جۆن مەککارتی
جۆن مەککارتی (John McCarthy؛ لەدایکبووی ١٩٢٧) زانای ئەمریکایی و شارەزای بواری زانستی کۆمپیوتەرە. ئەو داھێنەری زاراوەی Artificial Intelligence (= ژیریی دەستکرد) -ە.
جۆن مەککارتی | |
---|---|
لەدایکبوون | ٤ی ئەیلوول ١٩٢٧ |
مەرگ | ٢٣ی تشرینی یەکەم ٢٠١١ |
نیشتەجێی | ولاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
مەککارتی ساڵی ١٩٢٧ لە بۆستۆن لەدایک بووە. لە زانکۆکانی پرینستۆن و ستەنفۆرددا بیرکاریی خوێندووە و ساڵی ١٩٥١ دوکتۆرای وەرگرتووە. پاشان لە بواری زانستی کۆمپیوتەردا درێژەی بە خوێندن داوە و بووە بە مامۆستا و ھەروەھا سەرپەرشتیاری تاقیگەی ژیریی دەستکرد لە زانکۆی ستەنفۆرددا. ئەو گەلەک وتار و پەرتووکی لەسەر ژیریی دەستکرد و زانستی کۆمپیوتەر نووسیوە و براوەی گەلەک خەڵاتی جۆربەجۆر بووە.
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاری- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی زانستی کۆمپیوتەر
- دەروازەی ژن
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی جاڤا
- دەروازەی دەیەی ٢٠١٠
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جۆن مەککارتی تێدایە. |