عەلی کوڕی ئەحمەد نەسەوی

عەلی کوڕی ئەحمەد نەسەوی ناسراو بە نەسەوی (بە ئینگلیزی: Alī ibn Ahmad al-Nasawī) (١٠١٠ز - ١٠٧٥ز) بیرکاریزانێکی فارس بوو لە خۆراسان لە ئێران. لە سەردەمی حوکمڕانی دەوڵەتی بوەیهی و لە ژێڕ فەرمانڕەوایی سوڵتان ماجد ئەلدەولەهدا کاری کردووە. کتێبێکی لەسەر زانستی ژمێرە بە زمانی فارسی نووسیوە و پاشان بە زمانی عەرەبیش بە ناونیشانی (المقنع في الحساب الهندي). هەروەها دەربارەی کتێبێکی زانا ئارکیمیدز بە ناوی (Lemma) شتی نووسیوە و هەروەها دەربارەی بیردۆزی مینیلاوس شتی نووسیوە لە کتێبەکەیدا بە ناوی (الکتاب العشبا) کە تیایدا هەندێک شوێنی وەرگێڕانی کتێبی (The Lemmata)ی ئارکیمیدزی ڕاست کردووەتەوە کە لەلایەن زانا سابت کوڕی قورا و وەرگێڕدرابوو بۆ عەرەبی و دوایین پێداچوونەوەی لەلایەن زانا نەسیرەددینی تووسییەوە بۆ کرابوو.

عەلی کوڕی ئەحمەد نەسەوی
لەدایکبوون١٠١٠ز
ناسا، خۆراسان
مردن١٠٧٥ز
بەغداد، عێراق
نیشتەجێعێراق
سەردەمسەردەمی زێڕینی ئیسلام
نەتەوەفارس
بواری زانستیبیرکاری

ئەمانەش ببینەدەستکاری

سەرچاوەکاندەستکاری

پەراوێزەکاندەستکاری