وتووێژ:نێپتوون (میتۆلۆژیا)

دوایین لێدوان: ٥ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Épine لە بابەتی ناو

ناو دەستکاری

ھاوڕییان @ئارام بکر:، @Calak:، @Épine:، دیدی ئێوە سەبارەت بەم وشەیە چییە؟ neptune لە ئینگلیزیدا نێپتوون دەخوێنرێتەوە بەڵام لە کوردیدا کامە دروستە؟ لە ھەندێ وتاریشدا نێپتۆنم بینیوە و ھەندێ جاریش گوێبیستی نپتون، نێپتون بوومە.Kardo Jaf (لێدوان) ‏١١:٥٢، ٢٠ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

@Kardo Muradi: بۆ ئەم وشانە گرنگە سەیری ترانسکریپتی ئای-پی-ئەی بکەین: /ˈnɛpt[invalid input: '(j)']n/ نێپتوون دروستە بەڵام نێپتیوونیش گۆ دەکرێ. لە باشوور منیش نیپتۆنم بیستووە-- ◂ ئێپین لێدوان ‏١٢:١٤، ٢٠ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
و ڕەنگە کەڵک لەم پەڕەیە ببینیت لە داھاتوو بۆ ئەم جۆرە شتانە. --◂ ئێپین لێدوان ‏١٢:١٦، ٢٠ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەوەی ئای پی ئەی بەشێکیەتی بەڵام ڕێساکانی زمانی کوردی بەشێکی گرنگترە، دەبێ تەلەفوزی وشەکان لەگەڵ دەزگای دەنگناسیی زمانی کوردیدا کۆک بن بۆ هەموو زمانەکانیش ئەمە دروستە بۆ نموونە وشەیەکی کوردی لە کە دەچێتە نێو زمانێکی تر دەبێ لەگەڵ یاسا دەنگییەکانی ئەو زمانەدا خۆی بگونجێنێ. مەبەستی من ئەمەیە کە ئێستا وشەی neptune لە کوردیدا چۆن گۆ بکرێت دروستترە.Kardo Jaf (لێدوان) ‏١٢:٢٧، ٢٠ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
من دەڵێم با ھەر گرنگی بە ئای-پی-ئەی بدرێت، بەڵام گەر بە شێوەی باو گۆ دەکرێت، با ئەوەیان ببێت بە سەرەکی وەکوو: کمپیووتەر (بە ئای-پی-ئەی ھەرچەند ئاڕیش گۆ ناکرێت) کە تازە لای ئێمە ھەر کۆمپیوتەر دەوترێت و دەنووسرێت. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٣٣، ٢٠ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
من بە دوو شێوە سەیری ئەمە دەکەم: زۆر وشە لەناو کۆمەڵگەی کوردیدا بە شێوەیەک باو بووە، بۆ نموونە ئێمە ھاتووین وشەی opposition وەک فەڕەنسییەکان گۆ دەکەین، ئێستا ئێمە ناکرێ پێیان بڵێین نائـ، ئەوە دروست نییە و دەبێ بڵێی «ئاپسژن»، بەڵام ئەو وشانەی باو نەبوونە دەکرێ ئێمە بە ڕاستی بیخەینە سەر زاری خەڵکی. ئەم دوولایەنییە لەسەر باو بوون و ئای-پی-ئەی زۆر دووبارە دەبێتەوە لە پەڕەی وتووێژەکان و زۆرجاریش دەمەقاڵێی گەرمی دروست کردووە، بۆیە من بە پێویستی دەزانم وتووێژێکی جددی بکرێت و سیاسەتێک لەسەر مەسەلەی باوی و ئای-پی-ئەی دابنرێت.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٢:٤١، ٢٠ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
قسەکەت جوانە. منیش ھاوڕام، بەڵام گەر بەکارھێنەران گشتی یان زۆرینەیان کۆک بن لەسەر ئەوە و دواتر پەڕەیەکی بۆ درووست بکرێت و تەواو. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٤٩، ٢٠ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەمەش وەک ڤایرۆس وایە. ڤایرۆس کێشەکەی گەورەتر بوو چون لە باشوور و ڕۆژھەڵاتدا وتنی جیاوازە. بەڵام لێرەدا ئەگەر لە ھەر دووک دیودا دەڵێن -ۆن با دەست لەمە نەدرێ. بەڵام بۆ ئەوەی نێپتۆن بێ یا نیپتۆن لێرەدا چون جیاوازە دەکرێ بڵێین با IPA دادوەر بێ. بە کورتی وشەیەک دابنرێ کە بە IPA نزیکتر بێ. لە نێوان نێپتۆن یا نیپتۆندا، نێپتۆن بە IPA نزیکترە.
بەگشتی پێشنیاری من ئەوەیە وشەیەک دابنرێ کە بە IPA نزیکتر بێ. ئەگەر بە وشەیەک لە باشوور و ڕۆژھەڵاتدا دەڵێن X بەڵام بە IPA دەڵێن Y ئەوە ھەر دەبێ X دابنرێ. تەنیا کاتێک سەیری IPA بکرێ کە جیاوازی ھەبێ لە شێوەزارەکاندا. پێویستیش ناکا وشەکە رێک بکەینە IPA وەک ئەم وتارەدا کە کەس ناڵێ نێپتوون یا نێپتیوون. تەنیا نزیکترین شێوە بە IPA پەسند بکرێ (نەک ئەوەی خۆمان دای بتاشین). --چالاک وتووێژ ‏١٢:٥٩، ٢٠ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
  لەگەڵ برایان بۆ نموونە سەیری فارس بکەن ئەوانیش هەر ئەمەیان کردووە، بۆ نموونە فارسی ئێران حەرفی وێیان نییە و وەک ڤ دەیخوێننەوە، ئێستا هاتوون وەک یاسا دایان ناوە کە بۆ ئەم جۆر وشەگەلە کە لە زمانەکانی تردا زۆرن لە جیاتی وێ، ئو دادەنێن واتە وێی نەبزوێن دەکەن بە ئوی بزوێن پاشان حەرفێکی یاریدەر زیاد دەکەن لە دوای ئوەکە وەک تویتری ئینگلیزی بە توییتر دەخوێنەەوە یان کویکی کوردی (ناوی ناوچەیەکە لە ڕوانسەر) بە کوییک یان کوئیک. ئەمە تەنیا نموونەیەکە و سەدان کێشەی تریش هەن لە فارسیدا بە هۆی کەمبوونی حەرفەکانیانەوە کە هەر بەم شێوەیە ئەکادیمیی زمانی فارسی چارەسەری کردووە. بەڵام ئێمە بێکەسین و دەتوانین و پێویستیشە کە خۆمان چارەسەر بدۆزینەوە. Kardo Jaf (لێدوان) ‏١٣:٠٣، ٢٠ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
من دەمەوێ ئاماژە بە شتێک بدەم، ئێمە لە باشوور بە tunes دەڵێین توونز ئەگەرچی لە ناوچەکانی تر بڵێن تیوونز (کە خۆم ئەمەم پێ دروستە) دوور نییە لەمەشدا کە Nep+tuneە بڵێین نێپتوون. ئەمە ئابسرڤەیشنی خۆمە و ڕەنگە واش نەبێت، بەس من دەڵێم ڕەچاوی ئەمە بکەین. ئەوەشی تا ئێستا لە زاری خەڵکی لای خۆمانم بیستووە، دەڵێن نیپتۆن بە زۆری. من وەک خۆم لەگەڵ نێپتوونم کە بە باشترین و شیاوتری دەبینم لەچاو ھەموو ئەوانی تردا. جا ڕای ئێوە چییە، نازانم.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٣:٢٧، ٢٠ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
سپاس بۆ بەشدارییەکانی ھەمووتان، لە سەروودا باسی ئەمانە کرا کە بەڕای من زۆر گرنگن:
  1. پرسی باوبوون و ئای-پی-ئەی
  2. پرسی جیاوازیی وتن لە باشوور و ڕۆژھەڵات
  3. ئەستەم بوونی وتووێژکردن بۆ دانەدانەی وشەکان
ئینجا بۆچوونی من سەبارەت بەمانە:
  1. بۆ باوبوون من وا نازانم ئەم وشەگەلە ھێندە باو بووبن کە نەتوانین بیان گۆڕین یان ئیجازەمان نەبێ، چونکە ھێشتا نەبوونەتە بەشێک لە زمانی کوردی و دەبێ سەدان ساڵ بمێننەوە تاکو وەک وشەیەکی کوردی لەگەڵیاندا ھەڵسوکەوت بکرێ، بەڵام ئای پی ئەی بە گرنگ دەزانم چونکە پێوەرێکی نەگۆڕە و سەرچاوەیەکی دروست.
  2. لەڕاستیدا تا ڕادەیەک کەم یان فرە لە باشوور و ڕۆژھەڵات زمانی کوردی لە ژێر کاریگەریی عەرەبی و فارسیدان و زۆر وشەیەک بەھەڵە لەوانەوە وەر دەگرین، و بۆ یەککردنی دووبارە پێویستمان بە سەرچاوەیەک وەک ئای پی ئەی ھەیە.
  3. ئەمە قسەیەکی ماقووڵە، ڕەنگە ھەزاران وشە ھەبن و وتووێژ کردن بۆ گشتیان بەفیڕۆدانی ھێز و وزەیە. لەجیاتی وتووێژ لەسەر ھەموو وشەکان دەتوانین لەسەر دەنگەکان وتووێژ بکەین بە دانانی یاساگەلێل، وەک ئەوەی کە پێشتر باسی کراوە بۆ نموونە بۆ شوا کە دەبێ ببێتە بزرۆکە و 'ە' و 'ێ' نابێ دابنەین، یاریدەر دەبن. ئەمە لە پەڕەی ئای پی ئەیەکەشدا ڕەجاو نەکراوە. وتووێژەکەشی ھەر لە پەڕەی ئای پی ئەیدا دەتوانین ئەنجام بدەین بەس دەبێ زۆرینە بەشدار بن.
  4. و پێوەری چوارەم زیاد دەکەم و ئەویش یاسا دەنگییەکانی زمانی کوردییە (فارسی: قواعد واجی) کە پێویستە ڕەچاو بکرێن وەک لە کوردیدا پیتی رێ لەسەرەتای وشەدا نایەت و دەبێ ببێت بە ڕێ ئەمەش ئای پی ئەی چارەسەی ناکات. و زۆر یاسای تریش ھەن. Kardo Jaf (لێدوان) ‏١٦:٢٠، ٢٠ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

┐─────────────────────────────────└
کەواتە ئێستا ئەگەر لەسەر وتووێژەکەی چالاک و کاردۆ، لەسەر ئای-پی-ئەی و شێوەدەربڕینی کوردی ناوەکە بگۆڕین، نێپتوون بە گونجاوترین دەبینم، ھەر کەس لەگەڵمە دەست ھەڵبڕێ، ئەوەی پێشنیاری تریشی ھەیە، بیخەنە ڕوو تا وتووێژەکە بە تەواونەکراوی بەجێ نەھێڵدرێ.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٣:٤٢، ٢١ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

بگەڕێوە بۆ پەڕەی "نێپتوون (میتۆلۆژیا)".