ستیڤ جۆبز
ستیڤن پاوڵ جۆبز ناسراو بە ستێڤ جۆبز (Steve Jobs)، (ماوەی ژیان:٢٤ی شوباتی ١٩٥٥ تا ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١) داھێنەری ئەمریکی و کەسایەتیی ناسراو لە بواری تەکنۆلۆجیای زانیاریدا، لە ساڵی ١٩٥٥ لەدایک بووە، یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی کۆمپانیای ئەپڵ، لە ڕێکەوتی ٥ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١١ دا بە نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.
ستیڤ جۆبز Steven Paul Jobs | |
---|---|
لەدایکبوون | ٢٤ی شوباتی ١٩٥٥ |
مەرگ | ٥ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١١ (تەمەن: ٥٦ ساڵە) سان فرانسیسکۆ، کالیفۆرنیا، ویلایەتە یەکگرتووەکان |
ھۆکاری مەرگ | نەخۆشی شێرپەنجە |
شوێنی گۆڕ | پارکی یادگاری ئالتا مێسا |
پیشە | دیزاینەر، وەبەرھێنەر |
چالاکبوون | ١٩٧٦–٢٠١١ - ھاودامەزرێنەر و بەڕیوبەر و سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕی کۆمپانیای ئەپڵ، ھاودامەزرێنەر و ەبەرھێنەری سەرەکی کۆمپانیای پیکسار، دامەزرێنەر و سەرۆک و بەڕێوبەری کۆمپانیای نێکست |
ئایین | بوودیزم |
مناڵ(ەکان) | ٤ |
وێبگە | apple.com/pr/bios/jobs |
واژوو | |
ژیان
دەستکاریستیڤ جۆبز، لە ڕۆژی ٢٤ی مانگی شوباتی ساڵی ١٩٥٥ لە سانفڕانسیسکۆ لەدایک بووە و ھەر لە سەرەتای ژیانییەوە کێشەی تەندروستی ھەبووە و لە ساڵی ٢٠٠٤دا دوچاری جۆرێکی دەگمەنی شێرپەنجەی پەنکریاس ھاتووە و لە ساڵی ٢٠٠٩دا نەشتەرگەری چاندنی جگەری بۆ کراوە، لە سەرەتای ٢٠١١ەوە پشووی وەرگرتووە و لە ڕۆژی ٢٤ی مانگی ئابی ٢٠١١ دەستلەکارکێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند[١] لە پۆستەکەی وەک بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای ئەپڵ.[٢]
سەرەتای ژیان
دەستکاریباوکی جۆبز بە ڕەگەز عەرەبە، خەڵکی سووریایە و ناوی عەبدولفەتاح جەندەلییە، ئێستا باوکی جۆبز کە تەمەنی ٨٠ ساڵە و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتی ئوتێل و گازینۆی بۆمتاون لە شاری ڕینۆی ھەرێمی نیڤادا. لە ماوەی ژیانیاندا ھەم ستیڤ و ھەم باوکی ناسنامەی خۆیان شاردووەتەوە و نەیانوتووە کە باوک و کوڕن. جەندەلی باوکی ستیڤ لە ١٨ ساڵییەوە بۆ خوێندن لە سووریاوە چووەتە زانکۆی ئەمریکی لە لوبنان، لەگەڵ ھاوڕێ قوتابییەکانیدا لە دژی دەسەڵاتی بەشارە خوری خۆپیشاندانی کردووە، چونکە ناوبراو ویستویەتی زیاتر لە دەسەڵات بمێنێتەوە. کە بارودۆخی سیاسیی لوبنان تێک دەچێت، جەندەلی دەچێت بۆ ئەمریکا و دەچێتە زانکۆی کۆلۆمبیا بۆ خوێندن، دوای ساڵێک دەچێتە زانکۆی وسکسن و ھەر لەو زانکۆیە ماستەر و دکتۆراش لە ئابوری و زانستە سیاسییەکان بەدەست دەھێنێت. جەندەلی لە زانکۆ ژنێکی بە ڕەچەڵەک سویسری و ئەڵمانی دەناسێت بە ناوی جوان کارول و پەیوەندی دەگرن، بەڵام کە ماڵی باوکی کچە دەزانن، ڕازی نابن و جیایان دەکەنەوە. کە ستیڤ لەدایک دەبێت دایکی لە سان فرانسیسکۆ دەیدات بە ماڵێکی دەوڵەمەند تا بە خێوی بکەن، ئەوانە پاول و کلار جۆبز بوون کە ستیڤیان کرد بە کوڕی خۆیان. شایانی باسە ستیڤ لە باوکی خوشکێکی تری ھەیە بە ناوی مونا سیمبسۆن و نووسەرێکی گەورەیە لە ئەمریکا و خاوەنی پێنج ڕۆمانی نایابە، بەڵام ئەویش بەدەردی ستیڤ چووە و باوکی لە پێنج ساڵییەوە وازی لێ ھێناوە. جەندەلی تەنھا یەک جار وتویەتی کوڕێکم ھەیە بە ناوی ستیڤ، ئەویش لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی لاس فێگاس سەن لە نیسانی ئەمساڵدا. ستیڤ جۆبز خۆی لە ٩١ خێزانی لەگەڵ لۆرین بویڵپێکەوە ناوە و سێ منداڵیان ھەیە. ستیڤیش خۆی لەگەڵ ژنیکی تر پەیوەندی ھەبووە بە ناوی کرستیان برینان و کچێکی لێ بووە و دانی پێدا نەناوە لە سەرەتادا، بەڵام دواتر دانی پێدا ناوە و ناوی لیزایە. ستیڤ جۆبز دەڵێت: «ھەندێ جار ژیان سەرت دەکێشێت بە بەردێکدا بەڵام نابێت بێھیوا بیت.»
مردن
دەستکاریدوای تەنیا ڕۆژێک لە بڵاوکردنەوەی ئایفۆنی 4S، دامەزرێنەری ئەپڵ کە پێشووتر دەستی لەکار کێشابۆوە لە ڕێکەوتی ٥ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١١ و لە ٥٦ ساڵیدا کۆچی دواییی کرد.[٣] بەمەش گوزەرێکی گەورەی لە ئەمریکا و ئەپڵ دا بە ڕادەیەک کە سەرۆکی ئەمریکای ئەو کاتە، باراک ئۆباما، ھاتە دەنگ و ھاوخەمیی بۆ کەسوکاری دەربڕی.
دوای مردن
دەستکاریدوای مردنی ستیڤ جۆبز چەند کەسێ ھاتنە دەنگ ئەوانیش:
- باراک ئۆباما: «ستیڤ یەکێک بوو لە گەورەترین داھێنەرە ئەمریکییەکان، ئەو زۆر ئازا بوو، ئەو بە شێوزاێکی جیا بیری دەکردەوە، ئەو بوێر بوو و باوەڕی ھەبوو کە دەتوانێت جیھان بگۆڕێت و ئەوەندەش لێھاتوو بوو دەیتوانی ئەو کارە بکات.»
- بیل گەیتس: «کاریگەری جۆبز گەورەیە لەسەر جیھان و نەوەکانی داھاتوویش ھەست بەو کاریگەرییە دەکەن.»
سەرۆکی کۆمەڵەی واڵت دیزنی، ڕۆبیرت ئاغر: «دنیا کەسایەتییەکی کەموێنەی لەدەست دا.»
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ "وازھێنانی ستیڤ" ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ "Apple Resignation Letter"
- ^ مردنی ستیڤ جۆبز - ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاری- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی کالیفۆڕنیا
- دەروازەی ئەپڵ
- دەروازەی ئینتەرنێت
- دەروازەی کۆمپیوتەر
- دەروازەی دیزنی
- دەروازەی سووریا
- دەروازەی دەیەی ٢٠١٠
- دەروازەی زانستی کۆمپیوتەر
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ستیڤ جۆبز تێدایە. |