بەرنامەسازی (بە ئینگلیزی: Programming، پرۆگرامینگ) بریتییە لە پرۆسەی دیزاین و دروستکردنی پرۆگرامێکی «وەگەڕخراو» بۆ جێبەجێکردنی ئەلگۆریتمێکی کۆمپیوتەر، دیاریرکردنی ئاستی دروستیی ئەلگۆریتمێک و وەگەڕخستنی سەرچاوە و جێبەجێکردنی ئەلگۆریتمەکە بە زمانێکی پرۆگرامکردنی تایبەت.[١] لە زمانی ئینگلیزیدا وشەی coding باوترە و لە کوردیی سۆرانیشدا باوە، هەرچەند کۆدنووسی یان کۆدینگ بەشێکە لە بەرنامەسازی و ڕێک بە واتای بەرنامەسازی نییە.

بەرنامەسازی
لقیactivity، skill
بەشێکە لەزانستی کۆمپیوتەر، پەرەپێدانی نەرمامێر
پاشکۆpseudocode
بەرھەمەکان و ماددەکانبەرنامەى كۆمپيوتەر
جێبەجێکارپرۆگرامساز، software engineer
بەستەرhttp://data.thenextweb.com/tnw/entity/computer_programming
Classification of Instructional Programs code11.02
Merchant Category Code7372

مانای بەرنامەسازیی کۆمپیوتەر لە زاراوەی گشتیدا دەتوانرێت بە ھەموو پرۆسەی پەرەپێدانی نەرمامێر (بە ئینگلیزی: Software Development) بوترێ کە بریتییە لە چالاکیگەلێکی جیاواز وەکوو تاوتوێکردن، پەرەپێدان، فامکردن، داڕژتنی ئەلگۆریتم، جێبەجێکردن، تاقیکردنەوە، ھەڵەدۆزی و پاراستنی نەرمامێرەکان.

کۆدی ژێدەری ھەر بەرنامەیەک بە زمانێکی بەرنامەسازی یان زیاتر دەنووسرێت کە بەرنامەسازەکان توانای لێتێگەیشتنیان ھەیە و خێراتر لە کۆدی مەکینە (کە لەسەر بنەمای سفر و یەکە) و ڕاستەوخۆ بەدەستی یەکەی ناوەندی پێواژۆیی ئیجرا دەبێ لێی تێ دەگەن.

مەبەستی بەرنامەسازی، دۆزینی زنجیرەیەک فەرمانە کە ئیجراکردنی ئەرکێک لەسەر کەمپیوترێکدا خۆکار دەکا، کە دەتوانێ ھێندەی سیستمی بەکارخەری ئاڵۆز بێ.

مێژوو دەستکاری

دەزگا بەرنامەپەژرێنەکان چەند سەدەیە کە بوونیان ھەیە. لە ڕۆژھەڵاتی ناوین، لە سەدەی ٩یەمدا سێ برا ئێرانییەکە کە ناسراون بە کوڕانی مووسا دەزگایەکی بەرنامەپەژرێنی مۆسیقایان داھێنا، کە لە کتێبی دەزگا بلیمەتەکاندا (بەعەرەبی: کتاب الحیل، بە ئینگلیزی: Book of Ingenious Devices) پەخشکەرێکی فلووتی مەکینەیی وەسف دەکرد.

بەرنامەسازیی ھاوچەرخ دەستکاری

پێشمەرجەکانی چۆنیەتی دەستکاری

ھەر ڕێبازێک کە بۆ بەرنامەسازی بەکار بچێ، بەرنامەکە لە کۆتاییدا دەبێ ھەندێک تایبەتمەندی بنچینەیی لە خۆ بگرێ. ئەم خاسیەتانەی خوارەوە ژمارەیەک لە گرنگترینەکانیانن.

  • پێباوەڕی: ئەمەی کە چەنێک ئەنجامەکانی بەرنامە جێی متمانە و باوەڕ بن، پەیوەندە بە دروستیی داڕژتنی ئەلگۆریتم و کەمکردنەوەی ھەڵەکانی بەرنامەسازییەوە.
  • پایەداری: پایەداری و بەھێزی بەرنامە بریتییە لەوەی کە بەرنامەکە چۆن ئەو ھەڵەگەلە کە ڕەنگە ڕوو بدەن، پێشبینی بکات. ئەم بابەتە بریتییە لەو حاڵەتانەی وەک وەرگرتنی زانیاری نادروست، نەشیاو یان ھەڵە؛ ھەروەھا کەمبوونی سەرچاوە سیستمییەکان وەکوو بیرگە، خزمەتگوزارییەکانی سیستمی بەکارخەری، یان پەیوەندی لەگەڵ تۆڕ، یان ھەڵەکانی تر وەک ھەڵەی بەکاربەر و پچڕان و قەتبوونی کارەبایش لەم پۆلەدا جێ دەگرن.
  • شیاوێتی بەکارھێنان: ئەرگۆنۆمیی بەرنامە: ئاسانی و سادەبوونی بەرنامە بۆ کەسێک کە ئەیەوێ بەرنامەکە بۆ مەبەستی دیاریکراو بەکار بێنێ یا جارجارێکیش ڕەنگە بۆ کارە پێشبینی نەکراوەکان بەکار بھێنرێت. ئەم بژاردەیە دەتوابێ بەتەنیایی ببێتە ھۆی سەرکەوتن یان تێشکانی بەرنامەکە.
  • شیاوێتیی گواستنەوە
  • شیاوێتی ڕاگرتن و پاراستن
  • کارایی/ئیجرا

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Bebbington, Shaun (٢٠١٤). "کۆدکردن چییە؟". Retrieved 20-9-2018. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)