ویکیپیدیا:ڕێکخستنەوە

ڕێکخستنەوە پڕۆسەیەکە کە تێیدا ناوەڕۆک گواستنەوە، سڕینەوە، پێداچوونەوە، ڕێکخستن، شاردنەوە یان گۆڕانکاریی بۆ دەکرێت.

ڕێکخستنەوە بەکاردێت بۆ:

  • ڕێکخستن و باشترکردنی پەڕەیەک
  • لابردنی ناوەڕۆکی ناپەیوەندیدار، ناشارستانی، یان ھەر ناوەڕۆکێکی کێشە لەسەر.

پەڕەیەک ڕێکخستنەوەی نیازچاکانە پڕۆسەیەکی گرنگە بۆ ڕاگرتنی کوالێتی پەڕەکانی وتووێژ، ئەو پەڕانەی کەوا سەرلێشوێنەرن، بە خراپی نوسراونەتەوە بێزارکەرە بۆ بەشداریکەران و دەتوانێت ھەڵە تێگەیشتن دروست بکات.

ڕێکخستنەوەی پەڕەیەک پێویستە بە نیازی چاکەوە بکرێت و بۆ باشترکردنی پەڕەکە بێت، ئەگەر ھاتوو پەڕەیەک ناکۆکی لەسەر بوو ئەوا وا باشترە ڕێکخستنەوەی تێدا ئەنجام نەدرێت تاوەکوو ناکۆکییەکان چارەسەر دەکرێن، ئەگەر ھاتوو پەڕەیەک قەبارەی زیاتر بوو لە ئاستی داواکراو، ئەوا ئەرشیڤکردن باشترە لە ڕێکخستنەوە.