ماکس پلانک (١٨٥٨–١٩٤٧) زانایەکی فیزیایی ئەڵمانی بوو. پلانک بە داھێنەری بیردۆزی کوانتەم دادەنرێت، وە ھەروەھا یەکێک بووە لە زانا ھەرە گرنگەکانی فیزیا لە سەدەی بیستەمدا، پلانک خەڵاتی نۆبڵی ساڵی ١٩١٨ وەرگرتووە.

ماکس پلانک
Max Planck

لەدایکبوون٢٣ی نیسانی ١٨٥٨
کێل، ئەڵمانیا
مەرگ٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٧
شاری گۆتینگن، ئەڵمانیا
نیشتەجێیئەڵمانیا
خەڵاتەکاننۆبلی فیزیا لە ١٩١٨
واژوو

لە ٢٣ی نیسانی ١٨٥٨ پلانک لە خێزانێکی ئاساییەوە لە دایک بوو. ھەردوو باوکی باپیرە گەورەی و باپیری مامۆستا بوون لە گۆتینگن، باوکی مامۆستای یاسا بوو لە ھەردوو شاری کێل و میونخ. وە مامەی قازی بوو. پلانک لە شاری کێل لە دایک بووە لە ژنی دووەمی یۆھان جۆلیۆس ویھلێم پلانک کە ناوی ئیما پێتزیگ بوو، ناوی تەواوی پلانک بریتی بوو لە کارڵ مارکس ئێرنست لۆدڤیک پلانک، لە دووای تەمەنی ١٠ ساڵیەوە وشەی ماکس بەکارھێنرا بۆ ناوەکەی ھەتا کۆتای ژیانی.

پلانک بریتی بوو لە مناڵی شەشەمی خێزانەکە لەسەر ئەوەی دوو لە خوشک و براکانی مناڵی ژنی یەکەمی باوکی بوون. ھەندێک لە یادگاریەکانی بریتی بوون لەو کاتانەی کە ھێزی نەمساوی و ڕوسی ھاتن بۆ کێل لە کاتی شەڕی دانیمارک و ڕوسیا دا لە ساڵی ١٨٦٧، ھەر لەو ساڵەدا بە خێزانی چوون بۆ شاری میونخ، پلانک چووە خوێندنگەی جومناستیکی ماکسیمیلیانی کە ئەمەش جۆرێک بوو لە خوێندنگایانەی کە لە ئەورووپا ھەبوو کە تێیدا خوێندی جووڵە فیزیایەکان باس دەکران. وەک باس دەکرێت لە ژێر ئامۆژگاریەکانی ھیرمان مولەرەوە ھات، جیھانی بیرکاری لە گەنجیەوە حەزی پێدەکرد، ھیرمان فێری زانستی فەلەکی و میکانیک وە ھەروەھا بیرکاری کرد. ھەر لە مۆلەرەوە بوو کە پلانک یەکەم شت فێری بوو چۆنیەتی پارێزگاری کردن بوو لە ووزە. پلانک لە تەمەنی ١٧ دەرچوو.

بواری مۆسیقا

دەستکاری

پلانک بەھرەدار بوو لە مۆسیقادا کاتێ فێری ئامێری پیانۆ و دەرسی گۆرانی وتنی دەخوێند، وە چەلۆ لەگەڵ ئۆرگان، وە ڕێکخستنی گۆرانی و ئۆپێراکان، بەڵآم لەسەر و ئەمانەشەوە ھەر زانستی فیزیای ھەڵبژارد.

تاقیکردنەوەکان

دەستکاری

لە میونخ مامۆستا فیلیپ فۆن جوڵی ئامۆژگاری پلانکی کرد کە لەگەڵ فیزیا دا خەریک نەبێت چونکە دەی ووت " لەم بووارەدا، لەوانەیە ھەموو شتێک ئاشکرا بوبێت بە دڵنیایەوە، ئەوەی ماوە پڕکردنەوەی ھەندێ کوونی بچوکە " بەڵآم پلانک وەڵامی دایەوە و وتی " نامەوێت شتی نوێ بدۆزمەوە بەلکوو دەمەوێت بنەڕەتی کارەکان تێبگەم لەم بووارەدا"، گەڕانەکانی دەستی پێکرد لە ساڵی ١٨٧٤ لە زانکۆی میونخ لە ژێر چاودێری جوڵی، پلانک تاقیکردنوەکانی بە پێی تووانا زانستیەکەی خۆی ئەنجام دەدا، تا تاقیکردنەوەی بڵاوکردنەوەی ھایدرۆجین بەھۆی پلاتینی گەرمکراوەوە کە ئەمەش گواسترایەوە بۆ بیردۆزی فیزیای.

لە ٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٧ لە شاری گۆتینگن ماڵ ئاوای لە جیھانی فیزیا کرد و کۆچی دووای کرد.

سەرچاوەکان

دەستکاری

ویکیپیدیای ئینگلیزی