ئایفۆن
ئایفۆن (بە ئینگلیزی iPhone)، یەکێکە لە بەرھەمە داھێنراوەکانی کۆمپانیای ئەپڵ. ئەم بەرھەمە لە ڕێکەوتی ٩ی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٠٧، لەلایەن ستیڤ جۆبس، بەڕێوبەری پێشووی کۆمپانیای ئەپڵ، ناسێندرا.
دواین دەرچوونی ئایفۆن
دەستکاریلە ١٩ی ئەیلوولی ساڵی ٢٠١٤ کۆمپانیای ئەپڵ ئایفۆن ٦ و ٦پڵەس ی بڵاو کردەوە، کە ئایفۆن ٦ ڕووکارەکەی ٤،٧ ئینج بوو، وە ئایفۆن ٦پڵەس ٥،٥ ئینج بوو. جیاواز لەگەڵ ئایفۆن ٥ئێس وە ٥ ئەوە بوو کە بیرگەی ٣٢ گێگابایت ی نەبوو بەڵام لەجیاتی ئەمە بیرگەی ١٢٨ گێگابایت ی بۆ زیادکرا.
دەرچوونەکان
دەستکاری- ئایفۆن (نەوەی یەکەم): ٢٩ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٠٧
- ئایفۆن ٣جی: ١١ی تەمموزی ساڵی ٢٠٠٨
- ئایفۆن ٣جی ئێس: ١٩ی تەمموزی ساڵی ٢٠٠٩
- ئایفۆن ٤: ٤٢ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٠
- ئایفۆن ٤ئێس:١٤ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١١
- ئایفۆن ٥: ٢١ی ئەیلوولی ساڵی ٢٠١٢
- ئایفۆن ٥ئێس و ٥سی: ٢٠ی ئەیلوولی ساڵی ٢٠١٣
- ئایفۆن ٦ و ٦پڵەس: ١٩ی ئەیلوولی ساڵی ٢٠١٤
- ئایفۆن ٧ و ٧ پڵهس : له ٢٠١٦
- ئایفۆن ٨ و ٨ پڵەس : ٢٢ی سێپتەمبەری ٢٠١٧
- ئایفۆن ئێکس : ٣ی نۆڤێمبەری ٢٠١٧
- ئایفۆن ئێکس ئێس و ئێکس ئێس ماکس : ٢١ی سێپتەمبەر ٢٠١٨
- ئایفۆن ١١: ٢٠ سێپتێمبەر ٢٠١٩
- ئایفۆن ١٢: ١٣ نۆڤێمبەری ٢٠٢٠
- ئایفۆن ١٣: ٢٤ سێپتێمبەری ٢٠٢١
- ئایفۆن ١٣ مینی : ١٢ سێپتێمبەری ٢٠٢٢
- ئایفۆن ١٤: ١٦ سێپتێمبەری ٢٠٢٢
- ئایفۆن ١٤ پڵەس: ٧ ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢
- ئایفۆن ١٥: ٢٢ سێپتێمبەری ٢٠٢٣
تایبەتمەندیەکانی ئایفۆن
دەستکاریکامێرا
دەستکاری- ئایفۆن ٣جی: توانای گرتنی ٢ مێگاپیکسلی هەیە
- ئایفۆن ٣جی ئێس: توانای گرتنی ٣.٢ مێگاپیکسلی هەیە
- ئایفۆن ٤: توانای گرتنی ٥ مێگاپیکسلی هەیە
- ئایفۆن ٤ئێس و ٥ و ٥سی و ٥ئێس و ٦ و ٦پڵەس: توانای گرتنی ٨ مێگاپیکسلیە وە ڤیدیۆ بە کوالێتی ١٠٨٠ واتە فوول HD
سیم کارت
دەستکاری- ئایفۆن نەوەی یەکەم و ٣جی و ٣جی ئێس: نۆرماڵ سیم
- ئایفۆن ٤ و ٤ئێس: مایکرۆ سیم
- ئایفۆن ٥ و ٥سی و ٥ئێس و ٦ و ٦پڵەس: نانۆ سیم
بارستایی
دەستکاری- ئایفۆن ٣جی ئێس و نەوەی یەکەم: ١٣٥ گرام
- ئایفۆن ٣جی: ١٣٣ گرام
- ئایفۆن ٤: ١٣٧ گرام
- ئایفۆن ٤ئێس: ١٤٢ گرام
- ئایفۆن ٥: ١١٢ گرام
- ئایفۆن ٥ئێس: ١١٢ گرام
- ئایفۆن ٦ پڵەس: ١٧٢ گرام
- ئایفۆن ٦: ١٢٩ گرام
یادگە
دەستکاری- ئایفۆن نەوەی یەکەم و ٣جی: ١٢٨ مێگابایت
- ئایفۆن ٣جی ئێس: ٢٥٦ مێگابایت
- ئایفۆن ٤ و ٤ئێس: ٥١٢ مێگابایت
- ئایفۆن ٥ و ٥سی و ٥ئێس و ٦ و ٦پڵەس: ١ گێگابایت
پێداویستیەکان
دەستکاریئایفۆن کۆمەڵێ پێداویستی تایبەتی لەگەڵە وەک دەنگێڕی گوێچکە و بارگایی کەرەوە وە ڕێبەری بەکارهێنەر و یو ئێس بی ،
پەیوەندی تەلەفۆنی
دەستکاریئایفۆن لەتوانی بەستنی پەیوەندی تەلەفۆنی هەیە ئەویش بە دانانی ئەپڵیکێشنی تەلەفۆنی بەنێوی Phone لەنێو خودی ئایفۆندا کە بەکارهێنەران دەتوانن جگە لەپەیوەندی دەنگی پەیوەندی دەنگ و ڕەنگ ببەستن لەگەڵ کەسانی تر دا
مەڵتیمیدیا
دەستکاریلە ئایفۆند دەتوانی فایلی دەنگ و ڕەنگ کارپێبکەیت ئەویش لەڕێگای ئەپڵیکەیشنی میوزیکی بەنێوی Music یان Ipod وە بۆ دەنگ وڕەنگیش ئەپڵێکەیشنی Video وە لەڕێگای ئەپڵێکەیشنی Itunes بەکارهێنەران دەتوانن فایلی دەنگ و ڕەنگ داگرن لەڕێگای ئینتەرنێتەوە و لەدوایدا سەیریشی کەن
پەیوەندی ئینتەرنێتی
دەستکاری- لەڕێگای ئەپڵێکەیشنی Safari کە ئەم پڕۆگرامۆکە وەک وێبگەڕ کاردەکات کە لەخووی ئایفۆندا هەیە بەتەواوی وەشانەکانەوە دەتوانی کاری پێ بکەیت
- دەتوانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کارپێکەیت لەڕێگای پڕۆگرامۆکەی تایبەت
- دەتوانیت ڤیدیۆی یوتیوبی سەیر کەیت لەڕێگای ئەپڵێکەیشنی You tube
- دەتوانیت پۆستی ئەلکتڕۆنیەکان بەکاربهێنیت لەڕێگای ئەپڵیکەیشنی Mail
کۆگای ئەپڵێکەیشنەکان
دەستکاریلە ئەپڵ دا بەهۆی پڕۆگرامۆکەی App store واتە کۆگای ئەپڵیکەیشنەوە پڕۆگرام و یاری و پەرتووک هتد ... لە ڕێگای نێتەوە وە بەهۆی پڕۆگرامی پەرەپێدەری ئەپڵ Apple developerەوە دەتوانیت پڕۆگرام دروست کەیت و دواتر لە کۆگای یاری نیشانی بەکارهێنەران بدرێت وە پڕۆگرامەکانی تیایدا بەخۆڕایی هەن وە هەنێکیان لەڕێگای هەژماری بانکیەوە لەڕێگای پارەوە دەکڕدرێت وە جێگای ئاماژەپێکردنە تا ئیستا زۆرتر لە ٢٥ ملیارد جار پڕۆگرامەکانی داگیراون لەلایەن بەکارهێنەرانەوە
سیستەمی کارپێکردن
دەستکاری- ئای ئۆ ئێس (iOS)
ئایتونس
دەستکاریئایتوونس کۆگایەکی بۆ داگرتنی پەڕگەی دەنگ و ڕەنگ لەڕێگای ئەنتەرنێتەوە دەبێت
جێڵ برێکی ئایفۆن
دەستکاریJailbreak ئەو پرۆسەیەیە کە ڕێ بە بەکارهێنەرانی iPhone, iPod Touch, iPad دەدات ئەو پرۆگرامانە بەکاربهێنن کە لە لایەن ئەپڵ ڕێگەپێنەدراون، ئەمەش لە ڕێگەی کردنەوە unlockی سیستەمە کارگێڕییەکەی و ڕێگەدان بە بەکارهێنەر بۆ دەستکاریکردنی ڕووت فایلەکان. پاش جەیڵبرەیک، دەتوانیت زۆر لە زیادکراوەکان یان ڕووکار دابمەزرێنیت کە لە App Storeدا نین لە ڕێگەی هەندێ پرۆگرامی تری وەک Cydia, Icy, Rock. پاش جەیڵبرەیکش هەر دەتوانیت App Store, iTunes بەکاربهێنیت.
جەیڵبرەیککردن جیاوازە لە SIM unlocking کە ڕێگە بە iPhone ەکە دەدات هەموو جۆرە سیم کارتێک بەکاربهێنێت. جەیڵبرەیک دەبێتە هۆی نەمانی وەرێنتی لەلایان کۆمپانیای ئەپڵەوە. بەپێی وتەی Jay Freeman داهێنەری پڕۆگرامی Cydia، ڕێژەی زیاتر لە ١٠% ی iPhone ەکانی جیهان جەیڵبرەیک کراون.
مێژووی جێڵ برێک
دەستکارییەکەمین جەیڵبرەیک لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧ بڵاوکرایەوە، پاش مانگێکیش یەکەمین یاری دەرەکی بۆ Phone, iPod Touch بڵاوکرایەوە.
پاشان لە ٢٠٠٨ گروپێکی هاکەر بە ناوی iPhone Dev Team پڕۆگرامێکی جەیڵبرەیک بە ناوی PwnageTool یان بڵاوکردەوە بۆ جەیڵبرەیککردنی iPhone 2G, iPhone 3G, iPod Touch کە ئێستا بۆ وەشانی iOS 4.0.1 ئەپدەیت کراوە.
لەمانگی نیسانی ٢٠٠٩ کۆمپانیای Apple وەشانی iOS 3.0 ی ڕاگەیاند کە ڕێگەی لە جەیڵبرەیککردن گرت تا دەرچوونی PwnageTool 3.0 و redsn0w 0.7.2. پاشان لە مانگی ئەیلوولدا iOS 3.1 جارێکی تر ڕێگەی لە جەیڵبرەیک گرت، تا دەرچوونی blackra1n لە لایەنGeorge Hotz. زیاتر ناسراوە لەڕێی نازناوە هاکەرییەکەی کە Geohotzـە.
لە مانگی تەمموزی ٢٠١٠ بڕیاری ئەوە دەرچوو کە جەیڵبرەیک کارێکی ڕێگە پێدراوە و ناچێتە قاڵبی Piracy.
مانگی ئابی ٢٠١٠، یەکێک لە ئەندامانی گرووپی iPhone Dev Team، ناسراو بە Comex کە پێشتر جەیڵبرەیکێکی بە ناوی Spirit بڵاوکردەوە بۆ جەیڵبرەیککردنی وەشانی 3.1.2, 3.1.3ی iPhone 3G, iPod touch وە وەشانی 3.2 ی iPad، ماڵپەڕێکی کردەوە بۆ جەیڵبرەیککردنی iPhone 4 بەناوی jailbreakme.com کە تەنها پێویستی بەوە هەیە لە ئایفۆنەکەتەوە ئەو ماڵپەڕە بکەیتەوە و جەیڵبرەیکی بکەیت.
ئەمانەش سەیر بکە
دەستکاریسەرچاوە
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئایفۆن تێدایە. |