سەمەرقەند (بە ئۆزبەکی: Самарқанд, romanized: Samarqand) دووەمین شاری گەوررەی وڵاتی ئۆزبەکستانە. ئەم شارە بە ھۆی ئەوە کە لە سەر ڕێگای ئاوریشم و لە نێوان چین و ئەورووپا بووە و ھەروەھا ناوەندی زانستە ئیسلامیەکان بووە بەناوبانگە. لە سەدەی ١٤یەمی زایینیدا ئەم شارە بوو بە پایتەختی ئیمپراتۆرێتیی تەیمووری لەنگ. سەمەرقەند لە ساڵی ٢٠٠١دا لە لایەن یوونێسکۆوە بە یەکێک لە میراتە جیھانیەکان ناسرا. زمانی خەڵکی ئەم شارە لە کۆنەوە تاجیکی بووە، بەڵام لە سەردەمی سۆڤیەتەوە و بە ھۆی سیاسەتەکانی ستالین بۆ کۆچدانی زۆرەکیی خەڵکی تاجیک بۆ شوێنی ئێستای وڵاتی تاجیکستان، ڕێژەی تاجیک زمانەکان کەم بووە و جێگای ئەوانیان ئۆزبەک زمانەکان گرتووە. ئێستایش خەڵکی ئەم شارە بە سێ زمانی تاجیکی، ڕووسی و ئۆزبەکی قسە دەکەن.[١] [٢][٣]

سەمەرقەند
بە ئوزبەکی: Samarqand/Самарқанд
ناو بە زمانی فەرمیСамарқанд، Самарқанд، Самарканд، سمرقند
زمانی فەرمیزمانی ئۆزبەکی
وڵاتئۆزبەکستان
دابەشکاریی کارگێڕیSamarqand Region
ناوچەی کاتیUTC+05:00
پۆتانی شوێن٣٩°٣٩′١٧″N ٦٦°٥٨′٣٣″E
ئەندامیفیدراسیۆنی شارە گەشتیارییەکانی جیھان
دانیشتووان٥٤٦٬٣٠٣
بەرزی لە ئاستی دەریا٧٠٢ مەتر
زمانەکانزمانی تاجیکی، زمانی ڕووسی، زمانی ئۆزبەکی
ڕووداوە بەرچاوەکانSiege of Samarkand، Siege of Samarkand، Siege of Samarkand، Siege of Samarkand، Siege of Samarkand
خەڵاتەکانفەرمانی لینین
دەردەکەوێت لە بەرھەمیCivilization V
ڕووبەر١٠٨±١ کیلۆمەتر چوارگۆشە
کۆدی پۆستە140100
وێبگەhttp://www.samshahar.uz
کۆدی تەلەفۆن662
Map
دیمەنی ڕەجستان کە کۆنترین و ناوەندیترین بەشی سەمەرقەندە

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ١١ی ئازاری ٢٠٠٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی تەممووزی ٢٠٠٦ ھێنراوە. ١١ی ئازاری ٢٠٠٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ http://www.jstor.org/stable/40258334
  3. ^ http://whc.unesco.org/en/list/603