باری خۆ نەگۆڕین

(لە سرەوتنەوە ڕەوانە کراوە)

لە فیزیکدا، باری خۆ نەگۆڕین (بە ئینگلیزی: inertia) بریتییە لە خۆڕاگریی تەنی فیزیکی لە بەرامبەر گۆڕینی حاڵەتی جووڵەیدا. بنەمای سرەوتن یەکێکە لە بنەما سەرەکییەکانی فیزیکی کلاسیک، ئەو بنەمایانەی کەوا جووڵەی ماددە و چۆنیەتیی کاریگەریی ھێزە دەرەکییەکان لەسەر ئەو جووڵەیە ڕاڤە دەکەن. ئیساک نیوتن لە دەستپێکی بەرھەمە گرنگەکەی خۆی، پرەنسیپە بیرکارییەکانی فەلسەفەی سروشتی، لە پێناسەی ژمارە ٣دا، باری خۆ نەگۆڕین پێناسە دەکات:[١]

،vis insita یان ھێزی زگماکیی ماددە، توانایەکە بۆ خۆڕاگرتن، کە بەھۆیەوە ھەموو تەنێک، ئەوەندەی کە تێیدا دەمێنێتەوە، تێدەکۆشێت لە دۆخی ئێستایدا بەردەوام بێت، چ لە وچاندا بێت، یاخوود یەکشێوەیانە لە ڕاستەھێڵێکدا بەرەوپێش لە جووڵەدا بێت. [٢]

پەراوێزەکان دەستکاری

  1. ^ ئیساک نیوتن، پرەنسیپە بیرکارییەکانی فەلسەفەی سروشتی، وەرگێڕدراو بۆ سەر ئینگلیزی لەلایەن "ئەندروو مۆت"ەوە، ١٨٤٦، لاپەڕەی ٧٣.
  2. ^ ئەمە دەقی پێناسەکەیە بە زمانی ئینگلیزی:

    The vis insita, or innate force of matter, is a power of resisting, by which every body, as much as in it lies, endeavors to persevere in its present state, whether it be of rest, or of moving uniformly forward in a straight line.