ویکیپیدیا:داخوازی بەرامبەری کوردی/ئەرشیڤی ٣

Stereotype

کەس ھاوواتای ئەمە ئەزانێت؟--◂ ئێپین وتووێژ ‏١٢:٠٣، ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک @Épine: لێرە ھەندێک ھاوواتا نووسراون. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٤٨، ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
مەبەستم ھاوواتای کوردییەکەیەتی.--◂ ئێپین وتووێژ ‏٢١:٠٣، ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Épine: ڕاستییەکەی خۆم نازانم، بەس لە فەرھەنگێکی ئەلیکترۆنی ئەم مانایانەی دا بەدەستەوە: کڵێشە، چەمک یا وێنەێکی زۆر سادەکراو. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٢٢، ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کڵێشە ھەمان clichéی فەرەنسییە کە لە ئینگلیزیشدا ھەیە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٨:٤١، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

فعل و عمل

لە کوردیا چۆن ئەم دووانە لێک جیا ئەکەینەوە؟--Aza (لێدوان) ‏٠٩:٢٣، ١ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کار و کردەوە. سەرچیا‏١٤:٠٥، ١ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نەک لە کوردیدا لە گشت زمانە ئێرانییەکانیشدا بۆ act ھیچمان نییە. کار و کردار و کردەوە و کردە و ئەوانە ھەموو یەک شتن. ھەڵبەت لەو دیو ھەموو شتێک فەرق دەکا. بۆ نموونە لەو دیو ئاوێنە و ھاوێنە فەرقیان ھەیە. دوور نییە ڕۆژێک ببیستم بڵێن خودا و خواش فەرقی ھەیە. یان بڵێن ئەسپ و ھەسپ دوو گیانلەبەری جیاوازن.-- چالاک وتووێژ ‏٠٧:٥٩، ٣ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەگەر وەڵامێک بۆ پرسیارەکە ھەیە گەرنا پێویست نییە ھێرش بۆ لایەکی دیکە ببەن. لایەک سویسرا و لایەک وڵاتێکی ئەفریقا نییە کە گەمە بەیەکتر بکەین. زۆر ئاسایییە وشەیەک واتای نوێ وەربگرێت. نازانم ئەوە چ بیرکردنەوەیەکە کە پێی وایە ھەموو شتێک وەک خۆی بمێنێتەوە. سەرچیا‏١٣:١٠، ٣ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس بۆ وەڵامەکانتان. کاک چالاک پێم وایە بوون و ھەبوونیش ھەمان بەزمە. -Aza (لێدوان) ‏١١:١٣، ٥ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەوەی کە بوون و ھەبوون لە بنیچەدا یەک شت بن نازانم بەڵام ھەمان بەزم نییە. چون بۆ نموونە لە شێوەزاری مندا وا ھەیە دەڵێن ھاوێنە واش ھەیە دەڵێن ئاوێنە. ئەمانە یەک شتن. بەڵام ھەر لە شێوەزاری مندا کەس لە جیات ھەبوون ناڵێ بوون و ئەمانە دوو وشەی جیاوازان. کاک سەرچیا گیان ئیزن بدە ھەر کەس حەز دەکا ڕەخنە لە شتی نازانستی بگرێ. ئەگەر لای ئێمەیش تووشی شتێکی نازانستی بم ھەر بەم جۆرە ڕەخنەی لێ دەگرم. بە بەرژەوەندیی خۆمانە. سپاس.-- چالاک وتووێژ ‏٢١:١٥، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

becoming

لە فارسیا شدن یا صیرورتی پێ ئەڵێن. -Aza (لێدوان) ‏١١:١٦، ٥ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

شدن لە فارسیی کلاسیکدا و ھەروەھا šudan لە زمانی پاڵەویدا ھاوڕیشە و ھاومانای چوون-ی کوردین (رودکی دەڵێ «شد آن زمانه که او شاعر خراسان بود» لێڕەدا «شد آن زمانە» ڕێک یانی ئەو زەمانە چوو/ڕۆیشت). ئێستا لە فارسی نوێدا ماناکەی گۆڕاوە و بووەتە becoming. لە ھەورامیشدا کە ئێستا دەڵێن لوای پیشتر وتوویانە شیەی ھاوڕیشەی شدن و چوون. لە پاڵەویدا بۆ become ھەر وتراوە būdan و لە کوردیشدا ھەر دەبێتە بوون.-- چالاک وتووێژ ‏٢٠:٢٠، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس. ئەی وتارەکەی چۆن لە وتاری بوون (being) جیا کەینەوە؟ ببکەینە «بوون بە»؟ یا «بوونە»؟ یا «بوون (بە شێوەیێ دەرھاتن)»؟ ئەمانە خۆم زۆر بەدڵم نین. -Aza (لێدوان) ‏١٦:٤٧، ٢٦ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وەرگێڕان

سڵاو ئەگەر دەتوانن ئەمەم بە کوردی بۆ وەرگێڕ کەنەوە:
(Talysh is classified as "vulnerable" by UNESCO's Atlas of the World's Languages in Danger.)
☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏١١:٠٤، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لە ئەتڵەسی یوونێسکۆ تایبەت بە زمانگەلی مەترسی لەسەری جیھاندا، تاڵشی وەکوو «بەرگەنەگر» پۆلێن کراوە. -Aza (لێدوان) ‏١٦:٤٣، ٢٦ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
Artest 185.244.155.222 ‏٠٨:٠٧، ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

گەلێک سپاس بەرێز Aza گیان. ☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏١٢:١٢، ٢٧ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تصفیه

سڵاو، تکایە ئەم وشە فارسییەم (تصفیه) بۆ بکەنەوە کوردی. زۆر سپاس. ☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏٢٣:٢٣، ١ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Ahrirrr: پاڵاوتن. پاڵفتە کردن. -Aza (لێدوان) ‏١٥:٥٩، ٢ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
پاڵاوتن باشترە. ھەتا بکرێ فیعلی سادە بە کار بھێنین.-- چالاک وتووێژ ‏٠٩:٠٥، ٣ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

شەقایەق یان شەقایق

سڵاو و ڕێز، شەقایەق یان شەقایق دروستە؟ ☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏‏٢٠:٠٣، ٢٠ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

شەقایق.-- چالاک وتووێژ ‏٢٠:١٩، ٢٠ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Traditionally

سڵاو و ڕێز، ئەم ڕستەیە (ئینگلیزی: Traditionally و فارسی: بە طور سنتی) لە کوردیدا دەبێتە چی؟ ☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏‏٢١:٢٦، ٢٧ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو لێبێت کاکە @Ahrirrr: بەڵام ئەمە وشەیە نەک ڕستە! ئەم وشە ئاوەڵکارە ئەم چەن مانایەیی ھەیە وەک «بەپێى نەريت» یان «ھەر لە کۆنەوە» ھاوڕێیانیش چی باشتر دەزانن با بیڵێن. ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏٢٢:٠٦، ٢٧ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو کاک @-Haryad: بەڵێ ببورە وشەیە، ڕاستیەکەی من ئەوەم بە وتاری ھەینی ڕەش دەوێت کە بە بەشی ویلایەتە یەکگرتووەکان بەکاردێت کە دەڵێ ئەم ڕۆژە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان مێژوویەکی کۆنی ھەیە (لە ویکیپیدیای ئینگلیزیدا Traditionally نووسراوە)، سپاس بۆ ئێوە بزانین کەس شتێکی تر ناڵێت دەنا ھەر لە کۆنەوە لەنەزەر من بەکاردێنین. ☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏‏٢٢:١٥، ٢٧ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بە tradition ئەڵێن «نەریت». کە لای ئێمە ھیچ باو نییە و نازانم لە کوێوە ھاتووە و چۆناوچۆنە ڕەگ و ڕیشەی. بۆیە تۆزێ دوودڵم لێی. لە فارسیدا زیاتر ئەڵێن «سنت»، بەڵام لە بڕێ لە کتێبە فەلسەفییەکاندا ھاتوون و ڕێک «ترادیسیۆن»یان کرددوە بە فارسی کە بووە بە «فرادهش». واتە شتێ کە لە کۆنەوە دراوەتە دەست ئێمە. ئەم وشەیە یەکەم جار «فەردید» دایناوە و دواتر «سیاوەش جەمادی» و «میر شەمسودین ئەدیب سوڵتاتی» بەکاریان ھێناوەتەوە. من خۆم ھەتا نازانم «نەریت» چییە ھەر «سونەت»م پێ باشترە. -Aza (لێدوان) ‏٠٤:٢١، ٢٨ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سەرجڕاکێش ئەوەیە کە لە فەرھەنگی خاڵدا نووسراوە نەریت شتێکە کە تازە داھێنرابێ! یانی ڕێک پێچەوانەی ترادیسیۆن. -Aza (لێدوان) ‏٠٩:١٦، ٢٨ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سپاس بەو ڕوونکردنەوەت بەڕێز @Aza: وایە بەڵام لەلای منەوە بەو وتارە (ھەینی ڕەش) باشترە ھەر لە کۆنەوە بنووسین، چۆن ھەم چاکتر لە بەشەکە دێتەوە و ھەم وشەیەکی کوردیشە و زۆریش بەکاردێت. زۆر سپاس. ☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏‏١٠:٣٠، ٢٨ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک ئازا بۆ ئەو وتارە ئەگەر (نەریت)یش نەبێت، ھەر لەکۆنەوە باشە بۆی. ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏١١:١٩، ٢٨ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نەریت بە واتای عادەت و خوو دێت، بەس ئەم واتەیەشی وەرگرتووە. سوننەتی دەکرێت بەکاربێت، ھەرچەند زۆر باو نییە. وشەی «دێرین» و «لەمێژینە»ش ھەن، بەڕای من دێرین دەکرێت ببێتە بەرانبەرێکی گونجاو بۆ ئەمە. سەرچیا‏١٧:٠٣، ٢٨ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێز @Serchia:   کرا لەسەر وتارەکە لەدێرینەوە داندرا. ☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏‏٢١:٥٣، ٢٨ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لە فەرھەنگی کوردستانی مامۆستا گیودا نەریت شێوە و خوو و ڕەوشت مانا کراوەتەوە (ھەر ئەوەی کاک سەرچیا وتی). لە فەرھەنگی تۆفیق وەھبیدا نەریت custom مانا کراوەتەوە. بەبڕوای من نەرتیت بۆ ئەم customە زۆر گونجاوە (international custom دەبێتە نەریتی نێونەتەوەیی). لەو فەرھەنگەدا بۆ نەریت باسی tradition نەکراوە. نازانم ڕیشەکەیشی چییە بەڵام وا دیارە داتاشراو نییە.
ھەڵبەت custom جاروبار لە فارسیدا سونەت مانا دەکەنەوە و داخودا لەبەر ئەوەیە بە ھەڵە چوون و بە traditionیشیان وتووە نەریت. بەڵام tradition شتێکی ترە. دەبێ ئەمانە جیا کەینەوە پێم وا نەبێ بۆ tradition بەرامبەرمان ھەبێ. دێرین کە دروست نییە (دێرین یانی ancient). لە فارسیدا دیرمان-یشیان بۆ داناوە یانی شتێک کە لە درەنگانێکەوە ماوەتەوە؛ بیکەینە کوردی دەبێتە دێرمێن یا دێرماو (وەک چۆن دەڵێن بەرماو). @Aza لە فارسیدا تراداد-یشان بۆ داناوە.-- چالاک وتووێژ ‏٠٨:٤٥، ٢٩ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

field

سڵاو!ئایا هیچ وشەیەک لە زمانی کوردی هەیە بەرامبەر بێ بە وشەی (field)؟ هەندێ جار پێیدەڵێن کێڵگە بەڵام ئەوە هەڵەیە لە زمانی عەرەبیش هەندێ جار وشەی (حقل)ی بۆ بەکاردێ بەڵام لەزمانی کوردی چ وشەیەکی بۆ بەکاردێ؟ — ئەم لێدوانە لەلایەن Diyary27 واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ٠٨:١٩، ٢٨ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)

@Diyary27: بەڵێ وایە. field مانای زۆرە. جاروبار دەڵێن بوار. ئەگەر بە مانای مەزرا و مووچە بێ وا ھەیە دەڵێن کێڵگە. بەڵام لە شوێنێک وەک an oil fieldدا ھیچ کام لەمانە دروست نییە. لێرەدا جوانترە بڵێین مەیدانی نەوتی. لە کوردیشدا بۆ نموونە بە Track and field دەڵێن گۆڕەپان و مەیدان.-- چالاک وتووێژ ‏٠٨:٢٤، ٣١ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

identity

لە فارسیا «اینهمانی»ی پێ ئەڵێن، ئەگەر باسەکە فەلسەفی بێ، ئەگەر نا، «هویت»، وەک «هویت جنسی»، لە هەندێ بواری تریشا «شناسه»ی پێ ئەڵێن. منیش مەبەستم بەکارچوونی لە فەلسەفەیە. واتە شتێ ھاوسەنگی اینهمانی. اینهمانی زۆر جوانە و ماناکە بە تەواوی ئەپێکێ. ھەشتا ساڵ پێش موحەمەد عەلی فرووغی دایناوە. identity ڕێک واتە sameness، واتە «ھەمان بوون»، «ھەر ئەوە بوون». بەختیار سەجادی و ئۆمێد وەرزەندە «ئەمئەوێتی»یان بۆ داناوە کە وا دیارە «هوهویت» عەرەبییان کردووە بە کوردی. «هو»ی یەکەمیان کردووە بە ئەم، «هو»ی دووەم بە ئەو. ئەڵبەتە ئەمە حەدسی منە. من زۆر ئەمئەوێتیم بە دڵ نییە. ئێوە ئەڵێن چی؟ -Aza (لێدوان) ‏١٢:٥٦، ٢٧ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aza: وتارەکەی سەجادیت لەسەر ئەم بابەتە خوێندووەتەوە؟-- چالاک وتووێژ ‏١٦:٠٨، ٢٧ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: ئەرێ، سەیری فەرھەنگی شیکارانەی زاراوەی ئەدەبی بکە، لاپەڕەی ۳۳. پی دی ئێفی بەئاسانی ئەدۆزرێتەوە. -Aza (لێدوان) ‏١٧:٠١، ٢٧ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەو دیو شوناسیشی پێ ئەڵێن. ئەڵبەت زیاتر لە بواری زانستگەلی کۆمەڵایەتیدا. لای خۆمان ئەزانن شوناس فارسییە، لە جیاتی، ناسنامە و پێناسە بە کار دێنن. -Aza (لێدوان) ‏١٧:٠٣، ٢٧ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
گەڕام بۆ وشەی هەڤێتی (=sameness) لێرە [١] دۆزیمەوە. جوان دیارە مەبەستی نووسەر لە «ناسنامە و هەڤێتی» ھەمان identityیە. -Aza (لێدوان) ‏١٧:٠٧، ٢٧ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: نا نا ئەمە وەخوێنە (ژمارەی ١٩ و ٢٠) جا بزانە ڕات چییە.-- چالاک وتووێژ ‏١٧:٣١، ٢٧ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سپاس. خوێندمەوە. ئەمەم نەدیبوو. حەدسەکەم ڕاست بوو «هوهویت»ی کردووە بە کوردی. من چەن ساڵە بیر لەم وشەیە ئەکەمەوە و ھەروا کە وتم ئەمئەوێتیم زۆر بەدڵ نییە. وتم بەشکەم ئێوە پێشنیارێکی باشترتان بێ. -Aza (لێدوان) ‏١٧:٥٣، ٢٧ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەوەش بڵێم من ناسنامەم زۆر زیاتر بە لاوە پەسەندە تا شوناس. لێرەدا لەگەڵ سەجادی نیم. -Aza (لێدوان) ‏١٧:٥٧، ٢٧ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aza:ئەرێ من کە باسی ئەم وشەیەت کرد دیسان چووم ئەم وتارەم خوێندەوە. شوناس کە کوردی نییە. ئەگەر ئەردەڵانیش بێ دیسان کوردی نییە. «(ئە)ژناس» بوایە شتێک دەمانوت ھەورامییە. بۆ «ناسنامە»یش منیش پێم وایە وەک بە فارسی دەڵێن «شناسنامە» ھەر بۆ بەڵگەیەک کە خۆتی پێ دەناسێنی باشە. بەتایبەت کە وشەی «نامە»ی تێدایە.
وتت «ھەر ئەوە بوون». ئێمە وا ناڵێین دەڵێین «ھەرھەوبوون». ستانداردیش دەڵێ «ھەرئەوبوون». دەڵێن ئەو کوڕە نەبوو دوێنێ ھاتبوو؟ بەدی ھەر ھەو/ئەو بوو. یا دەڵێن ئەو کوڕەی دوێنێ نییە؟ بەدی ھەر ھەوە/ئەوە. دەی بۆ چی نەڵێین «ھەرئەوێتی» بڵێین «ئەمئەوێتی»؟ یا کێشەت لەگەڵ ئەمەشە؟-- چالاک وتووێژ ‏١٩:٠٤، ٢٧ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھەرئەوێتی باشترە. وتم نەکا کێشەیەکی بێ لە ڕووی ڕێزمانییەوە. -Aza (لێدوان) ‏٠٤:١٢، ٢٨ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: و @Aza:، یانی ئەمە دەتوانین بۆ بیرکاریش بەکار بھێنین؟ بۆ نموونە لێرە [٢] Identity_element بە فارسی دەڵێن عضو ھمانی یان عنصر ھمانی دەبێتە ئەندامی ھەرئەوێتی؟ من لە چەن دەقی بیرکاریدا دیتبووم، دانەی بێلایەن یان ئەندامی بێلایەنیان بۆ دانابوو، منیش تا ئێستا ھەر ئەوەم بەکار ھێناوە. Şûşe وتووێژ ‏٠٦:٠٩، ٢٨ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەتوانین. f(x)=x یش identity function ە. ھەرئەوێتی خراپ نییە، بەڵام من تەمایر شتێ جوانترم. -Aza (لێدوان) ‏٠٧:٥٤، ٢٨ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: ھەرئەوێتی کێشەیەکی نییە؛ ھەرئەو (=ھمان/same) + ئێتی (= -ی/‎-ness). بەڵام بۆ وشەی جوانتر و کورتتر ھەرچەندی فکری لێ دەکەمەوە ئەوێتێ (ھەوێتی) دروستە. چون لە کوردیدا ئەوبوون-مان (موکری ھەوبوون) ھەیە (=همان بودن). دەڵێن ئەو نەبوو (=همون/خودش نبود)؟ با ئەو بوو (=همون/خودش بود). ئەو نییە؟ با ئەوە (موکری ھەوە). ئەوە/ھەوە یانی همونه/خودشه بە کوردی خۆیەتی (مانای ٤).
پێکھاتەکەشی ھەر وەک عەرەبی وایە (هوية)؛ یا ھەر وەک لاتینییەکەی. Identity لە Idem کەوتووەتەوە ئەویش لە ‎is + *-im کە is یانی ئەو.-- چالاک وتووێژ ‏١٢:١٥، ١ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس. ئەمێتی (= Haecceity) -شمان ھەیە. وتم بەشکەم شتێ بێ identical و identify بەئاسانی لێی دروست بکرێت. -Aza (لێدوان) ‏١٤:٠٩، ٣ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: زۆرم فکر لەوانیش کردەوە فکرم بۆ ھیچ نەچوو.-- چالاک وتووێژ ‏١١:٥٠، ٤ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کلی و جزئی

Universality (philosophy) و Particular --Aza (لێدوان) ‏٠٩:٢٣، ١ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دروست نازانم، ڕەنگە «گشت» و «تاک» بێت. سەرچیا‏١٤:١١، ١ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لە کتێبێکدا ھەمەکی و ھەندەکی ھاتووە. زۆر نانیشێتە دڵمەوە. ئێوە پێتان چۆنە؟ -Aza (لێدوان) ‏١١:١٥، ٥ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

جوان نییە. بۆ وشەی particle رێک دەتوانین بڵێین پارکڵ. particle خۆی یانی بەشی بچووک (small part). بەش (part) بە کرمانجی دەبێتە پار ([٣]). بۆ پاشگری بچووککردنەوەش دەتوانین لە -کڵ کەڵک بگرین. -کڵ لە وشەگەلێک وەکوو چوکڵ، توێکڵ و ... . خۆ ناکرێ بۆ ھەموو ماناکانی ورد و درشتی particle چەندین بەرامبەر دابنێین. بەداخەوە سەلیقەیان ھەر نییە بۆ ڕۆنانی وشەی نوێ. ئەوھەموو شێوازارە کوردییەیش چ کەڵکی لێ ناگرن، بۆ جوانی دانراون. چالاک وتووێژ ‏٢١:٠٨، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس. ئاخری universal و particular ئەبن بە چی؟ من دوا بڕیارم گشتگرەوە و پاژگرەوە بوو. ئێستا تۆ ئەڵێی particular پارکڵی بێ؟ -Aza (لێدوان)`
@Aza: نا قسەی من ئەوە نییە. دەی باشە گشتگرەوە universal بێ universality دەبێتە چێ؟ ھەروەھا particularity.-- چالاک وتووێژ ‏١٠:٠٧، ١٠ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

گشتگرەوەبوون نابێ؟ -Aza (لێدوان) ‏١٤:٥٨، ١٧ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک Aza گیان ئەگەر Particular پاژگرەوە بێ particle دەبێ ببێتە پاژ. کەچی particle پاژ نییە. پاژ یانی بەشێک لە شتێک [٤] کە ئەمە بە ئینگلیزی ڕێک دەبێتە fraction ‎(= A part of a whole)‎. بە فارسی و عەرەبی کَسر (fraction بە کوردی نابێتە کەرت وەک لە ویکیدا ھاتووە. منداڵێک دەزانێ کەرت یانی piece).
دەی کاتێک particle نابێتە پاژ، particular چۆن دەبێتە پاژگرەوە؟! particle یانی بەشێکی بچووک. وتم من بوایەم دەموت پارکڵ. دەتوانین بڵێین پاریلە، پارۆک، بەشۆک، بەشیلە و ... . لەو دیو جوان یان ناحەز وشەی وردیلە-یان بۆ داناوە (وتاری وردیلەی نوقتەیی خۆتان نووسیوتانە). دەی بەو پێیە Particular دەبێتە وردیلەیی. چالاک وتووێژ ‏٢٠:٥٩، ٢٠ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سپاس. ڕاستییەکەی باسی سەرەکی لە مەنتیق و میتافیزیکدا universal یان کلی -یە، نەک particular. ئەوە ئەبێ بە چی؟ -Aza (لێدوان) ‏٠٤:٤٢، ٢١ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aza: ڕاستییەکەی ویستم بڵێم تێکڕایی [٥] چۆنە؟ بە کرمانجیش دەڵێن تەڤایی تەڤ یان تێک. بەڵام دوایی وشەی یەکڕایی ھاتە بیرم کە بە بڕوای من زۆر جوانترە (یەکڕا بە مانای ھاوڕا نا، مانای بە تێکڕا/پێکڕا نزیکە [٦] جا نازانم لای ئێوە باوە یا نا). بۆیە یەکڕا-م پێ باشە چونکە لە universeیشدا uni-‎ یانی یەک.-- چالاک وتووێژ ‏١٧:٣٢، ٢١ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: خۆشحاڵم کە خۆت ئاماژەت بە تێکڕایی کرد. گەرەکم بوو ئەگەر پێشنیارەکەتم بە دڵ نەبێ خۆم باسی بکەم. چەن وەخت لەمەو پێش سەرنجم دا وشەی تێکڕا لە ڕووی پێکھاتەوە زۆر نزیکە لە universe، تێکڕا لە تێ (دە، لە، ناو، ژوور) + یەک + ڕا دروست بووە، universeیش یانی بەیەکبوو (turned or combined into one). جا لە بابەت «یەکڕایی»یەوە لای ئێمە باو نییە، ئەڵبەت بەو مانایە باو نییە، یەکڕا بۆ ئێمە یانی «لەناکاو» یا نە «یەک جار». تێکڕاش ھەر باو نییە لای ئێمە بەڵام فکر ناکەم کەس بیبیسێ و تێ نەگا لە ماناکەی. پێم وایە تێکڕایی باشە، «یەک»یشی تیایە. گەرچی یەکەکەی بە قەد یەکڕایی ئاشکرا نییە. -Aza (لێدوان) ‏١٧:٥٠، ٢٢ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: ھەر چەند لە موکریان و دەوروبەری بەرەوە خوارتر بچین، زمانی کوردی لە ڕووی preposition و postposition و ھەروھا verbal prefixەوە لاواز و لاوازتر دەبێ. لای ئێوە بە پێچەوانەی کرمانجی و موکری postposition «ڕا» فەوتاوە بۆیە ئاشکرایە پێکڕا و تێکڕا و وێکڕا و یەکڕا-شتان نییە. بەگشتی ئەو سۆرانییەی ئێستا بووەتە ستاندارد ناتوانێ وەڵامدەرەوەی نیازەکانی ئەمڕۆی زمانی کوردی بێ و کەموکووڕیی یەکجار زۆرە. من خۆم کە موکری دەنووسم ھەست بە لاوازیی سۆرانی ستاندارد لە چاو موکری دەکەم. چارمان نییە دەبێ ئەم وشانە بخەینە ناو سۆرانی ستانداردەوەیش. لێرەیشدا تێکڕا و یەکڕا بە بڕوای من ھەر دووکیان باشن و فەرقێکیان پێ ناکەم. چالاک وتووێژ ‏١٩:٣٥، ٢٢ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: وایە، یەکێ تر لە باشییەکانی موکری ئەوەیە کە ئامرازی «دە» لە «لە» جیا ئەکەنەوە، بۆ وێنە ئەڵێن دە زمانی کوردیدا. ئێمە جیای ناکەینەوە. -Aza (لێدوان) ‏٠٤:٥٨، ٢٣ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: بەلێ لە کرمانجیشدا دەڵێن di. جا نازانم دەتزانی یان نا لە ئیلامیشدا ئەمە ھەیە. یانی لەم ناوەڕاستەدا ھەر بەشێک لە سۆرانی و بەشێک لە کەڵھوڕی ئەمەیان نییە. بۆیە زۆر جار لە نووسیندا دەستم بۆی ناڕوا دە بکەمە لە! وا ھەیە گۆڕینی دە بۆ لە مانایش دەگۆڕێ:
دە بەر کردن = put on = فارسی: به تن کردن (پوشیدن)
لە بەر کردن = take off = فارسی: از تن درآوردن
بێجگە لە prepositionی «دە» (کە تێ- و تێک-یش لەمە وەرگیراوە) و ھەروەھا postpositionی «ڕا» کە باس کرا ئەمانەیش لە شێوەزاری موکری و دەوروبەریدا ھەیە کە لە شێوەزارەکانی تردا نییە یا زۆر کەمترە:
prepositionی وە (وێ، وێک): دەڵێین «نە پێک ھەڵ دەکەن نە وێک ھەڵ دەکەن»! وێک ھەڵکردن و پێک ھەڵکردن دژمانای یەکن. ئەمە بە سۆرانی نازانم دەبێتە چی. یا وێکردنەوە، وێکھاتن و ... .
prepositionی ڕە (ڕێ، ڕێک): ڕەنگە بیستبێت دەڵێن ڕەگەڵ. یا ڕە دوو کەوتن. دەڵێن ڕێخستن، ڕێخشاندن و ... .
چالاک وتووێژ ‏٠٩:٢٨، ٢٣ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس، بۆ ئیلامیش نەمدەزانی. -Aza (لێدوان) ‏١٤:١٨، ٢٣ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بۆ universal تێکڕایی بەکار دێنم. بەڵام بۆ particular لێرە دانەیی باشە. فەرھەنگی ئۆکسفۆرد ئەڵێ particular کە فەلسەفە لە بەرامبەر universalەوە ئەوەستێ یەعنی an individual item و ڕاسیش ئەکات، ھەر وایە. -Aza (لێدوان) ‏١٤:١٦، ٣ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: ئەخە item بۆ دەبێتە دانە خوایە گیان.-- چالاک وتووێژ ‏١١:٤٩، ٤ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەی individual item ئەبێتە چی؟ دژی تێکڕایی چییە؟ تێکڕایی وەک ئاوەڵناو نە وەک ئاوەڵکار. -Aza (لێدوان) ‏١٥:٤٧، ٤ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
جوزئی واتە وشەیێ یا مەفھوومێ کە تەنیا دانەیەک یا دەنکێ نموونەی ھەیە، وەک ئازا، چالاک، قازی محەمەد. کوللی یا تێکڕایی واتە وشە یا مەفھوومێ کە نموونەی زۆرە یا بە زمانێکی تر، شتە جوزئییەکان تێکڕا ھەیانە، وەک پیاو، کورد، بەکارھێنەری ویکی و ... بۆیە دانەییم پێ باشە. ئەگەر شتی باشتر شک ئەبەی ئەوە زۆر باشترە. -Aza (لێدوان) ‏١٦:٠٥، ٤ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: ئەگەر ئێمە بۆ ئەمە لە سەرەتاوە پارکڵی-مان دانابا (یا شتێکی وا) پێم وایە دەمان توانی لێرەشدا ھەر ئەمە بە کار بھێنین و لە دوای شتی تر نەباین. «تەکایی» چۆنە (= تەک + -ئایی وەک بۆشایی)؟ لەگەڵ «تێکڕایی» ھاوکێشە.-- چالاک وتووێژ ‏١٠:٥٥، ١١ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تصور و تصدیق

سڵاو. بۆ ئەمانە چیتان پێ باشە: تصور و تصدیق. بۆ تصدیق ئەمەوێ بڵێم سیدقاندن یا سەدقاندن بۆ تصور نازانم. --Aza (لێدوان) ‏١٤:٢٤، ٣ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aza: نازانی بە ئینگلیزی دەبنە چی؟-- چالاک وتووێژ ‏١٠:١١، ٤ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
تصور: وێناکردن / تصدیق: ڕاستاندن، پەسەندکردن. سەرچیا‏١٠:٤٠، ٤ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەمانە ھەر لە بنەڕەتدا عەرەبین و ئەبێ ھەر عەرەبی بگرینە بەر چاو. لە ئینگلیزیدا چەن وشەیەکیان بۆ داناوە، بەڵام لە ھەمووی باوتر formation بۆ تصور و affirmation یا judgement بۆ تصدیقە. -Aza (لێدوان) ‏١٥:٤٥، ٤ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: ئەم کتێبە [٧] وەرگێڕدراوی کتێبی « رسالة في التصور و التصديق»ی مەلا سەدارایە. بۆ التصور و التصديق نووسراوە Conception and Belief. ڕات چییە؟-- چالاک وتووێژ ‏١٩:٠٩، ٤ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
تێ ئەگەم تصور conception بێ، بەڵام تصدیق سەختە بلێی belief -ە. concept ھەمان تێگەیشتەیە، تصور و تێگەیشتە (مفهوم) یەک شتن، ھەر دوو واتە ئەوەی لە لەفز یا وشە بە دەست دێت. بەڵام لەو ڕووەوە کە فام ئەکرێ پێی ئەڵێن مەفھووم، وە لەو ڕووەوە کە وێنەیەک لە زەینا دروست ئەکا پێی ئەڵێن تصور، وە لەو ڕووەوە کە مەبەست و قەسدێکی لە پشتە پێی ئەڵێن مەعنا. -Aza (لێدوان) ‏١٥:٣٩، ٦ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Serchia و Aza: بە عەرەبی بە Image و Imagine دەڵێن صورة و تصور. ئەگەر ئەمە بکەینە کوردی دەبێتە وێنە و وێنەکردن. بەڵام ھێشتا نازانم بۆ چی دەڵێن وێناکردن؟ وێناکردن شتێکی ترە یانی شێوەکردن یا شباندن. بۆ نموونە دەڵێن دەمناسییەوە؟ کابرا دەڵێ وێنات دەکەم (شێوەت دەکەم). ئەمەیش قسەی من نییە قسەی گشت سەرچاوەکانە [٨] [٩] و ھەروەھا فەرھەنگی مەردووخ.-- چالاک وتووێژ ‏١٢:١٦، ١٢ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وێنەکردن دروستتر دەردەکەوێت، ھەرچەند پێشتر نەمبیستووە. ڕەنگە وێناکردن بەھەڵە یان خۆشتر کەوتبێتە سەر زاران. «شباندن» گەر بۆ بەراورد بێت، زۆرتر «پێکچواندن» بەکاردێنن. سەرچیا‏١٢:٥٥، ١٢ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

disputed

سڵاو و ڕێز ھاورێیان، ئەم وشە «disputed» لە کوردیدا دەبێتە چی؟ ☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏‏٠٩:٢٧، ٢٠ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ماناکەی بەستراوەتەوە بەو دەقەی تێیدا بە کار ھاتووە.-- چالاک وتووێژ ‏١٨:٣٤، ٣٠ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سفرنامە

سڵاو وشەی فارسی (سفرنامە) به کوردی دەبێتە چی؟ ئایا گەشتیارنامە دەوێت؟ DK2 (لێدوان) ‏١٦:٤٧، ١٤ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Danial2703kurdistan: دەستەواژەی گەشتنامە بەکاربێنە مامۆستا (لێدوان) ‏١٦:٣٥، ١٧ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Erosion

سڵاو گەر دەتوانن ھەرچی زووتر مانای ئەمەم «Erosion» پێبڵێن چۆن بۆ ھەواڵەکانم دەوێت، زۆر سپاس. ☀️AGH☀️ (لێدوان)‏‏٢٣:٤٠، ٢١ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Ahrirrr: بە مانای ڕاماڵین دێت مامۆستا (لێدوان) ‏١٥:٠٠، ٢٢ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

erosion لە فیعلی erode وەرگیراوە. پێم وایە نزیکترین وشە بەمە «خوران» یان «داخوران» بێ. دەڵێن ئاسنەکە خوراوە. لێرەشدا ھاتووە [١٠].-- چالاک وتووێژ ‏٠٧:٢٨، ٢٣ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

forced landing

سڵاو گونجاوترین مانا بۆ «Forced landing» چییە؟ ☀️AGH☀️ (لێدوان)‏‏١٧:١٠، ٢٦ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو لە تۆش کاکە Ahrirrr، ئەونەی من بزانم، بە مانای نیشتنەوەی زۆری یان ناچاری دێت. ھەڵبەتە لە زمانی فارسی فرود اجباری نوسراوە. وە لە فەرھەنگیی کوردستانیکا فرود بە مانای نیشتنەوە دێت. اجباری بە مانای بەزۆری یان ناچاری دێت. ئەم وتارەش باس لە نیشتنەوەی فڕۆکەیەک دەکات کە لە ژێر فاکتەری دەرەوەی کۆنترۆڵی فڕۆکەوانی دروست کراوە، وەک شکستی بزوێنەرەکان، سیستەم، پێکھاتەکان، یان کەش و ھەوا کە فڕینی بەردەوام مەحاڵ دەکات۔ ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏١٥:٠٦، ١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

UltraLight

سڵاو ئایا UltraLight بە کوردی دەبێتە چی؟ بە نموونە لە وتاری «en:Kashmar UltraLight Airportـدا». AGH (وتووێژ📝) ‏٠٨:٣٧، ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو ئەوە تەنھا جۆری تەیارەکەیە، مانای کوردی نییە. تۆ ھەر بنووسی فڕۆکە خانەی کاشمر موشکیلەی نابێت. ئەگەر ئەتەوێ زیاتر بزانی بڕوانە ئێرە. ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏٠٩:٠٦، ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

آثار باستانی

سڵاو وشەی فارسی (آثار باستانی) به کوردی دەبێتە چی؟ DK2 (لێدوان) ‏١٢:٤٩، ٣٠ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئاسەواری کەونار یان شوێنەواری کەونار.-- چالاک وتووێژ ‏١٨:٢٩، ٣٠ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو پێموایە گەر لە جیاتی کەونار دێرین بەکاربێنین باشترە چونکە باوترەDiyary27 (لێدوان) ‏٠٦:٣٩، ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

reklam

سلام عليكم چ وشەیەک لە زمانی کوردی بەرامبەرە بە reklam لە زمانی ئینگلیزی، لە عەرەبب پێیدەوترێت دعاية ئایا لە کوردی بەرامبەری هەیە؟ چونکە لە زمانی کوردیش هەر وشە ئینگلیزی یان عەرەبیەکە بەکاردەهێنن.Diyary27 (لێدوان) ‏٠٦:٣٩، ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Diyary27: لە کوردیدا دەبێتە: بانگەشە. AGH (وتووێژ📝) ‏١٨:٤٠، ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Optional

سڵاو مانای کوردی «ئینگلیزی: Optional»، «عەرەبی و فارسی: اختیاری» چییە؟ من خۆم دوودانان (ئیختیاری - ئارەزوومەندانە) دەزانم بەڵام دڵنیا نیم. تکایە گەر دەتوانن بڵێن چێیە باشترە یان دروستەکەی چییە؟ ☀️AGH☀️ (لێدوان)‏‏٢٠:٣٩، ٧ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Option بژاردە، Optional بژاردەیی. ئارەزوومەندانەش خراپ نییە. سەرچیا‏١٤:١٨، ٨ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وابزانم (ھەڵبژاردە)ش گونجاوە. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٠:٠٤، ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

داخوازی بەرامبەر کوردی بۆ (Deputy)

ئەم لێدوانە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

وشەی Deputy لە کوردی دا دەبێت بەچی بۆ نمونە لەم ڕستەیە (Deputy Head of Government) [1] سوپاس —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٥:٢٤، ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو خاتوو ساکورا، لە کوردیی ئەبێتە جێگر.
واتا ئەبێتە جێگری سەرۆکی حکوومەت. ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏٢٠:٣٩، ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر سوپاس بەرێز @-Haryad:-سان —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٨:٤٢، ١ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لە خزمەتدام! ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏٠٦:٠٢، ٢ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.


نزاع

سڵاو وشەی عەرەبی (نزاع) به کوردی دەبێتە چی؟ ئایا ناکۆکی دەوێت؟ DK2 (لێدوان) ‏٠٨:٠٣، ٤ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سلام عليكم @Danial2703kurdistan: دەبێ بە ناکۆکی، کێشە، دڕدۆنگی. بەرامبەر ڕستە عەرەبیەکە کامیان گونجا ئەویان بەکار بێنە مامۆستا (لێدوان) ‏١٧:٢٤، ٤ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@مامۆستا: زۆر سپاس. DK2 (لێدوان) ‏٠٦:١٦، ٥ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

الانتداب البريطاني على العراق

سڵاو و ڕێز ئایا «الانتداب البريطاني على العراق - قیومت بریتانیا بر عراق» بە کوردی دەبێتە چی؟ من لەلای خۆم «سەرپەرشتی بەریتانیا لەسەر عێراق»م پێ باشە، تکایە گەر شتێکی باشترتان پێشک دێت بیڵێن. AGH (وتووێژ📝) ‏٢٠:٤٧، ٦ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سلام علیکم @Ahrir: وشەی ئینتیداب دەبێ بەخستنە ژێر بەڕێوبەرایەتی، بۆیە دەتوانی بنوسی بەڕێوەبردنی عێراق لەلایەن بەریتانیا مامۆستا (لێدوان) ‏٠٧:٢٤، ٨ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@مامۆستا: زۆر سوپاس. AGH (وتووێژ📝) ‏٠٩:٠٦، ٨ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Chancellor، مستشار، صدارأعضم

حاڵەت:

شالیار پەسەند   کرا —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٤:٥٣، ١١ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC) (داخەری وتووێژ بەڕێوەبەر نییە)

ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاری مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

سڵاو بۆ وشەی Chancellor لە ئینگلیزی یان مستشار لە عەرەبی صدارأعضم لە ویکی فارسی لە سۆرانی چی ھەیە بەرامبەری سوپاس —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٣:٤٦، ١٦ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ھیچ شک نابەم. لە وتاری ئانگێلا مێرکێلیشدا نووسراوە راوێژکار کە چی ئەمە دەبێتە consultant. ڕەنگە ھەر چانسلەر.-- چالاک وتووێژ ‏١٧:٣٠، ١٦ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر سوپاس @Calak:-سان —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٩:٤٤، ١٩ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Sakura emad: صدر الأعظم بە کوردی دەبێ بە شالیار مامۆستا (لێدوان) ‏٠٩:٥١، ١٩ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ببورە بۆ درەنگ وەڵام دانەوە شالیارم پەسەند کرد —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٩:٣٦، ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.


پلەی Marquis و Offecial

وشە وەرگیرا   کرا —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٤:٥٤، ١١ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC) (داخەری وتووێژ بەڕێوەبەر نییە)

ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاری مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

سڵاو ئەم دوو پلەیە مانا ڕەسەنەکانیان چییە لە کوردی کێشەیان بۆ دروست کردووم؟


چەن نمونەیەک لەم وتارە

Marquis of Jiedu Village

لەم وتارە

government official


سوپاس —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٥:٢٩، ١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Sakura emad: بابەتی یەکەم کەمێک قورسە بەڵام بە خۆت دەتوانی لە وێبگەی ڤەژین کەڵک و یارمەتی وەربگری، بە بابەتی دووەمیش دەبێتە؛ «حکوومەتی فەرمی یان دەسەڵاتی فەرمی». ☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏١٧:١٤، ١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڵام ئەوەی دووەم کەسێکە کە لە حکومەت کاردەکات، وەک بڵێی Officialsە —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٨:١٧، ١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: دێی گەر وابێت، دەبێتە؛ فەرمانبەری حکوومەت (بۆ ئەوەی کە لە حکوومەت فەرمان دەبات) یان کاربەدەستی حکوومەت (بۆ ئەوەی کە لە حکوومەتدا فەرمان دەدات). ☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏٢١:٤٦، ١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو @Sakura emad: ئەوەی پلەی یەکەم؛ (پیاوێ بە پلەی سەرتر لە earl بەگ و خوارتر لە duke) شازادە، (لە وڵاتانی ترا) پیاوێ بە پلەی سەرتر لە count بە کورتی و بە پوختی بە مانای خانەدان بێت. @Ahrir: نا بە مانای حکوومەتی فەرمی یان دەسەڵاتی فەرمی نایەت، بە مانای بەرپرسی حکوومەت ھێت. ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏٠٧:٤٥، ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر سوپاس —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٦:٥٠، ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەخزمەتدام ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏٠٩:٠٧، ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.


داخوازی بەرامبەر کوردی بۆ (Illustrator, Painter, Artist)

حاڵەت:

  کرا—— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٤:٥١، ١١ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC) (داخەری وتووێژ بەڕێوەبەر نییە)

ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

سڵاو بەڕێزان کێشەیەکی زمانەوانیم بۆ دروست بووە لە کوردی وشەی جیاواز ھەیە بۆ ھەریەک لە (Illustrator, Painter, Artist) ؟ —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٥:٠٤، ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وشەکە بەڕاستی پێویستە بۆ ئەوەی ئەم سێ پۆلەی پێ لەیەک جیا بکەمەوە:

  • Category:Japanese_illustrators
  • Category:Japanese_painters
  • Category:Japanese_artists

سوپاس —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٥:٠٥، ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Sakura emad: بەڵێ مانایەکەیان جیاوازە، بەو جۆرەی خۆت نووسیوتن من ماناکەیان دەنووسم؛

ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.


وشەی Faculty

ئایا وشەی Faculty بە مانای مامۆستا دێت؟ چونکە (University of Tartu faculty) ھەر ئەمە دەزانم بۆ نونە Faculty لە ئینگلیزی ئەو کەسەیە کە لە زانکۆ و کۆلێژەکانی وانە دەلێتەوە لە کوردی وشەیەکی تر ھەیە بۆی تایبەت؟

ئەمانەش ببینە

سوپاس —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢٣:٣٥، ١٠ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو خاتوو Sakura بۆ ئەو وشەیە وەکو خۆت ئاماژەت پێکردووە بە مانای مامۆستایانی کۆلێژ یان زانکۆ دێت. دەشکەوێتە سەر ڕستەکەش. ئەو ڕستەیی تۆش بە مانای مامۆستایانی زانکۆیی (کۆلێژ) تارتو ھێت. ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏١٩:٤٤، ١١ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر سوپاس بۆ وەڵامەکەت، واتا تەنھا ویستم دڵنیا ببمەوە کە ئەگەر وشەیەکی کوردی ھەبێت بەرامبەری. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢٢:١١، ١١ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەوەندەی من بیستبێتم ئەوا زیاتر وەک بەش لە زانکۆ دادەنرێت، نموونە دەڵێن فاکەلتی ئینگلیزی لە زانکۆی سلێمانی. لە گووگڵیش ئەگەر بنووسیت faculty meaning ئەوا لە هاوماناکان نووسراوە Section, department کە هەمان ئەو شتەیە کە باسم کرد. بەپێی ویکیفەرهەنگ ئەوەی تۆ باسی دەکەیت زیاتر لە ئەمریکا (نەک گشت جیهان) باوە بە کەسانی ئەکادیمی بگوترێت. Kushared (لێدوان) ‏٠٦:١٧، ١٢ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Coat of arms

سڵاو «Coat of arms» بە کوردی دەبێتە چی؟ ھێما؟ دروشم؟ نیشان؟ نیشانە یان ھتد؟ AGH (وتووێژ📝) ‏١٥:٣٤، ٩ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاکە ئاھیر بە مانای دروشم ھێت یان ھەر چەشنە دروشمێکی حکوومەت، یان دروشمی خانەدانی، بەگزادەیی. ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏١٩:٥٤، ١١ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر باشە کاک @-Haryad: تەنانەت گەر بمانھەوێت وتاری «Coat of arms» ساز بکەین چی بنووسین، خۆ وتاری دروشم بۆ وتارێکی دیکە لە ویکیپیدیای کوردیدا ھەیە! AGH (وتووێژ📝) ‏٢٢:٥٢، ١١ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
هەمووی دەگرێتەوە، بەس بۆ وتاری سەرەکی ئەگەر مەبەستت بێت ئەوا دەکرێت وتووێژی لەسەر بکرێت. Kushared (لێدوان) ‏٠٦:٢٠، ١٢ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێزان @Aza: - @Calak: ڕای ئێوە چییە؟ گەر وتاری «Coat of arms» لە ویکیپیدیای کوردیدا ساز بکەین، ناوی چی بێت؟ AGH (وتووێژ📝) ‏١٧:٤٧، ١٣ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەرگی زرێ؟ بەرگەزرێ؟ زرێنیشان؟ زرێبەرگ؟ نازانم. با بیری لێ کەینەوە شایەد شتێ باشترمان دۆزییەوە. -Aza (لێدوان) ‏١٨:٠٨، ١٣ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەمێژە نامەوێ لەم بەشەدا بەشداری بکەم. بۆ زۆربەی ئەو وشانەی وا لێرە باس دەکرێن بەرامبەرمان نییە و ھەر چی بیڵێین خۆرایییە بۆیە خۆی لێ نادەم. Coat of arms لە فەرەنسی cotte d'armes وەرگیراوە. cotte یانی بەرگ (جل) و arme یانی چەک. بە ئەرمەنی دەڵێن zinanšan کەرتی یەکەم یانی چەک و کەرتی دووەمیش یانی نیشان. بە ئەڵمانی دەڵێن Wappen کە لە بنیچەدا یانی چەک. Wappenschildیش دەڵێن کە کەرتی دووەم یانی زرێ (قەڵغان).
مەسەلە ھەر ئەم وشەیە نییە گەلێک وشەی تر ھەیە دەبێ بیر لەوانیش بکرێتەوە وەک ئەمانە:
badge
emblem
motto
mark
brand
signal
بۆ ھەموو ئەمانە دوو وشەی نیشان و درۆشم-مان ھەیە. دەی نیشان یانی sign. ئەمە بە کێ چارەسەر دەبێ نازانم.-- چالاک وتووێژ ‏٠٨:٣٩، ١٤ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لە ئەسڵدا دەمھەوێ وتاری Coat of arms of the Kurdistan Region لە ویکیپیدیای کوردیدا ساز بکەم بەڵام تا ئەو دوو وشانەی یەکەمی چارەسەر نەکرێن ھیچ ناکرێت. AGH (وتووێژ📝) ‏٢٢:٣٨، ١٥ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
+ @Pirehelokan: + @Serchia: گەر ئێوەش شتێک لەو بوارەوە دەزانن تکایە فەرموون بۆ نێو لێدوانەکە. AGH (وتووێژ📝) ‏١١:٠٨، ١٦ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Ahrir: نیشانە واتایەکی فراوانی ھەیە، دەکرێت بۆ ئەمە ناوێکی باشتر دابنێین. بیستوومە لە زۆر شوێن ھەر وشەی «ئارم» بەکاردێنن، بەڕای من کێشەیەکی نییە. ھەندێکیش دەڵێن «نیشانەی شانازی» ئەمەشیان خراپ نییە کە زۆرتر ئەم نیشانانە ھۆی شانازین. سەرچیا‏٢٠:٤٤، ١٧ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو من پێموایە دەکرێت دروشمی فەرمی یان دروشمی دەسەڵات بەکاربهێنرێت بەڵام دروشمی فەرمیم پێجوانترە نازانم ڕای ئێوەش چیە بەڵام وابزانم ئەم وشەیە ماناکەی تەواوە وە ئەوەش بزانن مەرج نیە لە کاتی وەرگێڕانی وشەیەک لە زمانێکی تر بۆ زمانی کوردی ئەوا ڕێک وشەکە کوردیەکە مانای وشەی ئەو زمانە بدا کە لێی وەرگێڕدراوە تەنیا مانای تەواو ببەخشێت بەسە وە هەروەها ئەوەش گرینگە کە پێویستە بیر لەوە بکرێتەوە کە مەرجە لەکاتی بەکارهێنانی وشەکە خەڵک لێی تێبگەن نەک وشەیەک دابتاشرێت کە خەڵکی لێیتێنەگەن چونکە ئێرە جێی داتاشینی وشە نیە تەنیا شوێنی دۆزینەی بەرامبەری گونجاوە بۆ زمانی کوردی بۆیە تەنیا بیر لەوە بکەنەوە کە خەڵک لێیتێبگا و مانا ببەخشێ نەک بەقوڵی بچنە ناو بابەتەکەوە چونکە مەرج نیە هەموو وشەیەک لە زمانی ئینگلیزی یان عەرەبی یان هەر زمانێکی تر بەرامبەرێکی تایبەتی هەبێت لە زمانی کوردی بەڵکو لەوانەیە چەند وشەیەک لە زمانی ئینگلیزی یەک وشەی بۆ بەکاربێت لە زمانی کوردی وە وشەیەک لە زمانی ئینگلیزی چەند وشەیەکی بۆ بەکاربێت لە زمانی کوردی وە بشزانن زۆر ئاساییە کە ئەگەر وشەیەک لە زمانی کوردی نەبوو ئەوە وشەیەکی زمانێکی تری بۆ بەکاربێت بەمەرجێک کە باوبێت بۆیە دەشکرێت کە هەر ئاڕم بەکار بێنن ئەگەر وا هەست دەکەن کە هیچ وشەیەکی گونجاو لە زمانی کوردی نیە بەڵام هەر وەکو وتم پێناچێ دروشمی فەرمی هەڵە بێ چونکە ئاسانە بۆ تێگەیشتن وە مانایەکی ڕاستیش دەدات وابزانم هیوادارم ڕای خۆتان دەرببڕن.Diyary27 (لێدوان) ‏١٣:٠٤، ٢١ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Western

سڵاو فیلمی Western بە کوردی دەبێت بە چی؟ ئایا فیلمی ڕۆژاوایی دەبێت؟ DK2 (لێدوان) ‏١٧:٢٤، ٢١ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو لە تۆش بەڵێ بە ڕای منیش فیلمی ڕۆژئاوایی هەڵە نیە وە لە زۆر شوێن بینیومە بۆ نمونە لە کوردسینەما لە ژانەرەکان نوسیویانە ڕۆژئاوایی وە چونکە ئەوە ژانەرە دەتوانی ناوی وتارەکە بنێی ڕۆژئاوایی(ژانەر).Diyary27 (لێدوان) ‏٠٧:٢٥، ٢٢ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

من ھەر «وێستێرن» م پێ باشە. وێستێرن ھەر ڕۆژاوایەک نییە، مەبەست لە وێستێرن ناوچەکانی ڕۆژاوای ئەمریکایە لە سەدەی نۆزدەدا. -Aza (لێدوان)

Regent

بەرامبەری (Regent) لە کوردی چییە؟ (Category:Regents_of_China) سوپاس —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٧:٤٢، ١٨ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ھیچم نەبیستووە.-- چالاک وتووێژ ‏٠٨:١٧، ١٨ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
جێگەداری شا. -Aza (لێدوان)
کێشە نییە @Calak: سوپاس بۆ بەشداریکردن
بەڕێز @Aza: من نوێنەرم نووسیوە کەوایە ھەڵەیە؟ —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٩:١٠، ١٨ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو Sakura وەک ڕای من بە مانای ڕاسپێردراو لەسەر تەختی پاشایەتی وەکو کاک ئازا لەسەرەوە باسی کرد. بۆ ھاوماناش ھەر (Trustee) ھەیە. گەر پێناسەی وشەی (Regent) بکەین: کەسێک بۆ بەڕێوەبردنی وڵات دەستنیشان کراوە چونکە پاشا بچووکە یان لە کاردا نییە یان بێ توانایە. — ئەم لێدوانە لەلایەن -Haryad واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ٢٠:١٨، ١٨ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)
خۆیەتی ڕاسپێردراو وشەیەکی گونجاوە زۆر سوپاس بەڕێز @-Haryad: وشەکەت لەجێگای خۆیەتی. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢١:٢٦، ١٨ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ڕاسپێردراو زۆر گشتییە و بۆ گەلێک وشەی تریش ئەبێ. من لەگەڵی نیم. -Aza (لێدوان) ‏٠٩:٠٧، ١٩ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەگەر وشەکەی ئازا کورتبکەینەوە دەکرێت بڵێین: جێگرشا. بە واتای جێگرەوەی پاشا. سەرچیا‏٠٩:٤٠، ١٩ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئازا راست دەکا ڕاسپێردراو تەقریبەن ھەر ئەو شتەیە بە فارسی دەڵێن فرستاده. دەتوانی بەرامبەری ئەمانە بێ:
ambassador
emissary
envoy
herald
legate
messenger
-- چالاک وتووێژ ‏٠٦:٤٤، ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەست خۆش دوای پێداچوونەوەیەک، وادیارە بۆ ھەر پلەیەک مانایەک ھەیە ھیوادارم ھاوکاریم بکەن بۆ دەستنیشان کردنی وشەی گونجاو بەرامبەر پلەکانیان @Calak: —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٣:١٤، ٢٤ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تُرک سازی

سڵاو وشەی فارسی (تُرک سازی) به کوردی دەبێتە چی؟ DK2 (لێدوان) ‏١٧:٤٣، ١ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو لە تۆش، وشەی تُرک سازی بە مانایی بەتورککردن ھێت. ھاوشێوەی وتاری (عەرەبکردن)ەنەکەی خۆمان. بەڵام بۆ جارێکیی دیکە، ناوی وتاریی مەبەست دابنێ. نەمزانی بۆ چی وتارێک بوو؟ ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏٠٥:٢٧، ٢ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تورکاندن. -Aza (لێدوان) ‏٠٥:٢٣، ٢ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تورکاندن و عەرەباندن تەواون.-- چالاک وتووێژ ‏٠٦:٣٨، ٢ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سپاس بۆ هەموو تان دەمهەوێ وتاریک سەبارەت بە تورکاندن دروست کردم. DK2 (لێدوان) ‏٠٨:١٩، ٢ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

علوم پزشکی

سڵاو «علوم پزشکی» بە کوردی دەبێتە چی؟ (بە نموونە لەو وتارەدا) ... پزیشکی؟ AGH (وتووێژ📝) ‏٢١:٠٠، ٢ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زانستە پزیشکییەکان.-- چالاک وتووێژ ‏٠٨:٢٢، ٣ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر سوپاس بەڕێز @Calak: ئەی گەر من بە نموونە وتاری «دانشگاه علوم پزشکی ارومیه» ساز بکەم، دەبێتە زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی ورمێ یان زانستگای زانستە پزیشکییەکانی ورمێ؟ AGH (وتووێژ📝) ‏١٢:٠٤، ٤ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەگەر پرسیارەکەت لەبارەی زانکۆ و زانستگادایە ئەوە دەبێ بڵێم زانستگا لە زانکۆ دروستترە. وشەی زانکۆ لە ڕووی مۆرفۆلۆژییەوە ھەڵەیە و ئەمەیش قسەی من نییە، قسەی زانای زمانەوانی ئەودیوە. بەڵام ئەمڕۆکە لەو دیو زانکۆ باو بووە و زانستگا زیاتر لە ڕۆژھەڵات باوە.-- چالاک وتووێژ ‏١٨:٠٩، ٤ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Ahrir: زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی ورمێ یان زانکۆی پزیشکیی ورمێ. سەرچیا‏١٩:٣٠، ٦ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

آتش‌سوزی‌ها

سڵاو ئایا وشەی فارسی «آتش‌سوزی‌ها» بە کوردی دەبێتە چی؟ AGH (وتووێژ📝) ‏١٨:١٨، ٦ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەگەر بە واتای (Burning) بێت، دەبێتە سووتان، گەرنا واتای ئاگر دەدات. سەرچیا‏١٩:٢٨، ٦ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Serchia: بۆ وتاری «2021 Turkish wildfires» دەمھەوێت. AGH (وتووێژ📝) ‏٢٠:٠٧، ٦ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو کاک ئاھیر دوو پێشنیار دەکەم بۆ وتارەیی ئەتەوێت.
یەکەم/ئاگر کەوتنەوەکانی دارستانی تورکیا (٢٠٢١)
دووەم/ئاگر کەوتنەوەکانی ٢٠٢١ی دارستانی تورکیا.
سپاس ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏٢٠:٢٧، ٦ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Calak: و @Aza: ئێوە چ ناوێکتان بۆ وتارەکە پێ باشە؟ AGH (وتووێژ📝) ‏١٠:٥٨، ٧ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سووتمانی دارستانەکانی تورکیا لە ساڵی ۲۰۲۱. تۆزێ درێژە بەڵام وا بزانم لەمە کورتتر ماناکە ناگەیەنێ. -Aza (لێدوان) ‏١٧:٣٤، ٧ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەمەویست ھەر ئەو پێشنیارەی کاک ئازای بنووسم بەڵام نەم نووسی. لە ڕاستیدا وشەی ئاگرکەوتنەوەکان کە ٧ کەرتە ھیچ جوان نییە و زۆریش کرێت و ناقۆڵایە.-- چالاک وتووێژ ‏١١:١٥، ٨ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: @Aza: ئەی سووتان بە جێگەی سووتمان نابێت، گرینگی پیتی م لێرەدا چییە گەر ھەبێ یان نەبێ؟ AGH (وتووێژ📝) ‏١٣:٤٨، ٨ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لێرەدا ھەر یەک دانە مێیان فەرقە بەڵام ھەمیشە وا نییە. فەرقی سووتان و سووتمان وەک دوورین و دوورمان-ە؛ یان چایین و چایمانی؛ یان دین و دیمان.-- چالاک وتووێژ ‏١٨:٠٠، ٨ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

هجوم

سڵاو وشەی «هجوم» بە کوردی دەبێتە چی؟ بە نموونە «هجوم طالبان». AGH (وتووێژ📝) ‏٢٢:٣٦، ١٣ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Ahrir: دەبێت بە هێرشی تالیبان.— ئەم لێدوانە لەلایەن مامۆستا واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ‏١٩:١٦، ١٥ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر باشە، وتارەکە سازکراوە، ھەر کەس ناوێکی باشتری لە جیاتی ھێرش پێشک دێت دەتوانێت وەیگوازێت. AGH (وتووێژ📝) ‏٢٠:١٦، ١٥ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

geomorphologist

وشەی geomorphologist بەرامبەری لە کوردی چییە؟ (Category:Chinese_geomorphologists) سوپاس —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٧:٣٢، ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

مۆرفۆلۆجی = دیمانناسی، جیۆمۆرفۆلۆجی = زەویدیمانناسی. شایەدیش ھەر جیۆمۆرفۆلوجی باشتر بێ. -Aza (لێدوان) ‏٠٥:٢٦، ٢ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر سپاس بەرێز ئازا —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٨:٢٧، ٢٢ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

explanation

ڕاڤە یا شرۆڤە یا چیی تر؟ -Aza (لێدوان) ‏١٣:٢٧، ٢٠ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aza: مانای زۆرە، بەس ئەوەندەی من ئاگادار بم، لە باشوور بەزۆری ھەر بە «ڕوونکردنەوە» مانا کراوەتەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:١٦، ٢٠ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: تا ئەو جێگایەی دەزانم شرۆڤە وشەیەکی ھەڵەیە. ڕاڤەیش لێی دڕدۆنگم. پێم وایە دەبێتە پاساو.-- چالاک وتووێژ ‏١٧:٥١، ٢٢ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: لە ویکیفەرھەنگدا نووسراوە ڕاڤە لە روایت و شرۆڤە لە شرح -ی عەرەبییەوە ھاتوون. شەرحیش ھەر ئەو explanation ەیە. لە چەند فەرھەنگیشدا دیومە بۆ explanation ھەر ڕاڤەیان نووسیوە. - Aza (لێدوان) ‏١٨:١٨، ٢٢ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من ڕوونکردنەوەم بیستووە زیاتر. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٨:٢٦، ٢٢ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: ئێمە لە کرمانجیدا شرۆڤەکرن-مان ھەیە. کابرای سۆرانیی کرمانجی نەزان پێی وا بووە ئەمە لە شرۆڤە + کرن پێکھاتووە. کە چی وا نییە و لە شرۆ + ڤەکردن پێکھاتووە کە ڤەکرن یانی کردنەوە. کە وا بوو شرۆڤەکرن بکەینە سۆرانی دەبێتە شرۆکردنەوە و ئەمە ھەر ئەو شتەیە بە سۆرانی دەڵێن شیکردنەوە. بەم پێیە شتێکمان نییە بە ناوی شرۆڤە و دروستەکەی شرۆ-یە. جا ئەوەی کە شرۆ یا شی چییە من نازانم.
لە فەرھەنگی کرمانجی-ئینگلیزی MICHAEL L CHYETدا لاپەڕەی 584 مەدخەلی شرۆ ھاتووە و ئەویش پێی وا بووە شەرح-ی عەرەبی بێ ئەگەرچی پرسەنیشانێکیشی لە تەنیشت داناوە. منیش لەسەر ئەم بۆچوونە دڕدۆنگم.
ڕاڤە-یش دەبێ لێی بەئیحتیات بین من ناتوانم بیقەبڵێنم روایت-ی عەرەبی بێ کرمانجی و-ی عەرەبی ناکاتە ڤ.
پاساو-یش بە دروست دەزانم. پاساو لەگەڵ پاسخ-ی فارسی یەک شتە. چالاک وتووێژ ‏٠٨:٣٥، ٢٣ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
پاساو بووە بە justification، ئەمە ھەر بکەمە ڕوونکردنەوە؟ -Aza (لێدوان) ‏١٢:٢٧، ٢٣ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پێموایە شیکردنەوە یان ڕوونکردنەوە هیچ کێشەیەکی نیەDiyary27 (لێدوان) ‏١٤:٤٠، ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Visual effects

سڵاو، بە کوردی بە Visual effects دەڵێن چی؟ بڕوانە ئێرە بۆ زانیاریی زیاتر. ھەڵبەست (لێدوان) ‏٢٠:٥٢، ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Halbast420: گەرچی Visual Editor کە دەستکاریکەرە پێشکەوتووەکەی ویکیپیدیایە بە «دەستکاریکەری دیداری» مانا کراوەتەوە، بەڵام من بۆ Visual effects، «کاریگەرییە بینایییەکان» بە خراپ نازانم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٤٢، ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کارتێکەرە دیدارییەکان، یا کارتێکەرە دیتەنییەکان. -Aza (لێدوان) ‏٠٦:١٣، ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Reviewer

سڵاو، بەرامبەرێکی شیاو بۆ Reviewer چییە؟ ◂  ئێپین  ‏٢١:٢٧، ٢٥ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Épine: ڕاستییەکەی من خۆم زمانەوان نیم، بەڵام پێم خۆشە ئەم وشانە بەجۆرێک یەکلایی بکرێنەوە. سەرەتا با بێینە سەر ویکیپیدیا کە بۆ Autoreviewer پاسدراوی خۆگەڕ دانراوە، کە نازانم کێ و چۆناوچۆنیش ئەم وشەیە بە گونجاو زاندراوە؟! برادەرێک ھەر لێرە وتبووی وامزانی نووسراوە پاسدار. کەواتە لە ویکیپیدیا بۆ ئەو وشەیە پاسدەر دانراوە کە ئەمە بە ڕای من نەگونجاوە. لە شوێنێ تر بەسەرداچوونەوەکەر'م بۆی بینیبوو کە ئەمەش زۆر ناقۆڵایە بە ڕای من. لە ڤەژینلێکس، ڕەخنەگر و ڕەخنەوان[١] بەرامبەری ئەمەن. من خۆم لە باخچەی وشەکان ڕێک دوو جار ڕێم لەم وشەیە کەوت و جارێک بۆ کەسێک ڕەخنەگرم بەرامبەری دانابوو (کە بەڕاستی تەواوی لێدوانەکەیم لەسەر فیلەمەکە خوێندەوە و تەنانەت یەک ڕەخنەشی نەگرتبوو)، بەڵام ئەمە لەبەر ئەوە بوو چونکە لە ویکیپیدیای ئازەربایجانی وتارەکە ھەڵبژێردراوە و سەیرم کرد کە بۆ ھەمان کەس وشەی critic بەکارھاتبوو، ئیتر منیش بە ناچاری ڕەخنەگرم نووسی. جارەکەی تریش ھەڵسەنگێنەر'م نووسی. بەکورتی ئەمە ڕای منە، گەر وشەکە لە بواری وێژەیی، ڕەخنەگرتن و/یان دۆزینەوەی عەیب لە بەرھەرمێک بەکارھاتبوو، ئەوا ڕەخنەگر بەکاربێت، و گەر بۆ باشترکردنی شتێک بوو، ئەوا ھەڵسەنگێنەر بەکاربێت کە زیاتریش لەگەڵ ھەڵسەنگێنەرم. بەڵام کێشەکە خودی review'ە[٢] کە ماناگەلێکی زۆری ھەیە و بە زۆریش لێرە پێداچوونەوە لە پەیامەکانی سیستم بەرامبەری دانراوە. ھیوادارم کەسانی لە من باشتر قسەی تێدا بکەن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٢:٣٨، ٢٥ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لە شوێنێ تر بەسەرداچوونەوەکەر'م بۆی بینیبوو کە ئەمەش زۆر ناقۆڵایە بە ڕای من.
— بەکارھێنەر:Aram

ئەمە پەنگی من بوو، یادی بەخێر. منیش ئەوڕۆ patrollerەکەم دیقەت دا، بۆچی نووسراوە پاسدراوی خۆگەڕ لەکاتێکدا دەبێت بنووسرێت پاسدەری خۆگەڕ؟ لەگەڵ ھیچ کام ڕەخنەگر یان ھەڵسەنگێنەر نیم، بەڵام ئەگەر ھەر لە بەینی ئەو دوانە بێت، ھەڵسەنگێنەرم پێ باشترە. ھیوادارم لێدوانی زیاتریش ھەبن. ◂  ئێپین  ‏٢٢:٥٩، ٢٥ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
پشکنەر، چاولێکەر، تاوتوێکەر، چاوخشێنەر. ئەوانە لە فەرھەنگێکدا ھاتبوون. Keenîî (لێدوان) ‏٢٢:١٣، ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو من تازە سەیرم کرد لە ویکیپیدیای ئینگلیزی auto patrolled بەکار هاتووە کە بە مانای پاسدراو دێت نەک پاسدەر بەڵام هەر خۆی من پاسدەریشم پێ باش نیە پاسدراویشم پێباش نیە چونکە زۆر باو نیە لەوانەیە لە کوردستانی ڕۆژهەڵات بەکاربێت بەڵام من لێرە لە کوردستانی باشوور نەمبیستووە بۆیە هەر وامزانیبوو وشەیەکی فارسیە بەڵام دەتوانین لەجیاتی ئەوە وشەی چاودێر بەکاربێنین واتە چاودێری خۆکار چونکە وشەی پاس لە زمانی کوردی کاتێک دەکرێتە بکەر نابێت بە پاسدەر بەڵکو دەبێت بە پاسەوان بەڵام پێموایە چاودێر گونجاوترە لە پاسەوان لێرە وە هەر خۆشی پێناسەی وشەکە لە زمانی ئینگلیزی وایە:(هاتوچۆ کردن لە دەوروبەری شوێنێک لەکاتی ئاساییدا بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کە هیچ کێشەیەک لەوێ نیە) ئەمە ڕێک بە مانای پاسەوان یان چاودێر دێ، هیوادارم ئێوەش ڕای خۆتان لەسەر دەرببڕن، ئەوە لەبارەی auto patrolled لەبارەی reviewerیش زۆر وشە هەیە چونکە هەر خۆی لە زمانی ئینگلیزیش بەزۆر واتا بەکاردێت بۆ نمونە واتای رەخنەگر بەکار دێت لە بواری ئەدەبیدا کە هەر بە عەرەبیش پێیدەوترێت (ناقد ادبی) بەڵام من لەهەموویان هەڵەچنینم پێجوانترە کە وا هەست دەکەم وشەیەکە پڕ بە پێستی خۆیەتی من هەڵەچنینم لە ڕەخنەگرتن و هەڵسەنگاندن پێ جوانترە کە بکەرەکەی دەبێتە هەڵەچن هەر خۆی وشەی (critic) لە زمانی ئینگلیزی بە مانای ڕەخنەگرتن دێت هەر وەک کاک ئارام وتی بۆیە وشەی هەڵەچنینم پێ جوانترە کە بە مانای (review) دێت وە وشەی هەڵەچن کە بکەرەکەیەتی بە مانای (reviewer) دێت چونکە ئەم وشەیە هەم بە مانای پێداچوونەوە و هەم بە مانای ڕەخنە گرتن یان چاکردنەوەی هەڵەکان دێت لە دوای پێداچوونەوەکە واتە هەردوو وشە پێکەوە سەرەتا پێداچوونەوە و دواتر چاکردنەوەی هەڵەکان واتە هەردوو قۆناغی لەیەک قۆناغ یان وشە کۆکردوەتەوە کە ئەویش هەڵەچنینە ،وە لە هەندێ کاتدا (review) هاو واتا دەبێت لەگەڵ (check) کە دەتوانین لێرە پێداچوونەوە یان چاوپێداخشاندنەوە یان چاوپێداگێڕانەوە دێت وە دەشتوانین پشتڕاستکردنەوە بەکاربێنین لە هەندێ باردا وە وشەی ساغکردنەوەش هەیە کە زۆر مانایەکەی لێک نزیکە وابزانم هیچیان کێشەیان نابێت بەڵام وشەی (check) بەتەنیا پاسدان یان پاسەدانم پێجوانترە چونکە زۆریش بەکاردێت هەر لەبابەتە بیرکاریەکانیش دوای شیکارکردنی هاوکێشەکان یان برە جەبریەکان زۆر بەکاردێت کە هەر (check) بەکاردێت لە زمانی ئینگلیزیش بۆ ئەو بابەتە بەڵام بەڕای من ئەویش ماناکەی دەگۆڕێ بەپێی گۆڕانی شوێنی وشەکە لە ڕستەدا بۆیە ئەویش ڕێک یەک مانای نیە و ماناکەی دەگۆڕێت نەک هەر لە زمانی کوردی بەڵکو لە زمانی عەرەبیش بەپێی مانای وشەکە لە هەر شوێنێک وشەی جیاوازیان بۆ بەکارهێناوە بۆ نمونە (تحقق) یان فحص یانیش تصحيح بۆیە بەڕای من کێشە نابێت کە ئەگەر لە هەر شوێنێک وشەیەکی بۆ دابنێین بەپێی مانای وشەکە لە ڕستەدا هەم بۆ وشەی (review)ەکە وە هەم بۆ وشەی (check)،هیوادارم ڕای خۆتان ددەرببڕن، سوپاس.Diyary27 (لێدوان) ‏١٣:٣٣، ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]


چاوپیاگێڕ. -Aza (لێدوان) ‏٠٥:٤٢، ٢ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]


نە، چاوپیاگێڕ باش نییە، بۆ viewer یش ئەبێ. «چاولێکەرەوە» باشە. -Aza (لێدوان) ‏٠٦:٤٣، ٢ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ڕەخنە دەبێتە criticism و ڕەخنەگەریش دەبێتە critic. باشترە ئەمە لەگەڵ review تێکەڵ نەکەین. ئەمڕۆکە ڕەخنە زیاتر بۆ criticism بەکارھاتووە و ئێمەیش باشترە دەستی لێ نەدەین.
کوردیی ڕۆژھەڵات و باشووریش لە وشەی کوردیدا ھیچ فەرقێکیان نییە مەگەر وشەی بیانی بێ کە لای ئێمە زیاتر فارسی تێدایە و لەو دیویش زیاتر تورکی و عەرەبی. لە کۆنەوە لە کوردیدا وشەی «پاسدان» (یان پاسکردن و پاسگرتن)مان ھەبووە بە مانای ئاگا لێ بوون [١١] [١٢]. لە نووسراوەکانی مامۆستا قزڵجی-یشدا تووشی ئەم وشەیە ھاتووم: «خەڵکی هەوشار زۆربەیان مەڕدارن و سەگی ڕەسەن و دڕیان هەیە بۆ پاسکردنی ڕان. لەبەر ئەوە سەگی هاوشار بەناوبانگە.» [١٣]. ئەمە ھەمان شتە بە ئینگلیزی دەڵێن patrol. دیارە ناوی بکەری پاسدان و پاسکردن و پاسگرتن دەبێتە پاسدەر و پاسکەر [١٤] و پاسگر [١٥] (پازگر [١٦]). پاسەوان و پاسدار-یش دروستن [١٧]. پاسدراوی خۆگەڕیش بەڕامبەری auto patrolledە. چالاک وتووێژ ‏٠٧:٠٣، ٢ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
پێویستە بزانین کە ئەم وشەیە لەمڕۆدا زۆر لەناو یوتیوبەرەکاندا بڵاوە، کاتێک Review بۆ ئامێرێک یان شتێکی نوێ دەکەن،لە ئێستادا بەسەرداچوونەوە لەلایەن کوردەکانەوە زۆر بەکار دێت، ڕاستە واتایەکی وا نادات بە دەستەوە لەبەر ئەوەی وشەکە نوێیە بۆ ئێمە، بەڵام بەڕای من ئەگەر ئەم وشەیە جێگیر بکرێت ئەوا لەگەڵی ڕادێین، هەروەها بەسەرداچوونەوە= Review، بەڕای پڕ بە پێستیەتی چونکە کەسەکە بەسەر هەموو تایبەتمەندی و باشی و خراپی شتەکەی کە باسی دەکات دەچێتەوە و دووبارە هەمووی باس دەکات، زۆر لەگەڵ کارەکە یەک دەگرێتەوە. بەڵام ڕاستیەکەی بۆ وشەی Reviewer من ئێستا وشەیەکی وا نایەت بە خەیاڵما، بەسەرداچوونەوە، بەسەرداچوون، بەسەرداچووەرەوە... کەمێک ئاڵۆز ئەبێت وشەکە، ئەگەر خۆمان لە بەسەرداچوونەوە دەرباز بکەین ئەبێت وشەیەکی هاوواتای بۆ بەکار بهێنین، ئێستا هیچم لە خەیاڵا نییە بۆ ئەوە، بەڵام باسی ڕەخنەگر هات، ئەوە هەم باشە و هەم خراپە، چونکە ئەگەر بیکەیت بە فرمانەکە ئەبێت بە بۆ نموونە (ڕەخنەگرتن لە ئایفۆن ١٣) لەجیاتی (بەسەرداچوونەوەی ئایفۆن ١٣)، تەواو تەواو واتاکەی گۆڕا، لە کاتێکدا review تەنها بۆ ڕەخنەگرتن نییە. چاوپێداگێڕانەوە[٣] جوانە، چاوپێداگێڕەوە=reviewer؛ چاوپێداگێڕانەوە=ReviewDaniel abdullah (لێدوان) ‏٢٠:٣٢، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سەرچاوەکان

  1. ^ «reviewer»، فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٥ی تەممووزی ٢٠٢١.
  2. ^ «review»، فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٥ی تەممووزی ٢٠٢١.
  3. ^ https://dictio.kurditgroup.org/dictio/review

Medical school، Medical education، Medical college

سڵاو بەرامبەری ئەمانە چییە لە کوردیا؟ Medical school، Medical education، Medical college

Medical school: سکووڵی پزیشکی

Medical education: خوێندنی پزیشکی

Medical college: (کۆلێجی پزیشکی، یەکێتیی پزیشکی...؟) سوپاس Daniel (گفتوگۆ) ‏١١:٣٩، ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Daniel abdullah: خۆت باشت گوتن، بەڵام دروستەکەی دەکەنە:
  • Medical school: قوتابخانەی پزیشکی
  • Medical education: خوێندنی پزیشکی
  • Medical college: کۆلێژی پزیشکی

AGH (وتووێژ📝) ‏١٢:٤٧، ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەست خۆش. من نەمبیستووە قوتابخانەی پزیشکی لێرە بەکار بێت (تەنها لە ویکیپیدیای کوردی بینیومە)، لە زانکۆکانی کوردستان هەر ئەڵێن سکووڵی پزیشکی یان کۆلێجی پزیشکی. Daniel (گفتوگۆ) ‏١٣:٣٦، ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Daniel abdullah: لە خزمەتدام، بۆ college من لەڕووی وتاری کۆلێژ گوتم، بۆ schoolیش بە کوردی «مەکتەب، سکووڵ یان مەدرەسە ھەر دەبێتە: قوتابخانە» باشتر وایە ھەر وەک لێرەدا ھاتووە وشەی کوردی بەکاربێنین. ئەگەر بە قسەی زانکۆکان بێت ھەر دەبێ وشە کوردییەکان لاببەین و یەکسەر ئینگلیزییان بۆ بەکاربێنین. AGH (وتووێژ📝) ‏١٦:١٠، ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەست خۆش، کەی مەجالم هەبوو بەو ناوانە دایان ئەنێم، ئیتر دوایی کامە گونجاو بوو ئەتوانین بیگۆڕن بۆ ئەوە. Daniel (گفتوگۆ) ‏١٦:٣٥، ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
medical education ئەبێتە پەروەردەی پزیشکی. -Aza (لێدوان) ‏٠٦:٣٣، ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چیا، کێو، شاخ

سڵاو بەرێزان ئایا جیاوازییەک ھەیە لەنێوان ئەو وشانەی سەرەوە؟ ئەگەر ھەیە چییە؟ ئەگەر نییە کامەیان بکەینە ستاندارد کە لە ویکیپیدیا بەتەنھا ئەو بەکاربێت و ئەوانی تر داڕێژەی شێوەزارەکانی تری بۆ بەکاربێت؟

وە پرسیارێکی تریش پۆلی: پۆل:چیاکانی ژاپۆن بەرامبەر Category:Japan_Alps دروستکردووە ئایا ھیچ ھەڵەیەکی ھەیە؟

  زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١١:٠١، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئێمە بە موکری زیاتر دەڵێین شاخ و کەمتر کێو. بەڵام لە شێوەزارەکانی تری سۆرانی شاخ مانای فەرقی ھەیە و ھەر دەڵێن کێو یان کێف. لە کرمانجیشدا ئەمانە باو نین و دەڵێن چیا. ئەگەر بە فەرق بێ نا فەرقێکیان نییە و فەرقەکە ھی شێوەزارەکانە. مەگەر خۆمان فەرقیان بۆ دروست بکەین. لە سۆرانیدا بیستوومە کەژ-یش دەڵێن و بە ھەورامی کەش. وشەی کەژوان-یش لێرە وەرگیراوە و ھەر ھەمان شاخەوانە.-- چالاک وتووێژ ‏١٧:١١، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو، یەک تێبینیم هەبوو لەسەر ئەم وشانە، ئەوەندەی تا ئێستا بیستبێتم ئەمانە هەموویان لە شتی تریشدا بەکار دێن لە پاڵ واتای Mountainی ئینگلیزیدا، جگە لە کێو نەبێت کە زیاتر هەر بۆ ئەو مەبەستە بەکار دێت. نموونە، شاخ: شاخی ئاژەڵ، چیا بۆ ناوی کچان زۆر بەکار دێت، هەروەها ناوکە لە هەندێک شوێن واتای سارد دەبەخشێت، لە سلێمانی خەڵک زیاتر شاخ و چیا بەکار دەهێنن، کێو لە دەرەوەی شار زۆرتر بەکار دێت. Daniel abdullah (لێدوان) ‏٢٠:٤٤، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Calak: بە موکریانی دەڵێین چێو نەک کێو، وا نییە؟ AGH (وتووێژ📝) ‏٢١:٣٢، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
alps ئەو sە ھی خۆیەتی ھی کۆ نییە. وە ناوە ناوێکی کۆکراوە یان کۆمەڵی پێ ئەڵێن ھەڵە نەبم لە کوردیا، وەک ڕانە مەڕ (ڕانە مەڕی فڵان، وە ھەروەھا ڕانە مەڕەکانی فڵان، لە کاتێکا تۆ مەبەستت چەند مەڕێکی زۆریشە، بەڵام ھەردووکیان ڕاستە، ھەمان شتیش بۆ ئاڵپەکە وایە) ئەتوانی بڵەیت زنجیرە چیاکانی ئەڵپ، یان زنجیرە چیای ئەڵپ، وە ھەروەھا نەک واتای چیا بێت، بڕوانە زاگرۆس لە ئینگلیزی کراوە بە zagros mountains, من خۆم حەز ئەکەم پێی بڵێم زنجیرە چیای یابان یان زنجیرە چیاکانی یابان، بەڵام پێم وابێت ئەڵپ بە ھەندێک زنجیرە چیا ئەوترێت و سیفەتە بۆیان، ڕاستیەکەی ئەگەر سەیری ئێرە بکەیت ئەڵپی دیکەش زۆرن، لە زۆربەی ویکیەکانی دیکە وشەی ئەڵپەکە ھەر ماوە، بەڵام لە ھەندێکیان ھەر ناوی شوێنەکە یان چیایان بۆ داناوە.
نازانم ئەگەر کەسێک شارەزایی لە جیۆلۆجی ھەبێت یان زمانی ئینگلیزی پێمان بڵێت ئەتوانین ئەڵپ بکەین بە زنجیرە چیا؟ ئەوە وەڵامەکەمان دەست دەخات. بەڵام بۆ ناوی پۆلەکە، بڕوا ناکەم ڕاست بێت، چونکە japan alps زنجیرەیەک چیای دیاریکراوە، وەک زنجیرەی درامای تەلەفیزۆنی کە ئەڵقە ئەڵقە بێت، چەند چیایەکی لەسەرە، نەک ھەرچی چیایە بیخەیتە ژێر ئەو پۆلە، ئەگەر سەیری پۆلەکە بکەیت لە ئینگلزیەکە چیاکان ھەمووی ئەوانەن کە ھەر سەر بەو زنجیرەیەن، لە یابان خۆ چیای تریش ھەیە بەڵام ناکەوێتە ژێر ئەو پۆلە.
وادیارە ئەڵپ جۆرە زنجیرە چیایەکی تایبەتە، بۆیە بەڕای من باشترە ئەڵپەکەی ھەر لەگەڵ بمێنێت، لە یاباینشدا ئەو ئەڵپانە ناوی دیکەشیان ھەیە بۆ نموونە: Northern Alps پێشی ئەوترێت Hida Mountains واتە چیا چەماوەکان، یابان نزیکی ١٨٠٠٠ چیای ھەیە، ئەو پۆلە ئەگەر بێت و ئەو چیانەشی تێ بکەیت وەک ئێستا کراوە، mount fuji تیایە، خۆ ئەوە بەشیک نییە لە ئەڵپ، ئیتر من ئەوەنەی لێ ئەزانم، زۆریش نەگەڕام ڕاستیەکەی، ھیوادارم کەسێکی شارەزا بێت و ئێمەش تێ بگەیەنێت. ببورن نووسینەکە تێکەڵ بوو، تۆزێک بە خێرایی نووسیم. Daniel abdullah (لێدوان) ‏٢١:٤٢، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Ahrir: نەک لە موکریدا ھەتا لای ھەولێر ھەر وایە. ئەگەر دوای دەنگی /ک /و /گ/ ئەو بزوێنانە بێن کە پێیان دەڵێن front vowels (وەک ئی و ئێ و ئوێ و ...) دەنگ ک و گ دەبنە دەنگێکی تر نزیک بە چ و ج (نزیک نەک ڕێک ئەو دەنگانە). ئەمەیش زۆر گرنگ نییە چون ئەم دەنگانە مانا ناگۆڕن و لە زمانەوانیدا پێیان دەڵێن allophone و تایبەتمەندیی allophoneیش ئەمەیە کە نابێ ھیچ پێتێکیان لە ئەلفوبێدا بۆ دابنرێ. سپاس.-- چالاک وتووێژ ‏٠٧:١١، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لەسەر ناوی پۆلەکە ڕای خۆم لە پەڕەی وتووێژی خۆیدا نووسی.-- چالاک وتووێژ ‏٠٩:٣٦، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: زۆر سپاس بۆ ڕوونکردنەوەتان. AGH (وتووێژ📝) ‏٠٩:٤١، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لە ڕووی ڕەگ و ڕیشەوە چیا نزیکە بە چەکادی فارسییەوە و بە مانای لووتکەی کێوە. -Aza (لێدوان) ‏١٧:٠٩، ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وشەکانی دەوروبەری drug و treatment

سڵاو ھاوڕێیان حەزم کرد لەسەر ئەم وشانە ڕێکەوین. من لای خۆمەوە ئەمانە بە ڕاست دەزانم، کێ زیادکراوێکی ھەیە با گەورەمان بکات و ڕاستی بکەینەوە پێکەوە.

Drug: دەرمان
Medication: دەرمانی پزیشکی، یان چارەکردن بەدەرمان.
pharmacy: دەرمانسازی
Pharmacy(shop): دەرمانخانە
Pharmacist: دەرمانساز

Therapy = Medical treatment= چارەسەرکردن. (یان ھەریەک لەمانە کە وەک کورتکراوەی ئەو بەکار دێن، "چارەکردن"، "چارە" یان هەر زۆر ناچار بووین، "چارەسەری پزیشکی")
وەک: Hydrotherapy (water cure(therapy)): چارەکردن بەئاو (کە therapy لەگەڵ وشەی تر بەکارھات، باشترە شێوە کورتکراوەکانی بەکاربھێنین)

تێبینی:
- وشەی "تیمار"ـیش بەکار دێت بۆ therapy بەڵام زیاتر بۆ ئەو چارەی برین و خوێنلێھاتن و ئەو جۆرانەیە.
- بۆ water treatment: پاککردنەوەی ئاو، چارەکردنی ئاو(ڕاستیەکەی نازانم چ وشەیەک گونجاوە، بەڵام مەبەستەکەی شیاوکردنی ئاوێکە بۆ خواردنەوە)
- ناوەکان تا کورتتر بن باشترە بەڵام بە مەرجێک واتای تەواو بدەن بەدەستەوە.
- لە وتاری medication یەکێک لە بەشەکانی بریتییە لەمە(types of medicines) دەتوانرێت بکرێت بە "جۆرەکانی دەرمان" یان "جۆری دەرمانە پزیشیکییەکان"، من خۆم لەگەڵ ئەوە نیم ئەو پزیشکیە زۆر لەگەڵی دووبارە بکرێتەوە، چونکە لە ئینگلیزیشدا drug و medication زۆرجار بۆ یەک و لەجیاتی یەک بەکاردێن

دۆخی ئێستای ئەم وتارانە:

Drug: داروو؛
Medication: دەرمان، کە ناوەڕۆکەکەشی لەگەڵ وتاری therapy تێکەڵ بووە؛ .
pharmacy:(لە ویکی کوردی نییە)
Pharmacy(shop):(لە ویکی کوردی نییە)
Pharmacist:(لە ویکی کوردی نییە)
Therapy = Medical treatment= (لە ویکی کوردی نییە)
Daniel (گفتوگۆ) ‏١٦:٤٠، ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

مستعمرەهای بریتانیا

سڵاو وشەی فارسی (مستعمرەهای بریتانیا) بە کوردی دەبێت بە چی؟ ئایا داگیرکراوەکانی شانشینی یەکگرتوو دەبێ؟ DK2 (لێدوان) ‏١٧:٣٨، ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو بەڕێز @Danial2703kurdistan: دەبێتە «کۆلۆنییەکانی شانشینی یەکگرتوو» یان «داگیرگەکانی شانشینی یەکگرتوو»، ھەروەھا دەشتوانی بۆ زانیاری زیاتر سەیری ئێرە بکەی. AGH (وتووێژ📝) ‏١٨:١٢، ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Wikipedia's sister projects

سڵاو @Calak، Pirehelokan، و Serchia: و ئەوانی تریش، ئێمە بۆ Sister projects کە دەربڕینێکە بۆ ھاوپڕۆژەکانی ویکیپیدیا بەکاربراوە و لە پڕۆژەکانی تریش بەجێی ویکیپیدیا ناوی پڕۆژەکە نووسراوە. ئەمە لە پەڕەی دەستپێک و چەند شوێنێکی تریش کراوە بە «پرۆژە خوشکەکانی ویکیپیدیا». نازانم کێ ئەمەی کردووە، بەڵام ئەمە ڕێک وەرگێڕانی حەرفییە و بۆ ئێمە مانای نییە. بە ڕای من ئەمە ڕێک دەبێتە «دەستەخوشک» و Wikipedia's sister projects دەبێتە «دەستەخوشکەکانی ویکیپیدیا». ئێوە چی دەڵێن؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٣٣، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aram: ڕەنگە دەستەخوشک بەرانبەرێکی باوتر بێت، ھەرچەند گەر تەنیا بڵێین خوشکیش ڕەنگە کێشە نەبێت. سەرچیا‏٠٨:٥٠، ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Serchia: سپاس بۆ لێدوانەکەت. وا بزانم ئێوەش زیاتر لەگەڵ دەستەخوشک بن. گەر دژ یان لێدوانی تر نەبێت، ئەوا دوای چەند ڕۆژێک نوێیان دەکەمەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٢٥، ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھەر ئەم شتەی جنابت فەرمووت یانی دەستەخوشک نیشان دەدا ئێمە بۆ نیشاندانی نزیکیی چەند شت لە یەکتر وشەی خوشک لە کار دەکەین و ئەمە شتێکە لە کوردیدا ھەیە و وەرگێڕانی حەرفی نییە. بۆیە من پێم وایە ئەم وەرگێڕانە بێ کێشە بێ.-- چالاک وتووێژ ‏١٣:٠٩، ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: ڕاستییەکەی لێدوانەکەت بۆ من تەڵخ بوو. واتە نەمزانی لەگەڵ دەستەخوشکی یان خوشک؟ یانیش ئەسڵەن دژی ھەردووکیانی. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٥٧، ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
تەڵخ چییە؟ مەبەست لێڵە؟ ھەر جارێ وشەیەکی فارسی دەبیستم لەودیو باو دەبێ. من دەڵێم دەستی لێ نەدەین بێکێشەیە.-- چالاک وتووێژ ‏١٨:٤٤، ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Calak: بەڵێ، مەبەستم لە ناڕوونیی وەڵامەکەت بوو. لەوەتەشی بە خۆمم زانیوە من ئەو وشەی تەڵخەم بە مەبەستی شتی ناڕوون بەکارھێناوە لەکاتێکدا بە مناڵی ھەر نەمزانیوە زمانی فارسیش ھەیە. ئینجا وا بزانم ئەو تەڵخەی فارسی بەرامبەر «تاڵ»ی ئێمەیە. با لە باسەکە دوور نەکەمەوە. گەر چی من حەزم لە وشەی دەستەخوشکە بۆ ئەم بابەتە، و وا دیارە کاک سەرچیاش کێشەی نییە. بەڵام دەی، چی بکەم؟ ئەوە وازم لێی ھێنا (مەگەر بەکارھێنەری زیاتر لەگەڵ دەستەخوشک بن و دووبارە لێدوان بدەم). سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٥١، ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر وشەی کوردی و فارسی ھەن ھاوڕیشەن بەڵام دواتر فارسییەکەی دیسان لە کوردیدا خوازراوەتەوە. ھەر ئەم تاڵ و تەڵخ-ە. یان بە کوردی دەڵێن ھەناو بە فارسی اندام بەڵام فارسییەکەی دیسان بە شێوەی ئەندام ھاتۆتەوە ناو زمانمانەوە. یان وشەی فارسی زیرک (زیر + -ک) لەگەڵ کوردیی ژیر ھاوریشەیە کە چی دیسان وشە فارسییەکە بە شێوەی زیرەک لە کوردیدا خوازراوەتەوە.
بۆ دەستەخوشکە-کەش لە ڕاستیدا کەمێک بواری نەرێنی ھەیە ئەم زاراوەیە. دەی ئەگەر لێرەدا لە جیاتی «دەستە» وشەی پرۆژە لە کار کەین دەبێتە پرۆژەخوشکەکان. دەی ئێستایش ھەر وا نووسراوە بۆیە دەڵێم ئەم وەرگێڕانە کێشەیەکی نییە و ڕاستە.-- چالاک وتووێژ ‏٠٨:١٩، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Hypocorism و Diminutive

سڵاو، ئایا ئەم وشانە بە ڕاستی وەرم گێڕاون؟

Diminutive= ناوی بچوککراو(کێشەیەکی وای نییە)

بەڵامHypocorism یان pet name= "ناڤ نازداری" یان "ناو نازداری" لە فەرهەنگی قاموسا سەڵاحەدین وەرمگرتووە، لێرە ئاماژەم پێ کردووە لاپەڕەی ٤٠٥.

جا نازانم ئێوەر ڕاتان چییە؟ لە کرمانجی خواروو ئەو وشەیە کەمێک نامۆیە و خۆم یەکەمجارم بوو بیبیستم، بەڵام بەڕای من زۆر وشەیەکی گونجاوە.

یەک تێبینیش (pet لەویا بە مانای ئاژەڵ و شت نایەت، بە مانای خۆشەویست و نزیک یەت، بۆ نموونە لە ئینگلیزیا وەک وشەی babe, honey...هتد)

لەگەڵ ڕێزداDaniel abdullah (لێدوان) ‏١٢:٤٢، ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو کاک @Daniel abdullah: ڕەنگە ئەم بەڕێزە شارەزایانە @Calak: @Pirehelokan: @Serchia: @Aza: بتوانن یارمەتیت کەن. AGH (وتووێژ📝) ‏١٢:٥١، ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس@Ahrir: بۆ بانکردنەکەت. @Daniel abdullah: دەستخۆش بۆ دانانی وتاری ناوی بچوککراو. یەکەم، بچوک نە و بچووک. دووھەم، ئەو نموونانەی داتناوە لە کوردیدا پەیوەندیی بەم وتارەوە نیە. لە کوردیدا بۆ بچووککردنەوە لە پاشگری -ۆک کەڵک وەردەگیرێت. وەکوو فاتمۆک بۆ فاتمە یان برایمۆک بۆ برایم. یان لە ناوی ئاساییشدا وەک تیرۆک=تیر+ۆک. ئەوەی تۆ نووسیوتە شێوە کورتەکەی ناوەکەیە نەک تەسغیر (بچووککردنەوە). پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٩:٠٠، ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو بەڕێز پیرەھەڵۆ سوپاس بۆ زانیارییەکانت، ڕاستیەکەی من لێرەوە زۆرێک لە زانیاریەکانیم هێنا و نموونەکانیش هەر لەوێن، لەوێش بە بچووک نووسرابوو، بە هەرحاڵ. ئەوەنەی من تێگەشتبم ئەو سێ بەکارهێنانەی ناوی بچوککراوە کە خۆشەویستی و بچوکی جەستەیی و لەکەدارکردن، ئەو نموونانە لە خۆیان ئەگرن. ببورە من ئەوەنەی لێ ئەزانم و زمانەوان نییەم، بۆیە ئەگەر هەڵەیەکی تیایە ئەوا با چاکی بکەین. من هەموو زانیارییەکانی کە نووسیومە لێرە هەیە. ڕێز و سڵاوDaniel (گفتوگۆ) ‏١٩:٢٥، ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک Daniel abdullah مەگەر pet name نابێتە نازناو؟ ئەگەر نابێتە نازناو ئەی نازناو دەبێتە چی؟-- چالاک وتووێژ ‏٠٨:٢١، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو کاک چالاک، ڕاستیەکەی pen name هەر نازناوە بەڵام وشەی تریش هەیە لە کوردیدا کە وشەی نازناوی بۆ بەکارهاتووە وەک (alias, nickname, by name... ڕەنگە هیتریش هەبێت). من بۆیە ئەو وشەیەم بەکار هێنا "ناونازداری"، لەو فەرهەنگە بینیم(لەسەرەوە ئاماژەم پێ داوە) و وشەیەکی ناسکیش بوو بەلامەوە، هەرچەندە زۆر نامۆیەو ئەوە یەکەمجارمە بیبینم و خۆشم بەکاری بهێنم. جا لە کۆتاییدا بەڕێزتان چ ڕایەکتان هەیە، منیش هاوڕاتانم و چۆن بەباش ئەزانن وا ئەکەین. Daniel (گفتوگۆ) ‏١٤:٥٩، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Daniel abdullah: نا ئەمانە نازناو نین. بۆ نموونە nickname بە ناوی خۆمانە دەڵێن. alias دەبێتە زڕناو. پاشان من ھەڵەم نووسیوە نازناو دەبێتە Pen name نەک Pet name. بۆ Pet name پێشنیارێکم نییە.-- چالاک وتووێژ ‏٢٢:٠٥، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەستان خۆش بێت. سوپاس بۆ زانیارییەکانت، ئەوانەم نەزانیبوو. Daniel (گفتوگۆ) ‏١٩:٣٠، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Total football

سڵاو بەڕێزان، مانای (total football) یان بە عەرەبی (كرة الشاملة) بە کوردی چەندی گەڕام ئەنجامی داواکراو بەدەستم نەهێنا بۆیە هیوادارم هاوکار بن لە دۆزینەوەی باشترین وشە.Ayoub Majeed (لێدوان) ‏١٧:٠٧، ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Subscribe

بۆ وشەکانی Subscribe و Unsubscribe و Subscriber چ دابنێین؟ ئەم وشەیە ئێستا بەفراوانی لە وێبسایتەکان دەبینرێت، لەم ماوەیە لە ویکیپیدیاش دانراوە. پێشتر وشەی ئابوونە بەکارھاتووە. سەرچیا‏١٥:٥٥، ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو کاک @Serchia: خۆی دەکەوێتە سەر حاڵەتەکە. سپاس بۆ کردنەوەی ئەم باسە. ئێمە لە ویکیپیدیا ھێشتا ڕێک نەکەوتووینە کە وشەکان وەک چاوگ وەرگێڕین یانیش وەک کار. بۆ نموونە، وشەی Close، کە لە زۆربەی سندووقەکان ئەو وشەیە ھەیە. جا لێرەدا یەکێک بە «دای خە» (یان «دای بخە») واتە بە فرمان وەری گێڕاوە یەکێکیش بە «داخستن» و وەک چاوگ وەری گێڕاوە! خۆی تۆزێک مەنتیقی بین Close فرمانە و پێت دەڵێت دای بخە، بەڵام لێرەدا ھەندێک دەڵێن وەرگێڕان وەک چاوگ خۆشترە. من خۆم زیاتر تا پێم بکرێت وەک فرمان وەرگێڕان دەکەم. لێرەدا تا ئێستا کۆک نەبووینە. سەبارەت Subscribe (کە فرمانە) من دەڵێم «بەشدار بە»، Unsubscribe، «بەشدار مەبە»، و بۆ Subscriberیش «بەشداربوو» بە گونجاو دەبینم. ئابوونە تۆزێک نامۆیە. لە یووتیووب و ئەمانەش زیاتر بە «پشتگیری» مانا کراوەتەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٣١، ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەشداری-مان بۆ شتێکی دیکە داناوە (Contribute). پشتگیری-ش بۆ ئێرە نابێ. ئەوەی کە لە کەناڵێکدا Subscribe دەکەی بە مانای پشتگیری نییە. ئەمە بە ئابوونە نزیکترە. بەڵام دەبێ ئەمە بزانین ئابوونە یانی Subscriber و Subscribe دەبێتە ئابوونەبوون. وشەکە فەرەنسییە [١٨].-- چالاک وتووێژ ‏١٣:١٠، ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aram: @Calak: @Serchia: بەڕای من بۆ Subscribe هەر یەک لە وشەکانی باربووکردن، هاوبەشی، هاوکاری، کۆمەککردن دەگونجێن. لەلای ئێمە ئابوونە زیاتر بۆ کۆمەکی مانگانە بەکاردێت. مامۆستا (لێدوان) ‏٠٨:٣٨، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەگەر وشەیەکی چاکمان دەستنەکەوت، ڕەنگە چارە ھەر بەکارھێنانی ئابوونە بێت. پێم وایە بەرامبەرەکان وا دەبن: ئابوونە، ئابوونەبوون=Subscribe / ئابوونەچی=Subscriber /ئابوونەکردن=subscribing . سەرچیا‏١٨:٢٩، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ڕاستییەکەی من لەگەڵ ئابوونە نیم. ئەو قسەی کۆتاییی مامۆستا جوان بوو کە وتی «لەلای ئێمە ئابوونە زیاتر بۆ کۆمەکی مانگانە بەکاردێت.» ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٤٢، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەگەڵ ئابوونەچی کە نیم. ئابوونە خۆی یانی Subscriber و پاشگری -چی ناوێ. وەک ئەمەیە بڵێی باغەوانچی. پاشگری چی-ش تورکییە و کوردی نییە.
ئابوونە لای ئێمە ھەر ئەو شتەیە کە بە ئینگلیزی دەڵێن Subscriber. ئابوونەی ئەم ڕۆژنامەیەم. من بەو مانایەی جنابت دەفەرمووی ھەر نەم بیستووە. بە ھەر حاڵ ئەگەر ئەمەش نەبێ ئەوانەی مامۆستا پێشنیاری دان ھیچیان گونجاو نین.-- چالاک وتووێژ ‏١٥:١٧، ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پێداچوونەوەیەک بۆ چەن پۆلێک

سڵاو داوای پێداچوونەوەیەک بۆ ئەم پۆلانەی خوارەوە دەکەم لەڕووی زمانەوانییەوە:

  زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٤:٥٤، ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Sakura emad: ساکارە. «شاخەوانە ھیندییەکان». ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٢٠، ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٤:٢٢، ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Factbook

سڵاو ئەم وشەیە (ئینگلیزی: Factbook، فارسی: چکیده‌نامه، عەرەبی: كتاب حقائق) بە کوردی دەبێتە چی؟ ڕاستینامە جوانە؟ یان تکایە گەر شتێکی جوانترتان پێشک دێت بیڵێن، زۆر سپاس. AGH (وتووێژ📝) ‏٢٣:٢١، ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

فاکتنامە. -Aza (لێدوان) ‏١٠:٥٢، ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Province و Prefecture :: ژاپۆن

زۆرێک لەو وتارانەی لەسەر خاکەکانی ژاپۆن دروستکراون بەھەڵە ناویان لێنراوە بۆ نمووونە

پارێزگای ئۆمی بەرامبەر Ōmi_Province
پارێزگای_شیگا بەرامبەر Shiga_Prefecture

لە کاتێکدا بەپێی فەرھەنگی ڤەژین،

Province بەرامبەرە بە ھەرێم
Prefecture بەرامبەرە بە کارگێڕی - بەڕێوەبەرایەتی

من دەمەوێت تەواوی ناوەکان ڕاست بکەمەوە و بیگوازمەوە ئایا ھیچ کێشەیەک ھەیە؟   زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٦:٢١، ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

جارێ دەست ڕاگرە. لە عەرەبی و فارسیدا جیاوازییان دانەناوە، بۆ ئێمە جیای کەینەوە؟ -Aza (لێدوان) ‏١٨:٠٢، ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aza واتا من بۆیە ھاتم پرسیار بکەم تا بزانم پێویستیان بە راستکردنەوە ھەیە یان نا. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٨:٠٩، ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەوەی یەکەم (Province) پارێزگایە و کێشەی نییە. ھەرێم بۆ (Region) بەکاردێت. ئەوەی دیکەش با ھەر وا بێت، ئەگەر بەرانبەری نەبوو. سەرچیا‏١٨:٣٢، ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
باشە   زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٠:٤٣، ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

number word یا numeral

ژمارە (یا ھەژمار یا ئەژمار یا ژمار) و وشە (یا پەیڤ یا بێژە) چۆن لە یەک بدرێن باشە؟ ژمارپەیڤ بۆ نموونە؟ یا چیی تر؟ سپاس. -Aza (لێدوان) ‏١٨:٠٥، ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aza: جوان حاڵی نەبووم داخۆم مەبەستت ئەمەیە بڵێین وشارە؟ -- چالاک وتووێژ ‏١٨:١٢، ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بۆچی لەیەک بدرێن؟ سەرچیا‏١٨:٢٩، ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەگەر ڕاستی لێ حاڵی بووبێم بۆ چاککردنی وشەی نوێ کە پێی دەڵێن en:Blend word. -- چالاک وتووێژ ‏١٨:٤٣، ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ببوورن، با جۆرێک تر بیڵێم. بەرامبەری کوردیی number word چی بێ باشە؟ -Aza (لێدوان)

ئەگەر بە لێکدان (blending) بێ دەتوانین بڵێین وشارە (وشە + ژمارە). دەنا دەتوانین وەک Numeral (= number + -al) بڵێین ژماراڵ (ژمار + -ئاڵ). پێم وا نییە بەرامبەرێکی گونجاومان بۆی ھەبێ.-- چالاک وتووێژ ‏٢٠:١٣، ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC
سپاس، ھەردووکیانم پێ باشن. -Aza (لێدوان) ‏٢٣:١٧، ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو وابزانم ڕەنووسی پێدەڵێن کە زیاتر بە numeral بیستوومە نەک بە number word بەڵام ڕاستە ئەوەشی پێدەڵێن، ئەگەر مەبەستتان ئەوە بێت وەک دەڵێت arabic numeral واتە ڕەنووسی عەرەبی یان roman numerals واتە ڕەنووسی ڕۆمانی، کە وشەیەکی باویشە خۆم زۆرم بیستووە، بەڵام ئەگەر مەبەستان ناوی ژمارەکان بێ وە سی و چوار نەک ٣٤ ئەوا ژمارەوشە خراپ نیە کە لە گرێی وشەی ژمارە وەرگیراوە ژمارە دەبێتە دیارخەری وشە یان ژمارەپەیڤ کە بەهەمان شێوەی ژمارە وشە دروستبووە یان پەیڤەژمارە کە بە ئامرازی لێکدەری (ە) بەیەکەوە بەستراون و دەبنە وشەیەکی لێکدراو، سوپاس. Diyary27 (لێدوان) ‏٠٨:١٠، ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پۆلەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ویکیپیدیا

سڵاو بەڕێزان تکایە کێشەی ئەم دوو پۆلە چارەسەر بکەن و ناوەکانیان زۆر لێک نزیکە و ھیچ جیاوازییەک بەدی ناکەم

1. پۆل:بەڕێوەبەرایەتیی ویکیپیدیا بەرامبەر Category:Wikipedia_administration
2. پۆل:بەڕێوەبەرایەتی ویکیپیدیا بەرامبەر Category:Wikipedia_adminship

  زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢٢:٢٨، ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پۆلی یەکەم: بەڕێوەبردنی ویکیپیدیا
پۆلی دووەم: بەڕێوەبەر بوون لە ویکیپیدیا
-Aza (لێدوان) ‏٠٠:٥٤، ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  زۆر سوپاس! بەڕێز @Aza پۆلەکان بەم شێوەیە بگوازمەوە کەوایە؟ —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٨:٠٥، ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
با بزانین دۆستانی تریش چی ئەڵێن. -Aza (لێدوان) ‏١٨:٣٤، ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وە جگە لەوەش لە ئێستادا کۆماپۆل لەکارکەوتووە کە پێویستییەکی گرنگی ویکیپیدیایە. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١١:٢٩، ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو @Aza چونکە کارێکی زۆری بەسەردا ڕۆیشت، پۆلەکە  Y گوازرایەوە   زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١١:١٨، ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]