عەلی قوشچی (بە ئینگلیزی: Ali Qushji، بە تورکی: Ali kuşçu) ناوی تەواوی عەلائەددین عەلی کوڕی محەممەدە گەردوونناس و بیریکاریزان و فیزیکزانێکی موسوڵمانی سەمەرقەندی بوو. لە نزیکەی ساڵی ١٤٧٢ ھاتووەتە ناو دەوڵەتی عوسمانییەوە و لە شاری ئەستەمبوڵ نیشتەجێ بووە.[١]قوتابی زانای گەورە ئولوغ بەگ بووە، ناسراوە بەھۆی پەرەپێدانی بە فیزیکی گەردوونی بەبێ پشت بەستن بە فەلسەفەی سروشتی و ھەروەھا بەھۆی بەکارھێنانی بەڵگەی ئەزموونی (Empirical Evidence) لەسەر سووڕانەوەی زەوی لە وتارەکەیدا بە ناوی (Concerning the Supposed Dependence of Astronomy upon Philosophy).

عەلی قوشچی
Ali Qushji
لەدایکبوون١٤٠٣
سەمەرقەند
مردن١٤٧٤
ئەستەمبوڵ

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Imber, Colin (1997), Ebu's-suůd: the Islamic legal tradition, Edinburgh University Press, p. 9, ISBN 978-0-7486-0767-9