ئەحمەد دیدات (لە دایکبووی: ١ی تەمموز ١٩١٨ لە ھیندستان - مردووی: ۸ی ئاب ٢٠٠٥ لە ئەفریقای باشوور) نووسور و بانگخوازیضکی ئیسلامی ھیندی بووە.

شێخ ئەحمەد دیدات

پەڕگە:AhmedDeedat(Image).jpg
لەدایکبوون١ی جووڵای ١٩١٨
گوندی تاد کشینار لە ویلایەتی سوارات لە  ھیندستان
مەرگ٨ی ئۆگەستی ٢٠٠٥
فیرولام لە ئیقلیمی (کوازولوناتال)  ئەفریقای باشوور
ھۆکاری مەرگنەخۆشی
نەتەوەھیندی
پیشەبانگخوازی ئیسلامی
چالاکبوون۱۹٤۲-۱۹۹٦
ئایینئیسلام ، سوننی
ھاوسەرحەوا دیدات
خەڵاتەکانخەڵاتی مەلیک فەیسەڵی نێودەوڵەتی
وێبگەwww.ahmed-deedat.net

ژیاننامە

دەستکاری

ناوی تەواوى (ئەحمەد حوسەین دیدات)ە، لە ساڵی ١٩١٨ی زایینی لە شاری (تادکیشنار) ولایەتی سواراتی ھیندی لە بنەماڵەیەکی ھەژار و کەمدەست لە دایکبووە. پاشان بارى کرد بۆ (باشووری ئەفەریقا) لە ماوەیەکی کەم پاش لە دایک بوونی، کاتێک تەمەنی گەیشتە (٩) ساڵ دایکی وەفاتی کرد و ئەویش کۆچی کرد بۆ لای باوکی لە ساڵی ١٩٢٧ی زاینی. قوتابخانەی لە تەمەنی (١٠) ساڵی دا دەست پێ کرد تاکو پۆلی شەشەمی تەواو کرد، بەڵام لەبەر کەمدەرامەتی و ھەژاری خێزانەکەی فشارێکی زۆری خستە سەر ئەوەی کە نەتوانێت بە ڕێک و پێکی بواری خوێندی تەواو بکات.

باوکی بەرگدروو بوو لەبەرنەبوونی کۆچی کرد بۆ خوارووی ئەفەریقا لە ساڵانی بیستی سەدەی بیست دا. لەساڵانی پەنجادا یەکەم نووسینی بڵاوکردەوە بەناوی "ئایە پەرتوکی پیرۆز ووتەکانی خودان" پاشان چەندەھا نوسراوی تریشی بەسەرتاسەری دنیادا بڵاوکردەوە ئەمە بێجگە لە ( ٢٣٥ ) وتووێژ و وتار کە لە چەندەھا وڵاتی دنیادا داوێتی. لەساڵی ١٩٨٦دا خەڵاتیمەلیک فەیسەڵی جیھانی بۆ خزمەتی ئیسلامی وەرگرت لە بەر ئەو ڕۆڵە گرنگەی کە لە جیھاندا بینی بۆ خزمەتی ئیسلام، دیدات پاش ٣٣ جار ھەوڵ دان و داواکردن بۆ ژن ھێنان ڕِێی کەوت لە ئافرەتێک بەناوی "حواْ حسێن" کە دوو کوڕ و کچێکی لێی بوو، یەکەمیان ئیبراھیمی کوڕیەتی کە لە ئەمەریکا یە و دووەمیان "ڕوقیە"ی کچێتی کە چەند ساڵ پێش وەفاتی خۆی مردووە، سێ یەمیان "یوسف"ە کەبەردەوام لەگەڵ باوکی بوو.

دیدات سەبارەت بە ڕێز گرتن لە ھاوسەرەکەی بە منداڵەکانی دەوت:

«ھەمووڕۆژێک دایکتان لە ژیاندا بێت لەگەڵماندا ئەو ڕۆژە ڕۆژی لە دایک بوون و جەژنمانە»

ئەمە بێجگە لەوەی کەبە ھاوسەرەکەی دەوت ( دایکی دایکان ).

لە ساڵی ٢٠٠١ کۆمەڵێ ڕۆژنامەنوسی ئەمەریکا سەردانیان کرد و لە پرسیارێکدا وتیان:

ئەگەر سەرۆکی ئەمەریکا بویتایە پاش ١١ی سێپتەمبەر چیت دەکرد؟ لە وەڵام داوتی:

«بە ئیسرائیلی جگەرگۆشەم دەوت کە دادوەر بێت لە گەڵ فەڵەستینیەکاندا و ئەوەنەکات کە ئێستا بەرامبە فەلەستینەکان دەیکات.»

چالاکی و کارکردن

دەستکاری

دەستی بە کارکردن کرد لە ساڵی ١٩٣٤ی زایینی و خەریکی فرۆشیاری بوو لە دووکانێکی خواردەمەنی، پاشان بوو بە شۆفێری ئۆتۆمۆبیلی بارگواستنەوە لە کارگەیەکی کەلوپەلی ناو ماڵ، پاشان وەک کارمەندێک نووسەر لە ھەمان کارگە دامەزرا، بە ھۆی لێھاتن و جوامێری خۆیەوە پلەی لە کارگەکە دا بەرز بوویەوە ھەتا گەیشتە لێپرسراوی گشتی کارگەکە واتا پلەی بەڕێوبەر وەرگرت.

لە کۆتای چلەکاندا (ئەحمەد دیدات) توانی چەند دەورەیەک بەدەست بێنێت مەشقی سەرەتای بۆ پێھێنانی دەزگای (ڕادیۆ) کاری ئەندازیاری کارەبایی و کاروباری ھۆنەری تر لە و بوارەدا، پاش ئەوی کە توانی پارەیەک کۆبکاتەوە کۆچی کرد بۆ (پاکستان) لە ساڵی ١٩٤٩ی زاینی، بۆ ماوەکی لە و خەریکی ڕێکخستنی کارگەی چنین بوو. (ئەحمەد دیدات) توانی خێزان پێکوە بنێت و ببێتەوە خاوەنی دوو کوڕ و کچێک، پاشان (ئەحمد دیدات) بۆ جارێکی تر گەڕایەوە بۆ (باشووری ئەفەریقا) پاش سێ ساڵ بۆ ئەوەی کە شوناس نامەی ئەوێی لە دەست نەدا. لەگەڵ ئەوەی کە لە دایک بووی ئەوێش نەبوو. بەگەڕانەوەی بۆ (باشووری ئەفەریقا) لێپرسراوی ھەمان کارگەیان پێبەخشیەوە کە لەوەو پێش کاری تێدا دەکرد ئەویش کارگەی کەلوپەلی ناوماڵ بوو. لە سەرەتای پەنجاکاندا یەکەم نوسراوی خۆی دەرکرد لە ژێر ناونیشانی : (پەرتوکی پیرۆز چی ووتوە دەربارەی پەیامبەری ئیسلام؟)، پاش ئەو کتێبەی بەناوبانگترین نووسراوەی تر خۆی دەرکرد لە ژێر ناونیشانی(ئایا کتێبی پیرۆز وتەی خوایھ؟). لە ساڵی ١٩٥٩ی زاینی (ئەحمد دیدات) دەستی لە کار کردن کێشایەوە بۆ بانگەواز بۆ ئاینی ئیسلام ئەوە بوو لەو ماوەیە دا بانگەشەی گفتوگۆی دەکرد و داوای ڕوو بەڕوو بوونەوەی دەرکرد دەرھێنای ڕاستی یەکان و پوچەڵکردنەوەی گۆمان و گومڕابوونەکان کە خاوەن کتێبە ئاسمانی یەکان دوای کەوتوون و بونەتە چەواشە کردنی خەڵک و وونکردنی ڕاستیەکان. لەو ماوەیە چەندەھا کۆڕی تایبەت و گشتی گێڕاو لەگەڵ گەورە پیاونی گاوڕ کە پێیان دەوترێت لەنموونەیان کلارک و جیمی سواجارت و ئەنیس شروش. (ئەحمد دیدات) ھەڵسا بە دامەزراندی پەیمانگایەکی تایبەتی بە (ئاشتی) بۆ دەرکردنی بانگەواز کاری بانگەوازی کرد، و ڕێکخراوێکی کیشوەری بۆ بانگەوازی ئیسلامی لە شاری (دیربان) لە (باشووری ئەفەریقا). (ئەحمەد دیدات) توانیویەتی زیاتر لە (بیست) پەڕتوک بنوسێتەوە و لەچاپیان بدات کە ئەمڕۆ بە ملیۆنەھا خەڵک لێکۆڵینەوەی لەسەر پەرتوکەکانی ئەکەن ، کاریگەری ئەم لەسەر مووسڵمانانی ئێستا ماوەو سوود لەکۆڕ و وتووێژەکانیشی وەردەگیرێت لەسەر ئەم کارە جوامێری و ماندونەناسانەی شێخ (ئەحمەد دیدات) توانی خەڵاتی (مەلیک فەیسەڵی جیھانی) بەدەست بێنێت لە ساڵی ١٩٨٦ی زاینی _(جائزة الملک فیصل العالمیة لخدمة الإسلام).

نەخۆش کەوتن و ماڵئاوای کردنی شێخ (ئەحمەد دیدات). لە ساڵی ١٩٩٦ی زاینی دا شێخ (ئەحمەد دیدات) توشی نەخۆشی (شەلەل) ھات لە تەواوی ئەندامەکانی بەتەنھا (دەماغی) بە ساغ مابوو، لەو کاتەوە ئیتر شێخ کەوتە ژیر جێگاو نەیی توانی کە دەوام بدات بەو بانگەوازە ماندونەناسەی کە لە ڕێگای سەکەوتنی وتەی حەق و دینی ئیسلامی پیرۆز دا دەیکرد. لە وکاتە بوو کە لە (أسترالیا) گەڕایەوە و ھەوڵی ئەوەی ئەدا کە وەڵامی ئەو نامانەی ئەدایەوە کە ھاتبوو بۆی کە ڕۆژانە ژمارەی نامەکان ئەگەیشتە (٥٠٠) نامە بێجگە چەندەھا تەلەفۆنات کە بۆی دەکرا و و (فاکس) کە بۆی دەھات چ لە ڕێگای تەلەفۆنەوە یان لە ڕێگای تۆڕی ئەنتەرنێتەوە. و شێخ (ئەحمەد دیدات) زۆر بە شێوەیەکی جوان لەگەڵ خێزانەکەیدا ئەیان توانی وەڵامی ئەو نامە و وتە و نوسراوانە بداتەوە کە ڕووی تێ دەکردن و زمانێکی تایبەتیان ھەبوو بۆ وەڵام دانەوەیان. و لە و دەمەی کە توشی (شەلەل)ەکە ھات خێزانەکەی کە ناوی خاتوو(حوا) بوو زۆر خزمەتی دەکردن و بەدەور و پشتی دا دەھات ھەتا ئەو کاتەی کە ماڵئاوای بکات و دونیا بە جێ بھێلێت، بەڵام پێش وەفاتی شێخ (ئەحمەد دیدات) نێرایە وڵاتی عەرەبی سعودیە بۆ چارەسەر کردن، و بۆ ماوەیە چارەسەر کرا لەوێ پاشان گەڕایەوە بۆ (باشووری ئەفەریقا) و بۆ دوا جار لەوێ ماڵ ئاوای کرد لە ڕێکەوتی (٠٨/٠٨/٢٠٠٥) لە تەمەنی (٨٧) ساڵیدا لە ماڵەکەی خۆی لە ناوچەی (فیرولام) لە ئیقلیمی (کوازولوناتال) لە (باشووری ئەفەریقا) دا لە دوای ئەو ماوەیەکی درێژ کە بە نەخۆشی مابوەوە، شێخ (ئەحمەد دیدات) ھەتا ھەتایە بووە بەڵگەیەک لەسەر (نەصراییەکان).

پەرتووکەکانی

دەستکاری

بەشێک لە پەرتووکەکانی:-

  • کتێبی پیرۆز چی ووتووە دەربارەی پەیامبەری ئیسلام؟
  • ئایە کتێبی پیرۆز ووتەکانی خودان؟
  • ھەڵبژاردە The Choice
  • قورئان ، و موعجیزەکانی قورئان
  • مەسیح لە ئیسلامدا
  • عەرەب و جوولکە شەڕ یان ئاشتی؟
  • مەحەممەد گەورەترینە Muhammad The Greatest

سەرچاوە

دەستکاری