ئەبو یەعقوب ئیسحاق کوڕی حونەین کوڕی ئیسحاق عیبادی، پزیشکێکی عەرەبی زۆر بەناوبانگ لە سەردەمەکەیدا، لە وەرگێڕان و زانینی لە زماندا کە کتێبی یۆنانی وەردەگێڕا بۆ عەرەبی وەکو باوکی بوو، شیکردنەوەشی بۆ کتێبەکان دەکرد.

ئیسحاق بن حونەین
لەدایکبوون١ی کانوونی دووەمی ٠٨٣٠
بەغدا، عێراق
مردن١ی کانوونی دووەمی ٩١٠(٩١٠-٠١-٠١) (٨٠ ساڵ ژیاوە)
بەغدا، عێراق
باوکحونەین کوڕی ئیسحاق
زمانەکانی ئاخاوتنعەرەبی
پیشەبیرکار، وەرگێڕ، نووسەر
ئایینئیسلام
دۆخی مافەکانی لەبەرگرتنەوەمافەکانی لەبەرگرتنەوە بەسەرچوون

ئیسحاق کوڕی حونەین لە خێزانێکی مەسیحی لەدایک بووە ساڵی ٨٣٠ زایینی لە بەغدا، بەڵام بووەتە موسڵمان، لە کۆتاییەکانی تەمەنیدا تووشی ئیفلیجی بوو و کۆچی دوایی کرد. لای باوکی خوێندویەتی و پێکەوە کاریان کردووە، زمانی سریانی و یۆنانیشی دەزانی، کتێبەکانی کە وەریگێڕاوە بە جیاواز بوون کە تێگەیشتنی ئاسان بوو، هەروەها لە دەستەواژە بێگانەکان تێدەگەیشت.[١] هەروەها بیرکاریزانیش بوو. لە ساڵی ٩١١ زایینی/٢٩٨ کۆچی هەر لە بەغدا کۆچی دوایی کردووە.

کارەکان دەستکاری

چەند نمونەیەک لە وەرگێڕانەکانی:

  • وەرگێڕانی کتێبی (الأصول) و (المعطيات) نووسینی ئیقلیدس.
  • وەرگێڕانی کتێبی (في كتب أبقراط الصحيحة وغير الصحيحة) نووسینی گالێن.
  • وەرگێڕانی کتێبی (الكرة والأسطوانة) نووسینی ئارکیمیدز.
  • وەرگێڕانی کتێبی (السفسطائي) نووسینی ئەفلاتوون.

وە چەند بەرهەمێکیشی هەبووە کە هەندێکیان لە کتێبەکەی ئیبن ئەبی ئوسەیبیعە (طبقات الأطباء) لەوانە:

  • (تاريخ الأطباء والحكماء)
  • (كتاب الأدوية المفردة)
  • (كناش الخف كتاب ذكر فيه ابتداء صناعة الطب وأسماء جماعة من الحكماء والأطباء)
  • (اإصلاح الأدوية المسهلة)
  • (اختصار كتاب إقليدس)
  • (كتاب المقولات)
  • (إيساغوجي وهو المدخل إلى صناعة المنطق)
  • (صلاح جوامع الإسكندرانيين لشرح جالينوس لكتاب الفصول لأبقراط)
  • کتێبێک لە دەرمانە تاکەکان.

سەرچاوە دەستکاری

پەراوێز دەستکاری