ئێسک (بە ئینگلیزی Bone) پێکھێنەری ئێسکە پەیکەرە، بەڕێگای جیاواز کاردەکەن. لەگەڵ زۆری ژمارە و گەورەیی قەبارەیان کەمتر لە ٢٠٪ کێشی لەش پێکدێنن وە هەروەها زیندوو و شێدارن وە لە لەشی مرۆڤێکی پێگەیشتوودا بە نزیکی ٢٠٦ ئێسک هەیە.

ئێسکەکانی پێی مرۆڤ.

پێکھاتە دەستکاری

ئێسکێکی درێژ لە چەقە کەلێنێکی کوندار پێکھاتووە، بەئەڵقەیەک لەماددەی چڕ دەوری داوە. ڕووی ئێسک پەردەیەکی بەھێز دای دەپۆشێت کە بەرگەئێسکی پێدەوترێت، ئەم پەردەیە تۆڕیک موولوولەی خوێنی تێدایە کە خۆراکە ماددەکان بەئێسک دەبەخشن، و دەمارەکانیشی ئێدایە کە ئازارە ڕاگەیاندنەکان دەنێرن.

بەو ماددە ڕەقەی کە لەژێر بەرگە ئێسکدا ھەیە پێی دەڵێن ئێسکی پتەو، چینە ئەستوورەکەی ئێسکی پتەو کە تەوەرەی درێژە ئێسکە، وا لەئێسک دەکات کە بەرگەی بڕێکی زۆر لەو ئەرکانە بگرێت کەپێی دەگات لەماوەی ھەڵسان بەڕاھێنانە وەرزشییەکان وەکو بازدان. ئێسکی پتەو لە لوولە پێکدێت، لوولەکانیش لە کریستاڵی خوێ و ڕیشاڵە پرۆتینەکان پێکدێن کەناودەبرێن بە پەڕەکان. لەناوەڕاستی ھەر لوولەیەکدا جۆگەیەکی تەسک ھەیە ناودەبرێت بە جۆگەی ھاڤەرس، لوولەکانی خوێن بەناو جۆگە ھاڤەرسە بەیەکداچووەکاندا درێژ دەبنەوە و تۆڕێک دروست دەکەن، و خۆراک دەگوازنەوە بۆ ئێسکەشانەی زیندوو، لەدەوری ھەر جۆگەیەکی ھاڤەرس چەند چینێک لە ڕیشاڵی پرۆتینی پێچ دەخۆن کە کەلێنیان تێدایە و ئێسکەخانەکانی لەناودایە.

لەناو ئێسکی پتەودا تۆڕێک لە بەستەرە شانە ھەیە کە بە ئێسکی ئیسفەنجی ناودەبرێت، ئێسکی ئیسفەنجیش لە کەلێنی فراوان پێکدێت کە ژمارەیەک ئێسکە پەڕەی تێدایە بەتەریبی ڕیزکراوەن لەگەڵ ھێڵی ھێزی پەستاندا، کە وا لەئێسک دەکات بەرگەی پەستانی گەورە بگرێت و کێشی کەم بکاتەوە.

فەرمانەکەی دەستکاری

  1. بنکەیەکی ڕەق دابین دەکات و ماسوولکەکانی لەسەر جێگیردەبێت، کەڕادەبن بەڕاکێسانی ئێسکەکان.
  2. پاڵپشتی لەش دەکن و شێوە جیاکەرەوەکەی پیدەبەخشن.
  3. ئەندامە ھەستیارەکان دەپارێزن.
  4. خوێ کۆدەکەنەوە وەکو کالیسیۆم و فۆسفۆر کەڕۆڵی زیندەیی گرنگیان ھەیە لە کردارەکانی زیندە چالاکیدا.
  5. بەشەکانی ناوەوەی ئێسک و خرۆکە سوور و سپییەکان و پەڕەکانی خوێن بەرھەمدەھێنن.

تەندروستی دەستکاری

لاوازی ئێسک دەستکاری

چەن نیشانەیەک دەری دەخەن کە ئێسکەکان لە لاشەی مرۆڤ لاوازن وەک:[١]

  • ئازاری پشت، بەھۆی شکانی ئێسک یان داخورانی.
  • لەدەستدانی باڵا بەپێی کات.
  • ئێسک زووتر لەوە دەشکێت کەوا چاوەروان دەکرێت

ئەوانە دەکرێت نیشانەیەک بن بۆ پووکیی ئێسک ھەروەھا داخورانی پووک، کەمبوونەوەی ھێزی گرتن، زوو شکانی نینۆک نیشانەیەکی ترە[٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Osteoporosis - Symptoms and causes". Mayo Clinic (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-05-09.
  2. ^ "Osteoporosis Symptoms". Healthline (بە ئینگلیزی). 2021-12-03. Retrieved 2022-05-09.
  • پەرتووکی زانست بۆ ھەمووان (زیندەزانی) بۆ قۆناغی دوانزدەیەمی زانستی - وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان - چاپی یەکەم، ٢٠١٠ - لاپەڕە ١٠–١٣.