ویڵیام ھێنری گەیتسی سێھەم (بە ئینگلیزی: William Henry Gates III) ناسراو بە بیل گەیتس (بە ئینگلیزی: Bill Gates) سەرۆک و ھاو دامەزرێنەری کۆمپانیای مایکرۆسۆفتە. ئەو ‎بۆ ساڵانێکی زۆر دەوڵەمەندترین پیاوی جیھان بووە.

بیل گەیتس

لەدایکبوون٢٨ ئۆکتۆبەری ١٩٥٥
ویلایەتی واشینتۆن لە ئەمریکا
پیشەبەڕێوبەری پێشووی مایکرۆسۆفت ،کاری خێرخواز بەهاوکاری مێلیندا گەیتسی خێزانی
چالاکبوون١٩٧٥ تا ئێستا
کارگەیتس
ئاییننەزانینخوازی
ھاوسەرمێلیندا گەیتس (ھاوسەرگیری ١٩٩٤؛ ٢٠٢١)[١]
مناڵ(ەکان)٣
وێبگەhttp://www.thegatesnotes.com/
واژوو

کورتەیەک لەسەر ژیانی بیل گەیتس دەستکاری

بیل گەیتس ساڵی ١٩٥٥ لە شاری سیاتێل لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە خێزانێکی دەوڵەمەند لەدایک بووە. ئەو ھەر لە منداڵییەوە کەسێکی زیرەک و ‌خاوەنی ھزرێکی باش بووە. لە ساڵی ١٩٦٨ و لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا یەکەم بەرنامەی کۆمپیوتەریی خۆی نووسی، ئەویش بریتی بوو لە یارییەک کە بەزمانی بەیسیک دروستی کردبوو. لە ساڵی ١٩٦٩ گەیتس و پۆڵ ئالێنی‌ ھاورێی‌ پەیوەندییان بە کۆمپانیایەکی کۆمپیوتەرییەوە کرد بۆ ئەوەی بەرنامەیان بۆ دروست بکەن، کۆمپانیاکە داوای دوو بەرنامەی کرد؛ لە ماوەی ھەشت ھەفتەدا ھەردوو بەرنامەکەیان تەواو کرد. ئەمە بوو کە رێگای خۆش کرد بۆ دامەزراندنی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت. دواتر بڕیاریان دا کە شوێنی کۆمپانیاکەی خۆیان بگۆڕن بۆ شوێنێکی گەورە و فراوانتر. لەو کاتە کۆمپانیاکە ژمارەی فەرمانبەرەکانی گەیشتە ١٣ فەرمانبەر و نزیکەی ١ ملیۆن دۆلاریان قازانج کردبوو. دوابەدوای‌ ئەو سەرکەوتن و داھاتە باشەی‌ کە بیل گەیتس لە بواری‌ بەرنامەسازی‌دا دەستی کەوت، دەستی کرد بە دروستکردنی بەرنامەی وۆرد و ویندۆز. لە ساڵی‌ ١٩٨٦دا ناوی‌ کۆمپانیای مایکرۆسۆفت کەوتە بازاڕەوە و بیل گیتس ژمارەی فەرمانبەرانی گەیشتە ١٢٠٠ کەس بوو بە دەوڵەمەندترین کەس لە ئەمریکا. بیل گیتس لەگەڵ ئەو دەوڵەمەندییە، کەسێکی فەقیردۆست و خێرکەرە.

داھاتی ساڵانەی گەیتس دەستکاری

بێڵ گەیتس پێشتر یەکێک بووە لەپیاوە دەوڵەمەندەکانی جیھان لەئێستادا خەریکی کاری خێرخوازیە لەپێشوودا داھاتی ساڵانەی بەم شێوەیە بووە:

  • ١٩٨٦ : ٣١٥ میلۆن دۆلاری ھەبووە
  • ١٩٨٧ : ملیارێک لەگەڵ چارەکە ملیارێکی ھەیە
  • ١٩٩٠ : ٢ملیار و نیو دۆلار
  • ١٩٩٥ : ١٤.٨ملیار دۆلار
  • ١٩٩٧ : ٤٠ ملیار دۆلار
  • ١٩٩٩ : ٨٥ملیار دۆلار
  • ٢٠٠٠ :٦٠ملیار دۆلار
  • ٢٠٠٨ : ٥٨ملیار دۆلار
  • ٢٠٠٩ :٤٠ ملیار
  • ٢٠١٠ : ٥٣ملیار
  • ٢٠١٢: ٦١ ملیار

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Greene, Jay (May 3, 2021). "Bill and Melinda Gates, who run one of the world's largest philanthropies, plan to divorce after 27 years". The Washington Post. Archived from the original on May 3, 2021. Retrieved May 4, 2021.