یووسف محەممەد
یووسف محەممەد سادق (لەدایکبووی ١٤ی تەممووزی ١٩٧٨) کەسایەتی سیاسیی کوردە. لەماوەی نیسانی ٢٠١٤ تاکوو شووباتی ٢٠١٩ سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بووە.
یووسف محەممەد | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٤ی تەممووزی ١٩٧٨، ١٩٧٨ (تەمەن ٤٦ ساڵ) سلێمانی |
زانکۆ | |
پیشە | سیاسەتوان |
حیزب | بزووتنەوەی گۆڕان |
ئەو ئەندامی بزووتنەوەی گۆڕانە، لە ھەڵبژاردنەکانی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان لەسەر لیستی گۆڕان سەرکەوت و لە دانیشتنی ٢٩ی نیسانی ٢٠١٤ بە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ھەڵبژێردا.
خوێندن و کار
دەستکارییووسف محەممەد ساڵی ٢٠٠٧ بڕوانامەی ماستەری لە سیاسەتی نێودەوڵەتی لە زانکۆی نەھرین وەرگرتووە و بڕوانامەی دکتۆراشی وەرگرتووە. لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٨ و ٢٠١٠ سەرۆکی بەشی زانستە ڕامیارییەکانی بووە لە کۆلیژی زانستە ڕامیاری و کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی سلێمانی. لە ساڵی ٢٠٠٨ ڕێکخەری لیژنەیەکی ئەکادیمی و یاسایی بووە بۆ پێداچوونەوە بە پرۆژەی دەستووری ھەرێمی کوردستان کە دواتر لە دوو توێی کتێبی «پێداچوونەوەیەک بۆ پرۆژەی دەستووری ھەرێمی کوردستان» لە لایەن کۆمپانیای وشەوە چاپ کراوە. لە ساڵی ٢٠١٠ەوە ڕێکخەری ژووری توێژینەوەی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان بووە.[١]
سەرچاوەکان
دەستکاریئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |