ھاوپەیمانیی ھەرێمی کوردستان
ھاوپەیمانیی ھەرێمی کوردستان ھاوپەیمانییەکە لە سێ حیزبی باشووری کوردستان کە بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ پێکھاتووە. ھاوپەیمانیی ھەرێمی کوردستان پێکھاتووە لە حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، حیزبی شیوعیی کوردستان-عێراق و حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و محەممەد حاجی مەحموود سەرۆکایەتیی دەکات.[١] [٢]
ھاوپەیمانیی ھەرێمی کوردستان | |
---|---|
سەرۆک | محەممەد حاجی مەحموود |
چەشن | ھاوپەیمانیی ھەڵبژاردنی |
ئەندامان | حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان حیزبی شیوعیی کوردستان-عێراق حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان |
دامەزراندن | ١٤ی ئازاری ٢٠٢٤ |
ئایدۆلۆژیا | سۆشیالیزم دیموکراسی |
کورسییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق | ٠ / ٣٢٩ |
کورسییەکان لە پەرلەمانی کوردستان | ١ / ١٠٠ |
کورسییەکان لە ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق | ٠ / ٤٤٠ |
لیستی ھاوپەیمانیی ھەرێمی كوردستان بە ژمارەی ١٣٣ لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەشداری دەکات.[٣]
فەرھاد تۆفیق گوتەبێژی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان گوتووە ھەر سێ پارتەکە لە ھەرچوار بازنەکەی ھەرێمی کوردستان بەربژێریان دەبێت. سەرۆکی لیستی ھاوپەیمانییەکە لە سلێمانی و ھەڵەبجە پشکی پارتی سۆسیال دیموکرات دەبێت و سەرۆکی لیستەکە لە ھەولێر بۆ حیزبی شیوعی کوردستان و لە دھۆکیش بۆ زەحمەتکێشانی کوردستان دەبێت.
ئەندامانی ھاوپەیمانییەکە
دەستکاریژمارە | حیزب |
---|---|
۱ | حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان |
۲ | حیزبی شیوعیی کوردستان-عێراق |
۳ | حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان |
ئەمانەش ببینە
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ کوردستان٢٤: سێ حزبی کوردستانی ھاوپەیمانییەک بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پێکدەھێنن (بە سۆرانی)، نووسراو لە ١٤ی ئازاری ٢٠٢٤؛ سەردان لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤.
- ^ تۆڕی میدیاییی ڕووداو: محەممەدی حاجی مەحموود سەرۆکی لیستی 'ھاوپەیمانیی ھەرێمی کوردستان' دەبێت (بە سۆرانی)، نووسراو لە ١٥ی ئازاری ٢٠٢٤؛ سەردان لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤.
- ^ ئێستانیووز: لیستی ھاوپەیمانی ھەرێمی كوردستان بە ژمارە ١٣٣ بەشداری لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات (بە سۆرانی)، نووسراو لە ٤ی نیسانی ٢٠٢٤؛ سەردان لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |