ئایفۆن ٤ ئێس
(لە ئایفۆن ٤ئێسەوە ڕەوانە کراوە)
ئایفۆن ٤ئێس یەکێکە لە زنجیرە مۆبایلە ھۆشمەندەکانی کۆمپانیای ئەپڵ کە پێنجەمین ئامێری بەرھەم ھاتووی زنجیرەی مۆبایلە ھۆشمەندی ئایفۆن کە گۆڕانکاریەکی زۆری تیاکرا لەلایەن ئەپڵ ەوە لە ڕووی شێوەوە ئایفۆن ٤ئێس لە ئایفۆن ٤ دەچێت ، ئایفۆن ٤ئێس لە ١٤ی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١١ لەبازاڕەکانی ئەمریکا بڵاوکرایەوە لە کۆگاکانی ئەپڵ لە ووڵاتەکە ئینجا دوایی پەلی بۆ ووڵاتانی ئوستڕالیا چین و ژاپۆن و کۆریا و ووڵاتانی ئەورووپا ھاوێشت
تایبەتمەندی
دەستکاری- سیستەمی کارپێکەری : ئایۆئێس وەشانی ٥.١.١
- پرۆسێسەرێکی جووت کرۆکی A5 Chip کە دوو ھێندەی ئایفۆنی ٤ بەھێزترە کە A4 Chip بەکار دێنێت.
- GPU واتە Graphic Processing Unit ەکەی ٧ ھێندەی ئایفۆن ٤ خێراترە.
- کامێرایەکی ٨ مێگاپیکسل کە توانای وێنە گرتنی ھەیە بە دوریەکانی ٣٢٦٤ بە 2448 کە ٦٠٪ ڕێژەی خاڵ (پیکسڵ ) زیاترە لە چاو ئایفۆن ٤.
- توانای ڤیدیۆ گرتن بە 1080p واتە Full HD
- Siri:کە ئەمەش پرۆگرامێکی زۆر بە توانایە بۆ جێبەجێکردنی فرمان بە دەنگ
- توانای داگرتی ھەیە بە خێرای ١٤.٤ Mbps و بەرزکردەوە بە خێرای ٥.٨ Mbps.
- ئەم ئایفۆن بە سێ بیرگەی جیواز دێت کە ئەوانیش ١٦ و ٣٢ و ٦٤ گێگا بایت
سەرچاوە
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئایفۆن ٤ ئێس تێدایە. |