عەبدولقادری گەیلانی


عەبدولقادری گەیلانی یان عەبدولقادری گییەڵانی (١٠٧٨ زایینی–١١٦٦ زایینی بەروارد بە ٤٧٠ کۆچی - ٥٦١ کۆچی) (ناوی تەواو: شێخ موحیی الدین کوڕی شێخ موسای جەنگی دۆست کوڕی شێخ عەبدوڵای موسا جان کوڕی شێخ عەبدوڵا مەحزی کوڕی شێخ محمد حەسەن موسەننای کوڕی ئیمامی حوسەینی کوڕی ئیمامی عەلی کوڕی ئەبی تالیب) شێخی تەسەووفی ئیسلامییە. خاوەنی تەریقەتی قادرییە.

شێخ عەبدولقادری گەیلانی

لەدایکبوون١٠٧٨ زایینی
مەرگ١١٦٦ زایینی
ھۆکاری مەرگنەخۆشی
شوێنی گۆڕبەغدا، عێراق
نەتەوەفارس
پیشەخاوەن تەریقەتی قادری
ئایینئیسلام
مناڵ(ەکان)٤٩

ژیاننامە

دەستکاری

شێخ عەبدوڵا مەحزی باوکی لە شاری مەدینەی منەوەرە لە دایک بووەو ھەر لەوێش گەورە بووەو پیاوێکی زاناو لە خواترس و ئەھلی زوھدو وەرع بووە، شێخ عەبدوڵا لە ناو ئالوبەتی پێغەمبەر درودی خوای لێبێت گەورە بووە، کاتێک بەتەواوەتی لە ھەموو ڕوییەکەوە کامڵ بوو بەھۆی ئەو تەقواو زانست زانیارییە زۆرەی کە ھەی بووە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی مەدیینە لە دەوری کۆبوونەتەوە، لە سەردەمی خەلیفەی عەباسی جەعفەری مەنسوردا، ئەھلی فیتنەی ئەو سەردەمە لەلای خەلیفە درۆی بەدەمەدەکەن و خەلیفەش لە ساڵی ١٤٤ ھیجریدا بە خۆیی و ماڵ و منداڵییەوە بانگییان دەکات بۆ شاری بەغداد، لەوێش ھەموویان زیندانی دەکات و ئەشکەنجەو ئازارێکی زۆریان دەدات لە ئاکامی ئەو ئازارو ئەشکەنجەیە شێخ عەبدوڵا و ھەندێک لە ئەندامانی خانەوادەکەی گیان لە دەست دەدەن و لە ناوچەیەی یوسوفییەی خواروی شاری بەغدا بە خاک دەسپێردرێن، ئێستاش مەزارگەی ئەو پیاوە لە خواترسە خەڵکی سەردانی دەکەن کە بە مەزارگەی شێخ عەبدوڵا مەحز ناسراوە.[١]

پاش مردنی شێخ عەبدڵا مەحزی باوکی شێخ عەبدولقادری گیەڵانی

دەستکاری

لەپاش خۆی ھەندێک لەنەوەکانی لە شاری بەغدا دەمێننەوە تا سەردەمی خەلیفە مەئمون کە یەکێک بووە لە خەلیفەکانی عەباسی، ھەندێکی دیکەشیان کۆچ دەکەن بۆ حجازو یەمەن و لەوی چەند ئیماراتێک بەناوی خۆیانەوە ئاوەدان دەکەنەوە وەک ئیمارەتی سەلمانییەکان و ئیدریسییەکان کە ھەتا ئێستاش ھەرماون، بەلام ھەندێکی دیکەیان ڕوودەکەن وڵاتی فارس و ناوچەی گییەڵان و ناوچەیەک بۆ خۆیان بەناوی (جونەکان) کە لە نەوەی موسای کوری شێخ عەبدوڵای مەحزبوون ئەو ناوچەیە ئاوەدان دەکەنەوەو دەست دەکەن بە خزمەت کردنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام.

بنەماڵەی عەلەوێکانی ناوچەی گیەڵانی

دەستکاری

شێخ عەبدول قادری گییەڵانی ـ لەناو بنەماڵەی عەلەوێکاندا کە لە نەوەی شێخ موسا جانی کوڕی سید عەبدوڵا مەحزن لە ناو ئەو بنەماڵە ئاین پەروەرو ئەھلی عیلم و لە خوا ترسانەدا لە ساڵی ٤٧٠ ی ھیجری بەرامبەر بە ١٠٧٧ زایین لە شارۆچکەی گییەڵان لە دایک بووە، باوکی شێخ عەبدول قادر واتە شێخ موسای جەنگی دۆست لەبەر زۆری تەزکییەو موجاھەدەی نەفس بە جەنگی دۆست واتە دۆستی جەنگی نەفس نازناوی دەرکردووە. شێخ عەبدولقادر ھەر بە منداڵی زۆر حەزی بەخوێندن و وەرگرتنی عیلم و زانست کردووە بەتایبەتی عیلمی باتن، لە سەردەستی ھەندێک لە ئەندامانی خێزانەکەی ھەندێک علومی شەریعەتی خوێندووە، بەڵام ئارەزووی بۆ زانست و زانیاری ھەتا گەورە دەبوو زیاتر ئەو حەزەشی لەگەڵ خۆیدا گەورەدەبوو، بۆیە بڕیاری دا زیاتر بەدوای زانست دا بگەرێت، لەو کاتەدا لە شاری بەغدا باشتری نەدۆزییەوە بۆ ئەوەی تینوێتی خۆی بشکێنێت ، شاری بەغدا لەو سەردەمەدا ژمارەیەکی زۆر لە زاناو پەیمانگای باشی تێدا بوو بۆ خوێندن و لە زۆر لاوە ڕویان تێکردووە، وێرای ئەو نارەحەتی و ئازارەی ئەو کاتە لە سەفەر دا ھەبووە شێخ عەبدولقادر بڕیاری داوە بچێت بۆ شاری بەغدا

شێخ عبدالقادری گییەڵانی لە (جیل) ی عێراق لەدایکبوە نەک (گییەڵان) ی ئێران! دواتر قسەم لەگەڵ نووسەر کردەوە و گفتۆگۆمان لەسەر ئەم باس و خواسەکرد و ئێستاشی لەگەڵدابێت ھەندێ پرسیار و گومان دەربارەی ئەم توێژینەوەی دکتۆر لەلام گەڵاڵە بوینە، جا بۆیە ئەم توێژینەوەش شایەنی ھەڵە و پێکانیشە، نابێت بە ڕەھایی بە ڕاستی دابنێین لەھەمان کاتیش بەرەھایی ڕەددی بکەینەوە، بۆ ئەوەی کورد زوبانان لەم توێژینەوە تازەیە ئاگەداربن ھەستام پوختەی توێژینەوە و فکرەکەی دکتۆرم بەکوردی دارشت، بەھیوای سوودبینین. دەیان لە ژێدەر و سەرچاوە مێژوویی و جوگرافییەکان نسبەتی شێخی گییەڵانی، بەم شێوەیە ئەدەن (عبدالقادر الجیلی)، (جیل) یش :گوندێکی مێژوویییە و سەر بە شاری (مەدائینە) ٤٠ چل کیلۆمەترێک لە شاری بەغدادی پایتەختی عێراق دوور ئەبێت

کۆچکردنی شێخ عەبدول قادر بۆ شاری بەغدا

دەستکاری

شێخ لە ساڵی ١٠٩٥ی زایین دا لە سەر دەمی خەلیفە مستەزھیر بیلا دا دەگاتە شاری بەغدا، پاش ئەوەی لەوێ جێگیر دەبێت لە قوتابخانەی ئاینیی شێخ ئەبو سەعیدی مەخزومی کە دەکەوتە گەرەکی باب لئەوزجەوە لە ناوچەی ڕەێافە کە ئێستا بە باب و لشێخ ناسراوە دەست دەکات بە خوێندن. ئەو سەردەمەی بەغدا بە سەردەمی گەندەڵی ئیداری و پشێوی دەوڵەتی عەباسی ناسراو بووە، بەڵام ھیچ کام لەو باردۆخە نەیان توانیوە کۆڵ بە ھەوڵ و کۆششی ئەو زاتە گەورەیە بدەن و لە سەر خوێندن و تەقواو خوا پەرستی خۆی بەردەم بووە، ئەو سەردەمەی کە شێخ لە بەغداد خوێندویەتی لەبەر ئەوەی دەسەڵات و دەوڵەت بە شەڕ و شۆڕو کێشەی خۆیانەوە سەرقاڵ بوون، دەسەڵاتیان لاواز بووەو بەھۆی ئەوەوە لە زۆر بەی ناوچەکاندا ڕێگرو چەتەو پیاوکوژو دزو جەردەیەکی زۆر لەو ولاتەدا بڵاو بوبونەوە بە تایبەتی لە بەغداو دەورو بەربەیدا. گەرانی شێخ عەبدول قادر بە دوای زانست و زانیاریدا لە شاری بەغدا لەنێوان ئەو ماڵ وێرانی و سەرگەردانییەدا ئەو پیاوە لە خواترسە سەرقاڵی گەڕان بووە بە دوای عیلم دا و لە سەردەستی چەند شێخێکی حەنبەلی وەک شێخ ئەبی سەعیدی مەخزومی دەستی بە خوێندنەکردوە، لە حەلکردنی کێشەی شەرعی و ئوسوڵ و مەزھەبەکاندا زانستێکی فراوانی ھەبووە و ئەدەبی خوێندوەو لە چەند موحەدیسێکی گەورەی ئەو سەردەمەش عیلمی حەدیسی وەرگرتوە. شێخ عەبدول قادری گییەڵانی ٣٠ ساڵی تەمەنی خۆی لە فێربونی علم و گەڕان بە دوای زانستەکاندا بەسەر بردووە زانایی و شارەزایی و تەقوای ئەو دەنگ دەداتەوە و خەڵکێی زۆریش ڕۆژانە ڕوودەکەنەلای بۆ حەل کردنی مەسەلەی شەرعی و ئامۆژگاری وەرگرتن.


ژیانی شێخ عەبدولقادری گییەڵانی پاش مردنی مامۆستاکەی

دەستکاری

بەرلەوەی شێخ ئەبی سەعیدی مەخزومی کۆچی دوایی بکات، قوتابخانەکەی و ئیجازەی مەلایەتی و تەریقەت و ئریشاد دەدات بە شێخ عەبدولقادر بۆ ئەوەی لە پاش خۆی بیان بات بەڕێوە، پاش ئەوەی شێخ ئەبی سەعد کۆچی دوایی، دەکات کارو باری قوتابخانەی بابو لئەزج بەتواوەتی ھەموو دەکەوێتە ئەستۆی ئەو، لە ھەموو لایەکی دیناوە شاگردو مردێکی زۆر ڕووی تێدەکەن لەبەر بچوکی قوتابخانەکەو زۆری ئەو کەسانەی ڕوودەکەنە ئەوێ بەھەموو لایەک بە ھەژارو دەولەمەندەوە دەست دەکەن بە فراونکردنی قوتابخانەی بابە لئەزج، ئەو گەورەکردن و فراوان بوونەش لە ساڵی ٥٢٨ ھیجری بەرامبەر بە ١١٣٣ میلاددا بووە و لەو کاتەوە ھەتا ئێستاش بەناوی شێخەوە ناوی دەرکردووە بە بابولشێخ. شێخ عەبدولقادی گییەڵانی وانەی ١٣ علمی شەریعە و زمانی لە قوتابخانەکەی خۆیدا وتۆتەوە بە قوتابییەکانی وەک دەلێن بە چەند جۆرێک قورانی پیرۆزیشی خوێندۆتەوە و بەگوێرەی مەزھەبی ئیمامی شافعی و ئمامی ئەحمەدی کوڕی حەنبەلیش فتواکانی خۆیداوە.


کۆچی دوایی

دەستکاری

شێخ عەبدلقادری گەیلانی لە تەمەنی ٩٠ ساڵی، لە شەوی شەممەی ڕێکەوتی ١٠ ڕەبیعی دووەمی ساڵی ٥٦١ ھیجردا کۆچی دوایی کرد. شێخ پاش ئەوەی کۆچی دوایی کردوە، ھەر ئەو شەوە کوڕەکانی و ئەوانەی ئامادەبوون لە گۆشەیەکی قوتابخانەکەی خۆیدا ناشتویانە و نەیان ھێشتوە کەس بزانێت ھەتا بەیانی ڕۆژ بۆتەوەو دواجار خەڵکی ھاتوون نوێژیان لە سەر گۆڕەکەی کردووە.[٢]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ ماڵپەڕی قادرزادە ١٧ی ئابی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., شێخ عەبدولقادری گییەڵانی.
  2. ^ لکتاب جغرافیة الباز الأشھب - للمؤرخ جمال الکیلانی