ئیبن قەییم

بیرمەند و فەقێ و قسەکەر و شیکەرەوەی قورئان

شەمسەددین ئەبوو عەبدوڵڵا محەممەد بن ئەبووبەکر بن ئەییوب بن سەعد بن حریز بن مەککی زەینەددین زوڕعی (بە عەرەبی: شمس الدین أبو عبداللە محمد بن أبو بکر بن أیوب بن سعد بن حریز بن مکي زین الدین الزرعي‎) [١][٢] دیمەشقی ناسراوە بە ئیبن قەییم ئەلجەوزییە (ابن القیم الجوزیة)، یەکێکە لە زانایانی موسڵمان لە سەدەی ھەشتەمی ھیجری، و خاوەنی چەندین بەرھەمە، لە دیمەشق ژیاوە و لەلای ئیبن تەیمیەی دیمەشقی ١٦ ساڵ خوێندوویەتی و پێی کاریگەر بووە. بەند کراوە لە بەندینخانەی قەڵای دیمەشق لە ڕۆژانی بەندی ئیبن تەیمیە و لێی دەرچووە دوای ئەوەی شیخەکەی مرد ساڵی ٧٢٨ـی کۆچی.[٣]

ژیان دەستکاری

لە مانگی سەفەری ساڵی ٦٩١ کۆچی لەدایکبووە.[٤] بەرامبەر بە ٢ی شوباتی ١٢٩٢زایینی. دەشگووترێت کە ئەو لە شاری ئیزڕەع لە باشووری سووریا و گووتراویشە لە دیمەشق لە دایک بووە.[٥] لە بنەماڵەیەکی دیمەشقی کە ناسراو بوون بە زانست و پابەندی بە ئایین، باوکی ماوەیەک دەستگربووە بە خوێندنگای جەوزییە (مدرسة الجوزية) لە دیمەشق، هەروەها دوای ئەوە نەوەکانی بەم نازناوە ناسران، و هەندێک لە ئەهلی زانست هاوبەشییان کردووە لەم نازناوەدا، ئەم خوێندنگایەش دەکەوێتە (البزورية) کە لە کۆندا ناونرابوو بە (سوق القمح) یان (سوق البزورية)  (یەکێک لە بازاڕەکانی دیمەشق)، المسمى قديما سوق القمح أو سوق البزورية (أحد اسواق دمشق)، تا ئێستاش پاشماوەیەکی ماوە...[٦]

پەرستن و زوھدی دەستکاری

ئیبن ڕەجەب گوتویەتی: خاوەن خواپەرستی و تێکۆشان و درێژیی نوێژ بوو بەڕاددەیەکی زۆر خەریکی ئینابە و تەوبە و ئیفتیقار و شکانەوە بۆ خوای گەورە بوو، لەمەدا وەکو ئەو نەمدیوە و لەویش زاناترم نەدیوە، مەعسومیش نییە، بەڵام وەک ئەوم نەدیوە لە کاتی بەند کردنی خەریکی خوێندنەوە و لێوردبوونەوەی قورئان و بیرکردنەوە بوو، بەمەش خوای گەورە دەرگای خێری زۆر لێ کردەوە، چەند جار حەجی کردووە و لە مەککەش ژیاوە، خەڵکی مەککەش بەھۆی زۆری تەواف و پەرستش شتی سەیریان لێ باس دەکرد.[٧]

ئیبن کەسیر گوتویەتی: کەس ناناسم لەم جیھانەدا لەم سەردەمەدا لەو خوداپەرستر بێت، و شێوازێکی ھەبوو لە نوێژ زۆر درێژی دەکردەوە، چەمانەوە و کڕنۆشەکانی درێژ دەکردەوە، و زۆر لە ھاوەڵانی ھەندێکجار لۆمەیان دەکرد بەڵام ئەو نەدەگەڕایەوە و وازی لەمە نەدەھێنا.[٨]

ئیبن حەجەر عەسقەلانی گوتویەتی: و ئەگەر نوێژی بەیانی بکردایە لە شوێنی خۆی دادەنیشت تا ڕۆژ بڵند دەبوو، دەیگوت: ئەمە بەرەبەیانی منە جا ئەگەر داینەنیشتم ھێزم دەکەوێت، و دەیگوت: بە ئارامگرتن و دڵنیایی ئیمامەت بە دەست دێنێ لە ئاییندا، و دەیگوت: پێویستە بۆ ڕێ کراوە (گوزەریو) (السالك) ھیممەتێک کە ھانی بدات و بەڕێوەی ببات و زانستێک کە بینایی پێ بدات و ڕێگای پیشان بدات.[٩]

پیشەی دەستکاری

  1. ئیمامەت لە (الجوزیة).
  2. وانە وتنەوە.
  3. فەتوادان.
  4. نووسین.

پەیوەندیی بە ئیبن تەیمیە دەستکاری

مێژووناسان هاوڕان لەسەر ئەوەی کە ڕێکەوتی گەیشتنی ئیبن قەییم و ئیبن تەیمیە لە ساڵی ۷۱۲کـ دەستی پێکردووە.[١٠] ئەمەش ئەم ساڵە بوو کە ئیبن تەیمیە لە میسڕەوە گەڕاوە بۆ دیمەشق و هەر لەوێ ماوە تا مردنی.[١١] ئیبن قەییم تاقی کراوەتەوە بەهۆی سەرخستنی شێخەکەی و لەگەڵی بەند کراوە. . ئیبن ڕەجەب وتویەتی: (و بەڕاستی تاقی کراوەتەوە و چەند جار ئازار دراوە و بەند کرا لەگەڵ شێخ تەقیەددین لە کۆتاجاردا لە قەڵاکە، بە جیاوازی لێی (بە تەنها) و لێی نەهاتە دەرەوە تا مردنی شێخ).[١٢] ئیبن قەییم لە نوونییەکەی (نونية) وەسفی تەوبە کردنەکەی دەکات لەسەر دەستی ئیبن تەیمیە:

يا قوم والله العظيم نصيحةمن مشفق وأخ لكم معوان
جربت هذا كله ووقعت فيتلك الشباك وكنت ذا طيران
حتى أتاح لى الإله بفضلهمن ليس تجزيه يدى ولساني
حبر أتى من أرض حران فياأهلا بمن قد جاء من حران
فالله يجزيه الذي هو أهلهمن جنة المأوى مع الرضوان
أخذت يداه يدي وسار فلم يرمحتى أراني مطلع الإيمان
ورأيت أعلام المدينة حولهانزل الهدى وعساكر القرآن
ورأيت آثارا عظيما شأنهامحجوبة عن زمرة العميان

شێخەکانی دەستکاری

ژمارەیەکی زۆر شێخی ھەن، شێخ بەکر ئەبوو زەید کۆی کردوونەتەوە و بیست و پێنجیانی باس کردووە،[١٣] لەوانە:

  1. قيّم الجوزية: کە باوکییەتی، زانستی میراتی لێ وەرگرتووە.
  2. ابن تيمية. فیقھ و ئوسوڵی لێ وەرگرتووە.
  3. ئیبن عەبدولدائم.
  4. بەدرەددین بن جەماعە.
  5. (أحمد بن عبد الرحمن بن عبدالمنعم بن نعمة النابلسي)
  6. ئیبن شیرازی: باسکراوە لە شیخایەتیی ئیبن قەییم بەڵام سەنەدەکەی باس نەکراوە بۆیە ڕاجیاوازی ھەیە.
  7. مەجد حەڕانی: ئیسماعیل مەجدەددین بن محەممەد فەڕڕاء شێخی حەنبەلییەکان.
  8. ئیبن مەکتوم.
  9. (أيوب زين الدين بن نعمة النابلسي الكحال).
  10. شەمسەددین زەھەبی.
  11. (سليمان تقي الدين أبو الفضل بن حمزة بن أحمد بن قدامة المقدسي).
  12. شەڕەفەددین بن تەیمیە: برای ئیبن تەیمیە.
  13. (بنت الجوهر).
  14. (عیسی المطعم).
  15. ئیبن ئەبیلفەتح بەعلی.
  16. (مجد الدين التونسي).
  17. (صفي الدين الهندي).
  18. (إسماعيل بن محمد الحراني).

قوتابییەکانی دەستکاری

بە ھەمان شێوە قوتابییەکانیشی زۆرن شێخ بەکر یازدەی باسکردوون،.[١٤] لەوانە:

بەرھەمەکانی دەستکاری

شێخ بەکر ئەبوو زەید گەیاندوویەتی بە ٩٨،[١٥]

مردنی دەستکاری

 
گۆڕی زانا ئیبن قەییمی جەوزییە.

لە شەوی پێنج شەممە ١٣/٧/٧٥١ـی کۆچی (١٣٤٩زایینی) لە کاتی بانگی عیشا لە تەمەنی ٦٠ ساڵی کۆچی دوایی کرد. لە مزگەوتی ئومەوی لە دیمەشق دوای نوێژی نیوەڕۆ نوێژی لەسەر کرا پاشان لە مزگەوتی جەراح (جامع جراح)، لای باوکی لە گۆڕستانی دەرگا بچوکەکە نێژرا.[١٦]

بەستەری دەرەکی دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ذيل طبقات الحنابلة (2/447 )لابن رجب، ذيل العبر (5/282) للذهبي، المقصد الأرشد (2/ 384) لابن مفلح، الدر المنضد للعليمي (2/ 521)، المنهج الأحمد (5/92) للعليمي ، معجم المؤلفين (3/164)
  2. ^ نسبة إلى زرع، قرية من قرى حوران. انظر: الضوء اللامع للسخاوي (11/204)
  3. ^ نهاية الأرب في فنون الأدب.تأليف أحمد بن عبد الوهّاب النويري.تحقيق فهيم شلتوت.نشر دار الكتب المصرية بالقاهرة ط.الأولى 1998.( 33/ 265-277 ).
  4. ^ الوافي بالوفيات.الصفدي.الطبعة الثانية سنة 1381 هـ ( 2/ 270 ).
  5. ^ ابن قيّم الجوزية حياته آثاره موارده.تأليف بكر بن عبد الله أبوزيد. دار العاصمة. الطبعة الثانية 1423هـ (ص 21).
  6. ^ منادمة الأطلال ومسامرة الخيال.ابن بدران.الطبعة الثانية سنة 1379 هـ طبع المكتب الإسلامي بدمشق ( ص 227 ).
  7. ^ ذيل طبقات الحنابلة-ابن رجب الطبعة الأولى بمطبعة السنة المحمدية سنة 1372 هـ (2 /448).
  8. ^ البداية والنهاية. ابن كثير .المطبعة المتوسطة ببيروت.الطبعة الثانية.(14 /202)
  9. ^ الدرر الكامنة في أعيان المائة الثامنة.ابن حجر العسقلاني.طبعة المدني بمصر سنة 1387 هـ (4 /21-22).
  10. ^ ابن حجر.المرجع السابق.( 4 / 21 ).
  11. ^ ابن كثير.المرجع السابق.( 14 / 117 ).
  12. ^ ابن رجب.المرجع السابق.( 2 / 448 ).
  13. ^ بكر أبو زيد.المرجع السابق ( ص 161 - 178 ).
  14. ^ بكر أبو زيد.المرجع السابق.( ص 179 - 183 )
  15. ^ بكر أبو زيد.المرجع السابق.( ص 185 - 309 ).
  16. ^ ابن رجب.المرجع السابق.( 2 / 450 ).

سەرچاوە دەستکاری

  • الفوائد لابن القيّم: مقدمة التحقيق. د. محمد الإسكندراني