کەللەسەر
کەللەسەر پێکھاتەیەکی لە ئێسک درووس بووە کە لە تەواوی ئاژەڵاندا بوونی ھەیە. کەللەسەر وەک چوارچێوەی سەر ئیش دەکات. کەللەسەر چوارچێوە و پێکھاتی دەموچاو ڕاگیر دەکات و بەرگری دەکات لە ئازار و گازندە گەیشتن بە مێشک.

بە کەللەسەر بە بێ ئێسکی شێویلاکەی خواروو ئەوترێ کڕانیۆمکە لە دوو بەش پێکھاتووە. کەللەسەری مێشکی کە ئەرکی پارێزگاریکردن لە مێشکی بە ئەستۆیە و بەشی دووھەم، ئێسکەکانی دەموچاوە کە لە پێشتەوە و خوارەوەی قاپیلکەی مێشکدا جێگیرە و چوارچێوەی دەموچاو پێکدێنێ، ئێسکەکانی قاپیلکەی مێشک ٨ دانەن کە ٤ دانەیان تاکن و لە نێوانان، ٢ دانەشیان جووتن و لەلاوەن. ئێسکەکانی دەموچاو ١٤ دانەن کە ٦ دانەیان جووتن و ٢ دانەیان تاکن.
بە کۆ کەللەسەر لە ٢٢ ئێسک پێکدێت. لە ئەستوورایی ھەندێک لە ئێسکەکانی سەر و دەموچاودا بۆشاییگەلێک ھەن بە ناوی سینووس. جگە لە جومگەی لاجانگی شێویلاکی کە تەنیا جومگەی بزوێنەری کەللەسەرە دیتری ئێسکەکانی لە ڕێی جومگەی ڕیشاڵی بە یەکەوە نووساون.
ناوەکانی تردەستکاری
کاپۆڵ، کاژەڵاک، کاجیر، قاپیلکەسەر، ئێسکەسەر، پیت، کاتک، کاپۆڵک، کاژە، کافا[١]
سەرچاوەکاندەستکاری
- ^ (فەرھەنگی فارسی-کوردی، ماجد مەردۆخ ڕۆحانی، سنە ١٣٨٥)
سەرچاوەکاندەستکاری
- ویکیپیدیای فارسی (جمجمه)
- [فەرھەنگی پزیشکی دەوەن، بەرگی یەکەم، د.جەمال ڕەشید فەرەج، ھەولێر ٢٠١٠]