەنگ نازانم چییە! پێوەرە؟ نمرەیە...؟--◂ ئێپین وتووێژ ‏٠٨:٢٢، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)

@Épine: گیان کەس نەبوو. خۆت ژیریت و چیت پێ باشە وا بکە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٨:٣٨، ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)

لە کوردیا ئەمانە بەکاھێنین پێوەر، پلە پێو، پێوەری وێنە، تای تەرازوو، توێژ، توێکڵ بەرانبەر بە scale

بە ئینگلیزی پێناسەی خۆی ھەیە musical scale بەلام ئەتوانیت پێناسەکەی وەرگێری ئینجا دەستەواژەی تایبەتی بۆ دانێیت series of tones arranged in ascending or descending order ئەمەش پێناسەکەیMhamad rzgar (لێدوان) ‏٢٢:٥١، ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)

الرقیب

ھاوڕێیان ئایە دەزانن بەرامبەری (الرقیب) بە کوردی چییە؟؟؟ من بە گشتی لە پلە سەربازییەکان شارەزا نیم 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ‏٢٠:٤٥، ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)

سڵاو بەڕێز @ساکاتا گینتۆکی:! ئەو وشەیە بە مانای «Sergeant» دێت بە ئینگلیزی واتە «چاوەش» بە کوردی، بە عەرەبی «عریف» و بە فارسییش «گروھبان». بە کورتی لە ناو خۆماندا ھەر بە «عەریف» ناسراوە. سپاس. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:١١، ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)

@ئارام بکر: سڵاو لە تۆش، بۆ وەرگێڕانەکەت سوپاس بەس ھەڵەیەک ھەیە، رەقیب پلەیەک لە عەریف بەرزترە، واتە ھەڵەیت، کەمێک زیاتر ھەوڵ بدە، ھەروەھا من بەلامەوە گرنگ نییە گەر بەناوبانگ بێت یان نا لە ناو خۆماندا، من کوردییەکەیم دەوێت (گەر ئێمە لێرەوە دەست نەکەین بە بکەرھێنانی ئەوا کێ دەیکات؟؟؟!!!). سوپاس 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ‏٢١:٢٤، ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)

@ساکاتا گینتۆکی: ببوورە! من ھەر ئەوەنە ئەزانم و ئێستا داوا لە کاکە @Calak: ئەکەم یارمەتیت بدات. (کاکە چالاک تکایە کاتی وەڵامدانەوە ساکاتا گینتۆکی مێنشن بکە). سپاس. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٤٨، ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)
@ئارام بکر and ساکاتا گینتۆکی: بەڵێ وایە رەقیب بە ئینگلیزی دەبێتە «sergeant»، بە عەرەبی «رقیب» و بە فارسییش «گروھبان». رەقیبش پلەیەک لە عەریف بەرزترە. بۆ پلە سەربازییەکان لای ئێمە ھەر فارسییەکەی دەڵێن و لای ئێوەش ھەر عەرەبییەکەی. من بەرامبەری کوردی بۆ ئەمانە شک نابەم. لە فەرھەنگە کوردییەکاندا بۆ ئەمە «چاوەش» ھاتووە و ئەویش تورکییە çavuş. لە ئینگلیزدا «sergeant» یانی خزمەتکار و لەگەڵ serve خزمەتکردن ھاوڕیشەیە.--چالاک وتووێژ ‏١٤:٤٨، ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)

@Calak: واتە ئێستا کامیان بەکاربێنم، عەرەبییەکەی یان واتایی ئینگلیزییەکە 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ‏٢٠:٣٥، ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)

@ساکاتا گینتۆکی: راستییەکەی دوێشەو کاتی خەوتن لە بیر قسەکانی خاڵم ھاتمەوە پێشمەرگە بوو و باسی بیرەوەرییەکانی خۆی دەکرد. لە بیرمە باسی دۆستێکی خۆی کرد پێشمەرگە بوو و وتی سەرپەل بوو (ئەم وێنەیە تەماشا کا نووسراوە سەرپەل). وام لە بیرە ھەر باسی پەل-ی کرد باسی لق و سەرلق-یشی کرد. لە ھەنبانەدا سەرپەل «سەرکردەی سی ھەتا پەنجا پێشمەرگە» و سەرلق «فرماندەی سەد پێشمەرگە» مانا کراونەتەوە. لەمانە بچووکتر سەردەستە-یان پێ وتووە. دڵنیا نیم بەڵام لەوانەیە سەرپەل ھەر الرقیب/sergeant بێ.--چالاک وتووێژ ‏٠٧:٥٣، ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)

@Calak: زۆر سوپاس بەڕێز چالاک، لە ڕاستیدا ئێستا من خەریکی ئەم وتارەم و تێیدا‌ ئەم وشە بێزارکەرانە ھاتووە، کەواتە بۆ ئێستا سەرپەل بەکاردێنم، زۆر سوپاس. بەڵام وشەیەکی تر ھەیە ئەویش ھەر پەیوەندی بە پلەی سەربازییەوە ھەیە، بەس ئەو تەنھا لە ویلایەتە یەکگرتووەکان بەکاردێت، بۆیە ئەمەیان ھیچ لە ناو خۆماندا نەبیستراوە، ھیوادارم ھەوڵێک لەگەڵ ئەوەش بدەیت.

(المفوض)

خۆت دەزانیت ئەمە بۆ سەرۆکی پۆلیسی شارێک بەکاردێت لە ویلایەتە یەکگتووەکان، ئێستا ئەگەر تەنھا بڵێیت سەرۆک بەڕاستی تێ ناگەیت کە مەبەستت چییە، بۆیە ناچاریت لە گەڵیدا بڵێیت "سەرۆکی پۆلیسی شارەکە"، ئەمە بەڕاستی زۆر درێژە، ھیوادارم سەیرێکی بکەیت، ئەمەیان بۆ ئەم وتارەیە. سوپاس 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ‏٠٨:٥٧، ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)

ئەمە بە ئینگلیزی دەبێتە چی؟--چالاک وتووێژ ‏٠٩:٣٨، ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)

@Calak: زۆر بۆی دڵنیا نیم، بەس وابزانم ئەمەیە "Commissioner" 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ‏١٠:٠٩، ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)

IDE

سڵاو! چی بە بەرامبەری Integrated Development Environment دەوترێت؟ کوردی، عەرەبی و فارسییەکەش ببینە بۆ وەڵامێکی دروست. سپاس. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:١٨، ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)

سڵاو. لەمێژە بیر دەکەمەوە Environment کە بە عەرەبی بیئة و بە فارسی محیط-ی پێ دەڵێن بە کوردی دەبێ چی پێ بڵێین. کتێبم دەخوێندەوە ھی زمانەوانی ھەر عەرەبییەکەی نووسرابوو بۆ نموونە نووسرابوو فڵان دەنگ لە فڵان بیئة-دا دەبێتە فیسار دەنگ. ژینگە ھەیە ئەمە ھی Ecologyیە و لە راستیدا بەرامبەری Natural environmentە و لێرەدا ناگونجێ. --چالاک وتووێژ ‏١٨:٥٤، ٣ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)
@Calak: منیش ھەر ژینگەم بۆ ئەوە داناوە بە ناچاری، بەڵام ئێسە ڕاستییەکەی وەڵامێکی ڕوونم دەستنەکەوت! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٣٧، ٣ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)
@Calak:@ئارام بکر: وشەی ئاقاریش ھەیە. --Aza (لێدوان) ‏٠٦:١٣، ٤ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)
@Aza: واتە ئاقاری گەشەپێدان/پەرەپێدانی بەرنامەکان؟! کەمێک بە تەنزەوەیە. خۆی لە فەرھەنگی ئایتیی زانستپەروەرانی کورددا ژینگەیەکی تەواو بۆ پەرەپدانی بەرنامەکان دانراوە. خۆم ئەوەشم پێ باش نییە. ھەروەھا بەپێی فەرھەنگیش بێت Environment بە مانای دەوروبەر-یش دێت. تکایە با ئەم مەسەلەیە بکەوێتە بارێکدا. سپاس. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:١٠، ٤ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)
@ئارام بکر: من "ئاقاری یەکپارچەی پەرەپێدانی نەرمامێر"م بەدڵە.--Aza (لێدوان) ‏٢٠:٥٤، ٨ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)
سپاس بۆ Aza! بەڕێز @Calak: تکایە تۆش قسەیەکی لێوە بکە و با بگەین بە ئەنجامێک. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٠٣، ٨ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)
ھەر ئەو دەم کە وڵامم دایەوە بیرم لە ئاقار کردەوە و تۆزێکیش لێی گەڕام لە وشەنامەکاندا. لە ھەندێک سەرچاوەدا نووسراوە عەرەبییە عقار. دڵنیا نیم ڕەنگە ئاخار بووبێ لە ئاخ + -ار. بە بڕوای من مانای ڕێک ئەمە نییە بەڵام زۆر نزیکە و دەکرێ بە کاری بھێنین. کێشەکەی ھەر ئەمەیە ڕەنگە زۆر کەس نازانێ ماناکەی چییە بەڵام خۆ ناکرێ بۆ ھەر چی شتە لە کوردیدا نییە شتێک دابنرێ ھەموو کەس تێی بگا. بە ھەر حاڵ دەبێ وشەیەکی بۆ دابنرێ. خودی وشەی ژینگە بەو مانایەی لە Ecologyدا ھەیە وشەیەکە تازە داتاشراوە ئیتر وا باو بووە ئێستا کەس نییە مانای نەزانێ. دەبێ لە جێگایەکەوە دەست پێ بکەین.--چالاک وتووێژ ‏٢٠:١٨، ٩ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)
@Calak: بۆ ئەمە کە ویکیفەرھەنگ کرایەوە دەتوانین بۆ ئەم وشانە خوێنەران ڕەوانەکەری ئەوێ بکەین. بەس ئێستاش نەمزانی بۆچی لەسەر پرۆژەکە دژی کردنەوەی وەستاویت؟--‏◂ ئێپین لێدوان ‏٢١:٠٨، ٩ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)
خۆ وتم من دژی جیاکردنەوە و لەت و پەت کردنی زمانی کوردیم. ھەر ئێستاش دەتوانین لە ویکیفەرھەنگی کوردیدا بەشداری بکەین. منیش بەشداریم کردووە و حەزیشم زۆر لە ویکیفەرھەنگە و لە ویکیفەرھەنگی ئینگلیزیدا بەشداریم ھەیە.--چالاک وتووێژ ‏١٢:٠٦، ١٠ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)

Workstation

پێشنیار ھەیە بۆ وشەی Workstation؟--‏◂ ئێپین لێدوان ‏١٧:٠٦، ٣ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)

وێستگەی کار.--چالاک وتووێژ ‏١٨:٢٤، ٣ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)
خۆشم ئەمەم دانابوو لە ئێستگەی کاری دەنگی دیجیتاڵی. وشەیەکی شیاو شک نابەن؟--‏◂ ئێپین لێدوان ‏١٨:٥٩، ٣ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)
من شک نابەم. لە ئەڵمانیشدا دەڵێن Arbeitsstation لە Arbeits بە مانای کار و station بە مانای وێستگە پێکھاتووە. مەگەر بڵێین کارێستگە.--چالاک وتووێژ ‏٢٠:٠١، ٣ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)
گەر لە ڕووی زمانەوانییەوە تەواوە، بۆ داینەنێین؟--‏◂ ئێپین لێدوان ‏٢٠:٠٥، ٣ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)
منیش لە کۆمپیوتەردا ھەر وێستگەی کارم بۆی داناوە، بەڵام ھەست دەکەم کارێستگەش وشەیەکی بە مانابێت و ھەم بێکێشەی دەبینم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٣٧، ٣ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)
کارێستگە وشەی لێکدراوە وەک ئەمەیە بڵێی کارخانە بەڵام مەسەلە ئەمەیە بەکارنەھاتووە دەبێتە داتاشینی خۆمان.--چالاک وتووێژ ‏٢١:٣٩، ٣ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)

┐───────────────────└
جا قەیچێکە گرنگ ئەوەیە ڕاستە. ئەگەر ئێمە داینەنێین کەس خۆی تێناگەێنێت، خۆشت لە من باشتر ئەمە دەزانیت.--‏◂ ئێپین لێدوان ‏٢٣:٥٠، ٣ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)

زۆر وشە ھەر وا دانراوە خەڵک خۆی سەرچاوەی وشەیە. بەڵام ئەوانەی بەرپرسن نازانم خەریکی چین ھەزاران وشەمان پێویستە تەکلیفی ئێمە چییە.--چالاک وتووێژ ‏١٨:٥٤، ٩ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)

Jet lag

سڵاو ھاوڕێیان تکایە وشەیەکی باش بۆ بەرامبەری Jet lag پێشنیار بکەن فارسییەکەشی دەبێتە پرواززدگی و بریتییە لە تێکچوونی باری ئاساییی لەش بەھۆی جیاوازی کاتی دوو شوێنەوە کە بەھۆی فڕینێکی درێژمەوداوە پێش تێ، سپاس.Kardo Jaf (لێدوان) ‏١٥:٠٤، ٧ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)

ئەمە وشەکەیە لە ویکیفەرھەنگ. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٠٤، ٧ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)

cook

سڵاو، بەرمابەرێک بۆ ئەم وشەیە ھەیە؟ (جیا لە فارسی و عەرەبییەکەی و چێشتلێنەر)Kardo Jaf (لێدوان) ‏٢١:٥٠، ١٣ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)

@Kardo Muradi: ئاشبەزم لە دۆبلاژی دراما ئێرانییەکاندا بیستووە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٢:٠١، ١٣ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)
بەڵێ، ئاشپەز فارسییە و لە ویکیفەرھەنگیشدا وەک ئاشپێژ مانایان کردووەتەوە، لە ھەندێ وتاری ویکیپیدیاشدا بینیومە، نازانم دروستە لە کوردیدا بەکاری بێنین یان نە.Kardo Jaf (لێدوان) ‏٢٢:٥٢، ١٣ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)
چێشتلێنان نابێت؟--‎◂ ئێپین لێدوان ‏٢٣:٤٣، ١٢ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)
@Kardo Jaf:
ئەگەر فیعلە ئەوە بە کوردی دەڵێن لێنان وەک دەڵێن ئەمڕۆ چ لێ نێین؟ چت بۆ لێ ناوین؟ ئەم چێشتەی بۆ چییە نەم بیستووە بڵێن ئەمڕۆ چ چشتێک لێ بنێین؟
ئەگەر ناو بێ دیارە دەبێ بڵێین لێنەر و تەواو. نازانم عەیبی چییە. ئاشپەز کە فارسییە. ئاشپێژ-یش زەحمەتە وتنی. من وشەی ئازپێژ-م بیستووە. لە ھەنبانەدا نەھاتووە بەڵام ئازپیش-ی تێدایە. لە کرمانجیدا ئازچی-یش ھەیە (لە فەرھەنگی ژابادا آزپێش و آزچی ھاتووە). لە باشوور ئاشچی-ش وتراوە. چێشتکەر-یشمان ھەیە. خۆم ئازپێش یان ئازپێژ-م لە ھەموویان بەدڵترە. -- چالاک وتووێژ ‏٠٩:٢٧، ١٣ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)

space، فضا

پێشنیارتان بۆ ئەم وشەیە چییە، لە زۆر وتارێکدا دیومە کە وشەی ئاسمان‌یان لەجیاتی داناوە کە تەواو نییە و ماناکەی دوورە لەمە، خۆشم پێشتر لە ئاسمانگەڕدا ئەمەم بە کار هێنا کە وا دەزانم ماناکەی ناتەواوە، لە فارسی و عەرەبی و تورکیدا وشەی فەزا هەیە، بۆچوونتان چییە لەبارەی ئەم وشەیەوە و چ وشەیەک باش دەبینن؟Kardo Jaf (لێدوان) ‏١٥:١٠، ١٤ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)
بۆشایی بەکاردێت.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏٢٣:٤٢، ١٢ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)
زۆر باش دەبوو بۆ ئەمە وشەیەکی جوان دانرابا. space لە ئینگیلیزیدا گەلێک وشەی تر لێ دروست بووە و بە بۆشایی زۆر زەحمەتە بتوانی بەرامبەریان بۆ دابنێی. وشەی فضا زۆر باشتر بوو بۆ ئەمە. ئەگەر فضا کوردی نییە بۆش-یش وشەیەکی تورکییە [١] فەرق چ دەکا.--چالاک وتووێژ ‏٠٩:٣٥، ١٣ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)

Mysticism و mythology

ھاوڕێیان وشەی کوردی بەرامبەر ئەم دووانە چییە!؟--‎◂ ئێپین لێدوان ‏٢٣:٤١، ١٢ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)

ڕاستییەکەی یەکەم جارمە ئەم دوو وشەیە ببینم، و لە فەرهەنگێکی ئەلیکترۆنیدا بۆ بەرامبەرەکانیان ئاوا بوو:
  • Mysticism: ١) زگماکی ٢) سۆفیگەری
  • Mythology: ١) ئەفسانەزانی ٢) میتۆلۆژی ٣) کۆمەڵەئەفسانە ٤) دیرۆکناسی ٥) ئەفسانەناسی ٦) ئوستوورەناسی ٧) دیرۆک ٨) ئوستوورە -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٠:٢٤، ١٣ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)
بۆ Mythology ئوستوورەناسی-م بیستووە. بۆ Mysticism نازانم بە کوردی چی ھاتووە. سۆفیگەری کە شتێکی ترە. زگماکی؟! نازانم ئەمانە چۆن دادەنێن. بە فارسی کە دەڵێن عیرفان. تۆزێک بگەڕێین بزانین ھیچ دەدۆزینەوە.--چالاک وتووێژ ‏١١:٠٩، ١٣ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)
بۆ Mysticism: ١. تەسەوف ٢. سۆفیاتی، و بۆ Mythology: ١. میتۆلۆژی ٢. ئەفسانەناسی. سەرچیا — ‏١١:٢٥، ١٣ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)
لە ئێستادا میتۆلۆژی و میستیسیزمم داناوەتەوە تاوەکوو بەرامبەرێکی باش دەدۆزینەوە.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏١٤:٣٠، ١٣ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)

Gallery

سڵاو ھاوڕێیان، ھیچ وشەیەکی گونجاو ھەیە بۆ «Gallery» کە زۆر جار ھەر بە گەلەری یان گالێری دەنووسرێتەوە؟ -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٣٨، ١٥ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)

لەگەڵ ئەوەم ھەر گالێری بێت. لەبەرەوەی لە زۆربەی وتارەکانیش ھەر وامان نووسیوە. سەرچیا — ‏١٩:٤٤، ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)
کاک @Serchia: ئەوە ھەر کێشە نییە. خۆم ھەرچیم بینی چاکیان دەکەمەوە، و وابزانم کاک @Épine:یش دەتوانێت لە توڵامرازەکان ئەمیشمان بۆ زیاد بکات. تۆ بڵێی وشەیەکی کوردیمان بۆ «Gallery» نەبێت! حەیفە وشەیەکی بێگانە پەسەند بکەین لەکاتێکدا ڕێگە چارە ھەیە. من خۆم پێشانگا بە گونجاو دەزانم. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٥١، ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)
کاک @Serchia: جگە لەمە چەندینی تریشم بینیوە. ناشیناسم. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٢٧، ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)
بەڕای من بەتەنیا پێشانگا ماناکەی ناپێکێ، ئەکرێ بڵێین پێشانگای وێنە، بەڵام تا وشەیەک ھەبێت بۆ دوو وشە بەکاربێنین. سەرچیا — ‏١٨:١٨، ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)
کاک @Serchia: بڕوانە نونەڤۆت و بزانە ئەوەی کە کاک دیاکۆ بەکاری ھێناوە چۆنە؟ سپاس، -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٩:٤٠، ١٦ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)
سڵاو، گالێری لە فەرهەنگی کەمبریجدا وای بۆ نووسراوە: ژوور یان شوێنێک بۆ نیشاندان یان فرۆشتنی کارە هونەرییەکان و چەندین مانای تریش، لە فارسیدا 'نمایشگاه'ی بۆ بەکار دێنن کە هەر پێشانگای خۆمانە لە کوردیشدا پێشانگا و نیشانگام بیستووە، لە زۆر لە فەرهەنگە کوردییەکاندا هەر پێشانگە هاتووە. بۆ دانانی وشەی بەرامبەری وشە بێگانەکان زمانناسەکان چەند خاڵ ڕەچاو دەکەن:
  • کوردی بوون
  • پێکانی مانا، تەواوبوون و تێگەیاندنی گوێکران
  • قبووڵکردنی لەلایەن ئاخێوەرانەوە
ئەم خاڵانە پێویستن بۆ وشەسازی و دانانی بەرامبەر بۆ وشە بێگانەکان، ئێستا پێشانگە بڵێین یان گالێری؟ بە ڕای من: پێشانگا لەنێو خاڵکدا قبووڵ دەکرێت و بە کردەوەش سەلماوە و وشەیەکی ١٠٠٪ کوردییە بەڵام لە بابەتی پێکانی مانایەوە ڕەنگە بڵێین هەندێک ناتەواوە چونکە گالێری شوێنێکە بۆ نیشاندان یان فرۆشتن بەڵام پێشانگا تەنیا یانی شوێنی نیشاندان بەڵام دەبێ ئەمەش ڕەچاو بکەین کە:
  1. کوردی و ئینگلیزی لە دوو خێزانی زمانین و ناتوانین بۆ زۆر لە وشە ئینگلیزییەکان مانایەک بدۆزینەوە کە هەر وەک خۆی بێت چونکە ئەم دوو زمانە بە بنەڕەت جیاوازن و ئەم جیاوازییانەش چاوەڕوان دەکرێت و ئەگەر چاوەڕوان بین کە مانای تەواو بۆ هەموو وشەکان ساز بکەین ئەگەری زۆرە کە ژمارەی وشە بێگانەکان لە داهاتوویەکی نزیکدا لە وشە کوردییەکان زیاتر بێت، هەروەها دەشبینین کە ئەم کێشەیە بۆ زمانێک وەک فارسی نییە چونکە لە یەک خێزانن و بۆ ٩٠٪ی وشەکان وشەیەک هەیە کە ١٠٠٪ ماناکەی بپێکێ نموونەیەکی ڕوونیشی پێشانگا و نمایشگاه.
  2. کوردی بوونی وشەکان گرنگترە، لە بارودۆخێکی وادا کە وشەیەک هەیە و ماناکەش تا ڕادەیەک دەگەیەنێ کوردیبوون گرنگترە لە پێکانی مانا.
  3. هەروەها پێشانگە وشەیەکە کە گشتگیر بووە و لە کورمانجی و سۆرانیشدا وەک بەرامبەرێک بۆ گالێری شوێنی خۆی گرتووە
هەر بۆیە من   لەگەڵ پێشانگام. کاردۆ جاف (لێدوان) ‏١٣:٣٧، ٢٠ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)
کاک @Serchia: ئەوە کاک کاردۆیش لێدوانی دا. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٠٤، ٢٠ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)

Pictogram

سڵاو هاوڕێیان ئەگەر Logogram وێنەوشە بێت، Pictogram [٢] دەبێتە چی؟شنەی ئازادی (لێدوان) ‏٢٠:٠٩، ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)

وێنەوشەکە بگۆڕین بە هێماوشەو ئەم بکەین بە وێنەوشە؟ @شنەی ئازادی: خۆشەویست. هیوا (لێدوان)
بە ڕای من ئەوە باشە.   سوپاس بۆ تۆ @هیوا:شنەی ئازادی (لێدوان) ‏٢١:٠٥، ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)

هاوڕێیان بۆ Ideogram [٣]، ڕاتان چییە؟ شنەی ئازادی (لێدوان) ‏٢٢:٢٨، ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)

Page layout

سڵاو هاوڕێیان بەرانبەری کوردی ئەمە [٤] چییە؟ شنەی ئازادی (لێدوان) ‏٢٠:٥٤، ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)؟

@شنەی ئازادی: «نەخشەی پەڕە» یان «ڕووپەڕی پەڕە» نابێت؟ -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٠٤، ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)
زۆر سپاس لە وڵامەکەت @ئارام بکر:، لە ڕاستیدا، خۆم هیچم پێ شک نایەت، لە فارسی پێی دەڵێن صفحە‌آرایی، واتاکەی بۆ من ئاشکرایە، بەڵام «نەخشەی پەڕە» یان «ڕووپەڕی پەڕە» هەست دەکەم واتاکە ناگەیێنن، بزانین ڕای هاوڕێیانی تر چییە.شنەی ئازادی (لێدوان) ‏١٩:٤١، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)
ڕەنگە تاکە وشەیەک لە کوردی بۆ ئەمە نەبێت. بەپێی پێناسەکەی بێت، ئەکرێ «داڕشتنی پەڕە» یان «ڕێکخستنی پەڕە» بەکاربێنین. ئەکرێ وشەیەکی نوێشی بۆ بتاشین، من بیرم بۆ «پەڕەداڕشتن» دەچێت. سەرچیا — ‏١٥:٣١، ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)
سڵاو برایان، بێگومان وشەمان هەیە بۆ ئەمە. مانای page کە ئاشکرایە و نەک یەک دانە بەڵکو چەندین مانەمان بۆی هەیە بەڵام layout واتە: the way something is designed or arranged[١] کەواتە ڕێگەی ڕێزکردن یان نەخشاندنی شتێک. بەڕای من ڕێزکردن، ڕێک کردن، ڕێزبەندی، ڕێکوپێک کردن، ڕێکهێنان تەواون بۆ layout کەواتە ڕێزکردنی پەڕە، ڕێکوپێک کردنی پەڕە، ڕێک کردنیپەڕە، ڕێزبەندی پەڕە گونجاون.کاردۆ جاف (لێدوان) ‏١٤:٠٣، ٢٠ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)

Noticeboard

ئەم وشەیەم لەکاتی چاککردن و ڕێکخستنی کۆدەکانی توینکڵ زۆر بەرچاو دەکەوێت، بەتایبەتی لە بەشی سکاڵاکردن. ئێستا تەختەی ئاگاداریم داناوە (ھەرچەند لەوە ناچێت دروست بێت) وشەی باشتر نازانن؟--‎◂ ئێپین لێدوان ‏١١:٣٠، ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)

Self-similarity

سڵاو هاوڕێیان بۆ ئەمە [٥] چ باشە؟-- Şûşe وتووێژ ‏٠٧:٥١، ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)

لەخۆچوویی. Aza (لێدوان) ‏٠٦:٥٨، ١ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)

Eventually

سڵاو هاوڕێیان ئەی بۆ ئەمە [٦] (Eventually) پێشنیارتان چییە؟ -- Şûşe وتووێژ ‏٢٠:٠٥، ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)

سەرەنجام. Aza (لێدوان) ‏١٧:٥٧، ٢٨ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)
سپاس کاک ئازا، @Aza: بە فارسی دەڵێن بە قدر کافی بزرگ، سەرەنجام واتاکەی دەگەیێنیت؟ بۆ نموونە لەم ڕستەدا چۆن بیڵێین؟ قضیه فڵانی فقط به ازای همه اعداد صحیح به قدر کافی بزرگ ثابت شده‌است؟ -- Şûşe وتووێژ ‏٢٢:٤٠، ٢٨ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)
تیۆرمی فڵان تەنیا لە بەرامبەر گشت ژمارەگەلی تەواوی سەربەزیا گەورەوە سەلمێنراوە.
یا
تیۆرمی فڵان سەرەنجام/عاقیبەت لە بەرامبەر ژمارەگەلی تەواوەوە ئەسەلمێنرێت.
P is eventually true for X
P سەرەنجام بۆ X ڕاست ئەبێتەوە (بە ڕاست دەردەچێ)
P is true for sufficient large X
P بۆ X ی سەربەزیا گەورە ڕاست ئەبێتەوە. Aza (لێدوان) ‏٠٦:٥٢، ١ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)
دەستتان خۆش بێت کاک ئازا @Aza: زۆر زۆر سپاس Şûşe وتووێژ ‏٠٨:٥٥، ١ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)

Facilities engineering

سڵاو هاوڕێیان، وەکی بزانن ئەوە [٧] دەبێتە چی، یان بۆ نموونە "تاسیسات الکتریکی" ؟ -- Şûşe وتووێژ ‏١٥:٢٧، ٢٦ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)

Mushroom, Fungus/fungi (Mycology), Mold

بەڕێزان پێشنیاری ئێوە بۆ ئەم سێ وشەیە چییە؟
لای ئێمە بە Mushroom دەڵێن کارگ. دیارە لە شوێنی تر دەڵێن قارچک و خارچ و خارچک.
ئێمە بە Mold دەڵێین برش یان برشوو. وشەی کەڕووش ھەیە لای ئێمە دەڵێن کەڕووی ھەڵھێناوە. لە کەڵھوریدا دەڵێن کەڕگ ھەر بە مانای Mold (عفن الخبر). بە ھەورامیش وا بزانم دەڵێن کەڕێ. بیستوومە لە ئەردەڵانیدا پێی دەڵێن کەڕەکیفە (وا بزانم ھەر کەڕوو + کیف + ە بێ). لە کرمانجیدا شتێک وەک ئەمە ھەیە دەڵێن کارکەڤیک یان کوفکارک بەڵام بە مانای Mushroom (پێم وایە کەرتی کیف و کوف تورکی بێ بە ئازەبایجانی بە Mold دەڵێن Kif و بە تورکی Küf).
ئەمە گشت زانیاری من بوو. جا زانیاری و پێشنیاری ئێوە چی بێ. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٩:٤٦، ٢ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)
وشەی «تەمەک» -یش هەیە هەر بە مانای کەڕوو. جا بە لامەوە زۆر سەیرە کە لە فەرهەنگەکاندا نایدۆزمەوە!Aza (لێدوان) ‏٢٠:٣٢، ٥ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)
بۆ بەرامبەری mold و mushroom وشە ھەن: کەڕوو و تەم بۆ بەرامبەری مۆڵد و قارچک و کارگیش بۆ ماشرووم. بەڵام کێشەکە فانگییە، ئەو زاراوە زیاتر زانستییە، بۆیە کورد وشەی بۆی نییە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:١٢، ٥ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)
Fungus هەر ئەو mushroom ەیە بە زمانی لاتین. بە ڕای من ئێمە ئەبێ فارسی چیی کردووە وا بکەین. Aza (لێدوان) ‏١٥:٠٠، ١٨ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)

Well-being

بە فارسی بەمە دەڵێن بھزیستی. من خۆم ژینخۆشی م پێ باشە. خۆشبوویی ش ئەبێ. --Aza (لێدوان) ‏٠٩:٥٨، ١٠ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)

تەواوە. کاردۆ جاف (لێدوان) ‏١٤:٠٩، ٢٠ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)

Substitution

ھاوڕێیان وەرگێڕان بۆ ئەمە. لە ویکی فارسی جانشانی-یان داناوە و لە ویکی عەرەبیش نسخ-یان داناوە. لای ئێمە چی بۆ دابنێین؟ جێگرتنەوە؟ لەبەرگرتنەوە؟ ھەر وشەیەک کە فەنکشنی substitution بنوێنێت، کە لە ویکی بە {{subst:نموونە}} بەکار دێ. @Calak:--‎◂ ئێپین لێدوان ‏٠١:٣٤، ٢٣ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)

دەڵێن لە جیات دانان، لە جێ دانان، نیانەجێ. بەس ئەمە فیعلەکەیەتی to substitute. شتی باشتر جارێ ناگاتە مێشکم.--چالاک وتووێژ ‏١٠:٣٣، ٢٣ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)
@Aza: @Pirehelokan: بەڕێزان ئێوە ڕاتان چییە؟--‎◂ ئێپین لێدوان ‏١٣:٢٩، ٢٣ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)
ڕای من ئەمەیە: «لەجێدانران» و «تەراتێخران» بۆ substitution و transclusion.
لەجێدانران کە دیارە لە + جێ + دانران -ە.
تەراتێخران -یش ئاوا دروست بووە: تەرا + تێخران. تەرا یا تەرە واتە دوورکەوتوو، ئاوارە، پرژ، بڵاو، لە چاوگی تاران -ەوە دێ و هاوڕیشەیە لەگەڵ پێشگری trans دا. لە فارسیدا وەکوو بەرامبەری trans بە کاری دێنن و وەک خۆیان ئەڵێن زیندوویان کردۆتەوە. شوکر بۆ خوا لە کوردیا وەکوو وشە زیندووە و پێویست بە زیندووکردنەوەی نیە. ئەمە تەرا. تێخرانیش کە بەرامبەری inclusion - ە. سەرجەم تەراتێخران واتە transclusion. Aza (لێدوان) ‏١٥:٣١، ٢٣ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)
کاک @Calak: و @Aza: ئەمەوێت ئەم دوو وشە سیحرییە وەربگێڕم. جا وتم ڕاتان وەرگرمەوە، لە فابریکەیتر ئەوانەی کاک ئازا پێشنیاری کردن داوا بکەم یان چی؟--‎◂ ئێپین لێدوان ‏١٠:٥٩، ١٧ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)
وەڵڵا من لەگەڵ ھیچ یەک لەمانە نیم. چەند ساڵ لەمە پێش دەمان توانی ئەمانە بکەینە کوردی. خۆم قەت بۆ لای نەچووم و وەرگێڕانەکەشی ھیچ سوودێکی نییە... .--چالاک وتووێژ ‏١٥:٠٧، ١٧ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)
کاک چالاک وەرگێڕانی ئەمە سوودی زۆری ھەیە. یەکێک لەوانە ئەوەیە کە دانانی ئەو داڕێژانەی پێویستیانە لەسەر مۆبایل و تابلێت ئاسانتر ئەکات. سوودەکەی تریشی ئەوەیە کە وەرگێڕان باشتر ئەکا لەکاتی دەستکاریکردنی داڕێژەکان. خۆشیشە ھەموو ئەمانە کوردی بن.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏١٧:٤١، ١٧ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)

Mortar and pestle

لای ئێوە بەمە دەڵێن چی؟ من ھەر نەمزانی کام ڤاریانت لە سۆرانیدا باوترە. تکایە وەڵامی خۆتان بنووسن ھەتا بە ئاکامێک بگەین. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١١:٥٨، ٢٣ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)

دەسکەوانم بیستووە.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏١٣:٣٠، ٢٣ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)
ئاوان و دەساوان (دەسەئاوان). ئێمە وا ئەڵێین. Aza (لێدوان)`
ئێمە بەسەریەکەوە ئەڵێین "ئاوان دەسکەوان". -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:١٤، ٢٣ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)
من بە دەسکاونگ بیستوومە.Şûşe وتووێژ ‏٢١:٢٣، ٢٣ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)
دەسکاونگ/دەسکەوان = دەسک + ئاونگ/ئەوان = دەسکی ئاونگ/ئەوان. ئاونگ/ئەوان دەبێتە Mortar. بەڵام زۆر جار دەنگی ھ لە سەرەتادا دەقرتێ بۆیە دەتوانێ ھاونگ/ھەوان بێ. ھەر لێم ڕوون نییە کام ڤاریانت باوترە. بە لەکی ھەوەنگ بە کەڵھوڕی ھاون یا ھاونگ. زۆر سپاس خۆشەویستان.--چالاک وتووێژ ‏١١:٤٤، ٢٥ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)

Masterpieces of the Oral and Intangible Heritage of Humanity

سڵاو هاوڕێیان ئەوە [٨] دەبێتە چی؟ -- Şûşe وتووێژ ‏٢٠:٣١، ٢٩ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)

شاکارەکانی کەلەپوورە زارەکی و نابەرهەستەکەی مرۆڤایەتی. Aza (لێدوان) ‏٢١:٠٣، ٢٩ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)
زۆۆۆۆۆۆر سپاس کاک ئازا @Aza:، دەستتان خۆش بێت Şûşe وتووێژ ‏٢١:٠٦، ٢٩ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)
ھەر نەمزانی کێشەی وشەی میرات چی بوو وشەی تورکی کەلەپووریان لە جیات دانا. میرات وشەیەکە لە گشت زاراوەکاندا باوە تەنانەت لەکیش ھەر دەڵێ میرات.--چالاک وتووێژ ‏١٦:٣٩، ٢ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)

Syncing یان Sync

سڵاو ئەم دوو وشەیە بە کوردی چی مانایەکی هەیە؟ بەعەرەبی المزامنة Arya sarhan (لێدوان) ‏٢٠:٠٥، ١٨ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)

سڵاو @Arya sarhan: لە فەرھەنگە ئەلیکترۆنییەکان «ھاوکاتکردن» نووسراوە. خۆم ھیچ بیرۆکەیەکم نییە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٥٢، ١٨ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)

synchronization واتا «ھاوکاتکردن»، زۆر پێویستم بەم وشەیەیە چونکە ئەو ڕستانەی لە وەرگێڕانی ویکیپیدیا بۆ ئەندرۆید ماون زۆری ئەم وشەیەی تێدایە. Arya sarhan (لێدوان) ‏١٨:٣٩، ١٩ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)

ناوی مصطفى

پێویستە ناوەکە یەکلایی بکرێتەوە، لە ئێستادا چەندین وتار هەن بە مستەفا یان موستەفا نووسراون نموونە؛ مستەفا پاشای یاموڵکی + موستەفا کەمال ئاتاتورکKushared (لێدوان) ‏١١:٤٣، ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)

من لەگەڵ مستەفام. Min.neel (لێدوان) ‏١١:٥٠، ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)

  لەگەڵ - مستەفا - سەرچیا — ‏١٢:٢٤، ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)
ئەمەیش ڕێک وەک موحەممەد و محەممەدەکەیە، کە پێشتریش وتووێژی لەسەر کراوە و وەک چۆن محەممەد ھەڵبژێردراوە، بۆ مستەفاش ھەر ھەمان شتە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٥٩، ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)

to slide

سڵاو. بەڕێزان کەس بەرامبەرێکی باش بۆ ئەم فیعلە شک دەبا؟ نموونەکانی ئەمانەن لە ویکشنریدا:

(ergative) To (cause to) move in continuous contact with a surface

- He slid the boat across the grass.

- The safe slid slowly.

- Snow slides down the side of a mountain.

-- چالاک وتووێژ ‏٢٠:١٥، ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)

@Calak: ئەمە فەرھەنگستانی فارسی ھەندێ جار لغزیدن -ی لە جێی داناوە. لغزیدن لە کوردیدا ئەبێتە خلیسکان، گەر سەرنج بدەی خلیسک ھەمان لغز -ە کە دەنگەکان کەمێ گۆڕاوە و جێگۆڕکێیان کردووە.--Aza (لێدوان) ‏١٠:٥٩، ٣١ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)
@Aza: دەستت خۆش بێ رەنگە وا بێ نموونەی تریشی ھەیە زغال/خەڵووز. بەڵام لە کرمانجیدا بە شێوەی حلیسک-یش ھەیە وامان لێ دەکا بڵێین وشەکە دوو کەرت بێ و کەرتی دووەمی -لیسک لەگەڵ لیز و لیز خوردن فارسی یەکێک بێ. بە گشتی دڵنیا نیم لە ڕیشەکەی. خزیلک-یش ھەیە لێرەدا پیاو دەباتەوە سەر وشەی خزین.--چالاک وتووێژ ‏٠٥:٣٤، ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)
کاک @Calak: ڕەحمەتت لێ بێ! بەخوا ڕاست دەکەی! وەختی خۆی بە مناڵی دەمان وت «بچین حلیسکانێ بکەین؟» -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٩:١٥، ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)
لە ھەولێر و دەوروبەری -انێ پاشگری کایە بەڵام لە شێوەزارەکانی تر -ێن (موکری-ێن یا -ێنێ) پاشگری کایەیە؛ وەک تۆپێن و تۆپانێ (یان حلیسکانێ دەبێتە خلیسکێن). خۆڵەپەتانێ-ش لە ویکیی خۆماندا ھەر وشەیەکی لای ئێوەیە.--چالاک وتووێژ ‏٠٩:١٠، ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)

entry

سڵاو هاوڕێیان @Aza: و @Calak: و .... بەرامبەرێکی باش بۆ entry شک دەبەن؟ بۆ نموونە لێرەدا دە باسی جووتەڕێکخراوەکاندا (زوج مرتب)


In the ordered pair (a, b), the object a is called the first entry, and the object b the second entry of the pair

بە فارسی دەڵێن مولفەی اول و مولفە دوم. لە کتێبەکانی وەزارەتی پەروەردەدا ئەوەی دیتوومە هەر نووسیویانە ژمارەی یەکەم و ژمارەی دووهەم، کە ئەمە هەڵەیە چونکە ڕەنگە ژمارە نەبن...Şûşe وتووێژ ‏١٢:٢١، ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)

لەمیژە بیر لەمە دەکەمەوە و پێشتریش پرسیبووم. ئەمە لە ناو وشانەمەیەشدا ھەیە بە فارسی دەڵێن مدخل. ئێستا دەڵێن دَرآیە کە یانی درآمدن (ھاتنە ژوور) سەرنج بدەی مدخل-یش ھاوڕیشەیە لەگەڵ داخل. entry خۆی ھاوڕیشەیە لەگەل enter بە مانای داخل کردن. باوڕە ناکەم شتێکمان بۆی ھەبێ و دەبێ وشەی بۆ دابنرێ.--چالاک وتووێژ ‏١٢:٢٩، ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)
ئەمە لەوە ناچێ بتوانین یەک وشەی بۆ دانێین و تەواو، لەوانەیە لە ھەر بوارێکدا وشەیەکی تایبەتیی پێویست بێ. لە فەرھەنگەکاندا تووشی زارک و دەروو و دەرگا و تێکەوتە و بابەت و .. ھاتم. بابەت خراپ نییە، وەک شتێ ھەر ئەو بابة -ی عەرەبییە بێ بە مانای دەرگا. بەڵام من بم ھەر ئەنووسم مەدخەل. مەدخەل کورت و پڕبەپێستە، فەقەت کوردی نییە، بەڵام وشەیەکی سەیر و سەمەرەش نییە کە کورد نەیبیستبێ. --Aza (لێدوان) ‏٠٥:١٥، ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)
سپاس بۆ وڵامەکەتان ھاوڕێیان @Aza: و @Calak: مەدخەلم بە دڵە منیش دەستتان خۆش بێت کاک @Aza: جارێ ئەمە بەکاردێنم.Şûşe وتووێژ ‏٠٨:٤٧، ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)
من پێم وایە دەکرێ درآیە لە فارسیدا بۆ ھەموو بوارەکان بە کاری بھێنن و کێشەی نییە. بەس چون وشەیەکە لەو زمانەدا تازە دانراوە ئیتر نەیتوانیوە جێگای مەدخەل بگرێتەوە. بۆ entry نووسراوە past participle of the verb entrer. لە ئینگلیزیدا enter یانی come in(to) بە کوردی دەبێتە تێھاتن. past participleەکەی دەبێتە تێھاتە. entry شتێکی سەیروسەمەر نییە کە نەتوانین کوردی بۆ دانێین. بە عەرەبییەکەشی بێ مدخل ناوی شوێنە لە دخل. بە موکری بە داخل دەڵێن تێو (نازانم پێوەندیی فە فارسی تو ھەیە؟!) و مدخل دەبێتە تێوگە.
من لەو وشانەدا وا ریزت کردن تێکەوتە لە ھەموویان بە باشتر دەزانم ئەگەرچی بەپێی بۆچوونی سەرەوەم وشەی باشتریش دەکرێ دابنرێ. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٠٩:٤٠، ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)
تێھاتە زۆر جوانە بۆ مەدخەلی فەرھەنگ و شت. بەڵام گەر سەیری entry بکەی لە فەھەنگی ئۆکسفۆرددا ئەبینی کە نە تێھاتە و نە مەدخەل و نە درآیه بۆ ھەموو ماناکانی گونجاو نین.--Aza (لێدوان) ‏٠٧:٢٧، ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)
@Aza: تووشی ژوورگە-یش بووم لە شوێنێکدا.--چالاک وتووێژ ‏٠٩:١٤، ٣ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)

Constructible number

سڵاو ھاوڕێیان ئەوە [٩] دەبێتە چی؟ -- Şûşe وتووێژ ‏١٦:٠٢، ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)

ئەمیش ھەر گرفتەکەی structureی ھەیە. بۆ پاری struct لەم وشانەدا وشەی کوردیی پڕبەپێستمان نییە، یا ھێشتا نەماندۆزیوەتەوە. بەینێک لەمەوبەر لە وتاری دروستیدا لە جیاتیی constructivism بەرھەڤخوازیم دانا. construct واتە لە سەر یەک دانان. بەرھەڤ کردنیش ھەر ئەوەیە. -Aza (لێدوان) ‏١٧:٠٦، ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)
Aza: جاروبار لێکدانەوەی ئێتیمۆلۆژی ناتوانێ یارمەتیمان بدا. کاتی وا باشترە لەسەر مانای وشەکە زووم بین. بۆ مانای construct نووسراوە to form something by putting different things together. زۆرم فکر لەمە کردەوە بە بڕوای من ئەمە دەبێتە وێک خستن. سەیری فەرھەنگی کوردستانی مامۆستا گیو بکە ھاتووە. ھەڵبەت لە موکریدا باوە.--چالاک وتووێژ ‏٠٨:٣٥، ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٠
سپاس، ئەمە فەرھەنگستانی فارسی بەعزێ جار برساختن ی بۆی ھێناوە کە بە کوردی شایەد بکاتە ھەڵچنین. وێکخستن بۆ ئێرە باشە، بەڵام لەوانەیە مەسەلەن بۆ constructive critique (نقد سازنده) نەگونجێ.-Aza (لێدوان) ‏١١:٣٢، ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)

لەشی مرۆڤ

هەڤاڵان @Aza:، @Serchia:، @Kushared:، @Aram:، @Amine yousefi:، @Calak:، @Pirehelokan: تکایە لە وەرگێڕانی ئەم داڕێژەدا یارمەتی بدەن تا دواتر بتوانین وتارەکانی دروست بکەین. داڕێژە:کۆئەندام و ئەندامەکانی مرۆڤ -- Min.neel (لێدوان) ‏٢١:٢٩، ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)

بەسەرچاو.--چالاک وتووێژ ‏١٣:١٨، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)

contradiction

دژبێژی؟ -Aza (لێدوان) ‏١٥:٣٩، ٤ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)

@Aza: بە ڕیشە بەڵێ بەڵام بە بڕوای من دژیەکی باشترە. بڵێی ئەمانە دژیەکن جوانترە ھەتا بڵێی ئەمانە دژبێژن. بە بڕوای من دژبێژی دەبێتە تناقض گویی.--چالاک وتووێژ ‏١٧:١٥، ٤ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)
سپاس. ئەی self-contradiction ببێ بە چی؟ دژبەخۆیی؟ دەی ئەویش دژبەیەکی بێ باشتر نییە؟ ھەرچەن دژیەکی کورتترە و من خۆم ھەر دژیەکیم پێ باشە. -Aza (لێدوان)
@Aza: law of noncontradiction چی؟ یاسای دژیەک نەبوون؟ -Aza (لێدوان) ‏١٧:٣١، ٤ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)
noncontradiction کە دەبێتە نادژیەکی شکی تێدا نییە.
بۆ self-contradiction بە بڕوای من دژبەیەکی ھەر دەبێتەوە دژیەکی. دژ بە یەک بی و دژی یەک بی فەرقی نییە. بە بڕوای من دژخۆیی تەواوە و دژبەخۆیی-ش دەبێ. یەکێک لە ماناکانی تریشی دژبێژی-یە کە باسمان کرد.--چالاک وتووێژ ‏١٧:٥٠، ٤ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)

@Calak: ئەگەر تناقض دژیەکییە، ئەی تضاد چییە؟ -Aza (لێدوان) ‏٠٦:٢٧، ٩ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)

@Aza: تضاد ئینگلیزییەکەی چییە؟-- چالاک وتووێژ ‏٠٧:٤١، ٩ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)
@Calak: ئەمەیە -- Aza (لێدوان) ‏٠٨:١٠، ٩ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)
نقض بە کوردی ئەبێتە ھەڵوەشاندن. تناقض یەعنی یەکتر ھەڵوەشاندن. -Aza (لێدوان) ‏٠٨:١٥، ٩ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)
@Aza: بە بڕوای من contrary دەبێتە تقابل، متقابل، مقابل، در تقابل بودن نەک تضاد. -- چالاک وتووێژ ‏٠٨:٣١، ٩ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)
لە لۆژیکدا بە تقابل ئەڵێن opposition. تضاد و تناقض خۆیان جۆرێ تقابلن. تداخل -یشمان ھەیە و تداخل تحت تضاد -یش. -Aza (لێدوان) ‏٠٨:٤٨، ٩ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)
وتارێکی باش ھەیە لە ویکیی ئینگلیزیدا بە ناوی square of opposition کە ھەر چوار جۆرەکەی تقابل -ی شرۆڤە کردووە. -Aza (لێدوان) ‏٠٩:٠٧، ٩ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)
@Aza: ئەوە ھەر فکرم لەسەریەتی. لە لۆژیکدا نازانم بەڵام لە ماناناسیدا ئەم زاراوانەمان ھەیە: تضاد و تقابل و تناقض و تباین. یانی یەکی تریشی پێ زیاد بوو ئەویش contrast.-- چالاک وتووێژ ‏١٩:٣٢، ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)
@Calak: من وا ئەزانم دژیەکی = دژبەیەکبوون = تضاد -ە. تناقض -یش ئەبێ بە یەکھەڵوەشاندن یا یەکھەڵتەکاندن یا یەکھەڵدڕین.--Aza (لێدوان) ‏٠٤:٣٨، ٢١ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)
@Aza: پێم وایە وشە «ناتەبایی» بۆ تناقض و «ناتەبا» بۆ متناقض خراپ نین. ھەڵبەت ئەم وشانە لای ئێوە باو نییە. تەبا یانی لەگەڵ یەک ڕێک بوون. (سەیری فەرھەنگی مەھابادیش بکە نووسراوە مناقض و تناقض)
بۆ تضادیش پێم وایە «ھاودژی» باشتر بێ. بڵێی ئەمانە ھاودژی یەکترن جوانترە ھەتا بڵێی دژیەکی یەکترن.
بۆ تقابل ڕەنگە پێشبەری-ی کرمانجی خراپ نەبێ. پێشبەر مقابل.
-- چالاک وتووێژ ‏١٣:١٥، ٢٢ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)
@Calak: ھەر خۆم لە وتاری بنەواشەدا law of noncontradiction م بە یاسای نەبوونی ناتەبایی تەرجومە کردووەتەوە. عەیبی ئەوەیە بە «نا»وە دەست پێ ئەکات. ئیتر noncontradiction کە بە nonەوە دەست پێ ئەکا کوردییەکەی ئەبێتە تەبایی (کە «نا»ی نییە). self-condradictory ئەبێ بە چی؟ خۆناتەبا؟ -Aza (لێدوان) ‏١٥:٥٣، ٢٢ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)

سیاسەتوان یان سیاسەتمەدار

سڵاو بەڕێزان: ئەو دوو دەستەواژەیە کامیان گونجاوترە چونکە لە ژیاننامەکان ھەردووکی بەکارھاتووە، بەڵام ئەوەی باوە زیاتر سیاسەتمەدارە ✏️ Karem - ‏١٤:٢٠، ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)

سڵاو @Kareeeeem: ئێرە بۆ ئەو وشە و دەستەواژانەیە کە بیانین و بەرامبەری کوردییان بۆ شک نابەین. پێم باشە لە وتووێژ:سیاسەتوان (کە وتووێژێکیش لەوێ کراوە) بپرسیت. لەگەڵ سپاسی ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٠٩، ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)

Pansexual

سڵاو! ئەم پرسیارەم بۆ هەمووانە بەڵام تاگی @Calak: ئەکەم بەو پێیەی کوردییەکەی زۆر باشە. بەڕای ئێوە هاوواتایەکی شیاوی وشەی پانسێکشوالی ئینگلیزی چییە؟ وشەی Omnisexualیش لەجێی بەکاریەت، پێشگرەکانی pan و omni بە واتای «هەموو» دێن. لە ڕەگەزایەتی مرۆڤدا بۆ Sexualەکان تاکوو ئێستا خواز داندراوە (بڕواننە جیاڕەگەزخوازی، هاوڕەگەزخوازی و دووڕەگەزخوازی) کەوابێت دەکرێت بڵێین ئەمەش دەبێتە «هەمووخواز»؟ هەر ئەمە مەنتیقییە بە من. زۆر سوپاسی هەموو بۆچوونەکان دەکەم.◂ ئێپین وتووێژ ‏١٨:١٧، ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)

ئەو بەرامبەرانەی ئاماژەت پێ کرد و ئێمە دامانناوە (جیاڕەگەزخوازی، ھاوڕەگەزخوازی و دووڕەگەزخوازی) ھیچیان تەواو نین و ھەموو کێشەیان ھەیە.
پێشتر باسم کردبوو ڕەگەز نابێتە sex و دەبێتە race. ھەر وەک چۆن ڕەگەزپەرستی دەبێتە racism. من بە ڕەگەز کوردم ئەمە یانی raceەکەم کوردە نەک sexەکەم. بە فارسی ڕەگەز دەبێتە نژاد. sex دەبێتە جنس (کە جسن-یش وتراوە). بە کوردی زایەند-یشان بۆ داناوە.
پاشگری -خوازی و جارجار -پەرستی بەرامبەری -ism- ئینگلیزییە. Homosexuality یانی Homosexualism بۆیە لێرەدا -خوازی ھاتووە و دەڵێن ھاوڕەگەزخوازی.
لە وشە کوردییەکانی سەرەوەدا بۆ Sexual -خواز دانەنراوە بەڵکوو ڕەگەز دانراوە. -خوازی بۆ -ity دانراوە (کە لەسەرەوە باسم کرد).
بەم پێیە Omnisexual یان Pansexual دەبێتە ھەمووڕەگەزخواز و Omnisexuality یان Pansexuality دەبێتە ھەمووڕەگەزخوازی. ئەگەرچی بە بڕوای من گشت لە ھەموو جوانترە و گشتڕەگەزخواز و گشتڕەگەزخوازی-ش تەواوە.
-- چالاک وتووێژ ‏٢١:٢٤، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)
@Calak: کەواتە دروستەکان ھاوزایەندخوازی، جووتزایەندخوازی و جیازایەندخوازی دروستن، یان ھەڵە تێگەیشتم؟ ئەگەر ئەمە کوردییە و تەواوە، بۆچی ھەر ئێستا بڕیار نەدەین و یەکلایی کەینەوە؟
خۆی یەک کێشە لە وشەی «ھەمووڕەگەزخواز» ھەیە، کێشەکە ئەوەیە وشەکە ھەڵەیە. لە زانستی جنسانییەت کەسی omnisexual یان pansexual کەسێکە کە ھەموو جێندەرەکان و ھەردووک زایەندەکە (یان جنسەکەی) قبووڵە، خۆی لە ڕووی پۆلێنی زانستییەوە تەنیا دوو جنس ھەن کە نێر و مێن، بەڵام جێندەر جیاوازە و نزیکەی ٧٠ دانە ھەن، ئەو وشەیەش بۆ ئەو کەسانە بەکاردێ کە دەتوانن ھەستی ئەوینیان بەرامبەر ھەر ٧٠ جێندەرەکە و ھەردووک جنسەکەش ھەبێت، بەڵام کاتێک ئەڵێین «ھەمووڕەگەزخواز»، ھەست ئەکەم ئەوە ئەنوێنێ کە زیاتر لە دوو ڕەگەز ھەن و جێندەرەکانیشی وەلا ناوە. منیش زۆرم بیرم لەمە کردەوە بەس بەڕاستی زۆر ئاڵۆزە و ھەموو-گشتڕەگەزخوازیش بە دروست نازانم لەبەر ئەو ھۆکارەی باسم لێوەی کرد.◂ ئێپین وتووێژ ‏١٥:٣٩، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)
ئەم کێشەیە لەمێژە ھەیە. تایبەتی ئەم وشەیەیش نییە. ئێمە بەداخەوە ھەموو شتێک لەگەڵ یەک تێکەڵ دەکەین و ڕێز بۆ سنووری مانای وشەکان دانانێین. ئەگەر بۆ جنس (sex) وشەمان نەبوو یا بۆ جێندەر (gender) یا ھەرچی، ڕێگای ئەمە نییە وشەیەکی ناپێوەندیداری دیکەی لە جیات دانێین.
بۆ sex تا ئێستا یا جنس (جسن) وتراوە یا زایەند. بەڵێ دروستەکەی ئەوەیە بڵێین ھاوجنسخوازی (بە فارسیش ھم‌جنس‌گرایی) یا ھاوزایەندخوازی. ھاوڕەگەزخوازی یانی ئەمن کوردم ھەر کوردم بوێ! نەک ئەوەی بڵێی ھەر جنسی خۆم کە نێرە بوێ. ئاشکرایە ھەڵەیە.
بۆ جووتزایەندخوازی-یش کە نووسیوتە، ھەر دوو- باشترە لە جووت-. پێشگری bi- زیاتر مانای دوو دەدا ھەتا جووت.
لە جیاڕەگەزخوازی-شدا پێشگری جیا- دروست نییە. لە ڕاستیدا hetero- یانی other, another, different. یانی یەکێک کە جنسێکی تری دەوێ یا جنسێکی جیاوازی دەوێ کەچی گرنگترین مانای جیا separateە. بڵێی جنسی جیاواز دروستە بەڵام جنسی جیا مانای نییە.
بۆ ھەمووڕەگەزخواز-یش کە فەرمووت پێم باش نییە تێ گەیشتم دەڵێی چی. بەڵام ھەر کێشەیەکی ھەبێ لە وشە ئینگلیزییەکەدایە و خەتای ئێمە نییە. لە ویکیی ئینگلیزیدا لە پێناسەکەیدا نووسراوە ھەستێکە بێ ڕە چاو کردنی sex یا gender. بەم پێیە ھەر چی دابنێین کێشەی ھەر دەبێ.
-- چالاک وتووێژ ‏١٠:٢٨، ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)
کاک @Calak وشەی دەکرێ بۆمانی ڕوون بکەیتەوە وشەی زایەند لەکوێوە هاتووە ئەگەر زانیاریت هەبێ لەسەری؟ عەزێتیشە. یەک شتی تریش، بەجێی جیاڕەگەزخواز\ی چی پێشنیار دەکەی؟ جیاواززایەندخوازی؟ کەمێک نامۆیە. ◂ ئێپین وتووێژ ‏٠٠:١٩، ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)
ئەزیەتی چی خۆشحاڵم دەبم کاکە. زایەند = زا + ئەند. وشەیەکی نوێیە (نۆوشە = neologism). کەرتی یەکەم کە دیارە لە زان و زایین-ەوە وەرگیراوە (جا بۆچی زان لە ژێرەوە باسی دەکەم). کەرتی دووەمیش -ئەند پاشگرە و لە فارسیدا چالاکترە و ناوی چاوگ دروست دەکا وەک روند، پیچند، چرخند، مانند. ئێستا لە کوردیدا وشەیەک ئەم پاشگرەی تێدا بێ نایەتەوە بیرم (ھەڵبەت ڕەوەند-مان ھەیە بەڵام لێرەدا ناوی بکەرە).
با ئەمەیش بڵێم پێم وایە ئەم وشەیە لە کرمانجیدا داتاشرابێ. ئەوان زمانیان وەک دەزانی نێر و مێی ھەیە. بۆیە وشەی زایەند-یان بەرامبەر بە en:Grammatical gender داتاشیوە. یانی لە ڕاستیدا زایەند بەرامبەری sex نییە و بەرامبەری genderە. لە ڕووی ڕیشەوەیش خودی وشەی genderی ئینگلیزی لەگەڵ زان-ی کوردی ھاوڕیشەیە. یانی بۆ sex ھەر دەبێ بڵێین جنس، چۆن بەرامبەری ترمان نییە.
بە ھەر حاڵ وەک خۆت باشتر دەزانی زمانی ئێمە بێخاوەنە و ئاداری بەسەر پاداری نەماوە. ھەموو گیانی ھەڵە و پەڵەیە. من خەمخۆری ئەم زمانەم بەڵام خاوەنی نیم و ھیچم لە دەست نایە. بۆ hetero- من وتم ماناکەی دەبێتە تر یا جیاواز. نەموت خۆ وشەی جیاوازی بۆ دابنێین. دیارە جیاواز زۆر دوورودرێژە. دەبێ شتێک دانێین ھەم کورت بێ و ھەم مانا بپێکێ. بۆ ئەم پێشگرە پێشنیاری خۆم وشەی دیتر-ە کە لە کرمانجیدا ھەر یانی other. لە فارسیشدا دگر-یان داناوە کە ڕێک یانی دیتر، دیکە و تر. با ئەمەیش بڵێم تر لە دیتر-دا لەگەڵ ter لە hetero-دا ھاوڕیشەن. چالاک وتووێژ ‏٢٢:٢٨، ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)
زۆر مەمنوون کاک چالاک، ئەو زانیارییانە زۆر بەسوودن. من پرۆژەیەکی گەورەم لەبەر دەمە کە لەگەڵ پسپۆڕی زمانەوانی دانیشین کۆڕێک ببەستین تا چەند وشەیەکی نوێ داتاشن بۆ ئەم بابەتانە، ئەوەی ڕاستی بێ زۆر ئەترسم بکرێت و بەهەڵە بڕوا بۆیە لە ئێستاوە دەستم کردووە بە بەدواداچوون، ئەگەر پێشت خۆشبێت وشەکانی بڕیاریان لەسەر درا ساڵێکی تر ئەهێنمەوە بەردەم جەنابتان تاکوو ئێوەش ڕای خۆتان بڵێن لەسەری. ◂ ئێپین وتووێژ ‏٠٣:٣٥، ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)
حەتمەن کاکە. خۆشحاڵ دەبم. سەرکەوتوو بن.-- چالاک وتووێژ ‏٠٨:٠٠، ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)

Parent

تاکە وشەیەکمان ھەیە بۆ (Parent)؟ لە زۆر شوێنم بینیوە دەنووسن «باوان». سەرچیا — ‏١٧:٠٥، ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)

خۆی parent بە مانای «دایک و باوک» دێت. بەڵێ، منیش باوانم زۆر بەرامبەری بینوە، بەڵام بە بڕوای من ھەڵەیە چوونکە باوان تەنیا دایک و باوک نییە بەڵکوو، پشتەکانی تریشە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٢٥، ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)
من لە سی ئێس ئێس دایکوباوکم بەرامبەر parent نووسیوە چوونکە بە بڕوام باوان بەتەواو ماناکەی ناپێکێ. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٢٨، ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)
ھەندێک کەسیش دەنووسێت «دایباب». گەر وشەیەکی گونجاوتر نەبێ، ڕەنگە ئەوەیان باش بێت یان وەک ئەوەی تۆ بنووسین دایکوباوک. سەرچیا — ‏١٧:٣٣، ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)
لێرەشدا باسی کرابوو. خراپ نییە بەڵام نازانم بۆ ڕاست دایباب. بە کوردی زیاتر دەڵێن دایک یان دا یان دێ. دای لە وشەنامەکاندا ھاتووە بەڵام قەت نەمبیستووە. داباب باشتر (و کورتتر) بوو یان داوباب.-- چالاک وتووێژ ‏١٨:٢٩، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)
من کە بانگی دایکم دەکەم، دەڵێم «دای»، و کاتێکیش بانگی باوکم دەکەم، دەڵێم «باو» (بە زۆری باو دەڵێم.) یان «باوە». ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٤٢، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)
یانی دایە و باوەت کردووەتە دای و باو. دەی لێرەدا دای یانی دایە نەک دایک.-- چالاک وتووێژ ‏٢١:٣٨، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)
کاک @Calak: بەڵێ (بە واتایە تر من وام نەکردووە، شێوازی قسەکردنم وایە.) ناڵێم دایە و باوە ناڵێم، بەس کاتێک ڕووبەڕوو بانگیان دەکەم، بە دای و باو بانگیان دەکەم. بەم پێیەش دای+باو = دایباو (کە لێرەدا لای ھەندێک واوەکە (و) دەکەنە بائ (ب) = دایباب). ئەمە قسەی من بوو. چیش بە چاک دەزانن، وای لێ بکەن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٤٥، ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)
بەڵێ، وەک وتیشت لێرەدا دای یانی دایە نەک دایک. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٤٦، ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)
دەی ھەر خۆت وا دەڵێی یان ھەر ھەموو لای ئێوە ئاوان؟-- چالاک وتووێژ ‏١٣:٠٠، ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)
نە، ھەر من وا نیم. لە ھەولێرییش وا ناڵێن. ھەڵە نەبم زیاتر ناوچەکانی زەڕایەن، شارەزوور و ئەو ناوە و دەورووبەریان وا دەڵێن. پێم وا بێت @Youniszarayan: خەڵکی ئەو ناوە بێت. کاک یوونس ئێوە دایە و باوە دەڵێن یان ھەر دای و باو دەڵێن؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٥١، ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)

ھەر سەبارەت بە وشەی parent بەڵام لەکاتێکدا کە بەکاردێت و پەیوەندی بە پەیوەندی کرۆمۆسۆمی نێوان مرۆڤەکان نییە، ھەربۆیە لە بەشی خوارەوەی گفتوگۆی سەرەوە تێبینی دەنووسم. لە ھەندێک شوێنی ویکیپیدیای کوردی وشەی parent بە باوان نووسراوە، بۆ نموونە لە داڕێژەی پەیوەندیدار بە کۆمپانیاکان وشەی parent واتە کۆمپانیایەک کە خاوەندارێتی کۆمپانیایەکی بچووکتر دەکات، بەڵام لەم حاڵەتەشدا و لە داڕێژەکەدا وشەی parent ھەر بە باوان نووسراوە لەکاتێکدا کۆمپانیا شتێکی بێگیانە و دایک و باوکی نییە. ھەرچەندە وشەیەکی تایبەت لە کوردیدا و لەم حاڵەتەدا بۆ وشەی parent نییە، بەڵام ئەکرێ بنووسرێت «کۆمپانیای خاوەندار» یان ھەر دەستەواژەیەکی دیکە بەڵام واتاکەی بپێکێت. ArkanEN123 (لێدوان) ‏١٧:٢٣، ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)

باوان بە مانای Parent ھەڵەیە و دەبێ بگۆڕدرێ. باوانی یانی ماڵە باوکی ژن [١٠].-- چالاک وتووێژ ‏١٩:٤١، ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)
کاک چالاک پێشنیارت چییە بۆ ئەو بارودۆخە؟ پێت باشە لەو داڕێژەدا چی بنووسرێ لەبەرامبەر parentدا؟ ArkanEN123 (لێدوان) ‏٢٢:٢٢، ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)

من جارێک زۆر بیرم لەمە کردەوە، لە ئاکامدا بەوە گەیشتم کە باشترین بەرامبەری کوردی بۆ parent «دایک یا باوک» -ە. بۆ parents -یش (کۆ) «دایک و باوک». فەرقیان فەقەت لە «یا» و «و» -ە. بۆ parenting -یش «دایکی و باوکی» یا «دایکایەتی و باوکایەتی». ھەڵبەت بڕێ وشەی تریشم داتاشی کە بە ئەندازەی «دایک و باوک» بە دڵم نەبوون: مناڵھێنەر، مناڵپەروەر، لێوەزا (ئەمەی دوایی لەوە ناچێ تەواویش بێ). داباب و ئەوانەش بە لامەوە ھیچ جوان نین. سپاس. -Aza (لێدوان) ‏١٢:٤٨، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)

ئەبێ بزانین offspring ئەبێ بە چی. بەر؟ فرزەند؟ ئەگەر offspring فرزەند بێ ئەوە parent ئەبێتە فرزەندپەروەر. لای ئێمە وشەی فرزەند بە کار نایێت، بەڵام زۆرم بەر چاو کەوتووە لە بەرھەمەکانی ھەژاردا. -Aza (لێدوان) ‏١٨:٢٣، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)

Background & Foreground

سڵاو @Calak, Serchia, Pirehelokan, and Épine: ویستم بە ھاوکاریی ئێوە ئەم دوو وشەیەش یەکلایی بکەینەوە. من لێرەدا مەبەستم لەم نموونەیەیە. Background = ڕەش و Foreground = سپی. جا لێرەدا کۆمەڵێک وشە بۆ Background ھەن کە ئەمانەن: ڕابوردوو، وێنەی پشتەوە، ڕابوردوو، پێشینە، پشتەوەی، پێشینەی کۆمەڵایەتیی دەوروبەر، دوورروان، پاشبنەما، پشتگەڵاڵە، پاشبەند. ھەڵە نەبم یەک دوو جار کاک Épineی خۆمان وشەی پشتێنە'ی بۆ بەکارھێناوە. بۆ Foreground تەنیا ئەم دوو وشەیەم بینیوە: لەبەردەمەوە، پێشبنەما. من جارجار بەدواداچوون بۆ ھەواڵە تەکنۆلۆژییەکان دەکەم، و لە ھەواڵەکانی kitn پاشبنەما بۆ Background و پێشبنەما بۆ Foreground بەکاردێنن. جا بۆ ئێوەی بەجێ دەھڵێم. لەگەڵ سپاسی ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٨:٤٠، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)

منیش تووشی ئەم وشانە بووم و بۆ کوردییەکەیان داماوم.
بنەما ھیچ پێوەندییەکی بەم وشانەوە نییە.
بەڕاستی دانانی بەرامبەرێکی جوان بۆ ئەم وشانە ئەوەندە ئەستەمە کابرا ھاتووە بۆ من پێشینەی کۆمەڵایەتیی دەوروبەری بۆ داناوە!
ground چییە؟ ویکشنری دەڵێ یانی The surface of the Earth. ئەمە بە کوردی مەگەر نابێتە ئەرز (یان ئەرد)؟
دەی Background دەبێتە پاشەرز و Foregroundیش پێشەرز (یان پاشەرزە و پێشەرزە). بە فارسیش ھەر ئەمەیە پس‌زمینه و پیش‌زمینه.
پێم وایە ھەر چاویان لە وشە عەرەبییەکەیە بە جۆرێکی بیکەنە کوردی. دەی بۆ چاو لە وشە ئینگلیزیەکە ناکەن. ھەر چی بێ ئینگلیزی وەک کوردی ھیند و ئەوروپییە و بە کوردی نزیکترە لە چاو عەرەبی کە سامییە و فڕی بە کوردییەوە نییە. بۆ نموونە دیارە پشتێنە ھەمان خلفية-ی عەرەبییە چون خلف یانی پشت. بەو پێیە بۆ Foregroundیش کە عەرەب دەڵێ مقدمة ئەمە دەبێ بڵێین پێشینە. ئەگەرچی پێشینە مانای تریشی ھەیە. مەگەر بڵێین بەرینە کە بەر بە مانای پێشە (کوردیتریشە).-- چالاک وتووێژ ‏٠٩:٤٢، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)
پشتێنە-یش وا دیارە مانای تری ھەیە بۆ ئەویش ھەتا تێکەڵ نەبێ مەگەر بکوترێ پاشینە.-- چالاک وتووێژ ‏٠٩:٤٧، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)
زۆر سپاس بۆ وڵامەکەت کاکە. کەواتە ھەر پێشینە و پاشینە یان پێشین و پاشین چۆنن؟ ئینجا وەڵا بە بڕوای من بەرینە وشەیەکی زۆر جوانە، بەڵام لەگەڵ وشەیەکی تر کە بۆ Background بشێ و وتنیان بەیەکەوە بێت سەختە. ھەرچەندە نابێت ئێمە لێرە وشەداتاشین بکەین، بەڵام ھەر دەبێت بە شتێک بگەین. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٠:٤٦، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)

من خۆم لە وەرگێڕانی وتارەکاندا پشتخان و پێشخان -م بە کار بردووە. -Aza (لێدوان) ‏١٢:٣٧، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)

پێشین و پاشین ئاوەڵناون و شتێکی ترن. یان پێشینە/پاشینە یان پێشینە/پشتێنە. ئەگەرچی پشتێنە بە پشتێند-یش وتراوە.
خان لێرەدا چییە؟ لە ئینگلیزیدا بۆیە ground ھاتووە چونکە ground یانی زەمینەی نەقاشی. جا بۆیە زەمینەی پێشەوەمان ھەیە و پاشەوەیش. جا من نازانم بە کوردی زەمینە دەبێتە چی، بەڵام بڕوا ناکەم ببێتە خان.-- چالاک وتووێژ ‏١٢:٤٦، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)

پشتزەمینە و پێشزەمینە چۆنن؟ -Aza (لێدوان) ‏١٢:٥٠، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)

ئەوە ھاتەوە فکرم پشتخانم لە کوێ دیوە. جەمال نەبەز لە فەرھەنگە ئێتیمۆلۆژییەکەیدا ئەڵێ باکگراوند یانی پشتخان. -Aza (لێدوان)

@Aza: زەمین کوردی نییە. تەنانەت زەوین-یش بۆنی فارسی لێ دێ. کوردییەکەی زەوی-ییە. لە پاڵەویدا زەمیگ بووە. زەوی-ش لە کوردیدا نابێتە ground و دەبێتە Earth. وتم ground بە کوردی دەبێتە ئەرز. فارس بۆ ئەمە بەرامبەری نییە بە ھەر دووکیان ھەر دەڵێ زمین؛ بۆیە ئەوان ھەقیانە بڵێن زمین بەڵام ئێمە نا.
بەرامبەرەکەی نەبەزیش ھیچ بنەمایەکی نییە. فەرھەنگەکەیشی دوو شتی دروستی تێدا بێ دەی ھەڵەیە.-- چالاک وتووێژ ‏٢١:١٢، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)
پشتێنە یانی ئەو شوێنەی پشتێنی پێدا دەبەسترێت، واتە ناوقەد. ھەروەھا مەعنیی پشتێنیش دەدات. بۆیە لەگەڵ بەکارھێنانی بۆ ئەم مەبەستە نیم. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٣:٥٩، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)
پیرەھەڵۆ: منیش لەگەڵی نیم. پێشنیاری خۆت چییە؟-- چالاک وتووێژ ‏٠٩:٣٤، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)

کاک چالاک ئەگەر وشە بە وشە بۆی بچی ڕاستە عەرز ground -ە (ئەرزم نەبیستووە)، بەڵام خۆ پاش back نییە، پاش زیاتر after و behind -ە. back پشتە. یانی وشە بە وشە background ئەبێتە عەرزی پشتەوە یا پشتەعەرز. -Aza (لێدوان) ‏١٢:٣٨، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)

بەڵێ بۆ back ھەق بە تۆیە.
بۆ ئەرز-یش ڕاست دەکەی زیاتر دەڵێن عەرز (ئەوانەی ع دەکەنە ح دەڵێن حەرز). بەڵام بۆ ڕۆنانی وشە نابێ خۆمان بە شێوەزارێک ببەستینەوە و دەبێ لە ھەموو تواناییەکانی زمانی کوردی کەڵک وەرگرین. ئەرز لە ناو وشەنامەکاندا ھاتووە کەوابوو بێکێشەیە. ھەروەھا دەبێ جوانی و ڕەوانی وشەکەیش ڕە چاو کەین. دیارە پشتەرز و پێشەرز زۆر ڕەوان و کورتن. نەڵێین ئەرز-یش دیسان پشتعەرز و پێشعەرز-م پێ باشترە لە پشتەعەرز و پێشەعەرز. ئەوانەی جنابت سێ کەرتن (Syllabus) ئەوانی تر دوو. پشتعەرز ڕێک وەکوو دەستقەزر-ە کە ناڵێن دەستەقەرز.-- چالاک وتووێژ ‏١٨:١٣، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)

سپاس، ئەی دژی پشت چییە؟ پێم وایە بەرە، نەک پێش. بەر و پشت، پاش و پێش، دوا و نوا، جووت جووت دژی یەکن. مەنزوورم ئەوەیە ئایا بەرعەرز دروستتر نییە ھەتا پێشعەرز؟ -Aza (لێدوان) ‏١٨:٢٦، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)

@Aza: با پرسیارەکەت جۆرێکی تر بپرسین. دژی back چییە؟ front. بەڵێ front دەبێتە بەر (front وشەیەکی سەربازیشە بە فارسی جبهه کە بە کوردی دەبێتە بەرە کە پێمان دەڵێ بەر بۆ front دروستە).
بەڵام ئێمە لێرەدا fore-مان ھەیە. fore- دژی after-ە ھەر وەک دەڵێن forebear کە دژەکەی afterbearە. ئەگەر after- پاشە fore- دەبێتە پێش.
-- چالاک وتووێژ ‏٢١:٠٣، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)
@Calak:، زەوی بە مەعنای land و farmیش بەکار دێت (زەوییەکم کڕی). لە بڕێک ناوچەدا بە مەعنای groundیش. (بۆ نموونە بە ئەردەڵانی: دامە زەوییا. کوتامە زەوییا). بەر و پشت پێچەوانەی یەکن. وەک پاش و پێش. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٥:٥١، ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)
بەڵێ زەوی بێشک بە مانای land و farmیشە وەک دەڵێن زەوییەکم کڕیوە (لێرەدا ئەردەڵانییەکان دەڵێن خاک).
بۆ groundیش کە بە ئەردەڵانی دەڵێن زەوی بێشک دەبێ وا بێ بەڵام لە ستاندارددا وا نییە بۆ ئەمە ھەر دەڵێن عەرز.
-- چالاک وتووێژ ‏١٨:٣٥، ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)
@Calak:، @Pirehelokan:، @Aza: ئەم دوو وشەیە ئەنجامیان نەبوو؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٢٤، ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)

┐─────────────────────────────────└
@Aram:، ئارام گیان ببوورە بۆ دێر وڵامدانەوە. من بۆ وەرگێڕانی وشەی زانستی بێباکم، چون دەزانم تا دە ساڵی تریش کەس خۆی تێنائاڵێنێت. بەڵام بۆ وشەی ئاوا تۆزێک دەستم شلە، لەبەر ئەوەی وشەیەکی گشتی ترە و دڵنیام کەسی تر وەرگێڕانی کردووە. بۆیە ئەگەر وەرگێڕانی تر ھەیە با لەوانە کەڵک وەرگرین. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٨:١٠، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)

ئاسایییە کاک @Pirehelokan: :) وەڵا وەک لەسەرەوە وتم لە زۆر شوێن بۆ Background پشتێنە و پاشبنەما یانیش ھەر باکگراوند بەکارھاتووە، و بۆ Foregroundیش پێشبنەمام بینیوە. جا بەڕاستی ھەر ئەوەندە دەزانم. سپاس بۆ ئێوە! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:١٧، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)
  1. ^ https://dictionary.cambridge.org/dictionary/english/layout