عەلی حەمەساڵح
عەلی حەمە ساڵح (لەدایکبووی ١٦ی نیسانی ١٩٨٤، لە دەربەندیخان، ھەرێمی کوردستان) کەسایەتییەکی سیاسیی ناو بزووتنەوەی گۆڕان بووە، لە وەتەی ھەڵبژاردنەکانی ئەیلوولی ٢٠١٣ی پەرلەمانی کوردستان، ئەندامی پەرلەمانی کوردستانە.[١] عەلی پێشتر بەھۆی بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنی لە کەناڵی کی ئێن ئێن بەناوی زمانی ژمارەکان[٢] لە باشووری کوردستان ناسرا ئەمەش بووە ھۆکارێک بۆ ئەوەی لە ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ٢٠١٣ توانی زۆرترین دەنگ لەناو کاندیدەکان بەدەست بھێنێت کە ١٣٩ھەزار و ٧٦٧ دەنگ بوو.[٣] دوای ھەڵبژاردنەکانیش بەرنامەیەکی پێشکەشکرد بەناوی ئێمە و ئەوان ھەر لە کەی ئێن ئێن.[٤] لە ناو پەلەمانی کوردستان عەلی جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی و ئابووری و ئەندامی لیژنەی پیشەسازی و وزەیە.[١] عەلی وێڕای کارکردنی لە بابەتی دارایی و ئابووری بەڵام خۆی ھەڵگری بڕواننامەی بەکالۆریۆسە لە زمانی کوردی، ھەر بەھۆی بەرنامە ئابوورییەکانی ئەو بە حاسیبەی گۆڕان ناوی دەرکردووە،[٥] بەر لەوەی ببێتە پەرلەمانتار لە ناو بزووتنەوەی گۆڕان ڕێکخەری ژووری لێکۆڵینەوەی ئابووری بزووتنەوەی گۆڕان وئەندامی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان بووە. پێشتریش لە ڕۆژنامەی ڕووداو وەک ڕۆژنامەوان و ستووننووس کاری کردووە.
عەلی حەمەساڵح | |
---|---|
لەدایکبوون | |
نیشتەجێی | ھەولێر |
نەتەوە | کورد |
پیشە | سیاسەتوان |
ئایین | ئیسلام |
باوان |
|
ژیان
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ئ ا «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ١١ی ئازاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٦ی ئازاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی تەممووزی ٢٠١٧ ھێنراوە. ٦ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی ئابی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ ھێنراوە. ١٨ی ئابی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ئەو کاندیدانەی زۆرترین دەنگیان ھێناوە، ماڵپەڕی ھاووڵاتی
- ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی تەممووزی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی تەممووزی ٢٠١٧ ھێنراوە. ٢١ی تەممووزی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ئێمە و ئەوان
- ^ http://kurdoo.com/mag/2013/08/04/حاسیبەکەی-گۆڕان-زانیاری-ورد-لهباره/[بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]