ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ٢٠٢٤

ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ٢٠٢٤

ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆ شەشەمین خولی ھەڵبژێردراو بڕیارە لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان ئەنجامبدرێت پاڵپشت بە یاسای ژمارە ١ی ساڵی ١٩٩٢ ھەموارکراو و تانەلێدراو. دووەمین ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە کە بەشێوازی فرەبازنەیی ئەنجامدەدرێت و ھەرێمی کوردستان بەسەر ٤ بازنەی ھەڵبژاردن دابەشکراوە، یەکەمین خولی پەرلەمان دەبێت کە ژمارەی ئەندامانی دەبێتە ١٠٠ ئەندامی ھەڵبژێردراو.

ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ٢٠٢٤
ھەرێمی کوردستان
٢٠١٨
١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ٢٠٢٨ ←
پەرلەمانی کوردستان ١٠٠ کورسییە
زۆرینە پێویستی بە ٥١ کورسییە
 

سەرۆک وەزیرانی پێش ھەڵبژاردن

مەسرور بارزانی
پارتی دیموکراتی کوردستان

سەرۆک وەزیرانی ھەڵبژێردراو

دیارینەکراوە

دیاریکردنی ڕۆژی ھەڵبژاردن دەستکاری

بەھۆی گشتپرسییەکەی ٢٠١٧ی ھەرێمی کوردستانەوە، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی دروستکرا، کە سەرپەرشتی گشتپرسییەکە و ھەڵبژاردنی ٢٠١٨ی پەرلەمانی کرد. ماوەی یاسایی کۆمیسیۆنەکە لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ بەسەرچوو.

لە کۆبوونەوەی دەستەی سەرۆکایەتی و فراکسیۆنەکان لە ٤ی نیسانی ٢٠٢١، پرسی ھەمواری یاسای ھەڵبژاردن لەچوارچێوەی کاری پەرلەمانیدا تاوتوێکرا.[١]

لە میانەی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پاش بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١، نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند ھەڵبژاردن لەو ماوەیەدا بەڕێوەدەچێت کە لە یاسادا ھاتووە و ھێشتا کات ماوە.[٢] لە میانەی بەشداریکردنی لە دیداری مێریدا لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ڕایگەیاند کە ھەرێمی کوردستان پێویستی بە دەستوورە ھەوڵدەدەین پێش ھەڵبژاردنی داھاتووی ھەرێم ئامادەی بکەین.[٣]

بۆ کاراکردنەوەی دامەزراوەکە، سەرۆکایەتی پەرلەمان ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ی وەکو دوا دەرفەت دیاریکرد بۆ وەرگرتنی پێشنیاری فراکسیۆنەکان لەبارەی داھاتووی دامەزراوەکە.[٤][٥] پێشنیارەکان لەبارەی زیادکردنی ٢ ئەندامی پێکھاتەکان بوو بۆ ئەنجوومەنی کۆمیسیاران.

مونا قەھوەچی سکرتێری پەرلەمان لە ڕۆژی زمان و کەلتور و ڕۆژنامەگەریی تورکماندا ڕایگەیاند کە کەمکردنەوە یان دەستکاریکردنی کورسی کۆتای پێکھاتەکان ڕەتدەکەنەوە.[٦][٧]

پارتی پێشنیاری کردبوو ئەنجوومەنی کۆمیسیاران بەپێی ئەنجامی ھەڵبژاردنی ٢٠١٨ دابەشبکرێتەوە، دەست لەبیرۆکەی ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردن ھەڵبگیرێت. گۆڕان و یەکێتی لەگەڵ مانەوەی پێکھاتەی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران بوون، یەکێتی داوای فرەبازنەیی دەکرد و گۆڕانیش لیستی داخراو.[٨]

پارتی ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردنی بە بیانوو بۆ ئەنجامنەدانی ھەڵبژاردن دەبینی.[٩] یەکگرتوو سەرەڕای پێداگری لە ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لەوادەی یاساییدا، داوای فرەبازنەیی دەکرد، ھەروەھا پێکھاتەکان خۆیان نوێنەرەکانیان ھەڵبژێرن.[١٠]

حازم تەحسین میری ئێزیدیان لە دیدارێکی لەگەڵ جێگری سەرۆکی پەرلەمان، داوایکرد لەکاتی ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردن ٥ کورسی کۆتا بۆ پێکھاتەی ئێزیدی تەرخان بکرێت.[١١]

نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشندا لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گوتیرێس کۆبوونەوە و جەخت لەسەر ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی لەکاتی خۆیدا کرایەوە.[١٢]

جێگری سەرۆک و سکرتێری پەرلەمان لەگەڵ بەرپرسانی بیانی باسی ھەڵبژاردنی پەرلەمان و کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی ھەرێمیان کرد.[١٣][١٤] لەمیانەی دیدارێکدا، سەرۆکی پەرلەمان ڕایگەیاند یاسای ھەڵبژاردن پێویستی بەڕێککەوتن و سازانی سیاسی ھەیە.[١٥]

لە وتەی کردنەوەی خولی بەھارەی ساڵی چوارەمدا، ڕێواز فایەق جەختی لە ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لە وادەی یاسایی خۆیدا کردەوە.[١٦]

لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ پێکھاتەکان کۆبووەوە و جەخت لە پاراستنی مافەکانیان لە ھەڵبژاردن کرایەوە.[١٧] سێ ڕۆژ دواتر، نێچیرڤان بارزانی و جینین پلاسخارت و لایەنە سیاسییەکان لەبارەی ھەڵبژاردنەکان و ئاستەنگەکانی کۆبوونەوە و بڕیاردرا تا ١ی تەممووز ڕاپۆرتێک ئامادە بکرێت.[١٨] لە ١٠ی ئاب، جارێکی تر کۆبوونەوە و ڕاپۆرتەکە خوێندرایەوە، بڕیاردرا لە سەرەتای مانگی ئەیلوول دوا کۆبوونەوە بۆ بڕیاردان ئەنجامبدرێت.[١٩]

لە ٢٨ی ئابی ٢٠٢٢، ھێمن ھەورامی باسی ئەگەری درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کرد، لەکاتێکدا سەرۆکی ھەرێم ڕۆژی ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ی دیاریکردبوو بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن.[٢٠] لەبەرنامەی کاری دانیشتنی ژمارە ٩ی ئاسایی پایزە، پێشنیارە یاسای بەردەوامبوونی خولی پێنحەمی پەرلەمانی کوردستان بۆ خوێندنەوەی یەکەم ھات.[٢١] لەدانیشتنەکە خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کرا و ئاڕاستەی لیژنەی یاسایی کرا و سیفەتی بەپەلەی پێدرا.[٢٢] لە دانیشتنی ژمارە ١٠ خوێندنەوەی دووەمی بۆ کرا و لە دانیشتنی ژمارە ١١ بە دەنگی ٨٠ پەرلەمانتار پەسەندکرا، کە لە ٣ ماددە و ھۆکاری دەرچواندنی پێکھاتبوو.[٢٣][٢٤][٢٥][٢٦] یاساکە بە بێ واژووکردن و توانجدان لێی لەلایەن سەرۆکی ھەرێمەوە بەدەرچوێندراو ھەژمارکرا و لە ژمارە ٢٩٣ی وەقایعی کوردستان بڵاوکرایەوە.[٢٧]

لە بارەی واژوونەکردنی یاسای درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان، نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند لە کۆبوونەوەکان ھاوکار بووە بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا و پەیامێکیشی ئاڕاستەی پەرلەمان کردووە کە ڕێکارەکان تەواو بکەن و ڕۆژی ھەڵبژاردن دیاریکراوە، بەڵام پەرلەمان بڕیاری درێژکردنەوەیدا، ھیوای خواست لەو ماوەیەدا دەستووری ھەرێم ئامادەبکرێت.[٢٨]

لە دانیشتنی ژمارە ١٣ی پایزە، شایان کاکەساڵح داوای دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشکرد و پەسەندکرا.[٢٩][٣٠] لە دانیشتنی ژمارە ١٥، سۆز عەبدولقادر لەجێگەی سوێندی یاسایی خوارد.[٣١][٣٢]

ڕۆژی ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، دەستەی سەرۆکایەتی و فراکسیۆنەکان لەبارەی ڕێکارەکانی ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن کۆبوونەوە،[٣٣] کە بە پێی یاسای بەردەوامبوونی خولی پێنجەم، ماوەی یاسایی درێژکراوە بە کۆتاییھاتنی خولی پایزەی ٢٠٢٣ کۆتایی دەھات.

نێچیرڤان بارزانی لە دیدارێکدا ڕایگەیاند بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن سەردانی لایەنە سیاسییەکان دەکەین و ھەوڵدەدەین ھەڵبژاردن ئەنجامبدرێت، کە دەبوو ساڵی ڕابردوو ئەنجامبدرایە.[٣٤]

لە دانیشتنی کردنەوەی خولی بەھارەی ساڵی پێنجەم، سەرۆکی پەرلەمان باسی ئامادەکارییەکانی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی کرد، ھەر لەو دانیشتنەدا پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی یەکگرتوو و عەلی حەمەساڵح و کازم فاروق داواکاری دەستلەکارکێشانەوەیان پێشکەشکرد و پەسەندکرا.[٣٥][٣٦] لە دانیشتنی دواتر جێگەیان پڕکرایەوە، کە جێگەی پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی یەکگرتوو لەلایەن بزووتنەوەی ئیسلامی لە کوردستان پڕکرایەوە.[٣٧][٣٨] ھەر لەو دانیشتنەدا لیژنەیەکی ٥ کەسی بۆ پاڵاوتنی کۆمیسیاران پێکھێنرا.

ڕۆژی ٢٩ی ئازار، لیژنەی پاڵاوتنی کۆمیسیاران کۆبووەوە و ڕێکەوتی وەرگرتنی پاڵێوارانی ڕاگەیاند کە ٥ بۆ ١٢ی نیسان بوو.[٣٩] لە دانیشتنی ژمارە ٣، داواکاری دەستلەکارکێشلنەوەی پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان پێشکەشکرا و پەسەندکردنی بۆ دانیشتنی داھاتوو دواخرا.[٤٠][٤١]

لە ٢٠ی ئایار، کارنامەی دانیشتنی ژمارە ٤ بە واژووی دەستەی سەرۆکایەتی بڵاوکرایەوە، کە ٢ خاڵی لەخۆگرتبوو، ڕۆژی دواتر بە واژووی جێگری سەرۆکی پەرلەمان و سکرتێری پەرلەمان، بڕگەی کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن بۆ ماوەی ٥ ساڵ و پڕکردنەوەی جێگەی کۆمیسیارە بەتاڵەکان بۆ کارنامەکە زیادکرا.[٤٢] ٢٢ی ئایار، ڕێواز فایەق دانیشتنەکەی کردەوە و دواتر دواخست، بەڵام ھێمن ھەورامی بەردەوامبوونی دانیشتنەکەی ڕاگەیاند بۆ پەسەندکردنی بڕگە زیادکراوەکە، ئەمەش بووە ھۆی دروستبوونی پشێوی لەنێوان پەرلەمانتارانی پارتی و یەکێتی، ھێمن ھەورامی پەسەندکردنی بڕگەکەی ڕاگەیاند و دانیشتنەکەی دواخست و داواکاری پەرلەمانتارانی کۆمەڵ باسنەکرا.[٤٣] ڕۆژی دواتر بڕیارەکە بەواژووی ھێمن ھەورامی لە وەقایعی کوردستان بڵاوکرایەوە.[٤٤]

یاسای ھەڵبژاردن دەستکاری

ڕێکارەکانی ئەنجامدانی ھەڵبژاردن دەستکاری

پارت و ھاوپەیمانییە بەشداربووەکان دەستکاری

ژمارەدان بە بەشداربووان دەستکاری

بانگەشەی ھەڵبژاردن دەستکاری

پڕۆسەی دەنگدان دەستکاری

دەنگدانی تایبەت دەستکاری

دەنگدانی گشتی دەستکاری

ئەنجامی ھەڵبژاردن دەستکاری

کاردانەوەکان دەستکاری

سکاڵا و تانەکان دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "کۆبوونەوەی دەستەی سەرۆکایەتی و فراکسیۆنەکان بەڕێوەچوو". پەرلەمانی کوردستان. ٤ی نیسانی ٢٠٢١. Archived from the original on 12ی Marchی 2024. Retrieved 12ی Marchی 2024. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate=، |date= و |archivedate= (help)
  2. ^ "پەیامی ئێمە بۆ عێراق ئاشتی و برایەتییە". سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان. ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١. Archived from the original on 28ی Marchی 2024. Retrieved 28ی Marchی 2024. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate=، |date= و |archivedate= (help)
  3. ^ "نێچیرڤان بارزانی بەشداری لە دیدارێکی مێریدا کرد". سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان. ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١. Archived from the original on 28ی Marchی 2024. Retrieved 28ی Marchی 2024. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate=، |date= و |archivedate= (help)
  4. ^ "دەستەی سەرۆکایەتی و فراکسیۆنەکان کۆبوونەوە". پەرلەمانی کوردستان. ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١. Archived from the original on 18ی Marchی 2024. Retrieved 18ی Marchی 2024. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate=، |date= و |archivedate= (help)
  5. ^ "وتەبێژی کۆمیسیۆن: پەرلەمان فریای ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردن ناکەوێت". ڕووداو. ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١. Archived from the original on 10ی Marchی 2024. Retrieved 10ی Marchی 2024. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate=، |date= و |archivedate= (help)
  6. ^ "سکرتێری پەرلەمان بەشداریکرد لەڕۆژی زمان و کەلتوری تورکمان". پەرلەمانی کوردستان. Archived from the original on 17ی Novemberی 2021. Retrieved 12ی Marchی 2024. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help)
  7. ^ "سکرتێری پەرلەمان بەشداریکرد لە ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی تورکماندا". ٢٤ی شووباتی ٢٠٢٢. Archived from the original on 24ی شووباتی 2022. Retrieved 12ی Marchی 2024. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate=، |date= و |archivedate= (help)
  8. ^ "پارتی: کاتمان نیە و ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردن پێویست نیە". ڕووداو. ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١. Archived from the original on 10ی Marchی 2024. Retrieved 10ی Marchی 2024. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate=، |date= و |archivedate= (help)
  9. ^ "پارتی: پێداگری لەئەنجامدانی ھەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا دەکەینەوە". ڕووداو. ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١. Archived from the original on 10ی Marchی 2024. Retrieved 10ی Marchی 2024. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate=، |date= و |archivedate= (help)
  10. ^ "ئەمینداری یەکگرتوو: ھەڵبژاردن دەبێت لەکاتی خۆیدا بکرێت". ڕووداو. ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١. Archived from the original on 10ی Marchی 2024. Retrieved 10ی Marchی 2024. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate=، |date= و |archivedate= (help)
  11. ^ "ھێمن ھەورامی پێشوازیی لەمیری ئێزیدیان کرد". پەرلەمانی کوردستان. ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢. Archived from the original on 23ی Mayی 2022. Retrieved 12ی Marchی 2024. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate=، |date= و |archivedate= (help)
  12. ^ "دیدار لەگەڵ سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوەچوو". سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان. ١٨ی شوباتی ٢٠٢٢. Archived from the original on 28ی Marchی 2024. Retrieved 28ی Marchی 2024. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate=، |date= و |archivedate= (help)
  13. ^ "سکرتێری پەرلەمان پێشوازیکرد لە بەرپرسی نووسینگەی یەکێتیی ئەوروپا". پەرلەمانی کوردستان. ٢ی شووباتی ٢٠٢٢. Archived from the original on 12ی Marchی 2024. Retrieved 12ی Marchی 2024. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate=، |date= و |archivedate= (help)
  14. ^ "جێگری سەرۆکی پەرلەمان پێشوازیکرد لە بەرپرسێکی یونامی". پەرلەمانی کوردستان. ١٦ی ئازاری ٢٠٢٢. Archived from the original on 1ی Decemberی 2022. Retrieved 12ی Marchی 2024. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate=، |date= و |archivedate= (help)
  15. ^ "سەرۆکی پەرلەمان بەشداریکرد لەپانێڵێکی تایبەت بە ھەڵبژاردن". پەرلەمانی کوردستان. ٢٧ی ئازاری ٢٠٢٢. Archived from the original on 1ی Decemberی 2022. Retrieved 12ی Marchی 2024. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate=، |date= و |archivedate= (help)
  16. ^ "وتەی سەرۆکی پەرلەمان بەبۆنەی کردنەوەی خولی بەھارە". پەرلەمانی کوردستان. ١ی ئازاری ٢٠٢٢. Archived from the original on 10ی Juneی 2023. Retrieved 18ی Marchی 2024. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate=، |date= و |archivedate= (help)
  17. ^ "سەرۆکی ھەرێم و پێکھاتەکان کۆبوونەوە". سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان. ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢. Archived from the original on 28ی Marchی 2024. Retrieved 28ی Marchی 2024. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate=، |date= و |archivedate= (help)
  18. ^ "ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان". سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان. ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٢. Archived from the original on 28ی Marchی 2024. Retrieved 28ی Marchی 2024. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate=، |date= و |archivedate= (help)
  19. ^ "لایەنە سیاسییەکان لە سەرۆکایەتی ھەرێم کۆبوونەوە". سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان. ١٠ی ئابی ٢٠٢٢. Archived from the original on 28ی Marchی 2024. Retrieved 28ی Marchی 2024. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate=، |date= و |archivedate= (help)
  20. ^ "ھێمن ھەورامی: ھەفتەی داھاتوو لایەنە سیاسییەکان کۆدەبنەوە". پەرلەمانی کوردستان. ٢٨ی ئابی ٢٠٢٢. Archived from the original on 24ی Septemberی 2023. Retrieved 18ی Marchی 2024. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate=، |date= و |archivedate= (help)
  21. ^ "بەرنامەی کاری دانیشتنی ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢". پەرلەمانی کوردستان. ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣. Archived from the original on 26ی Septemberی 2023. Retrieved 18ی Marchی 2024. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate=، |date= و |archivedate= (help)
  22. ^ "دانیشتنی ژمارە ٩ی پایزە بەڕێوەچوو". پەرلەمانی کوردستان. ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢. Archived from the original on 18ی Marchی 2024. Retrieved 18ی Marchی 2024. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate=، |date= و |archivedate= (help)
  23. ^ "بەرنامەی کاری دانیشتنی ژمارە ١١". پەرلەمانی کوردستان. ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢. Archived from the original on 26ی Septemberی 2023. Retrieved 18ی Marchی 2024. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate=، |date= و |archivedate= (help)
  24. ^ "بەرنامەی کاری دانیشتنی ژمارە ١٠ی پایزە". پەرلەمانی کوردستان. ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢. Archived from the original on 26ی Septemberی 2023. Retrieved 18ی Marchی 2024. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate=، |date= و |archivedate= (help)
  25. ^ "دانیشتنی ژمارە ١٠ بەڕێوەچوو". پەرلەمانی کوردستان. ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢. Archived from the original on 18ی Marchی 2024. Retrieved 18ی Marchی 2024. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate=، |date= و |archivedate= (help)
  26. ^ "دانیشتنی ژمارە ١١ بەڕێوەچوو". پەرلەمانی کوردستان. ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢. Archived from the original on 5ی Juneی 2023. Retrieved 18ی Marchی 2024. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate=، |date= و |archivedate= (help)
  27. ^ "وەقائعی کوردستان - ژمارە ٢٩٣" (PDF). وەزارەتی دادی حکومەتی ھەرێمی کوردستان (بە کوردی، عەرەبی). ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢. pp. ١، ١٦. Archived from the original (PDF) on 9ی Novemberی 2022. {{cite web}}: Check date values in: |date= و |archivedate= (help)CS1 maint: Unrecognized language (link)
  28. ^ "نابێت زۆنی زەرد و سەوز بمێنێت". سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان. ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢. Archived from the original on 28ی Marchی 2024. Retrieved 28ی Marchی 2024. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate=، |date= و |archivedate= (help)
  29. ^ "بەرنامەی کاری دانیشتنی ژمارە ١٣". پەرلەمانی کوردستان. ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢. Archived from the original on 26ی Septemberی 2023. Retrieved 20ی Marchی 2024. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate=، |date= و |archivedate= (help)
  30. ^ "دانیشتنی ژمارە ١٣ی پایزە بەڕێوەچوو". پەرلەمانی کوردستان. ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢. Archived from the original on 20ی ئاداری 2024. Retrieved 20ی Marchی 2024. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate=، |date= و |archivedate= (help)
  31. ^ "بەرنامەی کاری دانیشتنی ژمارە ١٥". پەرلەمانی کوردستان. ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢. Archived from the original on 10ی Juneی 2023. Retrieved 20ی Marchی 2024. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate=، |date= و |archivedate= (help)
  32. ^ "دانیشتنی ژمارە ١٥ بەڕێوەچوو". پەرلەمانی کوردستان. ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢. Archived from the original on 29ی Novemberی 2023. Retrieved 20ی Marchی 2024. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate=، |date= و |archivedate= (help)
  33. ^ "لەبارەی ھەڵبژاردنەوە، دەستەی سەرۆکایەتی و فراکسیۆنەکان کۆبوونەوە". پەرلەمانی کوردستان. ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣. Archived from the original on 23ی Januaryی 2023. Retrieved 20ی Marchی 2024. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate=، |date= و |archivedate= (help)
  34. ^ "نێچیرڤان بارزانی دیدارێکی ڕۆژنامەوانیی ئەنجامدا". سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان. ١٩ی شوباتی ٢٠٢٣. Archived from the original on 28ی Marchی 2024. Retrieved 28ی Marchی 2024. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate=، |date= و |archivedate= (help)
  35. ^ "بەرنامەی کاری دانیشتنی ژمارە ١ی خولی بەھارەی ساڵی پێنجەم". پەرلەمانی کوردستان. ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٣. Archived from the original on 27ی Septemberی 2023. Retrieved 20ی Marchی 2024. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate=، |date= و |archivedate= (help)
  36. ^ "دانیشتنی کردنەوەی خولی بەھارەی ساڵی پێنجەم بەڕێوەچوو". ١ی ئازاری ٢٠٢٣. Archived from the original on 6ی Decemberی 2023. Retrieved 20ی Marchی 2024. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate=، |date= و |archivedate= (help)
  37. ^ "بەرنامەی کاری دانیشتنی ژمارە ٢". پەرلەمانی کوردستان. ١٣ی ئازاری ٢٠٢٣. Archived from the original on 26ی Septemberی 2023. Retrieved 20ی Marchی 2024. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate=، |date= و |archivedate= (help)
  38. ^ "دانیشتنی ژمارە ٢ بەڕێوەچوو". پەرلەمانی کوردستان. ١٥ی ئازاری ٢٠٢٣. Archived from the original on 24ی Septemberی 2023. Retrieved 20ی Marchی 2024. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate=، |date= و |archivedate= (help)
  39. ^ "لیژنەی پاڵاوتنی کۆمیسیاران کۆبووەوە". پەرلەمانی کوردستان. ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٣. Archived from the original on 20ی Marchی 2024. Retrieved 20ی Marchی 2024. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate=، |date= و |archivedate= (help)
  40. ^ "بەرنامەی کاری دانیشتنی ژمارە ٣". پەرلەمانی کوردستان. ١٥ی ئایاری ٢٠٢٣. Archived from the original on 3ی Decemberی 2023. Retrieved 20ی Marchی 2024. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate=، |date= و |archivedate= (help)
  41. ^ "بەرنامەی کاری دانیشتنی ژمارە ١٤". پەرلەمانی کوردستان. ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٣. Archived from the original on 8ی Decemberی 2023. Retrieved 20ی Marchی 2024. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate=، |date= و |archivedate= (help)
  42. ^ "کارنامەی دانیشتنی ژمارە ٤". پەرلەمانی کوردستان. ٢١ی ئایاری ٢٠٢٣. Archived from the original on 21ی Mayی 2023. Retrieved 20ی Marchی 2024. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate=، |date= و |archivedate= (help)
  43. ^ "دانیشتنی ژمارە ٤ بەڕێوەچوو". پەرلەمانی کوردستان. ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٣. Archived from the original on 17ی Februaryی 2024. Retrieved 20ی Marchی 2024. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate=، |date= و |archivedate= (help)
  44. ^ "وەقایعی کوردستان - ژمارە ٣٠٥" (PDF). وەزارەی دادی حکومەتی ھەرێمی کوردستان (بە کوردی، عەرەبی). ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٣. pp. ١، ٢٨. Archived from the original (PDF) on 25ی Mayی 2023. Retrieved 20ی Marchی 2024. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate=، |date= و |archivedate= (help)CS1 maint: Unrecognized language (link)

ئەمانەش ببینە دەستکاری