بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا Mhamad rzgar!

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٤٬٤٠١ وتار و ١٤٤ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باشووری ویکیپیدیای کوردیی باشووری ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ویکیپیدیای کوردیی زازاکی

بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:

ئەم پەڕەیە تایبەتی تۆیە و دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:

  • تکایە ئەم شتانە کە پەیوەندی بە ویکیپیدیا و ئینسایکڵۆپیدیاوە نییە لە پەڕەی بەکارھێنەریتدا مەھێنە.
  • لە کاتی وتووێژدا ڕێساکانی وتووێژ لەبەر چاو بگرە.
  • لە کۆتاییدا و دوای نووسینی بیروڕات، بە بەکارھێنانی ~~~~ یان کرتەکردن لەسەر دوگمەی پەیامەکەت واژوو بکە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:

-- مادیوتووێژ ‏١٢:١٨، ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

تێسڵا کۆیل بۆ سڕینەوەی خێرا ھەڵبژێردرا دەستکاری

 

تاگێک داندراوە لەسەر تێسڵا کۆیل کە داوا دەکات کە بە خێرایی بسڕدرێتەوە لە ویکیپیدیا. ئەمە لەبەر ئەم ھۆکار(انە) کراوە:

بێبایەخبوون

لەژێر پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا، ئەو پەڕانەی کە لەگەڵ چەند سیاسەتێکی دیاریکراودا یەکدەگرن لەوانەیە بسڕدرێنەوە.

ئەگەر پێت وایە ئەمە پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە بە سەردانکردنی پەڕەکە و کەرتە کردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت "دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە". کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوەی ئەوەی کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھارکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لا مەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشتر کردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە، ئەگەر لە پێشوودا ئەمەت ئەنجام داوە، تکایە چاوەڕێی وەڵام بە. ◂ ئێپین وتووێژ ‏٠٩:٤٧، ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

ئاگادارکردنەوە دەستکاری

سڵاو کاک محەمەد! ویستم لە ھەندێ خاڵ ئاگادارت بکەمەوە و ھۆشیاریت بدەمێ وەک:

  • سەرەتا دەبێت بەڕێزت خولێکی باش ببینیت بۆ تایپکردنی پیتەکان و چۆنییەتی نوسین لە ویکیپیدیادا چوون ئەوەندەی من تێبینیم کردبێ ھەڵەی پیت زۆر دەکەیت. بۆیە پێشنیار دەکەم وپ:نک ببینیت. و بۆ خاڵبەندییش پێشنیار دەکەم ڕێنووسی زمانی کوردی (بە PDF) کە لەلایەن کاک «سەرچیا»وە ئامادەکراوە ببینیت.
  • بەکارھێنانی ئەم کۆدە (<code>کۆد</code>) کە لە ئەنجامدا کۆد دەردەچێت بۆ جوانی نییە و نابێت بەڕێزت لە کوێ پێت خۆشبوو داینەی وەک لە وتووێژ:سەلمان خان (مامۆستا) و کۆمەڵێکی تردا وات کردووە و ئەمە بە نموونە ببینە و بزانە کۆد بۆ ئەم کارانە بەکاردێت نەک بۆ جوانی.
  • تکایە لەکاتی وتووێژکردندا لەسەری سەرەوە مەنوسە و لە کۆتاییی پەڕەکەدا ئاستێکی نوێ دروست بکە و تێیدا وتووێژەکەت بکە. و لە کۆتایی وتووێژەکانتدا واژووەکەت لەبیر مەکە.

ھیوادارم بەکارھێنەرێکی چالاکتر و باشتریش بیت و بەردەوام بیت. سپاس. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٠٤، ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

سوپاس بۆ ئامۆژگاریەکانت بەلام من ھەروام زۆر گرنگی بە جوانکاری و خاڵبەندی نادەم لەبەر نەبوونی کات و تەنھا مەبەستی من زانیاری راستە وە بەداخەوە من کاتێکی زۆرم لەبەردەست نیە ھەتا دانیشم رەستە بە ڕستە خاڵبەندی بکەم تەنھا ئەتوانم بەشداربم لە وکیکیپیدیا بە راستکردنەوەی زانیاری ھەڵە و زیادکردنی زانیاری پێویست وە پشتیوان بەخوا ھەوڵەیەم لەمەودوا وتارەکان بە مەرجی خاڵبەندی بنووسم دووبارە سووپاس Mhamad rzgar ‏٢٣:٠٢، ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)

وە داوای لێبووردنیش دەکەم سەبارەت بەو کۆدە باورت ھەبێت ئێاتەش نازانم چۆ ئەنووسرێت وە پرسیارم کردووە لە پرسگە وەلامم دەست نەکەوت سێریشم کرد ھیچ داڕێژەرێکی وام نەبینی لە نووسینەکەمدا نازانم بۆ واژووەکە وایلێھاتووەMhamad rzgar ‏٢٣:٠٧، ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)

داواکاریەکیشم لێتان ھەیە کە تکایە ھەربابەتێم نووسی سەرچاوە دائەنێم تکایە سێری سەرچاوە بکەن ئەوکات ئەگەر زانیاری ھەڵەی تیابوو بیسڕنەوە بەس دڵنیابن قەت زانیاری ھەڵە ناگەیەنم Mhamad rzgar ‏٢٣:١٠، ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)

کاک محەمەد گیان! وتارێکی بێھەڵە زۆر پڕ چێژترە لە وتارێکی درێژ/کورت و پڕ ھەڵە، کە یەکەمیان وا لە خوێنەر دەکات بەردەوام بێت لەسەری و تا کۆتایییەکەی بیخوێنێتەوە، بەڵام ئایا تۆ دووەمیان بخوێنیتەوە چی دەڵێی؟! بۆ نموونە: بڕۆ ناو پەڕەی بەڕێز @Épine: و سەیری وتارەکانی بکە و بزانە چۆن وتارەکانی بە جوانی داڕشتووە، کە ئەویش لە ھەمان قۆناغی تۆدایە و سەری قاڵە کە ناکرێت ئەوە بکرێتە بیانوو. ڕاستی خۆم بۆ ئەو ھەڵانە بەسەر چەندین وتاردا چوومەتەوە و چاکسازیم تێیاندا کردووە، بەڵام ڕاست بدوێم چی دی کاتی ئەوەم نەماوە و منیش خوێندنم ھەیە. دواتر ھەر پرسیارێکت ھەیە لە پرسگادا بیکە. سپاس. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٣٧، ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

قسەکانت زۆر راستە کاک ئارام بەلام مرۆڤ تا مرۆڤ کەوتووە من ئامانجێکم ھەیە و کاک ئیپین یش ئامانجێکی ھەیە لە خوێندن من پێشدەسپێکردن لە ویکیپیدیا تەنھا مەجالی سەعاتێ خوێندنەوەی کتێبم ھەبوو بەلام لێسە لەجیاتی خوێندنەوەی کتێب ھەوڵەیەم چیم پێیە بیگەیەنم وە بۆ ئەوەی تریانت کە ئەڵێی وتاری ھەڵەو.. نازانم ئەگەر مەبەستت من ھیچ وتارێکم نووسیوە ھەڵە بێت؟ وە بۆبابەتەکانی کاک ئیپین دەستخۆشی لێ ئەکەم ھەرکەسی و لەبوارەکەی خۆیدا دەتوانێت وتاری باش لە ویکیپیدیا دابنێ بەلام منیش بەتەمی بابەتێکبووم نزیک لە بوارەکەی خۆم خەریکبووم بابەتێکی پڕزانیاری و نایابم دا ئەنا بەلام کە بینیم تێسلا کۆیل سڕاوەوەتەوە بەراستی ساردبوومەوە مەعقول نیە من ڕێکەوتی تەواو بوونی بابەتەکەشم داناوە بەرێزێک بیسڕێتەوە مانای وایە من ئەگەر بابەتەکەش بە تەواوی دانێم گوێ لەخۆم ناگرن و چۆن ھەوەستان لێی بێت ئەیسڕنەوە بێ گوێدانە یاساکانMhamad rzgar ‏٢٢:١٥، ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)

ھیچ بەڕێوەبەرێک یاسای سڕینەوە پێشێل ناکات. ھەر کارێکت نووسیوە لێرە شیاوی سڕینەوە بوون بەپێی وپ:پسخ. وپ:سس ببینە. --◂ ئێپین وتووێژ ‏١١:٢٩، ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک محەمەد ئەوە پەیوەندی بە منەوە نییە کە بەڕێزت و کاک ژیار چ ئامانجێکتان ھەیە. و نایەینە نێو ژیانتانەوە، بەڵکو من تەنھا وەڵامی بەڕێزتم دایەوە کە باسی قۆناغی دوانزەت کرد. و بەڕێز گیان ھەوڵ بدە کاتێک دەستکاری ویکیپیدیا بکە کە لە گشت ڕووییەکەوە ئاسوودە بیت. و من نەموتووە وتاری ھەڵەت نوسیووە، بەڵکو وتوومە وتار بە ھەڵە دەنووسیتەوە و وردتر بە لەکاتی داگرتنی پیتەکاندا بۆ نموونە: سەیری ئەو وتووێژەی ھەرسێکمان بکە و بڕیار بدە کە ھی کاممان ھەڵەی زۆرە (ئایا دەتوانیت نوسەکانی خۆت بخوێنیتەوە؟!). باسی ساردبوونەوەت کرد کە وتارێکت سڕدراوەتەوە و کەس گوێی لێ نەگرتووی. بەڕێزم منیش عەلی سادقیم نوسی و بە ھەمان قۆناغی تێسلا کۆیلدا ڕۆیشت، کە ناڕەزاییم دەربڕی و دواتر بەکارھێنەرێکی نوێ ھات و چاکسازیی زۆری تێدا کرد کە زۆر سپاسی ئەکەم. لە کۆتییدا ڕزگاری بوو. دیارە بەڕێزت ناڕەزاییت دەرنەبڕیوە بۆیە، چوون ئەو تاگە زۆر بەخێرایی وتارەکان دەسڕێتەوە. ئێستاش گەر دەتوانیت پەرە بە وتارەکەت بدەیت، ئەوا داوا لە بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە بکە کە لە ئاگادارییەکەی سەرەوەدا بەستەری بۆ دراوە تا وتارەکەت بگەڕێنێتەوە. سپاس. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٥٢، ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

بەشداری کردن لە ویپکیدیا دەستکاری

دەمباش Mhamad rzgar,

سوپاس بۆ بەشداریت لە ویکپیدیای کوردی تکایە لێدوانەکانت مەسڕەوە مەگەر زۆر پەیوەست نەبێت بۆ سڕینەوە سوپاس -- ✔Gyan333✔ (لێدوان) ‏٢٢:٣٤، ١٤ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

کێشە : گەڕاندنەوەی سڕینەوەی لێدوان :  کرا ✔Gyan333✔ (لێدوان) ‏٢٢:٣٥، ١٤ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە