ژینناسی
ژینناسی یان زیندەزانی (بە ئینگلیزی: Biology بایۆلۆجی) زانستێکی سروشتییە لە ژیان و زیندەوەران دەکۆڵێتەوە، بە بەشەکانیانەوە وەک پێکھاتە، ئیش، گەشە، سەرچاوە، زۆربوون، وڕێکخستن. ژینناسی لقی زۆری لێ دەبێتەوە، ئەمانەی خوارەوە ٥ لقی سەرەکیی ژینناسیین:
- خانەکان: یەکەی بنچینەی پێکھاتن و فرمانەکانی ھەموو زیندەورانن
- زۆربوون: پەیدابوونی زیندەوەری نوێی لە باوان چوو پەیوەستە بەم زانستەوە.
- جینەکان: یەکەی بنەڕەتی گواستنەوەی زانیارییەکانن.
- ھاوسەنگی ناوەکی: زیندەوەران بۆ جێگیر بوونی بارودۆخیان ھاوسەنگی ناوەکییان دەپارێزن.
- وزە: زیندەوەران بۆ بەڕێکردنی ژیانیان وزە بەکاردەھێنن.
-
Animalia - Bos primigenius taurus
-
Planta - Triticum
-
Fungi - Morchella esculenta
-
Stramenopila/Chromista - Fucus serratus
-
Bacteria - Gemmatimonas aurantiaca (- = 1 Micrometer)
-
Archaea - Halobacteria
-
Virus - Gamma phage
زیندەوەرزانی زانستێکە بایەخ بە خوێندنی سروشت و ژیانی زیندەوەر دەدات، ھەروەکوو (دارشتەیان، کار، گەشەکردن، پەرەسەندن، دابەشکردن و پۆلێنناسی). زیندەوەر زانی ھاوچەرخێکی زۆر گەورەیە و بواری ئیکلێکتیکی دانا. لەگەل ئەوەشدا، سەرەڕای مەودای فراوانی زیندەوەرزانی، ھەندێک چەمکی گشتی دیاریکراوی ھەیە، لەناو ئەو چەمکانەشدا چەمکی توێژینەوەی زانستی لە ھەموویان گرنگترە، بەگشتی زیندەوەرزانی ئەمانە دەنەسێنێت :-
- خانە ھەروەک یەکەی بنەڕەتیی ژیان.
- جین ھەروەک یەکەی بنەڕەتیی بۆماوەی.
- پەرەسەندن ھەروەک بزوێنەرێکە بۆ دروستکردنی جۆری نوێ.
ھەروەھا تێت دەگەیەنێت کە ئەمرۆ ھەموو زیندەوەران دەژین لە ڕێگەی گۆرینی وزە و ڕێکخستنی ژینگەی دەوروبەریان تاوەکوو حاڵەتێکی نەگۆڕ بھێڵنەوە.
سەرچاوەکان
دەستکاری- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Biology»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ژینناسی تێدایە. |