عەلی بن موحەممەد ئەیدەمیر، عیززەددین جەلدەکی، یان جەلدەکی خۆراسانی، کیمیاگەرێکی فارسی لە خۆراسانەوە، چەند بەرھەمێکی زانستی ھەیە وەک (المصباح فی علم المفتاح) و (کتاب البرهان فی اسرار علم المیزان)، لە جەلدەک لە دایک بووە نزیک خۆراسان، بۆ ماوەی ١٧ ساڵ گەشتی دەکرد بۆ عێڕاق و سووریا و ئەنادۆڵ و یەمەن و باکووری ئەفریقا تا کۆتایی لە میسڕ نیشتەجێ بوو، ئەو بەرھەمھێنەری چەند کتێبێک بوو، کە سیانیان لە کتێبخانەی نێودەوڵەتی بۆ زانستی پزیشکی ھەن. لە قاھیرە کۆچی دوایی کرد.[١]

چەند بەرھەمێکی تری:

  • (غاية السرور)
  • (نهاية الطلب في شرح المكتسب وزراعة الذهب)
  • (التقريب في أسرار التركيب في الكيمياء)
  • (كنز الاختصاص في معرفة الخواص) وەرگێڕدراوە بۆ چەند زمانێکی تر.

چەند بەرھەمی تریشی ھەیە جۆرج سارتۆن باسی لێوە کردوون لە کتێبەکەیدا (المدخل إلى تاريخ العلوم). [٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ویکیپیدیای ئینگلیزی
  2. ^ ویکیپیدیای عەرەبی