وتووێژ:سیاسەتوان

دوایین لێدوان: ١١ مانگ لەمەوپێش لەلایەن Aza لە بابەتی ناو

ناو دەستکاری

سیاسەتوان باشتر نییە؟ | سەرچیا‏١٣:٤٤، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

سیاسەتمدار لە زمانی فارسییەوە وەرگیراوە. نازانم سیاسەتوان چەندە باش بێ.--چالاک وتووێژ ‏١١:٥٧، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەمنیش لەبەر ئەوەم بوو، باشە ئەو پاشگری (مەدارە) چی دەگەیەنێت لە کوردی؟! واتای پاشگری (وان) دیارە، وشەکەش ئەنجامی باشی ھەیە لە گووگڵ. | سەرچیا‏١٨:٣٣، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
مەدار عەرەبییە یانی شوێنی دەورلێدان؛ بە کوردی خولگەی بۆ دانراوە. ئیتر لە فارسیدا سیاستمدار یانی ئەو کەسەی لەسەر سیاسەت دەخولێتەوە. لە کوردیدا سیاسەتوان و سیاسەتکاریش ھەیە. بیروڕایەکم لەسەریان نییە. کەس دژایەتی نەبوو بیگوێزەوە.--چالاک وتووێژ ‏٠٩:٠٨، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
@Calak
@Aza
@Tessla
وشەیەکی جێگرەوە هەیە لە فەرهەنگی خاڵ "ڕامیار". 1silent scientist (لێدوان) ‏١٢:٥٢، ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@1silent scientist: سیاسەتوان دژی نەبووە، وە نەوتراوە هی زمانێکی تر بێت. Tessla (وتووێژ) ‏١٣:١٤، ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@1silent scientist ڕامیار و ڕامیاری باو نین. پێم وایە لە بنەڕەتیشدا بە مانای شوان و شوانییە: ڕام (ڕان) + -یار. ھەر کەس ئەم وشەیەی لە جیاتیی «سیاست» داناوە، خەڵکی پێ مەڕ و سیاسەتی پێ شوانی بووە. کە ئەڵبەتە ئەم ڕوانگەیە زۆر باو بووە لە کۆندا. ئەم وشانە، بەم مانا نوێیانەوە، لەم ۱۰۰ ساڵی دوایییە داھاتوون و، وا نییە کە کورد لە کۆنەوە بە سیاسەتی وتبێ ڕامیاری و ئێستا ئەرکی نەتەوایەتیی ئێمە بێ کە زیندووی کەینەوە. بە لای منەوە وشەی سیاسەت با کوردیش نەبێ زۆر باشترە لە ڕامیاری. Aza (لێدوان) ‏١٤:٤٠، ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza
هیچ کێشەیەک لە وشەکەدا نابینم، ئیستاش ڕامیاری بەکاردێت بەڵام بە کەمی، گەر وشەکان نەخرێنەڕوو ئەوا لەناو دەچن، زمانی کوردی وشەی زۆرە بۆ جێگرەوەی وشە بیانییەکان، بەڵام بێباکی هۆکاری زۆربوونی ئەم وشە عەرەبی و ئینگلیزییانەی ئێستایە، و ئەگەر هەر لەگەڵ خواستی کۆمەڵگا بووباین لەمێژبوو زمانمان لە فارسی کەمتر نەدەبوو لە ڕووی وشەی بیانیی. 1silent scientist (لێدوان) ‏٢١:٤٩، ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
چی لە ناو دەچێت؟ بابەتەکە لەناوچوون نییە، بە زۆر داسەپاندنە. وتم ئەگەر کورد ھەر لە کۆنەوە بە سیاسەتی وتبا ڕامیاری ئەوە باسێکی تر بوو، ئەو کات ئەم کارەی ئێمە دەبووە ھەوڵ بۆ ڕزگارکردنی وشە لە لەناوچوون، بەڵام ئێستە کارەکە داسەپاندنە. دەوڵەمەندیی زمان بەوە نییە کە چەند وشەی بیانی کەمی تیایە، بە کتێبخناکەیەتی. زمانی فارسی پڕە لە عەرەبی بەڵام زۆر زۆر دەوڵەمەندە، تەنانەت لە خودی عەرەبیش دەوڵەمەندترە. مێژووی کۆنە، بەرھەم و نووسراوەی وای تیایە لە ھەموو دنیادا ناوی ھەیە و لە جوانی و پڕماناییدا ھەموو پسپۆڕانی سەرسام کردووە. پێویست نییە ھەموو وشەکان کوردیی پەتیی بن. بە کتێب بڵێم پەرتووک؟ بە حیزب بڵێم لایەن؟ بە سیاسەت بڵێم ڕامیاری؟ ئەمانە ھیچ دەردێ دەوا ناکات، خەڵکیش لە زمانەکەی خۆی ئەتارێنێ. Aza (لێدوان) ‏٠٣:٣٥، ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza
مێژووی فارس ناگات بە مێژووی کورد و عەرەب، گەر ئەوەندە خاوەن مێژوو و شارستانییەتن کەواتە بۆچی لەکۆی نزیکەی ٣٣٥ هەزار وشەی زمانی فارسی ١٦٠-٢٠٠ هەزاریان عەرەبین؟ لەکاتێکدا خاوەن شارستانییەتێکی وا مەزن بن بەوتەت؟ باسی وشە ئینگلیزی و کوردییەکانیش ناکەم لەناویاندا، مێژووی کورد هەزار ساڵ لە مێژووی فارس زیاترە، و زۆرینەی پیت و ژمارە فارسییەکان عەرەبین، بنچینەی زمانی فارسی ئێستا بە ڕێزمانی عەرەبییەوە خۆی گرتووە، لەڕووی پیت و جووڵەی عەرەبیی کە وەک بڵێی نەوەیەکی ڕێزمانی عەرەبی بێت نەک وڵاتێک کە مێژوویەکی یەکجار دێرینی هەبێت، وڵاتی فارس لە لایەن ساسانی و قاجاری و سەلجوقییەوە داگیر کرابوو کە هیچیان فارس نین، باسی زۆر هەن، بەڵام ئەمە تەنیا بۆچوونی تۆ بوو، و ئێرە شوێنێکی ئازادە بۆ دانانی زانیاری بە سەرچاوە، بەڵام گەر من بەڕێوبەری بووبام یان دەسەڵاتێکم هەبووبا لێرە هەندێک هەنگاوم دەنا و زمانی کوردیم لە چەندین وشە پاک دەکردەوە کە ئێستا واتا کوردییەکەی باوە و سەیر نییە. 1silent scientist (لێدوان) ‏١٤:٥٤، ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
وشەکانی زمانی ئینگلیزی، سەدا ۳۰ی لاتینن، سەدا ۳۰ی تری فەڕەنسین، سەدا ۶ی یۆنانین. ئەمێنێتەوە ۳۵ لە سەدی وشەکانی ئینگلیزی بن. ئایا ئەکرێ بڵێین زمانی ئینگلیزی بێھێز و بێ دەسەڵاتە؟ Aza (لێدوان) ‏١٥:٢٢، ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "سیاسەتوان".