سەرچاوەکان دەستکاری

سڵاو. تکایە بۆ بەشی سەرچاوەکان داڕێژەی دروست بەکار بھێنە، نابێت تەنیا بەستەر دابنرێت. دەبێت ڕێکەوتی بەدەستھێنان و ئەمانەش دابندرێت، کە گرنگە. وەک ئەوانەی خۆت پێشتر دەتکرد. سوپاس،--◂ ئێپین لێدوان ‏٢٣:٣٠، ٢٦ی شوباتی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

دۆمەینەکان دەستکاری

سڵاو بەڕێز @Kardo Muradi: سەرەتا سپاس بۆ دروستکردنی وتاری دۆمەینەکان. ئێستا دەمەوێت ئاگادارت بکەمەوە کە شێوازی دەرکەوتنی خاڵی دۆمەینەکان لە ناوی وتارەکە بە کێشەوە دەردەکەوێت! بڕوانە وتووێژ:ناوی پاوان کە لەسەر ئەم بابەتە وتووێژێک کراوە. ئێستا داوات لێ دەکەم بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە ئەم کۆدە لەسەری سەرەوەی وتاری مەبەست دابنێی بۆ نموونە ئەم کۆدە بۆ .krdـە: {{DISPLAYTITLE:<span dir="ltr">.krd</span>}} سپاس. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٣٦، ١٨ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

سەبارەت بە داڕێژەی کۆلکە دەستکاری

سڵاو! کە داڕێژەی {{کۆلکە}} بۆ پەڕەکان زیاد دەکەیت، تکایە بیانبە کۆتا بەشی پەڕەکان لە سەروو پۆلەکان و لە خواروو {{دەروازە}}کان. سوپاس!--◂ ئێپین لێدوان ‏١٨:٤٧، ٢٠ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

سەر چاو.کاردۆ جاف (لێدوان) ‏١٨:٤٨، ٢٠ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

تکایە بوەستە! دەستکاری

سڵاو کاک کاردۆ. تکایە بوەستە لە دەستکاریکردنی زاراوەکانی کۆمپیوتەر و ئینتەرنێت و...! ئەزانم، منیش لەگەڵتم کە بۆچی وات کردووە، بەڵام تکایە ئەو کارە سەرجەم بەستەرە ناوەکییەکان دەشێوێنێت بڕوانە بە نموونە پۆل:ئینتەرنێت بووە پۆل:ئینترنێت و ئەوانەشی کۆمپیوتەریان تێدا بەکارھاتووە بە ھەمان شێوە. تکایە پەلەمەکە لە دەستکاریکردن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٢:٢٤، ٢٣ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

داڕێژەی کۆلکە دەستکاری

سڵاو. تکایە دەبێت داڕێژەی {{کۆلکە}} لەسەرەوەی پۆلەکان بێت. گەر پۆلیش نەبوو، دەبێت لە خواری خوارەوە بێت. بڕوانە .sz سپاس ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٩:٢٣، ٢٤ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

سپاس کە وتت پێم، ببوورن ئەمە چەند ڕۆژە مێشکم تێک چووە. کاک ئێپینیش ئەمەی گوتبوو پێم پێشتر.کاردۆ جاف (لێدوان) ‏٠٩:٢٥، ٢٤ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

نیشانێک بۆ تۆ! دەستکاری

  نیشانی تێکۆشەری
سڵاو کاردۆ! سوپاس بۆ سەرجەم دەستکاری و چاکسازییەکانت لە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندیدا. لەبەر ئەوەی بەکارھێنەرێکی تێکۆشەر و بەتوانا دیاریت، مافی پاسدراوی خۆگەڕم پێتدا. بە ھیوای بەردەوامی و بینینی کاری گەورەتر و باشتر. ◂ ئێپین لێدوان ‏١٠:٢٤، ٢٤ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

سپاس، هیوادارم شایانی بم.کاردۆ جاف (لێدوان) ‏١٠:٤٩، ٢٤ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

تاگی سڕینەوە دەستکاری

دەمباش Kardo Muradi,

تکایە کاتێک تاگی سڕینەوە لە وتارێک دەدەیت، ھۆکاری دانانی تاگەکەش بنووسە و نابێت بەبێ ھۆکار تاگ دابنرێت. وەک لە جغرافيا العراق کەوتە بەرچاوم. ڕەنگە ئەمە باشتر بێت: {{سڕینەوە|دووبارەیی. وتارێکی دیکە بوونی ھەیە بەناوی [[جوگرافیای عێراق]].}} بۆ پێوەرەکان وپ:پسخ ببینە. ھەروەھا کە تاگت لە وتارێک دا، دەقێکی کۆد لە تاگەکە دەردەکەوێت و دەبێت کۆپی بکەیت و لە لێدوانی دروستکەری پەڕەکە پەیستی بکەیت، کە ئەمە دەبێتە ئاگادارکردنەوەی بەکارھێنەر لە دانانی تاگی سڕینەوە. سپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٨:٠١، ١٣ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

سپاس بۆ ڕێنمایییەکانت.Kardo Jaf (لێدوان) ‏١١:٣٨، ١٣ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

وتووێژی چالاک دەستکاری

دەمباش Kardo Muradi,

ھۆکاری سڕینەوەی وتووێژی چالاک لە وتووێژ:نێپتوون (میتۆلۆژیا) چی بوو؟ سپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٠٨، ٢٠ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

@ئارام بکر: من نەم سڕییەوە بەس خەریک بووم دەستکاریی پەڕەکەم دەکرد کاتێ پاشەکەوتکردن لێدا ھەڵەیەک ڕووی دا و گوتی کە کەسێک پێشتر خەریکە دەستکاری دەکات و ئەوەی کە نووسیم بوو سڕدرایەوە، کرتەم لە دوگمەی back ی وێبگەڕەکەم کرد کە لێدوانەکەی خۆم دووبارە نیشان درایەوە ئەم جارەیان پاشەکەتم لێدا و پاشەکەوت بوو بەڵام لێدوانەکەی کاک چالاک نەما. بۆ منیش سەیر بوو ئێستا لەوە بیرم دەکردەوە. -- Kardo Jaf (لێدوان) ‏١٣:١٧، ٢٠ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەمە بۆیە ڕوودەدات چوون ھەردووکیان لە یەککاتدا دەقیان زیادکردووە کە کێشە لە پاشەکەوتبووندا دروست دەکا شتی وا. بە مێژووەکەدا دیارە کە ئەنقەست نەبووە، ھەر کە خۆشت وتووێژت زیادکرد ئەوەی زۆر بەڕێز کاردۆت سڕیبۆوە، مێژووەکە ببینە. --◂ ئێپین لێدوان ‏١٣:٢٠، ٢٠ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەوە ئەزانم لە یەک کاتدا دوو کەس ناتوانن دەستکاری بکەن، بەھەرحاڵ منیش پێم سەیر بوو. بەڕاست کاک ژیار منیش دەستکاری کاک کاردۆم تێکداوە! منیش نەمزانیوە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٢٩، ٢٠ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
شتی واش دەبێ :) -- ◂ ئێپین لێدوان ‏١٧:١٨، ٢٠ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

ویکیفەرھەنگ دەستکاری

دەمباش Kardo Muradi، زۆر زۆر سوپاس بۆ چالاکییەکانت لە ویکیفەرھەنگدا؛ دەمەوێ بپرسم ئایا لە ویکیفەرھەنگەکانی تر وەک فارسی و عەرەبی وشەی ئینگلیزییان وەک ناوی سەرەکی زیاد کردووە؟ ڕەوانەکەر ناڵێم. چوون ئەو وتارانەی ئێستا بە ئینگلیزی نووسیوتن ھەموویانم گواستۆتەوە سەر ناوی کوردی و ئینگلیزییەکان بوونەتە ڕەوانەکەر.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٣:١١، ٢٠ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

سپاس، بەڵێ لە هەموو ویکییەکاندا وایە بۆ نموونە use لە ویکاموسدا هەروەها لە ئینگلیزیشدا وایە و زمانانی تر تێیدا بەسەرەکی بەکار هاتوون بۆ نموونە آزاد. لە wîkîferhengیشدا هەروایە. -- Kardo Jaf (لێدوان) ‏١٣:٢٢، ٢٠ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
باشە، بەڵام ئەی وشە کوردییەکانی خۆمان چی؟ ئێستا گەر ئێمە بە نموونە use بەکار ببەین و بەکاربردنی خۆمان پشتگوێ بخەین بەڕای من ئەمە ناکشێ بۆیە گواستمنەوە سەر کوردییەکە و کردمنە ڕەوانەکەر. بەڕاستی من بە فری دەیتا دەستکاری دەکەم لە ئێستادا بۆیە ئەوەی دەتوانم بیکەم سنووردارە و ناتوانم بزانم ویکیفەرھەنگەکانی تر چییان کردووە. ئەگەر کارەکە بە ھەڵە دەزانن دەستکارییەکانم پێچەوانە دەکەمەوە.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٣:٣٣، ٢٠ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
وەڵا کاک @Épine: وا ئەزانم ئەم شێوەیە دروست نەبێ، ھەندێ کات ھەیە کە بەکارھێنەر پێویستی بە ناسینی وشەیەک ھەیە بۆ نموونە use ئەگەر پەڕەی تایبەتی ھەبێ، دیارە کە ئەم پەڕە تایبەتە بۆ وشە ئینگلیزییەکە تێیدا ھەموو زانیارییەک دەربارەی ئەم وشەیە بۆ نموونە سەرچاوەی وشە، شێوازی بەکارھێنانی وشە و ... + مانای وشەکە بە کوردییەکی خۆمانی تێدا دەنووسین وەک "آزاد" کە سەروودا ئاماژەم پێ کرد، لەپەڕەکەدا ھاتووە کە ئەم وشەیە لە تورکیی عوسمانیدا ھەیە و لە فارسییەوە! بە قەرز گرتوویەتی و زۆر چتی تر، بەڵام ئەگەر ڕەوانەی بکەی دەچیتە پەڕەیەک کە ئەم زانیارییانە سەبارەت بە وشە کوردییەکە دەدات. کێشەیەکی تر ئەمەیە کە ھەندێ وشە بۆ نموونە لە دوو پۆلدا جێگیر دەبن وەک ھەم ناون ھەم کردار وەک go کە دەتوانێ مانای چوون یان بچۆی ھەبێ کە لەم کاتەدا نازانین بیگوازینەوە سەر کامیان یان free (ئازاد، ئازاد کردن).Kardo Jaf (لێدوان) ‏١٤:٠٦، ٢٠ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
چتێکی تریش کاکە گیان: بۆ کوردییەکەشی ھەمان بابەتە بۆ نموونە کە من پەڕەی دەنگدارم دروست کرد جەنابت بزوێنت کرد بە ڕەوانەکەر بۆی وا دەزانم بۆ ئەمیشە دەبێ بۆ ھەردووکیان پەڕە ھەبێ، لە پەڕەی وتووێژەکەشیا کە گوتم:"ئەم ڕۆژانە سەرقاڵی چەند کارێکم ئەگینا بۆ هەر وشەیەک کە دەی نووسم هەموو هاوواتاکانیشی زیاد دەکەم" مەبەستم ئەمە بوو کە پەڕەی جیاواز دروست دەکەم.Kardo Jaf (لێدوان) ‏١٤:١٣، ٢٠ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
سوپاس! چاکم کردنەوە.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٤:٣٨، ٢٠ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

ویکیفەرھەنگ دەستکاری

دەمباش Kardo Muradi، ئێستا ویستم ئیمەیلت بۆ بنێرم بۆ وتووێژکردن لەسەر ویکیفەرھەنگ کە بە شیاوی نابینم لە ناوخۆی ویکیپیدیا باسی بکەم، بەڵام وا دیارە ئیمەیلێکی دروستت دانەناوە یان ڕێگەت بە بەکارھێنەرانی تر نەداوە ئیمەیلت بۆ بنێرن. دەتوانیت تۆ ئیمەیلێکم بۆ بنێریت قسە بکەین؟ سوپاس و ڕێز.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٣:٣٠، ٢١ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

سەرچاو.Kardo Jaf (لێدوان) ‏١٧:٤٠، ٢١ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
سوپاس!
 
سڵاو، کاردۆ جاف. ئیمەیڵەکەت تاوتوێ بکە؛ نامەت ھەیە!
ھەر کات ویستت دەتوانیت ئەم پەیامە بە لابردنی داڕێژەی {{نامەت ھەیە}} بسڕییەوە.
--◂ ئێپین لێدوان ‏٢٣:٥٠، ٢١ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

بەشداریی لە ویکیفەرھەنگ دەستکاری

سڵاو! مانگی حوزەیران سێیەم و کۆتا مانگە بۆ تەواوکردنی یەکێک لە داواکارییەکانی ویکیفەرھەنگ کە بەشداریکردنە لە پرۆژەکە بەلایەنی کەمەوە لەلایەن سێ بەشداربووەوە کە پێویستە ھەر یەکەیان بە لایەنی کەمەوە ٢٠ بەشدارییان ھەبێت، جا ئەو بەشدارییانە دروستکردنی وتار بێت یان دەستکاریکردنی ئەو وتارانە بێت کە ئێستا ھەن. تکایە یارمەتی بدەن و ئەم مانگەش ھەوڵ بدەن بەشداری لەگەڵ بکەن ئەو بەکارھێنەرانە بکەن کە خەریکی پرۆژەکەن. تکایە سەردانی پەڕەی دەستپێکی ویکیفەرھەنگی کوردیی ناوەندی بکەن بۆ دەستپێکردن. ئەگەر لە ھەر شوێنێکدا گیرتان خوارد یان نەتان زانی چۆن بەشداری بکەن و پێویستتان بە ڕێنمایی بوو، تکایە داوای یارمەتی لە بەڕێوەبەر Épine بکەن. زۆر سوپاس!--MediaWiki message delivery (لێدوان) ‏٠٥:٠٢، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

ویکیفەرھەنگ دەستکاری

سڵاو، بینیم لە ویکیفەرھەنگ ناڕێکییەک لە پەڕەی وشەکان ھەیە، بە کەڵکوەرگرتن لە ویکیی ئینگلیزی و ویکییەکانی دی، ھەوڵم دا قالبێک ڕێک بێخم، قالبێکم دروستکردووە و لە دوایین دوو پەڕەی نوێ بەکارم ھێناوە (لێرە و لێرە). پێمباشە ئێوەش کەڵکی لێ وەربگرن، ھەڵبەت تا ئەو کاتەی بە فەرمی ویکیفەرھەنگ دەکرێتە و تا داڕێژە و ڕێنمایییەکان دادەنرێن. قالبەکە ڕەنگە کەموکوڕی ھەبێ، ئێوەش تێبینییەکاناتن لەبارەی بخەنەڕوو. مەرج نییە لە کاتی بەکارھێنان ھەموو بەشەکان پڕبکەنەوە. سەرچیا‏١٢:٥٨، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

زۆر باشە سپاس.کاردۆ جاف (لێدوان) ‏١٨:٣٧، ٢٦ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

نیشانێک بۆ تۆ! دەستکاری

  نیشانی تێکۆشەری
دەست خۆش بۆ دەستکاریەکانت Arya sarhan (لێدوان) ‏١٥:٠٧، ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
زۆر سپاس!کاردۆ جاف (لێدوان) ‏١٣:٥١، ١٤ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

کۆڕی قوتابخانە! دەستکاری

سڵاو کاک کاردۆ، هەر دوو دڵ بووم دەمکوت بڵێی کاک کاردۆی قوتابخانەی وەرگێڕان بێت، یان نە! خۆشحاڵم لێرە دەتانبینم!!!! Şûşe وتووێژ ‏١٤:٠٩، ١٤ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو، زۆر سپاس.کاردۆ جاف (لێدوان) ‏١٥:٥٣، ١٤ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

بەخێربێیتەوە! دەستکاری

سڵاو کاک کاردۆ! خۆشحاڵم کە دوای ماوەیەکی زۆر دەتبینمەوە. بەھیوای لەشساغی و بەردەوامیت! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٣٤، ١٤ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو کاک ئارام، زۆر سپاس، بەداخەوە ماوەیەکە ناتوانم لە ویکیپیدیادا بەشدار بم و لێ دەڕوا تا ٩-١٠ مانگی دیکەش نەتوانم.کاردۆ جاف (لێدوان) ‏٢٢:١٨، ١٥ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
بەھیوای ئەوەی زوو بگەڕێیتەوە و بەردەوامی بە خزمەتەکەت بدەیت.--◂ ئێپین لێدوان ‏٠٠:٣١، ١٦ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
وەک کاک Épine وتی:) -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٨:٤٣، ١٦ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

کەناڵی ویکیپیدیا لە دیسکۆرد کرایەوە دەستکاری

سڵاو @کاردۆ جاف: ئەم پەیامە بانگھێشتنامەیەکە لە کەناڵی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی لە دیسکۆرد(en:Discord (software))ەوە.

دوای ئەوەی گەیشتین بەوەی کە زۆرینەی بەکارھێنەران (بەتایبەتی نوێیەکان) ناتوانن ڕێنمایییەکان بەباشی لە ویکیپیدیاوە وەر بگرن، بە چاک زاندرا کە کەناڵێک لە دەرەوەی ویکیپیدیا دروست بکرێت تا لە دۆخە پێویستەکان بەکارھێنەران بتوانن باشتر و بەشێوەی ڕاستەوخۆ (چ دووبەدوو یان بەکۆمەڵ) قسە لەگەڵ یەکتر بکەن و باشتر لە یەکتری تێ بگەن.

تایبەتمەندییەکان
  • دیسکۆرد تۆڕێکی کۆمەڵایەتی نییە.
  • بەکارھێنەران دەتوانن بەشێوەی نامە، دەنگ و ڤیدیۆ قسە لەگەڵ یەکتر بکەن.
  • بەکارھێنەران دەتوانن بە وێنە و ڤیدیۆ باشتر بابەتەکان شی بکەنەوە.
  • بۆ وێبگەڕەکان و زۆرینەی سیستمەکان بەردەستە.
پابەندییەکان
  • نابێت وەکوو جێگرەوەیەکی ویکیپیدیا سەیر بکرێت و بۆ ھەموو باسەکان ڕوو لەوێ بکرێ.
    • دەبێت تەنیا لە حاڵەتی پێویست بەکار بێت.
  • کەناڵەکە شوێنێک نییە بۆ دەمەتەقێی نێوان بەکارھێنەران.
بەخێربێیت!

بۆ چوونەژوورە بۆ کەناڵی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی لە دیسکۆرد کرتە لێرە بکە.

گەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، ئەوا لەخوارەوە بپرسە. سپاس! --MediaWiki message delivery (لێدوان) ‏١٤:٤٠، ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

ھەڵەی شاش لە واژووەکەت ھەیە دەستکاری

دەمباش کاردۆ جاف، واژووەکەت هەڵەی شاشی تێدایە. تکایە ویکیکۆدی [[بەکارھێنەر:کاردۆ جاف|<span style="color:darkgreen;border:2px solid green;border-radius: 4px;">'''<span style="font-size:13px">کاردۆ جاف</span>'''</span>]] <sup>[[لێدوانی بەکارھێنەر:کاردۆ جاف|<span style="color:red">(وتووێژ)</span>]]</sup> بەجێگەی دانێ. لەگەڵ سپاسی -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٢:٠٠، ٦ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

We sent you an e-mail دەستکاری

Hello کاردۆ جاف,

Really sorry for the inconvenience. This is a gentle note to request that you check your email. We sent you a message titled "The Community Insights survey is coming!". If you have questions, email surveys@wikimedia.org.

You can see my explanation here.

MediaWiki message delivery (لێدوان) ‏١٨:٤٧، ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

سەرخستنی ویکیفەرھەنگی کوردیی ناوەندی دەستکاری

سڵاو، ئەم پەیامەت بۆ ھاتووە چونکە یان لێرە (لە ویکیفەرھەنگی کوردیی ناوەندی لە ئینکیوبەیتر) بەشداریت کردووە یان لێرە ئامادەییت دەربڕیوە کە بەشداری بکەیت یانیش لەبەر چالاکیت لە ویکیپیدیا بۆت ھاتووە. ئەگەر ناتەوێت بەشداری بکەیت یان ئەم پەیامەت بەھەڵە بۆ ھاتووە، دەتوانیت فەرامۆشی بکەیت.

ھەوڵێک ھەیە کە ویکیفەرھەنگی کوردیی ناوەندی دروست بکرێت. بۆ ئەمەش پەڕەیەکی ڕێنمایی دروست کراوە. بڕوانە incubator:Help:Wt/ckb/ڕێنماییی سەرەتایی بۆ دروستکردنی ویکیفەرھەنگ. پێشتر چەند جارێک ئەم ھەوڵە دراوە، بەڵام لەبەر کەمیی ژمارەی بەکارھێنەران، سەرکەوتوو نەبووە. گەر ئەم جارە بەشدارییەکی باش ھەبێت، دۆمەینی تایبەت بە خۆی دابین دەکرێت. تکایە سەرەتا ڕێنمایییەکان بخوێنەوە. بەپێی پیلان، پڕۆژەکە لە ماوەی ١ی حوزەیران تا ١ی تەممووزی ٢٠٢٢ دەچێت بەڕێوە و گەر ٥ بەکارھێنەر بەشدار بن، ئەوا دەبێت ھەر کەسێکیان ڕۆژانە تەنیا ١٠ پەڕە لە بۆشاییناوی سەرەکی دروست بکات. بەمەش بە ١٠ ڕۆژی یەکەم دەگەینە ٥٠٠ پەڕە (پێشتر ٣٩١ پەڕە دروست کراون) بەمەش زۆر نزیک دەبینەوە لە ٨٠٠ تا ١٬٠٠٠ پەڕە و ئەم بڕەش بەشی پێویستە و دەتواندرێت داوای دۆمەینی ckb.wiktionary.org بکەین. گەر ھەر پرسیارێکت ھەبوو، ھەر لێرە بانگی بەکارھێنەر:Aram بکە و پرسیارەکەت بکە. گەر پێت خۆش بێت، دەتوانیت لە دیسکۆرد قسەی لەگەڵ بکەیت. MediaWiki message delivery (لێدوان) ‏١١:١٠، ٣١ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە