لەگەنە
لەگەنە یان کاسیلکەی لەگەنە لە دوو ئێسک بە ناوی کزیە لە پێشەوە و سێبەندە و کلێجە لە دواوە پێکھاتووە.
کزیە ئێسکێکە کە لە پێکەوەلکانی سێ ئێسکی دەورانی تۆلی واتە ئێسکی باڵی کزیە یا کەلەکە، کڵۆک و شەرم ئێسک پێک ھاتووە. کۆبوونەوەی دوو کزیە، سێبەندە و کلێجە بۆشایێک پێک دێنێ کە لەگەنەی پێ دەڵێن. ئێسکی ڕان بە ڕووکاری دەر و ژێری لەگەنەەوە بەند دەبێت.
پشتێنەی لەگەنە
دەستکاریپشتێنەی لەگەنە (بە ئینگلیزی: Pelvic girdle) لە دوو کزیە پێک دێت کە لە پێشەوە یەک دەگرن و لکانگەی شەرم (سیمفیزی پوبیس) پێک دێنن. ئەندامەکانی خوارووی لەشی مرۆڤ بە یارمەتی پشتێنەی لەگەنە بە بڕبڕاگەوە بەند دەکرێن. پشتێنەی لەگەنە لەم جومگانەی ژێرەوە دروست دەبێ:
- دوو جومگەی ڕان
- دوو جومگەی سێبەندە-کەلەکە
- لکانگەی شەرم
جومگەکانی لەگەنە
دەستکاریلەگەنە بنکی تەنە پێک دێنێ و ئەم سێ جومگەی تێدایە:
- دوو جومگەی سێبەندە-کەلەکە (ساکرۆ ئیلیاک)
- لکانگەی شەرمە (سیمفیزی پوبیس)
وتاری پێوەندیدار
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە لەگەنە تێدایە. |