ئێسکی بەر
(لە شەرم ئێسکەوە ڕەوانە کراوە)
ئێسکی بەر (بە ئینگلیزی: Pubis) یەکێک لە سێ پاژی سەرەکی ئێسکی کزیەیە، کە دەکەوێتە بەشی پێشەوەی لەگەنە و پاشان لە گەورەییدا لەگەڵ کڵۆک و کەلەکە یەک دەگرن و ئێسکی کزیە پێک دێنن.
ئێسکی بەر پێکھاتووە لە:
- تەنێکی چوارگۆش
- لقی سەروو کە بەشێک لە کاسەی کڵۆک (ئەسێتابولوم) پیک دێنێ
- لقی خواروو کە لکاوە بە کڵۆکەوە
ئێسکی بەری ڕاست و چەپ لە ناوەڕاست و پێشەوەی لەگەنەدا یەک دەگرن و لکانگەی شەرم (سیمفیزی پووبیس) پێک دینن. لکانگەی شەرم لە ئەندازیاری ئێسکی لەگەنەدا بۆ لێکۆڵینەوە لە زانی ژنان جێگەی سەرنجە.
وێنەخانە
دەستکاریوتاری پێوەندیدار
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ویکیپیدیای فارسی
- کتێبی آناتومی و فیزیولوژی پایە - دکتر حمیدرضا طھماسب پور
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئێسکی بەر تێدایە. |