بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا Encrypt0r!

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەرۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لە سەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٤٬٩٢٣ وتار و ١٦٦ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ئەزموونی ویکیپیدیای کوردیی باشووری

بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:

ئەم پەڕەیە تایبەتی تۆیە و دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:

  • تکایە ئەم شتانە کە پەیوەندی بە ویکیپیدیا و ئینسایکڵۆپیدیاوە نییە لە پەڕەی بەکارھێنەریتدا مەھێنە.
  • لە کاتی وتووێژدا ڕێساکانی وتووێژ لەبەر چاو بگرە.
  • لە کۆتاییدا و دوای نووسینی بیروڕات، بە بەکارھێنانی ~~~~ یان کرتەکردن لەسەر دوگمەی پەیامەکەت واژوو بکە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:

-- مادیوتووێژ ‏١٩:٢٠، ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە

ڕوونکردنەوە دەستکاری

سڵاو بەڕێز Imkurd. پێشنیارەکانتم لە پەڕەی لێدوانتدا دیت. بەداخەوە چون دوایین پەیامت ئیمزا نکردبوو بۆیە کەس ئاگاداری پەیامەکە نەبۆوە. سەرەتا دەستخۆشی لە بەشداریەکانت دەکەم و ماندوو نەبوونیت لێ دەکەم. بۆ پێشنیاری وتاری نوێ، باشترین وتار بۆ وەرگێڕان و پەرەپێدان ١٠٠٠ وتاری سەرەکین. زۆربەیان وتاریان لەسەر نووسراوە بەڵام بەشی زۆریان کۆلکەن و کورتن. ھەر کامێک لەم وتارانە بتوانی پەرە پێ بدەی زۆر باش دەبێ.
بەڵام بۆ زیاتر ناساندنی ویکیپیدیا وا نەبووە ھیچ نەکرابێ و ھەندێک لە برایان وەک بەرێز Kushared لە باشوور زەحمەتی لەسەر ناساندنی ویکیپیدیا کێشاوە و دەتوانی لە پەڕەی لێدوانیدا پێوەندی لەگەڵ بگری. ھەتا ڕادەیەکیش ھەوڵ دراوە پەڕەی ڕێنوینی دروست بکرێ و چەند ڤیدیۆیەکیش تا ئێستا دانراوە بەڵام دەزانم ئەمانە کیفایەت ناکەن.
کێشەکە ھەر تایببەتی ویکیپیدیای کوردی نییە و لە ویکیپیدیای فارسی و عەربیش بەم ھەموو ئاخێوەر و سەرمایەیە ھەر ھەیە بەڵام لەگەڵ جنابتم کە دەتوانین بڕێک زیاتر ھەوڵ بدەین. لەگەڵ ڕێزم.--چالاک وتووێژ ‏١٨:٢٦، ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

دەستتانخۆش بی، ان شاءالله هەوڵی زیاتری بۆ دەدەم. --محمد (لێدوان) ‏٢٣:٤٣، ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

دەستخۆشی دەستکاری

دەستخۆشی و سپاسم بۆت ھەیە بەڕێز موحەممەد «Imkurd» بۆ بەشدارییەکانت لە ویکیپیدیای کوردی، ھیوای بەشداریی زیادتر و بەردەوامیتان بۆ دەخوازم. ھەر بەم بۆنەیەوە لەم ماوەیەدا ویکیپیدیای کوردی یەکێک لە وتارەکانی بەڕێزتانی دیاری کرد، بۆ وتاری ھەڵبژێردراوی پەڕەی دەستپێک، وتاری «ئەژدیھای کۆمۆدۆ». ھەر بژین. | سەرچیا (وتووێژ) ‏١٨:٢٧، ٢٤ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

زۆر سوپاست دەکەم بەڕێز سەرچیا. خۆشحاڵم ئەگەر توانیبێتم کەلێنیکی بچوک لە ویکیپیدیای کوردیی پڕ بکەمەوە. هەمیشە چێژ لە وەرگێڕانی ویکیپیدیا دەبینم. بەشێکی لەبەر ئەو کۆمەڵە خەڵکە باشەیە کە لەدەوری ئەو پڕۆژەیە کۆبوونەتەوە. محمد (لێدوان) ‏١٤:٤٠، ٢٦ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

دەستکاری دەستکاری

  سڵاو!
زۆر سوپاس بۆ دەستکاریە بەنرخەکانت لە وتاری ئێڤەنێسێنس دا! ئێمە پێویستمان بە کەسانی وەک تۆ دەبێت بۆ باشترکردن و پەرەپێدان بە وتارەکە، ئەگەر ئارەزوت کرد یارمەتیمان بدەیت، تکایە سەردانی ویکیپرۆژەی ئێڤەنێسێنس بکە، لەوێ ھەموو زانیاریەکان سەبارەت بە ئێڤەنێسێنس و وتارە پەیوەندی دارەکان کۆکراونەتەوە.

ژیار مێرلین وتووێژ ٠٧:١٩، ١٠ی ته‌مموزی ٢٠١٦ (UTC)

سوپاس بۆ تۆش. هیچی وام نەکردووە. وتارەکە خۆی ڕێک بوو، تەنها کەمێک بژاردنی دەویست. محمد (لێدوان)

نیشانێک بۆ تۆ! دەستکاری

  نیشانی تەکنیکی
ویکیپیدیاکەمان خۆشحاڵە کە لە کەسانی وەکوو ئێوە بێبەش نییە! بەڕاستی بە تەنیا چەند ڕۆژێک کارگەلێکی زۆر گەورەت بۆ ویکییە بچووکەکەمان کرد وەکوو دروستکردن و پەرەپێدان بە داتابۆکس و چارەسەرکردنی چەند کەلێنێک لە تووڵامراز. ھیوادارم نموونەی بەکارھێنەرانی وەک ئێوە لە ویکیپیدیا زیاد ببن و خۆشم بە خۆشحاڵ دەزانم کە لەماوەی ئەم ھەموو ساڵە بە چاوی خۆم بەکارھێنەرێکی وا ببینم کە لە کارە تەکنیکییەکان شارەزا بێت، و بەھیواین کاری ناوازەتریشت لێ ببینین. ھەربژیت! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٠٠، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
🌹 محمد (لێدوان) ‏١٥:٣٥، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

ھەڵەی لوا لە مۆدیوول:Databox دەستکاری

دەمباش Encrypt0r، ویستم پێت بڵێم کە داڕێژەکە لەسەر ئۆتۆ ھاینریش واربورگ کار ناکات. گەر عەزیەتێک بکێشن، سپاستان دەکەم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٣٧، ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

  کرا محمد (لێدوان) ‏١٦:٤٥، ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

شێوازی ژمارەکان لەنێو مۆدیوول:Wd دەستکاری

سڵاو کاکە، لێرەیت؟ گەر پێت کرا، دەتوانیت سەیرێکی مۆدیوول:Wd بکەیت؟ کێشەکە ژمارەکانن کە بە ئینگلیزین. دەستکارییەکم کرد، بەڵام ئەنجامی ئەو نموونانەی کە پارامەتری former تێیاندا نووسراوە، دەرناکەون. تێبینی بکە کە کێشەکە زیاتر لە پشکنینی کات و ڕێکەوتەکاندایە. دێڕی ١١٠٩ ناچالاک بکە و بەراوردی ئەوکاتەی بکە کە چالاکە و بزانە چی دەگۆڕێت؟ وەک تاقیکردنەوە دەتوانن کەڵک لەم نموونانە یان داڕێژە:Wikidata/doc وەرگرن. زۆر سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٠٧، ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو کاک ئارام، کاتی خۆی لە مۆدیوڵی داتابۆکس'یش هەندێک کێشەم هەبوو لەگەڵ ژمارە و ڕێکەوتی کوردی. بۆیە فەنکشنی toKurdishNumber و formatDate م نووسی. ئەگەر بە درووستی بەبیرم مابێ، باش کاریان دەکرد. مۆدیوولەکە پارێزراوە بۆیە ناتوانم دەستکاری بکەم، بەڵام لێرە داوام کردووە کە دەسەڵاتی دەستکاری کردنم پێ بدرێ. چونکە ڕاستی بە بێ دەستکاری زەحمەتە بزانم کێشەکەی چییە و چۆن چاک دەکرێ. بەڵام ئەگەر بتوانی ئەو دوو فەنکشنە بەکاربێنی کە باسم کردوون، ئەگەری زۆرە کێشەکەت چارەسەر ببێ محمد (لێدوان) ‏٠٨:٤٠، ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو بەرێز محمد مۆدیوولەکە ئاستی پاراستنی نزم کرایەوە، و ھەر شوێنێکی ترت ویست کاری لەسەر بکەن و پارێزراو بوو من بانگ بکەن بۆ نزمکردنەوەی ئاستی سپاس. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١١:٠٠، ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
زۆر سپاس بۆ وەڵامدانەوەت کاکە گیان! ئەوە بەکارھێنەر:Sakura emad ئاستی پاراستنی نزم کردەوە و دەبێت ئێستا بتوانن دەستکاریی بکەن. بەڵێ، زۆر چاک لەبیرمە کە بە چ زەحمەتییەک Databoxتان گەشە پێ دا، بەڵام ئەوەی جێی دڵخۆشییە کە ماندووبوونتان بەفیڕۆ نەچووە و تا ئێستا لەسەر نزیکەی ٤٬٥٠٠ وتار دانراوە. سەبارەت بە مۆدیوول:Wd من کەڵکم لە مۆدیوول:Numeral converter وەرگرت کە بەڕاستی زۆر ئاسان ژمارەکان دەگۆڕێت، و من بەکارم ھێناوە، بەڵام کێشەی پشکنینی کات و ڕێکەوتی ھەیە لەو دێڕەی سەرەوە کە دام ناوە ھەیە. ژمارەی ڕێکەوتەکان دەکاتە کوردی، بەڵام لەبەرئەوەی ژمارەکانی مۆدیوولەکە کوردین پێم وایە لە ھەندێک نموونەی تر کە دەچێتە ویکیدراوە تا کاتەکە/ڕێکەوتەکە بپشکێنێت، ئەوانەی ئەوێ ئینگلیزین بۆیە نایناسێتەوە و ئەنجامەکە ناگەڕێنێتەوە. ڕەنگە ئەو دێڕە ناچالاک بکەیت، باشتر لێم تێ بگەیت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٣٦، ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

category.py دەستکاری

سڵاو بەرێز محمد لە زمانی Python شارەزان؟ ئەتوانم سکرێپتێک کە بەم زمانە نووسراوە نیشانتانی بدەم و پێم بڵێن ھەڵەکەی لەکوێیە؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٢:١٥، ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو ساکورا خان، کەمێکی لێ دەزانم. بەڵام ئەگەر بکرێ لە Discord بینێری باشترە، چونکە لێرە کەمێک زەحمەتە لێک تێبگەین. ئەو کێشەیەی دیکەش هەر لەوێ وا خەریکین لەگەڵ کاک ئارام. محمد (لێدوان) ‏١٢:١٨، ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڕێزتان لەوێ ناوتان چییە؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٢:٢١، ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە