ئەبو موحەممەد عەبدوڵا بن موحەممەد ئەزدی ناسراو بە ئیبن زەهەبی زانای پزیشکی عەرەبی موسڵمان بەوە ناسراو بوو کە یەکەم کەس بووە ئینسایکڵۆپیدیای ئەلفوبێی نوسیوە.

لە سوحاڕ لە عوممان لەدایک بووە، دوای ئەوە چووەتە بەسڕە، پاشان بۆ وڵاتی فارس و خوێندن لای بیروونی و ئیبن سینا، کۆچیشی کردووە بۆ قودس، وە لە کۆتاییدا لە ڤالێنسیا لە ئەندەلوس، لە ٤٦٥ هیجری کۆچی دوایی کردووە.

کارەکان

دەستکاری

یەکێ لە کتێبە بەناوبانگەکان (كتاب الماء)ـە، کە زانیارینامەیەکی پزیشکییە، تێیدا ناوی نەخۆشیەکانی نوسیوە، هەروا پزیشکیی و نەشتەرگەری و فیزیۆلۆژیا و چارەسەر، بە یەکەم فەرهەنگی پزیشکی دادەنرێت، هەروا باسی چارەسەرکردنی نەخئشیە دەروونیەکانیش.

سەرچاوەکان

دەستکاری