ئەبوعەبدوڵڵا محەمەد کوڕی یەزید کوڕی ماجە ڕەبعی قەزوینی، یەکێکە لە زانا ناودارەکانی فەرموودە لای موسڵمانان، لە نێوان ساڵانی ٢٠٩ تا ٢٧٣کۆچی، نوسەری کتێبی سونەنی ئیبن ماجەیە.

ئیمام ئیبن ماجە
ناو: ئیمام ئیبن ماجە
ناوی تەواو: محەمەد کوڕی یەزید
ڕێکەوتی لەدایکبوون: ٢٠٩ی کۆچی
شوێنی لەدایکبوون:  ئێران
ڕێکەوتی مردن: ٢٧٣ی کۆچی
بیروباوەڕ: سوننە
بواری کردوکۆش: زانستی فەرموودە

ژیان دەستکاری

ئەبوعەبدوڵڵا محەمەد کوڕی یەزید کوڕی ماجە ڕەبعی قەزوینی لەدایکبووە لە ساڵی ٢٠٩کۆچی لە قەزوین لە وڵاتی فارس لەدایکبووە، چەندین شوێن گەڕاوە بۆ وەرگرتنی زانست و چۆتە عێراق و خۆراسان و بەسڕە و کووفە و بەغدا و دیمەشق و مەککە و مەدینە و میسر و زۆر شوێن و شارستانیەتی تر. لە مانگی ڕەمەزانی ساڵی ٢٧٣کۆچی کۆچی دوایی کردووە.[١]

مامۆستا و خوێنکارەکانی دەستکاری

ئیبن ماجە گوێی گرتووە لە زۆر زانا و مامۆستای سەردەمی خۆی لەوانە، ئەبوبەکر کوڕی ئەبوو شەیبە، و محەمەد کوڕی عەبدوڵڵا کوڕی نومەیر، و هیشام کوڕی عەمار، و داوود کوڕی ڕەشید و ئەوانی تر. ژمارەیەکی ئێجگار زۆر زانستیان لە ئیبن ماجە وەرگرتووە لەوانە؛ محەمەد کوڕی عیسا ئەبهەری، و ئەبوعامر و ئەبولحەسەنی قەتتان، و سولەیمان کوڕی یەزید قەزوینی و ئەوانی تر.

دەربارەی ووتراوە دەستکاری

ئیبن ماجە بە یەکێکە لە ئەستێرەکانی زانست و شەرعی سەردەمی خۆی، کە بە حافز بەناوبانگ بوو، وفەرموودەکانی پێغەمبەری لەبەربووە، و زانایان ستایشێکی زۆریان کردووە، لەوانە؛

  • ئیبن کەسیر دەڵێت؛ ئیبن ماجە خاوەنی کتێبی سونەنە بەناوبانگەکەیە، کە بەڵگەیە لەسەر بەرفراوانیی زانینی ئەو و قوڵی فەرموودەناسی و و شوێن پێ هەڵگرتنەوەی سوننەت، لە بنج و لقەکانی ئاییندا.
  • زەهەبی دەربارەی دەڵێت؛ ئیبن ماجە فەرموودەناسی هەموو ئەو وڵاتانەیە.
  • ئەبو یەعلا خەلیلی دەڵێت؛ ئیبن ماجە جێی متمانەیە، هەموو لەسەر زانست و لەخواترسی ئەو کۆکن، بە بەڵگە دەیهێننەوە کە زانیاری لەسەر فەرموودەوانی زۆرە و حافزێکی گەورەیە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "پارێزگای سلێمانی". slemani.gov.krd. Retrieved 2022-05-28.
  • شەش پێشەواکەی فەرموودە، نووسینی/ نەجمەددین فەرەج ئەحمەد
  • ویکی عەرەبی