کۆئەندامی زاوزێی نێرینە

سیستمی زاوزێی پیاوانە (بە زمانی ئینگلیسی: Male reproductive system ) سیستمێکە لە ناو جەستەی مرۆڤدا کە ئەرکی سەرەکی زاوزێی وەئەستۆیە .


ئەرکەکانی سیستمی زاوزێی پیاوانە دەستکاری

بەشەکانی سیستمی زاوزێی پیاوانە دەستکاری

 
بەشەکانی سیستمی زاوزێی پیاوانە(بە کوردی)

ئەم سیستمە لە کێر، گون، کیسەی گون پێکھاتووە. ھەر گونێک لەخۆگری ئەندازەیەکی زۆر بۆرین(لوولە) کە ئەرکیان درووستکردنی تۆوە . سپێڕمەکان لە ناو ئاڵۆزە[١] یان تۆوبەر (بە زمانی ئینگلیسی:Epididymi) کامڵ ئەبن و رائەگیرێن. بۆریەکی تر لوولەی گوێزەرەوەکان بە بۆری ئاوھاتنەوە ئەنوسێنێ کە ئەم بۆریە خۆی ئەنووسێ بەمیزەڕۆوە (بە زمانی ئینگلیسی:Urethra). سێ دانە لوو (ڕژێن، Gland) کە دوانیان تۆو درووست ئەکەن و یەکیشیان لووی پڕۆستاتە، شلاوێک دەرئەدەن کە ئەرکی خۆراکدان (بژیوکردنی) و راگواستنی سپێرمەکانی وەئستۆیە. ئەم دەردراوانە لەگەڵ تۆوەکاندا شلاوێک درووست ئەکەن بە ناوی ئاو . لە درێژایی جووتبووندا (سێکس کردن)، شانەی[٢] رەپکردنی کێر پڕ ئەبێ لە خوێن و ئەبێتە ھۆی رەق و قوت و رەپ بوونی کێر تاکوو بتوانێ بچێتە ناو ئەندامی زاوزێی ژنانەدا (قوز). لە کاتی راحەتبوون، گرژ بوونەوەی ماسولکەکانی کێر وا ئەکات تاکوو ئاوی پیاو لە رێگەی بۆریەکەوە بەرەوە میزەڕۆ و لەوێشەوە بەرەوە دەری کێر بێتە دەر.[٣]

پەراوێزەکان دەستکاری

  1. ^ (فەرھەنگی پزیشکی دەوەن، د.جەمال،رەشید فەرج، بەرگی یەکەم، لاپەڕەی ٥١٩)
  2. ^ (شانە، تەنراو،: کۆمەڵەخانەیەک کە لەیەکتری ئەچن و بەیەکەوە فەرمانێک جێبەجێ ئەکەن- فەرھەنگی فارسی-کوردی ،مەردۆخ-لاپەڕەی ١٦٢)
  3. ^ (http://www.pezeshkan.org/?p=23337[١١ی نیسانی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، [https://web.archive.org/web/20120411000951/http://www.pezeshkan.org/?p=23337 ئەرشیڤ کراوە. بەستەری مردوو]])

سەرچاوەکان دەستکاری

  • [ویکیپیدیای فارسی(دستگاە تولید مثل در مردان) و ئینگلیسی (Male reproductive system)