شارەزووری
شەمسەدینی شارەزووری ناسراو بە شارەزووری زانای سەدەی سیانزەی زاینیی کوردە کە بە فەیلەسوف، مێژوونووس، زانستنامەنووس و پزیشکی ئەو سەردەمە دەناسرێت. شارەزووری بە یەکێک ناسراوترین فەیلەسوفانی فەلسەفەی ئیشراق دادەنرێت و شەرحی کارەکانی شەھابەددین سوھرەوەردیی کردووە. شارەزووری ژیانی زانایانی سەردەمی یۆنانی کۆن و زانایانی سەردەمی ئیسلامی نووسیوەتەوە. دوو کتێبی بە زمانی عەرەبی و فارسی لە پزیشکیدا نووسیوە.
ناسراوترین کتێبی شارەزووری بە ناونیشانی نزهة الارواح و روضة الافراح (گەشتی ڕۆحەکان و باخەکانی خۆشی) نوسراوە، کە گوایە لە ١٢٦٦دا نوسراوە.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ماڵپەڕی راسخون: بە فارسی: مقالات موضوعی: تأمّلی بر«هستی» در اندیشه شهرزوری و کانت
- ویکیپیدیای ئینگلیزی